- ڕۆژوونهگرتن له‌به‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی خوێندن
-
الحمدلله رب العالمين والصلاة و السلام على رسوله الأمين محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.. أما بعد
گرتنی رۆژووی ره‌مه‌زان كه له‌سه‌ر موكه‌للـه‌ف فه‌رزه، روكنێكی ئیسلامه، وه‌لكردنی رۆژووگرتنه‌كه‌ی وه‌لكردنی روكنێكی ئیسلامه‌و له گوناحه گەورهكان (الكبائر)ە.. ئیمامی زه‌هه‌بی له كتێبی (الكبائر ل/٦٤) دا ده‌فه‌رموێ وه‌لكردنی به‌ڕۆژووبوونی ره‌مه‌زان - به بێ هه‌بوونی عوزری شه‌رعی - گوناحێكه له گوناحی زیناكاریی و شه‌رابخۆریی مودمین گه‌وره‌تره..
نه‌گرتنی رۆژووی ره‌مه‌زان ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌و عوزرانه بێت كه شه‌رعی پاك دیاری كردوون، وه‌كو نه‌خۆشی و سه‌فه‌رو ئه‌وانه‌ی له حوكمیاندان.. نه‌گرتنی رۆژووی ره‌مه‌زان له لایه‌ن خوێندكاره‌وه له‌به‌ر خاتری هه‌بوونی تاقیكردنه‌وه نابێته عوزری به‌ڕۆژوو نه‌بوون.. هه‌موو موكهللـهفێك فه‌رزه له‌سه‌ریی به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌گه‌ر كه‌وته حاڵه‌تی دژوار‌و خراپه‌وه رۆژووه‌كه‌ی ده‌شكێنێت و دوای ره‌مه‌زان ده‌یگرێته‌وه.. ئه‌مه پابه‌ندبوونه به‌و سنووره‌ی شه‌رعه‌وه كه خوای كارزان و دانا داوای كردووه نه‌به‌زێندرێت : (وَمَن يَتَعَدَّ حُدُودَ اللَّهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ) البقرة/229
موسوڵمانان به گشتی و خوێندكاران به تایبه‌تی وه‌بیر دێنمه‌وه كه رۆژووگرتن له كوردستان له هیچ حاڵه‌تێكدا ناگاته پله‌ی سێیه‌می كاریگه‌رێتی برسێتی و تینوێتی له‌سه‌ر كه‌س كه پێنج پله‌یه‌و مرۆڤ له پێنجهمیاندا ده‌مرێت.. له ئه‌وروپا له هیچ حاڵه‌تێكیدا - ئه‌گه‌ر بیست سه‌عاتیش به‌ڕۆژوو بێت- ناگاته پله‌ی سێیه‌م واللەأعلم
وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم تسليما
- ئایا رۆژووی ره‌مه‌زان فه‌رزه؟
-
پێشتریش باسمان کرد و وتمان نابێت که‌سێکی نه‌زان و جاهیل و نه‌خوێنه‌واری عه‌لمانی بێته سه‌ر ته‌له‌فزوێنی پارتی و یه‌کیه‌تی و بڵێ: وه‌ڵا رۆژوو فه‌رز نیه! ئه‌م نه‌خوێنه‌واره لانی که‌م ره‌ئیی یه‌ک میلیۆن زانا ره‌د ده‌کاته‌وه له کاتێکدا خۆیشی نازانێت قول و فول له یه‌ک جیا بکاته‌وه! ده‌ی تۆ بۆ قسه‌ی که‌سێکی وا ئه‌چێت به مێشکتا؟! هه‌ر له ئهووهڵۆ بۆ قسه‌که‌ی فڕێ ناده‌ی؟ بۆ گوێی لێ ئه‌گریت ئه‌سڵه‌ن؟ تۆخوا من ئیمامی شافیعی ئیمامم بێت گوێ له ئه‌هلی په‌ڕله‌مان ئه‌گرم؟! ئیمامی شافیعی - ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت - ساڵی 204ی هیجری کۆچی دوایی کردووه ئێستا ساڵی 1438ه؛ یه‌عنی هه‌زار و دووسه‌د و ئه‌وه‌نده ساڵه کۆچی دوایی کردووه، کتێبی « الرّسالة»ی نووسیوه که یه‌که‌مین کتێبی فیقهی ده‌ستووریه له عاله‌ما! ده‌ی ئه‌م ئیمامه به‌ڕێزه‌م هه‌بێت من بۆچی شوێن کابرای په‌ڕله‌مان که‌وتووم؟ نه‌خوێنه‌وارێک که نیوه‌ی ژیانی به خه‌و بردۆته سه‌ر و نیوه‌که‌ی تری له مه‌کته‌به سیاسیه‌که‌ی خۆی بڕیاریان له سه‌ر داوه ئه‌ویش به خه‌واڵوویی ده‌ستی بۆ به‌رز کردووه‌ته‌وه! باشه تۆخوا تۆ گوێ له یه‌کێک ئه‌گریت له سه‌ر ته‌له‌فزیۆن دوای شه‌راب خواردنه‌وه‌که‌ی هاتووه ئه‌ڵێ: وه‌ڵا رۆژوو فه‌رز نیه! له‌مانه گه‌ڕێن، هه‌ر گوێیان لێ مه‌گرن به په‌ڕۆ و پاتاڵیان دانێن، به سیپاڵێکی پیسیان دانێن، ئه‌وانه چیه گوێت لێ گرتووه؟ پێغه‌مبه‌ری خوا – علیه الصلاة والسلام - پێغه‌مبه‌ری مه‌عسووم ئه‌مه‌ی روون کردووه‌تۆ دوایی ئه‌م ئوممه‌ته هه‌مووی به‌ڕۆژوو بووه! باشه له ناو ئه‌و هه‌موو سهحابیهدا بینیومانه یه‌کێک به‌ڕۆژوو نه‌بێت و بڵێ وه‌ڵا « كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ» یه‌عنی له سه‌رتان نووسراوه، ئیتر من به سوننه‌تی ئه‌زانم و نایگرم؟! که‌سێک هه‌یه شتی وای وتبێت؟ برا ئێمه 513000 (نیو ملوێن) زانامان هه‌یه که تاریخی نووسراوه‌ته‌وه تا ساڵی 700ی هیجری! ئه‌وه ئێستا 1438ه، یه‌عنی 738ه‌که‌ی ئێستای لێ ده‌ربکه، تاریخی ئه‌م هه‌موو عوله‌مایه نووسراوه‌ته‌وه، هه‌موویشیان ئه‌ڵێن رۆژوو فه‌رزه که‌چی داماوێک هاتووه له سه‌ر ته‌له‌فزوێنی پارتی و یه‌کیه‌تی ئه‌ڵێ وه‌ڵا رۆژوو فه‌رز نیه تۆخوا حه‌قه تۆ گوێی بۆ بگریت؟! برا قسه‌که‌ی بخه‌ره که‌ناره‌وه‌و بیخه زبڵدانه‌وه.
- سزای رۆژوو نه‌گرتن چیه؟
-
که‌سێک که رۆژوو ناگرێت پایه‌یێک له پایه‌کانی ئیسلامی رماندووه، به‌ڵام زۆرینه‌ی زانایان ئه‌فه‌رموون که پێی کافر نابێته‌وه. که‌سێک که نوێژه‌کان ئه‌کات به‌ڵام رۆژووه‌که‌ی نه‌گرتووه ته‌بعه‌ن که‌لێنێکی گه‌وره‌ی تێ که‌وتووه. بۆ گه‌وره‌یی و خه‌ته‌ری ئه‌م مه‌وزووعه که که‌سێک رۆژوو نه‌گرێت بزانه پێغه‌مبه‌ری خوا – علیه الصلاة والسلام – چی ئه‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر یه‌کێک به عه‌مده‌ن یه‌ک رۆژی ره‌مه‌زان بخوات، ته‌نها یه‌ک رۆژ! ئه‌گه‌ر ساڵه‌که هه‌مووی به‌رۆژوو بێته‌وه ناکاته‌وه ئه‌جری ئه‌و رۆژه! قه‌رزه‌که‌ت له سه‌ر لا ئه‌چێت به‌ڵام پاداشتی وه‌کوو ئه‌و رۆژه‌ی خودی ره‌مه‌زانه‌که نابێته‌وه، ئیتر تۆ بۆچی رۆژووه‌که له ده‌س خۆت ئه‌ده‌ی؟ چ زه‌ره‌رێکی گه‌وره ئه‌که‌یت به‌مه، چ گوناحێکیش دێته پاڵت یه‌عنی سه‌یری که‌ن ئینسان کاتێک که شتێکی وا ئه‌کات یه‌که‌م له پاداشته‌که مه‌حرووم ئه‌بێت، تۆ ئه‌توانی قازانجێکی زۆرت ده‌ست که‌وێت به‌ڵام پشتت تێ کردووه! وه‌کوو ئه‌وه‌ی یه‌کێک خانوویێکی ده‌س نه‌که‌وتووه خانووه‌که‌ی خۆیشی رووخاوه! تۆ بڕۆی سهیارهیێکت ده‌س بکه‌وێت به ئاسانی که‌چی سه‌یاره‌که‌ت ده‌س نه‌که‌وێت و سه‌یاره‌که‌ی خۆیشت بفه‌وتێت! هه‌موو شتێکی ئه‌مه وایه که گوناحت دێته سه‌ر و له پاداشتهکهیش مه‌حرووم بوویت؛ خوای گه‌وره لامان دات.
- من به‌ڕۆژوو ئه‌بم به‌س نوێژ ناکه‌م..؟
-
من به‌ڕۆژوو ئه‌بم به‌س نوێژ ناکه‌م؛ ئه‌و که‌سه‌ی نوێژ ناکات و به‌رۆژوویش نابێت ئه‌ڵێت تۆ بۆچی به‌رۆژوو ئه‌بیت؟ قبووڵ نیه چونکه نوێژ ناکه‌یت، ئه‌و که‌سه‌یش که نوێژ و رۆژوو ئه‌گرێت ئه‌ڵێت نوێژ بکه باشتره له رۆژوو، رای ئێوه له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته چییه؟.
نوێژ و رۆژوو هه‌ردووکیان باشتره برا به‌ڕێزه‌که‌م و پێویسته هه‌ر دووکیان بکرێن؛ خۆ ئه‌مه شتێکی وه‌ک خواردن نییه که ئیختیارت هه‌بێت تێیدا! وه‌ک ئه‌وه‌ی بامیه و ته‌ماته‌ت له به‌ر ده‌ستدا بێت و کامیان بکڕیت به ئاره‌زووی خۆت بێت! تۆ هه‌ر دووکی فه‌رزه له سه‌رت هه‌ر دووکی روکنی دینه‌که‌یه، به‌ڕۆژوو ئه‌بی نوێژه‌کانیش بکه، نوێژ ئه‌که‌ی رۆژووه‌که‌یش بگره مادام هه‌ر دووکی له تواناتا هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه بزانه هه‌رگیز ناتوانی نوێژه‌که واز لێ بێنیت، گوناحی نوێژه‌که له قه‌تڵ گه‌وره‌تره، گوناحی نوێژه‌که زۆر گه‌وره‌یه! خه‌ڵکێک وا ئه‌زانێت که گوناحی نوێژ نه‌کردن ساده‌یه چونکه خه‌ڵک له به‌ر چاوی زۆرن که نوێژ ناکه‌ن! مه‌لای کوردیش ئه‌و هه‌موو فه‌توای بۆ داون که به‌ڵێ ئاسانه! له کاتێکدا له کوفر بگه‌ڕێته‌وه نوێژ نه‌کردنه! ئیمامی ئه‌حمه‌د ئه‌فه‌رموێت: نوێژ نه‌کردن کافر بوونه، سێ ئیمامه‌که‌ی تر (ئه‌بووحه‌نیفه، مالیک و شافیعی) ئه‌فه‌رموون: کافر بوون نیه به‌ڵام له قه‌تڵ گه‌وره‌تره، له زینا گه‌وره‌تره! خه‌ڵک خۆی ئه‌پارێزێت له زیناو له قه‌تڵ به‌ڵام واز له نوێژه‌کانی دێنێت، نوێژهکهیشت بکه و رۆژووکهیشت بگره و هیممه‌تت هه‌بێت. پشتیوان به خوای په‌روه‌ردگار بیسمیللای لێ بکه و له سبه‌ینێوه رۆژووکهت گرتووه نوێژه‌کانیش ده‌س پێ بکه ان شا‌ء اللّه.
- به‌ڕۆژوو ئه‌بم به‌ڵام نوێژ ناکه‌م؛ ئایا رۆژووه‌که‌م بۆ قبووڵه؟
-
ان شا‌ء اللّه رۆژووه‌که‌ت بۆ قبووڵه مادام به شه‌رت و شه‌رایه‌تی خۆی به‌ڕۆژوو ئه‌بیت، به‌ڵام گوناحباری له‌وه‌ی که نوێژه‌که ناکه‌ی، گوناحباریهتی نوێژ نه‌کردن خه‌ڵکێک زۆر ساده و ساویلکه سه‌یری ئه‌کات؛ به‌ڵام ئه‌وه بزانه که نوێژ نه‌کردن له قه‌تڵی موسوڵمان گه‌وره‌تره، له زینا گه‌وره‌تره، له شه‌راب خواردن گه‌وره‌تره، له به‌رتیل وه‌رگرتن گه‌وره‌تره، گوناحێکی زۆر زۆر گه‌وره‌یه له به‌ر ئه‌وه تهشجیعت ئه‌که‌م له سه‌ر ئه‌وه‌ی که به پشتیوانی خوای په‌روه‌ردگار نوێژه‌کانیشت بکه‌ی هه‌ر چۆنێک بووه، هه‌وڵ بده که زاڵ بیت به سه‌ر ئیراده‌ی خۆتا؛ مادام باوه‌ڕت به خوای گه‌وره هه‌یه و بۆ ئه‌و به‌ڕۆژوو ئه‌بیت ئه‌وه نوێژه‌کانیش که هه‌ر فه‌رزن له سه‌رت و فه‌رزێکی له پێشتریشن له رۆژووه‌که هه‌وڵ بده بیانکه‌ی ان شا‌ء اللّه.
- له چ کاتێکدا رۆژووی ره‌مه‌زان فه‌رز کرا؟
-
رۆژووی ره‌مه‌زان له ساڵی دووهه‌می هیجری فه‌رز کرا؛ واللّه تعالی أعلم.
- ئایا پیرۆزبایی کردن له یه‌کتری به بۆنه‌ی هاتنی ره‌مه‌زانه‌وه جائیزه؟
-
به‌ڵێ جائیزه و ئیشکالێکی تێدا نیه؛ پێغه‌مبه‌ری خوا – علیه الصلاة والسلام - مژده‌ی هاتنی ره‌مه‌زانی ئه‌دایه‌وه به خه‌ڵکه‌که هه‌ر وه‌کوو ئه‌یفه‌رموو: « أيها الناس قد أظلكم شهر عظيم مبارك»[1]. سه‌حابیه به‌ڕێزه‌کانیش له سه‌رده‌می خۆیشیا - علیه الصلاة والسلام - و له دوای خۆیشی به هه‌مان شێوه مژده‌یان ئه‌دا به یه‌کتری و یه‌کتریان هان ئه‌دا له سه‌ر عیبادهت کردن؛ به‌م شێوه‌یه ئه‌شێت ئینسان پیرۆزباییه‌که بکات؛ واللّه تعالی أعلم.
- ئایا رۆژوونهگر کافره؟
-
نه‌خێر؛ وا نازانم کافر بێت به شه‌رتێک نکووڵی لێ نه‌کات، واته ئینکاری لێ نه‌کات. ئه‌گه‌ر وتی ئه‌م رۆژووه چیه فه‌رز بووه له سه‌ر ئه‌م عاله‌مه وه‌ڵا من به فه‌رزی نازانم پێی کافر ئه‌بێت، ئه‌گه‌رچی به‌ڕۆژوویش بێت هه‌ر پێی کافر ئه‌بێت. هه‌ندێک که‌س له‌وه بێ ئاگایه که کابرا به قه‌ولێکی کوفری کافر ئه‌بیت ئه‌گه‌رچی خۆی به موسوڵمان بزانێت و مولته‌زیمیش بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر له سستی و ته‌ممه‌ڵی خۆیه‌وه رۆژووه‌که‌ی نه‌گرت پێی کافر نابێت؛ واللّه تعالی أعلم. ئه‌مه فه‌توای زانایانی عه‌ره‌بستانیشی له سه‌ره.
- بۆ سه‌لماندنی ده‌س پێکردن و کۆتایی هێنان به ره‌مه‌زان شاهێدی چه‌ند که‌س پێویسته؟
-
به شاهیدی یه‌ک موسوڵمان ئه‌کرێته ره‌مه‌زان و به شاهیدی دوو موسوڵمان ئه‌کرێته جه‌ژن؛ واته ئه‌گه‌ر که‌سێک شاهیدی بۆ داین که سبه‌ینێ ره‌مه‌زانه شاهیدیهکهی وه‌ر ئه‌گرین و ئه‌یکه‌ین به ره‌مه‌زان، ئه‌گه‌ر دوو که‌سیش شاهیدی بۆ داین که ره‌مه‌زان ته‌واو بووه‌و هیلالی شهووالمان بینیوه، ئه‌وه ئه‌یکه‌ینه جه‌ژن، یه‌عنی بۆ یه‌که‌میان (ده‌سپێکی ره‌مه‌زان) یه‌ک شاهید به‌سه، به‌ڵام بۆ ته‌واو بوونی رۆژووی ره‌مه‌زان که کۆتایی هاتنه به عیبادهت دوو شاهید پێویسته؛ وه‌کوو ئیمامی شافیعی -ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت - ئه‌فه‌رموێت: مادام کۆتایی هێنانی عیباده‌تێکی گه‌وره‌ی وه‌کوو رۆژووه پێویستی به دوو شاهید هه‌یه ئێمه‌یش هه‌ر ئه‌وه ئه‌ڵێینه‌وه. ئه‌مه رای شه‌رعناسانی عه‌ره‌بستانیشی[1] له سه‌ره (فه‌توای ژماره 1615 له به‌رواری: 11/7/1٣97 واته پاش 41 ساڵ له‌مه‌و پێش).
[1] - لای ئێمه په‌سه‌ند وایه نه‌ڵێین سعوودییه چۆنکه ئه‌وه ته‌نها وڵاتی ئالی سعوود نییه؛ بۆیه ئه‌ڵێین عه‌ره‌بستان که هه‌موو وڵاته‌که بگرێته‌وه.
- بینینی هه‌یڤ و ده‌ست پێکردنی ره‌مه‌زان له وڵاتانی موسوڵمان چۆنه؟
-
هه‌ندێک زانایان ئه‌فه‌رموون هه‌ر ویلایه‌تێک حوکمی دیتنی خۆی ئه‌گرێتۆ، ئیمامی ئیبنولمونزیر ئه‌م بۆچوونه‌ی له عیکریمه و قاسم و سالم و ئیسحاقه‌وه هێناوه‌و به‌ڵگه‌یشیان ریوایه‌ته‌که‌ی کوڕهیب خزمه‌تکاره‌که‌ی ئیبنو عه‌بباسه - خوا له هه‌موویان رازی بێت - که ئه‌فه‌رموێت: که له شام ده‌رچووم به‌ره‌و مه‌دینه هاتمه‌وه هه‌یڤی ره‌مه‌زانم به سه‌را هات، شه‌وی هه‌ینی بوو که بینیمان پاشان له کۆتایی مانگه‌که‌دا گه‌یشتمه‌وه مه‌دینه؛ ئیبنو عه‌بباس هه‌واڵی هه‌یڤی ره‌مه‌زانی لێم پرسی فه‌رمووی: که‌ی هه‌یڤتان بینی؟ عه‌رزم کرد شه‌وی هه‌ینی بینیمان. فه‌رمووی: تۆ خۆت بینیت؟ عه‌رزم کرد: به‌ڵێ بینیم خه‌ڵکیش بینیان و به‌رۆژوو بوون، موعاویهیش[1] به‌رۆژوو بوو. فه‌رمووی: به‌ڵام ئێمه شه‌وی شه‌ممه بینیمان بۆیه رۆژووی خۆمان ئه‌گرین تا هه‌یڤی شه‌ووال ئه‌بینین یان سی رۆژه‌که‌ی ره‌مه‌زان ته‌واو ئه‌که‌ین. عه‌رزم کرد ئه‌دی بینینه‌که‌ی موعاویه‌ی پێ به‌س نیه؟ فه‌رمووی: نا! پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئاوا فه‌رمانی پێ داوین. هه‌ندێکی تر له زانایان ئه‌فه‌رموون: ئه‌و ویلایه‌تانه ئه‌گرێته‌وه که هه‌یڤ هه‌ڵهاتنیان جودا نیه له‌گه‌ڵ یه‌کتری، یه‌عنی له مه‌ودای ئه‌و سنووره که شه‌و هه‌یڤی لێ ئه‌بینرێت، ئه‌مه‌یش راستترین بۆچوونی شافیعیه‌کانه و هه‌ندێک له مالیکییه‌کان و حه‌نه‌فیه‌کانیش له سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ن، رایێکی حهنبهلیهکانیش وایه و شێخولئیسلام ئیبنوتهیمییهیش ئه‌وه‌ی پێ په‌سه‌ند بووه. به رای هه‌ندێک ئه‌مه دید و هه‌ڵوێستێکی مام ناوه‌ندی نێوان بۆچوونه‌کانه چۆنکه شوێنی هه‌ڵ هاتنی هه‌یڤ له ناوچهیێکو بۆ ناوچه‌یێکی تر ئه‌گۆڕرێ. ئه‌گه‌ر چه‌ن ناوچه‌یێک کات و شوێنی هه‌ڵ هاتنی ده‌رکه‌وتنی هه‌یڤیان یه‌ک بوو حه‌تمه‌ن ئه‌بێ حوکمی رۆژووهکهیشیان یه‌ک بخه‌ن، ئه‌گه‌ر نا با جیا بن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌کوو شه‌رعناسانی پۆلی یه‌که‌م بووترێت که ناشێ ئیعتیبار بۆ جیاوازی شوێنی ده‌رکه‌وتنی هه‌یڤ دابنرێت ئه‌مه زۆر واقیعی نیه چۆنکه به‌ڵگه‌نه‌ویسته که ده‌رکه‌وتنی هه‌یڤ شوێنی جیاوازی هه‌یه وه‌کوو خۆر، خۆر له خۆرهه‌ڵات ئاوا ئه‌بێت به مه‌عنای ئه‌وه نیه خه‌ڵکی خۆرئاوا رۆژوو بشکێنن! ئیبنو عه‌بباس - خوای لێ رازی بێت - که قسه‌که‌ی کوڕهیبی وه‌ر نه‌گرت له به‌ر ئه‌وه‌یه که یه‌ک شاهید بوو گرنگ لێره گێڕانه‌وه یان نه‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه‌یه که له ریوایهتهکه باس نه‌کراوه. هه‌روه‌کوو که ئه‌شێ ئیبنو عه‌بباس وا له فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - گه‌یشتبێت که رۆژوگرتن و و کۆتایی ره‌مه‌زانتان به دیتنی خۆتان بۆ هه‌یڤ دیاری بکه‌ن؛ من پێم وایه به‌و شێوه‌یه.
[1]- موعاویه‌ی کوڕی ئه‌بووسوفیان که ئه‌و کاته والی بوو له شام.
- ئایا مناڵی ده ساڵان رۆژووی له سه‌ره؟
-
نا، له سه‌ری نیه. ئه‌و که‌سانه‌ی که رۆژوویان ئه‌که‌وێته سه‌ر ئه‌وانه‌ن که باڵغ بوون؛ ئه‌گه‌ر کوڕه ئێحتیلام بووه، مووی به‌ری هاتووه، ده‌نگی گڕ بووه‌و که‌وتووه‌ته جه‌نابه‌ته‌وه، ئه‌م حاڵه‌تانه بۆ پیاون. دیاری کردنی باڵغ بوونی ئافره‌تیش به‌وه‌یه که ئایا که‌وتووه‌ته سووڕی مانگانه‌وه یان نا؟ باڵغ بوونه‌که به‌م شێوه‌یه دیاری ئه‌کرێت، جا ئه‌و کاته نوێژ و رۆژووه‌که‌یان له سه‌ر ئه‌بێت.
- مناڵه‌که‌م نۆ ساڵانه و ئه‌یبه‌م بۆ مزگه‌وت؛ ئایا له سه‌ریه‌تی رۆژوو بگرێت؟
-
نا؛ رۆژوو گرتنی له سه‌ر نیه. روونکاری زیاتر له‌م بابه‌ته‌دا له پرسیاری پێشوودا کراوه.
- ئه‌گه‌ر کچ له ته‌مه‌نی 11 ساڵیدا باڵغ بووبێت واجبه رۆژووی قه‌رزی ره‌مه‌زان بگرێته‌وه و ئایا له‌چک کردنی واجبه یان جاییزه تا ١٨ ساڵی له‌چک نه‌کات؟
-
وه‌ڵامی به‌شی یه‌که‌می پرسیاره‌که: نا، ئه‌گه‌ر له 11 ساڵیدا باڵغ بووبێت هه‌ر له‌و کاته‌وه پێویست ئه‌بێت له سه‌ری. وه‌ڵامی به‌شی دووه‌می پرسیاره‌که:نه‌خێر تا ١٨ جاییز نییه؛ خۆ داپۆشینی ئافره‌ت له‌و کاته‌وه‌یه که باڵغ ئه‌بێت، ئه‌گه‌ر له یانزه و دوانزه و سیانزه باڵغ بووه ته‌واو ئیتر له‌و کاته‌وه له سه‌ریه‌تی و پێویسته حیجابه‌که‌ی بکات نه‌ک له 18 ساڵییه‌وه! په‌یوه‌ند کردنی حیجاب به 18ساڵه‌وه شتێکی ئه‌وروپییه و هی مه‌سیحییه‌ته له ئهسڵاو په‌یوه‌ندی به ئیسلامه‌وه نیه.
- دوای پارشێو و پێش به‌ربانگ نان و ئاو ئه‌خۆم، ئایا رۆژووه‌که‌م ئه‌شکێت؟
-
فارس قسه‌یێکی هه‌یه ئه‌ڵێت ئینسان قۆچ ده‌ر ئه‌کات له تهعهججوبا، به‌ڕاستی من له‌م پرسیاره قۆچ ده‌ر ئه‌که‌م!! تۆ کابرایێکی موسوڵمانی باوه‌ڕت به‌م دینه هه‌یه، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: « وَكُلُواْ وَاشْرَبُواْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ» [البقرة: 187]؛ «بخۆن و بخۆنه‌وه هه‌تا به روونی به‌ره‌به‌یان و سپێده‌تان بۆ ده‌رئه‌که‌وێت و تاریکی شه‌و لا ده‌بات»، که سه‌یری ئاسمان ئه‌که‌ی و ئه‌م دوو خه‌ته ره‌ش و سپییه‌ت بۆ له یه‌ک جیا کرایه‌وه ئه‌وه ئیتر سه‌ره‌تای رۆژووه‌که‌ته؛ کاته‌که‌ی به جوانی له قورئاندا دیاری کراوه که کاتی بانگی به‌یانییه. له‌م سه‌ریشه‌وه ئه‌فه‌رموێت: « ثُمَّ أَتِمُّواْ الصِّيَامَ إِلَى الَّليْلِ» [البقرة: 187]؛ «رۆژووهکهتان به‌رده‌وام بکه‌ن تا شه‌و دادێت»، شه‌و چۆن دادێت؟ ئه‌ڵێین خهپلهو قورسی خۆر ورده ورده ئاوا ئه‌بێت له‌و شاخه، له‌و زه‌ویه‌و له‌و شوێنه که ئه‌یبینین؛ که خۆره‌که ئاوا بوو بیدایه‌تی شه‌وه، ده‌ی یه‌عنی چی تۆ پێش ئه‌مه شت بخۆی؟ ئه‌ی بۆ به‌ڕۆژوو بوویت؟ بۆ نیوه‌ڕۆ و عه‌سریش ناخۆیت؟! ئێستایش ته‌کنۆلۆجیا وای لێ هاتووه به تاقی ته‌نیا شوان بی له شارباژێڕ مۆبایلێکت پێیه هه‌موو کاته‌کانت پێ ئه‌ڵێت، ئینجا ئیسلام فاینده‌ر هه‌یه له سه‌ر ئه‌و شاخانهیش بی ئه‌و مه‌وقیعه لێ ئه‌ده‌یت - که له ئه‌ڵمانیاوه ته‌زوید ئه‌کرێت هی هه‌موو جیهان - پێت ئه‌ڵێت که‌ی به‌ربانگه، پێت ئه‌ڵێ که‌ی پارشێو بکه‌ی. ئیتر یه‌عنی چی تۆ دوای بانگ نان ئه‌خۆیت؟ دوای ئه‌وه‌ی زانیت کاته‌که کۆتایی پێ هاتووه! من به راستی سه‌رم له‌مه سووڕ ماوه؛ ئاخر چه‌ن که‌سێک ئه‌م سوئالهی پرسیوه‌و ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه! یه‌که‌م جار وه‌مزانی له سیغه‌ی سوئالهکه تێ ناگه‌م، به‌ڵام دوایی بینیم که نه‌خێر، وتوویه‌تی: دوای بانگی به‌یانیش بخۆین پێنج ده‌قه، ده ده‌قه، یه‌کێک نووسیویه‌تی: نیو سه‌عات دوای بانگی به‌یانی و نیو سه‌عات پێش بانگی مه‌غریب ئه‌خۆم! ده‌ی کاکه تۆ هه‌ر به‌ڕۆژوو مه‌به، ئه‌سڵه‌ن بۆچی به‌ڕۆژوویت؟! که‌وابوو شتی وا نابێت برا به‌ڕێزه‌کانم، نابێت! یه‌کێک عه‌رزی ئیبنو عه‌بباسی کرد: من که بانگ ئه‌دات هێشتا ئه‌خۆم، گومانم هه‌یه له‌وه‌ی که رۆژ بووه یان نه‌بووه! فه‌رمووی: بخۆ‌و به‌رده‌وام به تا کاتێک گومانت لێی نابێت که بانگ ته‌واو بوو ئیتر گومانت لێی نابێت و حه‌قی خواردنت نییه. له‌و سه‌ریشه‌وه که گومانمان له‌وه نه‌ما که قورس و خه‌پله‌ی خۆر چووه‌ته پشت زه‌ویه‌که‌وه خۆر ئاوا بووه‌و کاتی رۆژوو شکانه، ئیتر یه‌عنی چی پێش ئه‌وه بخۆیت؟! برایانی به‌ڕێزم خۆشکانی عه‌زیزم! ئه‌حکامه شه‌رعییه‌کان مه‌گۆڕن به قسه‌ی مه‌لایێکی دین به‌تاڵی دین فرۆشی ژێر ده‌ستی تاغووتان یان یه‌کێکی تر به هه‌وا و هه‌وه‌سی خۆی که‌وتووه‌ته سه‌رۆ و وه‌ڵا قورئانیم! بابه ئه‌م دینه هه‌مووی له‌و سوننه‌ته‌وه هاتووه، ئه‌و سه‌حابیه به‌ڕێزانه ئه‌گه‌ر ته‌نیا به پێی قورئانه‌که بڕۆیشتنایێ کێ فێری نوێژکردنی ئه‌کردن؟ یه‌کێک رووی ئه‌کرده که‌عبه و یه‌کێکی تریش ئه‌یوت « فَثَمَّ وَجْهُ اللّهِ» [البقرة: 115]، پاشان رووی ئه‌کرده ئه‌م لادێ! نابێت له خۆمانه‌وه دینه‌که داتاشین، له که‌سیشی وه‌ر مه‌گرن هه‌تا متمانه به دینی نه‌که‌ن و به عیلم و شه‌رعییه‌تیشی نه‌که‌ن.
- هێشتا فه‌جری سادق نه‌بووه و ئێعتماد به بانگه‌که ناکات
-
خه‌ڵکێک ئه‌خوات و ئه‌خواته‌وه‌و ئه‌ڵێ: هێشتا فه‌جری سادق نه‌بووه و ئێعتماد به بانگه‌که ناکات، رای ئێوه چییه؟
به راستی من ئه‌مه‌م زۆر پێ سه‌یره! عه‌زیزانی من خه‌ڵکه‌که‌مان به‌ره‌و ئینحیرافێکی زۆر رۆیشتوون، تاغووتانی حوکم حه‌زیان له‌م ئینحیرافاتانهیه، سه‌دان جه‌نگ و جیدال دروست ده‌که‌ن له‌م بابه‌تانه‌وه، ده‌یان گومان دروست ئه‌که‌ن له سه‌ری. برا تۆ بۆ پابه‌ند نابیت به بانگه‌که‌وه؟ بانگێک که ئه‌درێت ئیمامه‌که رێگای پێ داوه، ئه‌گه‌ر بانگه ئهلهکترۆنیهکهیش بێت مه‌لاکه مه‌سئووله له سه‌ری. دوای ئه‌وه ئێستا له هه‌موو شاره‌کانا ته‌قویم هه‌یه، لیستی خۆی هه‌یه له هه‌ر شوێنێک بیت، ئه‌گه‌ر لێی موتمه‌ئین بووی به پێی ئه‌و لیسته بکه. ئه‌و که‌سانه‌یش که له ئه‌ورووپا ده‌ژین ده‌زانم و ئاگام لێیه که تووشی کێشه بوون، له نه‌رویجیش ئه‌و بشێویه دروست بووه، جاری وای هه‌یه هه‌ر مزگه‌وتێک به که‌یفی خۆی بانگ ده‌دات! سبحان اللّه هه‌ر دوێنێ بۆ بانگی به‌یانی دوو مزگه‌وت ده‌وری سه‌عاتێک و چاره‌ک فه‌رقیان بوو!! یه‌کیان ئه‌ڵێت دوو و چاره‌ک ده‌س هه‌ڵ بگره له خواردن، یه‌کیان ئه‌ڵێت نا سێ و نیو ده‌س هه‌ڵ بگره، سێ و سی و په‌نج ده‌قه ! ئاخر چۆن وا ئه‌بێت؟ به‌ڵێ مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی و سێ مه‌زهه‌به‌که‌ی تر فه‌رقیان هه‌یه، حه‌نه‌فییه‌کان دائیمه ته‌ئخیری ئه‌که‌ن، چ له نوێژ‌و چ له رۆژوو؛ ئێوه ئێعتیماد مه‌که‌نه سه‌ر ئه‌وه. تۆ له وڵاتێکی ئه‌ورووپی ئه‌ژیت، له دێیێکی به ته‌نیا، بۆ خۆت له ئهنتهرنێتا ئه‌و دێیه ئهدۆزیتۆ که خۆر که‌ی ئاوا ئه‌بێت، که‌وابوو تۆ خۆر ئاوا بوونه‌که‌ت زانی، پاشان به پێی « ثُمَّ أَتِمُّواْ الصِّيَامَ إِلَى الَّليْلِ» [البقرة: 187] رۆژووه‌که‌ت به‌رده‌وام بکه تا کاتی خۆر ئاوابوونه‌که، له هه‌ر شوێنێکی دونیا بیت خۆر ئاوا بوونه‌که ئه‌بینی، ئیتر پێویستی به ئه‌وقاف نیه! خوای گه‌وره نوێژ و رۆژوو و ئه‌مانه‌ی هه‌موو خستووه‌ته دیارده گه‌ردوونیه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ حوججه‌ت نه‌بێت و بڵێیت وه‌ڵا یا ره‌ببی خوایه وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی کوردستان وا ئه‌مری ده‌ر کرد! حه‌قت چییه به سه‌ر وه‌زاره‌تی تاغووتانهوه؟ تۆ مه‌سئولی له‌وه‌ی خۆر‌ت بینی ئاوا بووه رۆژووه‌که‌ت بشکێنیت، ئه‌گه‌ر له ناو شارێکی زۆر قهرهباڵغایت و نایبینی له به‌ر بینای به‌رز یان دووهکهڵه یان هه‌وره یان هه‌ر شتێکی له‌و بابه‌تانه‌یه به پێی سه‌عاته‌که ئه‌ڕۆیت به رێگایا، ئه‌مڕۆ ئاسانیش کراوه تهکنۆلۆجیایش ئاسانه و ئه‌توانی ته‌له‌فۆن بۆ خه‌ڵکی تر بکه‌یت و ئیهتیمامی پێ بده، ئیتر ناگه‌یته ئه‌و نه‌تیجه بشێویه. له‌م سهریشۆ پارشێوهکهت هه‌روا حیساب بکه، به پێی ئایه‌تی «حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ» [البقرة: 187] تا کاتی سپێده (فه‌جری سادق) بۆت هه‌یه بخۆیت و بخۆیته‌وه ئیتر بۆچی خه‌ڵک سه‌رت لێ بشێوێنێت یان بۆچی خۆت سه‌ر له خۆت ئه‌شێوێنیت؟ ئه‌م مۆدێله تازه‌یه دروست بووه؛ وه‌ڵا نیو سه‌عات دوای فه‌جریش من نان ئه‌خۆم، نیو سه‌عات پێش بانگ دانیش نان ئه‌خۆم! برا ئه‌وه رۆژووی شه‌یتانه تۆ رۆژوو بۆ کێ ئه‌گریت، بۆ خوای گه‌وره‌ی ناگریت؟ ده‌ی خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: رۆژووه‌که‌ت درێژ بکه هه‌تاوه‌کوو شه‌و، ده‌ی تۆ نیو سه‌عات پێشتر بۆ نانت خواردووه؟ به‌ڕاستی جێی داخه که ئه‌و خه‌ڵکه که‌وتووه‌ته ئه‌و وهزعانهوه و مه‌سئوولیه‌تی هیچ که‌سێکیش له سه‌ری لا ناچێت چۆنکه دیارده‌ی گه‌ردوونیه و تۆ خۆت ئه‌بێت سه‌یری خۆر بکه‌ی و بیزانی.
- ئه‌ڵێن: بانگی به‌یانی له کوردستان پێش خراوه
-
ئه‌ڵێن: بانگی به‌یانی له کوردستان پێش خراوه؛ ئایا ئێمه ئیعتیماد بکه‌ینه سه‌ر ئه‌و تهقویمانه یان خۆمان سه‌یری ئاسمان بکه‌ین؟
عه‌زیزانی من ئێوه ئه‌زانن که ساڵه‌های ساڵه ئه‌م مامۆستا به‌ڕێزانه، ئه‌م خه‌ڵکه به‌ڕێزه لیستێکیان بۆ رۆژه‌کان دیاری کردووه بۆ ئه‌وه‌ی که کاتی نوێژ و رۆژووی خه‌ڵک دیار بێت. من گه‌نج بووم له هه‌ولێر و ته‌مه‌نم ١٩ ساڵ بوو، مامۆستای فه‌رهادی -ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت- هه‌موو جارێک لیستی هه‌ولێر و ده‌ور و به‌ری بۆ ره‌مه‌زان و بۆ کاته‌کانی نوێژ هه‌مووی دیاری ئه‌کرد؛ خوا جه‌زای به‌خێری بداته‌وه. ئه‌و زه‌مانه ئه‌و شتانه زۆر که‌م بوو، غه‌ریب بوو له ناو خه‌ڵکا به‌ڵام ئێستا که زۆر بووه و مزگه‌وته‌کان له به‌ر یه‌ک ئهیگرنهوهو و ئیمامه‌کان مه‌سئوولن له‌وه‌ی که ته‌ماشای کاته‌کان بکه‌ن و لێی موتهئهککید بن. ئێوه‌یش ئه‌و ئه‌رکه قورسه بۆ خۆتان ئه‌وه‌نده‌ی تر قورس مه‌که‌ن؛ ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌و ئه‌و که‌سانه‌ی لیسته‌که‌یان ته‌رتیب کردووه ئه‌و ئه‌رکه قورسه‌یان له کۆڵ ئێوه کردووه‌ته‌وه، ئیتر تۆ بۆچی له به‌ر خاتری سێ ده‌قه و چوار ده‌قه (که به خه‌یاڵی خۆت ته‌قویمه‌که هه‌ڵه‌ی کردووه) به قسه‌ی ته‌قویمه‌که ناکه‌یت و ئه‌ڵێی:چاوه‌ڕێ ئه‌که‌م سه‌یری ئاسمان ئه‌که‌م بزانم که‌ی «خیط الأبیض» و «خیط الأسود»م بۆ جیا ئه‌کرێته‌وه! برا ئه‌م ئه‌رکه ناتوانی ببه‌ی به ڕێوه، من ئه‌زانم چوار رۆژ، پێنج رۆژ، شه‌ش رۆژ ته‌ماشای ئه‌که‌یت و بێزار ئه‌بیت و دێیته سه‌ر ته‌قویمێکی تر. ئه‌وانه‌ی که له ئهوروپایشن هه‌روه‌هان، ئێمه له‌م شاره‌یا له ئۆسلۆ چوار دانه‌مان هێناوه‌تۆ بۆ ماڵۆ، چوار ته‌قویمی چوار مزگه‌وت؛ هه‌ر چواریان به سه‌عات فه‌رقیان هه‌یه له به‌ینیانا، به سه‌عات! ئێ ئه‌مه‌ش ناکرێت ئه‌م گه‌ڕه‌لاوژه‌یه! به‌ڵام که به نیسبه‌تی کوردستانه‌وه ته‌قویمێکی دیاری کراو هه‌یه ئیتر عه‌زیزی من بۆچی ئه‌م ئیشکالاته له ناو خۆتانا دروست ئه‌که‌نه‌وه؟ من پێم سه‌یره که ئه‌وه‌نده ئه‌پرسنه‌وه. نووسه‌رێک باسی کردووه‌و وتوویه‌تی که گوایێ ئه‌م بانگدانه‌ی کوردستان ورده‌کارانه نیه له به‌ر ئه‌وه نابێت به قسه‌ی بکه‌ی! نا، به قسه‌ی ئه‌که‌ین تا باشتر ئه‌خه‌یته روو، ئه‌گه‌ر جه‌نابت لیستی باشترت دانا ته‌بعه‌ن خه‌ڵک شوێن ئه‌م لیسته باشه ئه‌که‌وێت و له‌مه‌یش رزگاریان ئه‌بێت، به‌ڵام من وه‌سیه‌تم بۆ هه‌مووان ئه‌وه‌یه به پێی کاتی مزگه‌وت بکه ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ی که له‌و مزگه‌وتانه‌یان ئه‌رکی شه‌رعی خۆیانه کاتی بانگ دانه‌کان رێک بخه‌ن چ بۆ رۆژوو چ بۆ نوێژه‌کان.
- ده‌کرێت پارشێو به پێی ئه‌ڵمانیا بخۆین به‌لام بۆ شکاندنی رۆژووه‌که به پێی سعودیه بیشکێنین؟
-
له ئه‌ڵمانیا ئه‌ژیم؛ ئه‌کرێت پارشێو به پێی ئه‌ڵمانیا بخۆین به‌لام بۆ شکاندنی رۆژووه‌که به پێی سعودیه بیشکێنین؟ تکایه باسی بکه.
نا، ناشێت برا به‌ڕێزه‌که‌م. تۆ له هه‌ر شوێنێک بیت رۆژووه‌که‌ت به پێی دیارده گه‌ردوونیه‌که‌ی ئه‌وێ ئه‌گریت: « حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ» [البقرة:187] ، که فه‌جری سادقت لێ ده‌رکه‌وت ته‌واو ئیتر خۆت ئه‌گریته‌وه له خواردن و خواردنه‌وه و له جنس و ... به پێی ئه‌و وڵاته که له‌وێ ئه‌ژیت؛ ئینجا له درێژه‌ی ئایه‌ته‌که‌دا ئه‌فه‌رموێ: « ثُمَّ أَتِمُّواْ الصِّيَامَ إِلَى الَّليْلِ»، که‌واته رۆژووه‌که‌یش به‌رده‌وام ئه‌بیت هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که خه‌پله‌ی خۆر، قورسی خۆر نوقم ئه‌بێت و ئه‌ڕواته ئه‌رزه‌که‌وه. ناشێت بیناکان بکرێنه مه‌بنا، چۆنکه له‌وانه‌یه ئه‌و کاته تۆ رۆژووه‌که‌ت ئه‌شکێنێ هێشتا خۆر دانهچووبێت. پێویستیشه به گوێره‌ی شاره‌که‌ی خۆت بیکه‌ی؛ بۆ نموونه جه‌نابت له ئێشتوتگارتی حه‌تمه‌ن کاته‌که‌ت فه‌رق ئه‌کات له‌گه‌ڵ یه‌کێکی تر که له شاری کیلی به‌رانبه‌ر دانیمارکه؛ یان له ماگدیبۆرگ له رۆژهه‌ڵات یان له ئاخن له رۆژئاوا، ته‌بعه‌ن وه‌خته‌کان فه‌رق ئه‌کات و موراعاتی ئه‌وانه‌یش پێویسته. وایش ئه‌زانم مادام جه‌نابت له ئه‌ڵمانیای ئه‌گه‌ر بنووسیت مه‌رکه‌زی ئیسلامی ئاخن، ئه‌توانی ئه‌وه‌یشت ده‌س بکه‌وێت؛ چۆنکه شوێنی هه‌موو شاره‌کانیان به ته‌ئکید له لایه و دڵنیاشم قه‌زا و ناحیه بچووکه‌کانیشیان هه‌ر له لایه. خوا جه‌زای به‌خێریان بداته‌وه ئه‌وانه زیاد له چڵ ساڵ ئه‌بێت ئه‌و ئیشانه ئه‌که‌ن به‌رده‌وام؛ خوا خێریان بنووسێت.
- لیژنه‌ی فه‌تواكان ئه‌ڵێن: به پێی سعوودیه رۆژوو بشکێنن؛ ئایا وایه؟
-
لیژنه‌ی فه‌توای میسر و سعوودیه و سووریه و کورد ئه‌ڵێن: به پێی سعوودیه رۆژوو بشکێنن؛ ئایا وایه؟
نا! ئه‌وان وایان نه‌وتووه؛ یه‌عنی من شتی وام نه‌مبیستووه. پاشان فه‌توای میسر هیچ ئیعتیبارێکی بۆ دانانرێت؛ له دوای سیسی ئه‌زهه‌ریش هیچ قیمه‌تێکی نه‌ماوه، مه‌گه‌ر مه‌لاکه خۆی بناسیت و ئه‌هلی عیلم بێت لێی وه‌ر بگریت (که ئه‌ڵبه‌تته که‌سیان فه‌توای وای نه‌داوه)، سعوودیه‌یش فه‌توای وایان نه‌داوه و نه‌مانبیستووه سعوودیه بڵێ: وه‌ڵا تۆ له شیمالی نه‌رویجی وه‌کوو ئیمه بیشکێنه! که‌س فه‌توای وای نه‌داوه. پاشان باسی سووریهت کردووه؛ عالمه‌کان کێن؟ عوله‌مای موعاره‌زه‌ن یان عوله‌مای سوڵته‌ن؟ ئه‌گه‌ر عوله‌مای سوڵته‌ن وه‌کوو حه‌سسون و لایه‌نگرانی، ئه‌وانه هه‌ر مولحید و بێدینن، فه‌توای دهسنوێژیشیان لێ وه‌رناگیرێت. که باسی کوردیشت کردووه‌و نوسیوته کورد، هه‌ر نازانین له کوێوهیهو کێ وتوویه‌تی. به‌هه‌رحاڵ ناشێت له ئه‌ورووپا یان ئاسیا یان ئافریقا بیت و به پێی سعوودیه رۆژووه‌که‌ت بشکێنیت یان بیگریت یان نوێژ بکه‌یت؛ ئه‌و شوێنه‌ی که لێی ئه‌ژیت رۆژوو گرتن و نوێژ کردنت هه‌مووی ئه‌بێت به حیسابی خۆر بێت یان مانگ بێت به‌و شێوه‌ی که له‌وێ ئه‌ژیت و ئه‌یبینیت.
- بێزه‌حمه‌ت ئه‌و شه‌ش نه‌خۆشیه‌مان بۆ باس بکه که له‌گه‌ڵیانا نابێت به‌رۆژوو بیت؟
-
بێزه‌حمه‌ت ئه‌و شه‌ش نه‌خۆشیه‌مان بۆ باس بکه که له‌گه‌ڵیانا نابێت به‌رۆژوو بیت؟
شه‌ش نه‌خۆشی نییه؛ له‌وانه‌یه هه‌زار نه‌خۆشی وا هه‌بێت ،موهیم نه‌توانینه؛ بۆ نموونه یه‌کێک ناتوانێت به‌رۆژوو بێت له به‌ر ئه‌وه‌ی زهختیهتی یان شه‌کره‌یه‌تی و ئه‌بێت ئاو بخواته‌وه، ئه‌مه خۆ جه‌سته‌ی ساغه به‌ڵام مادام ئاو خواردنه‌وه‌ی زه‌روورییه یان حه‌بێکی هه‌یه نیوه‌ڕوانه ئه‌بێ بیخوات ده‌توانێت رۆژوو نه‌گرێت، نه‌خۆشێکی تر له‌شی پته‌وه عیلاقه‌ی هه‌یه به سه‌ر پڕۆتێئینهوه له خوێنا ئه‌بێ حه‌بی پڕۆتێئینهکهی له نیوهڕوانا بخوات ئه‌گه‌رچی جسمی ساغه؛ ئه‌وه‌یش رۆژووکهی ناگرێت له به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌به‌که‌ی بخوات، یه‌کێکی که سه‌ر ئێشهیهتی یه‌کێ دان ئێشهیهتی ناتوانێت به‌رده‌وام بێت. که‌وابوو شه‌ش نه‌خۆشی تایبه‌ت نییه؛ موهیم ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌توانێت به‌رده‌وام بێت یان نا که نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت ئه‌یشکێنێت و له کاتێکی ترا ئه‌یگرێته‌وه.
- دروسته که‌سی رێبوار له سه‌فه‌ره‌که‌یدا به‌ڕۆژوو بێت؟
-
ئه‌و که‌سه‌ی له ره‌مه‌زاندا له سه‌فه‌ردایه سه‌رپشکه له به‌ڕۆژوو بوون و به‌ڕۆژوو نه‌بوونیا، چۆنکه ئه‌و ته‌ماشای وه‌زعی خۆی ئه‌کاتۆ ئایا دوایی ئه‌توانێت بیگرێته‌وه یان سه‌فه‌ره‌که‌ی ئاسانه به ته‌یاره ئه‌یکات و مهسافهیێکی نزیکه؛ راسته سه‌فه‌ره بڵام دوو سه‌عات له تهیارهیا ئه‌بێت و ئه‌گاته‌وه شوێنی خۆی. ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - بۆچوونی چوار پێشه‌واکه وا باس ده‌کات که پێیان وایه که گه‌شتیار ئه‌توانێت به‌ڕۆژوو بێت هه‌روه‌کوو که ئه‌توانێت نه‌یگرێت. به‌ڵگه‌کانیش به گشتی ئه‌م بۆچوونه په‌سه‌ندتر ئه‌که‌ن. ئه‌و فه‌رموودانه‌یش که وه‌ک هه‌ڕه‌شه کردن له رۆژووگرهکان باس کراون له به‌ر ئه‌وه‌یه که پێچه‌وانه‌کاری فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوایان – علیه الصلاة والسلام - تیا بووه؛ جه‌نابی دوای عه‌سر ئاوی نۆش کردووه و رۆژووه‌که‌ی له به‌ر چاوی ئه‌وان شکاندووه که‌چی دوای ئه‌مه هه‌ندێک له یاوه‌ران هه‌ر به‌ڕۆژوو بوون و وه‌ها ماونهتۆ بۆیه فه‌رمووی: « أُولَئِكَ الْعُصَاةُ، أُولَئِكَ الْعُصَاةُ»[1]؛ «ئه‌وانه یاخیهکانن ئه‌وانه یاخیهکانن»، یه‌عنی موخاله‌فه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوایان کردووه – علیه الصلاة والسلام - یان کابرا له هیلاکی و توونیه‌تی و پهرێشانیا گه‌یاندوویانه‌ته به‌ر سێبه‌ری دره‌ختێک و ئاو پرژێنی ئه‌که‌ن، ئه‌وانی تریش وه‌کوو پێغه‌مبه‌ری خوا - علیهالصلاة والسلام - به‌ڕۆژوو نین ئه‌ی بۆچی ئه‌مه هه‌ر سووره له سه‌ر رۆژوو گرتنه‌که‌ی که ئه‌وه‌نده پێچه‌وانه کاری پێغه‌مبه‌ری خوای کردوه - علیهالصلاة والسلام -؟ ئه‌وه‌نده‌یش خه‌ڵکه‌که‌ی به خۆیۆ ماندوو کردوه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و حاڵه‌ته نزیکی مه‌رگ بووه‌ته‌وه؟ بۆیه فه‌رزه له سه‌ر که‌سی حاڵه‌تی ئاوا بیشکێنێت. که‌وابوو هه‌ر که‌سێک سه‌فه‌رێکی ئاسان ئه‌کات و به تاقه‌ته و به توانایه و رۆژوو گرتنه‌که سستی ناکات و چالاکیه دینیه‌کانی ناوه‌ستێنێت له خواپه‌رستی و خێر و چاکه و ده‌عوه و ئه‌مانه به‌ڕۆژوو بێت چاکتره. ئێمه‌یش ره‌ئیمان له سه‌ر ئه‌وه‌یه که خۆی موخه‌ییه‌ره بیگرێت یان نه‌یگرێت ئه‌گه‌ر رێگاکه‌ی ئاسانه، بۆ نموونه سه‌فه‌ره‌که‌ی به ته‌یاره‌یه یان به‌له‌مه‌و تووشی ماندوویی نابێت و ئیسراحه‌ته، برسی نیه، ماندوو نیه، توانا‌و حه‌وسه‌ڵه‌ی گرتنهوهیشی زۆر نیه که دوایی بیگرێته‌وه ده‌ی کابرا ئێستا به‌ڕۆژوو بێت چاکتره نه‌وه‌ک دوایی پێی نه‌گیرێته‌وه.
[1]- صحیح مسلم: ژماره ی 1114.
- نییه‌ت هێنان بۆ رۆژوو له چ کاتێکدایه؟
-
نیه‌تی رۆژوو گرتنی ره‌مه‌زان روکنه که له شه‌ودا بێت، یه‌عنی دروست نییه بکه‌وێته رۆژ. نیه‌تی رۆژووی سوننه‌تیش باشتر وایه له شه‌وا بێت وه‌کوو ئیحتیا‌ت کردنێک، ئه‌مما ئه‌گه‌ر که‌سێک له رۆژا - بۆ نموونه پێش نیوه‌ڕۆ پێش خواردن و خواردنه‌وه - بڕیاری دا که به‌رۆژوو بێت ئه‌وه‌یش هه‌ر شیاوه وه‌کوو ئه‌م ئیمامه به‌ڕێزانه فه‌رموویانه یان جمهووری شه‌رعناسان.
- نییه‌تم له دڵدا هه‌بوو به‌ڕۆژوو ببم، به‌ڵام پارشێوم نه‌کرد و نییهتیشم به زمان نه‌هێنا ئایا دروسته؟
-
به‌ڵێ دروسته؛ تۆ ئه‌ڵێیت نییه‌تم له دڵا هه‌بوو که به‌ڕۆژوو بم، ته‌واو! هه‌ر ئه‌مه خۆی کافیه، چۆنکه ئه‌شێت کابرا بۆ پارشێو هه‌ر خه‌به‌ری نه‌بێته‌وه. نییه‌تیش به زمان هێنانی بیدعه‌یه‌و هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێکی نییه؛ واللّه أعلم.
- ئایا جائیزه به یه‌ک نیه‌ت هه‌موو رۆژووی ره‌مه‌زانه‌که بگریت؟
-
گرتنی رۆژووی هه‌موو ره‌مه‌زانه‌که به یه‌ک نیه‌ت ته‌نها لای ئیمامی مالیک - ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت – جائیزه؛ ئه‌م ئیمامه به‌ڕێزه ئه‌فه‌رموێت: ئه‌شێت یه‌ک جار نیه‌تی هه‌موو ره‌مه‌زانه‌که بێنێت، به‌ڵام سێ مه‌زهه‌به‌که‌ی تری ئیمامی ئه‌بوو حه‌نیفه و شافیعی و ئه‌حمه‌د – ره‌حمه‌تی خوایان لێ بێت - ئه‌فه‌رموون: رۆژووی هه‌ر رۆژێک عیباده‌تێکی سه‌ر به خۆیه بۆیه پێویستیشی به نیه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیه. که‌واته تۆیش نیه‌ته‌که‌ت هه‌موو شه‌وێک بێنه ئه‌گه‌ر خه‌به‌رت نابێته‌وه یان پارشێو ناکه‌یت نیه‌ته‌که‌ت بێنه له سه‌ره‌تاوه.
- ئه‌گه‌ر بیرت چوو نیه‌تی رۆژوو بهێنیت ئایا رۆژووه‌که‌ت دروسته؟
-
ئایا هه‌ستاوی بۆ پارشێو؟ تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ستابیت بۆ پارشێو ئیتر پێویست به نیه‌ت هێنان به له‌فز ناکات و رۆژووه‌که‌ت دروسته. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر نیازیشت وایه که سبه‌ینێ به‌ڕۆژوو ئه‌بیت چۆنکه رۆژه‌کانی تری ره‌مه‌زانه‌که‌ت گرتووه، بۆ نموونه ١٨ یان ١٩ رۆژ له ره‌مه‌زانه‌که رۆیشتووه هه‌موویت گرتووه‌و سبه‌ینێش به ته‌مایت بیگریت، ته‌واو تۆ نیه‌تت هێناوه. ئه‌گه‌ر شه‌و نیه‌ته‌که بێنیت ته‌بعه‌ن شتێکی باشه به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له‌فز بێت، ئه‌و مه‌رج نییه (به‌ڵکوو بیدعهیشه).
- من زۆر جار له بیرم ئه‌چێت نیه‌تی رۆژوو بێنم؛ ئایا رۆژووه‌که‌م دروسته؟
-
که بڕیارت داوه له ره‌مه‌زانا هه‌موو مانگه‌که به‌ڕۆژوو ئه‌بیت ئه‌وه هه‌ر خۆی نیه‌ت هێنانه، که پارشێو هه‌ڵ ئه‌ستی به ئۆمێدی ئه‌وه‌ی که سبه‌ینێ به‌ڕۆژوو ئه‌بیت ئێ هه‌ر ئه‌وه‌یش نیه‌ت هێنانه، یه‌عنی تۆ هۆشت لای ئه‌وه‌یه که ئێستا بانگ ئه‌دات نابێت زیاتر بخۆم تۆ بۆ ئه‌وه هه‌ستاوی که سبه‌ینێ به‌ڕۆژوو ئه‌بیت ئه‌مه خۆی جێگای نیه‌ت هێنانه‌که ئه‌گرێت؛ واللّه أعلم.
- حوکمی رۆژووی «یوم الشک» که نازانرێت ره‌مه‌زانه یان نا چییه؟
-
ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسیاره دوو بۆچوون هه‌یه؛ یه‌کیان بۆچوونی ئیبنو عومه‌ره‌و ئه‌وی تریان بۆچوونی جمهووری پێشه‌وایانه؛ بۆچوونه‌که‌ی جمهوور په‌سه‌نده که نابێت به‌رۆژوو بیت، چۆنکه نه فه‌رزی ره‌مه‌زانه و نه سوننه‌تیشه، به‌ڵگه‌کانیشیان به‌هێزتره‌و له پێشتره. ئه‌وه‌یش که ده‌رباره‌ی سه‌یدنا ئیبنو عومه‌ر ریوایه‌ت کراوه که رۆژی شک به‌ڕۆژوو بووه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه نین که به فه‌رزی زانیبێت تا له یه‌ک دانه‌وه‌ی ماناکردنه‌وه‌ی ریوایه‌ته‌که‌ی بێت، چۆنکه ئه‌گه‌ر به فه‌رزی بزانیایێت فه‌رمانی به خێزانی خۆی و نزیکه‌کانی ئه‌کرد که ئه‌وانیش به‌رۆژوو بن یان به خه‌ڵکی تر، که خۆیشی به‌رۆژوو بووه دیاره وه‌کوو ئیحتیا‌ت پێی په‌سه‌ند بووه ؛ چۆنکه ئه‌و زۆر جار هه‌ر ئاوا به‌رۆژوو ئه‌بوو. رهفتارهکهیشی له‌گه‌ڵ ئه‌و ریوایهتهیا نایه‌ته‌وه که‌وا خاتوو عائیشه - خوای لێ رازی بێت – ده‌فه‌رموێت:: «كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَتَحَفَّظُ مِنْ شَعْبَانَ مَا لَا يَتَحَفَّظُ مِنْ غَيْرِهِ، ثُمَّ يَصُومُ لِرُؤْيَةِ رَمَضَانَ، فَإِنْ غُمَّ عَلَيْهِ عَدَّ ثَلَاثِينَ يَوْمًا ثُمَّ صَامَ»[1]؛ «پێغه‌مبه‌ری خوا - صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ – به شێوازێک رۆژه‌کانی مانگی شه‌عبانی ئه‌ژمارد که بۆ مانگه‌کانی تر وای نه‌ئه‌کرد، هه‌رکاتێک هه‌یڤی ره‌مه‌زانی ببینیایێ به‌ڕۆژوو ئه‌بوو، ئه‌گه‌ر هه‌ورو ههڵایش بووایێ شه‌عبانی ده‌کرده سی رۆژ و پاشان به‌ڕۆژوو ئه‌بوو». که‌وابوو ئه‌گه‌ر شه‌وی سیه‌می مانگی شه‌عبان هه‌ور بوو یان ته‌پ و تۆز بوو یان دووکه‌ڵ بوو یان شتێکی تر که رێی بینینی هه‌یڤی ره‌مه‌زانی گرتبوو بۆ سبه‌ی رۆژوو ناگیرێت نه وه‌کوو فه‌رزی ره‌مه‌زانه نه وه‌کوو سوننه‌تیشه نه وه‌کوو ئیحتیا‌ت کردنیشه.
[1] - احمد بن حنبل، مسند: ژماره ی 25161؛ ابوداود، سنن ابوداود: ژماره ی 2325. ئیمامی ئه لبانی به سه حیحی داناوه.
- ئافره‌تێک حامیله‌یه؛ حوکمی رۆژوو نه‌گرتنی چیه؟
-
رۆژوو گرتنی ئه‌م ئافره‌ته هه‌م توانای خۆی پێوه پابه‌نده و هه‌م ژیانی کۆرپهلهکهیشی پێوه پابه‌نده؛ بۆیه زۆرینه‌ی شه‌رعناسان ده‌رباره‌ی دووگیان ئاسانکارترن. ئه‌گه‌ر دووگیان خه‌می کۆرپه‌له‌که‌ی بوو که رۆژوو گرتنی ئه‌م کاریگه‌ری له سه‌ر پێکهاته‌ی جه‌سته‌ی دروس ئه‌کات به تایبه‌ت ئافره‌تێک که خۆی زه‌عیف بێت، خۆی پێویستی به‌وه هه‌بێت که خواردنی باش بخوات، بۆ جسمی خۆی پێویسته و بۆ کۆرپهلهکهیشی پێویسته ئه‌مه ئه‌شێ به‌ڕۆژوو نه‌بێت چۆنکه خۆی پێویسته خواردنی باش بخوات، پێویستی به پڕۆتئینه، بۆ خۆی و کۆرپه‌له‌که‌ی. جا شتێکی زۆر سه‌یر هه‌یه برایانی به‌ڕێزم جاری وا هه‌یه ته‌بعه‌ن ئافره‌ت هه‌ست به‌وه ناکات دانێکی کولۆره، پێکهاته‌ی ویتامین دی یان کالیسیۆم که مناڵه‌که پێویستی پێیه‌تی له جه‌سته‌ی دایکه‌که ئه‌خوات، له کولۆری دانهکهیا ته‌ئسیری هه‌یه! ئه‌و تیشکی رۆژه زیاتر له جه‌سته‌ی دایکه‌که‌ی داوه بۆ ئه‌ویش ئه‌بێت به ویتامین دی نه‌قڵ ئه‌بێت بۆ ئه‌ویش، ئه‌و دایکه ئه‌گه‌ر هێلکه باش بخوات هێلکه زۆر بخوات کاریگه‌ری بۆ ویتامین دی منداڵه‌که هه‌یه، بۆ ئێسقانه‌کانی کۆرپهلهکهیش ته‌ئسیری هه‌یه، دایکه‌که ئه‌گه‌ر نیسکێنه و سه‌وزه و که‌ره‌وز و گه‌نمه شامی بخوات بۆ نموونه کاریگه‌ری له سه‌ر پڕوتئینی منداڵه‌که هه‌یه. له به‌ر ئه‌وه زۆر زه‌رووریه ئه‌و دایکانه ئیهتیمام به کۆرپه‌له‌کانیشیان بده‌ن و ئیهتیمام به خواردنی خۆیشیان بده‌ن، ته‌رکیبی خواردنه‌کان زه‌رووریه موتابه‌عه‌ی بکه‌ی. لێره له باسی ئه‌مه‌ی ئێمهیشا به هه‌مان شێوه‌یه؛ ژیانی کۆرپه‌له‌که و پێک گه‌یشتنی کاریگه‌ریێکی گه‌وره ئه‌خوازێت له‌وه‌ی که جه‌سته‌ی دایکه‌که جه‌سته‌یێکی ساغ بێت بۆیه ئه‌شێ دایکه‌که به‌ڕۆژوو نه‌بێت حه‌تتا ئه‌گه‌ر خۆی توانای به‌ڕۆژوو بوونه‌که‌ی هه‌بوو به‌ڵام کاریگه‌ری له سه‌ر کۆرپه‌له‌که‌ی بێت؛ بۆ نموونه پزیشکێکی موسوڵمانی پسپۆڕ یان دوکتۆرێکی دادپه‌روه‌ری ناموسوڵمان ئه‌مه‌ی بۆ روون کردوه‌ته‌وه وبۆی سه‌لماندووه که زه‌ره‌ری هه‌یه ئه‌و کاته ئه‌شێ رۆژووه‌که نه‌گرێت دوای مناڵ بوونی و دوای ماوه‌یێکیش له شیر دانی ئه‌گه‌ر له توانایا بوو به شه‌رتێک زیان له خۆراکی کۆرپهلهکهیش نه‌دات ئه‌توانێت بیگرێتۆ. من پێم وایه که مناڵه‌که‌ی ئه‌بێت به پێنج مانگان و گه‌شه و نهشو و نه‌مای ته‌بیعی ئه‌بێت ئه‌و کاته خۆی ئه‌توانێت بیگرێته‌وه و تهئسیریش له خواردنی مناڵه‌که‌ی ناکات، دوای ماوه‌یێکیش ته‌بعه‌ن له شیردانی ئه‌گه‌ر توانای هه‌بوو به شه‌رتێک زیانی که‌م خۆراکی بۆ کۆرپه‌له‌که‌ی نه‌بوو ئه‌توانێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یتوانی ئه‌و کاته ئه‌توانێت که‌فاره‌ته‌که‌ی بدا. که‌وابوو دووگیان هه‌روه‌ها شیرده‌ر ئه‌شێ رۆژووی ره‌مه‌زان نه‌گرن به‌لام به ته‌ئکید ئه‌بێت له دوای ره‌مه‌زان بیگرنه‌وه مه‌گه‌ر نه‌توانن.