X

گەڕان




رۆژوو >>  ڕۆژوو
  •    لیژنه‌ی فه‌تواكان ئه‌ڵێن: به پێی سعوودیه رۆژوو بشکێنن؛ ئایا وایه؟
  • لیژنه‌ی فه‌توای میسر و سعوودیه و سووریه و کورد ئه‌ڵێن: به پێی سعوودیه رۆژوو بشکێنن؛ ئایا وایه؟

     نا! ئه‌وان وایان نه‌وتووه؛ یه‌عنی من شتی وام نه‌مبیستووه. پاشان  فه‌توای میسر هیچ ئیعتیبارێکی بۆ دانانرێت؛ له دوای سیسی ئه‌زهه‌ریش هیچ قیمه‌تێکی نه‌ماوه، مه‌گه‌ر مه‌لاکه خۆی بناسیت و ئه‌هلی عیلم بێت لێی وه‌ر بگریت (که ئه‌ڵبه‌تته که‌سیان فه‌توای وای نه‌داوه)، سعوودیه‌یش فه‌توای وایان نه‌داوه و نه‌مانبیستووه سعوودیه بڵێ: وه‌ڵا تۆ له شیمالی نه‌رویجی وه‌کوو ئیمه بیشکێنه! که‌س فه‌توای وای نه‌داوه. پاشان باسی سووریه‌ت کردووه؛ عالمه‌کان کێن؟ عوله‌مای موعاره‌زه‌ن یان عوله‌مای سوڵته‌ن؟ ئه‌گه‌ر عوله‌مای سوڵته‌ن‌ وه‌کوو حه‌سسون و لایه‌نگرانی، ئه‌وانه هه‌ر مولحید و بێدینن، فه‌توای ده‌سنوێژیشیان لێ وه‌رناگیرێت. که باسی کوردیشت کردووه‌و نوسیوته کورد، هه‌ر نازانین له کوێوه‌یه‌و کێ وتوویه‌تی. به‌هه‌رحاڵ ناشێت له ئه‌ورووپا یان ئاسیا یان ئافریقا بیت و به پێی سعوودیه رۆژووه‌که‌ت بشکێنیت یان بیگریت یان نوێژ بکه‌یت؛ ئه‌و شوێنه‌ی که لێی ئه‌ژیت رۆژوو گرتن و نوێژ کردنت هه‌مووی ئه‌بێت به حیسابی خۆر بێت یان مانگ بێت به‌و شێوه‌ی که له‌وێ ئه‌ژیت و ئه‌یبینیت.