- ئایا بڵێیت به سه‌ری بابم یان به برایه‌تیمان.... دروسته؟!
-
ئایا بڵێیت به سه‌ری بابم یان به برایه‌تیمان یان هه‌ر شتێک له‌و قسانه که مه‌به‌ستت ته‌وکید کردنه‌وه بێت نه‌ک سوێنده‌که بخۆیت، ئه‌مه شیاوه؟ که‌سێک داوای به‌ڵگه ده‌کات و ده‌ڵێت ئاساییه وا بڵێیت، چونکه ئه‌ڵێت ئه‌وه نییه خوا سوێند به به‌یانی، به عه‌سرو به شتی تر ده‌خوات؟
ئێمه ناتوانین خۆمان به خوای په‌روه‌ردگار قیاس و به‌راورد بکه‌ین؛ چونکه خوای گه‌وره لێی ناپرسرێته‌وه، ئه‌و له عه‌بده‌کان ده‌پرسێته‌وه. ئه‌و سوێندی خواردووه به عه‌سر یان شتێکی تر، مه‌عنای وا نییه بۆ ئێمه‌ش جائیز بێت سوێند بخۆینه‌وه به زه‌مان، چونکه پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) ئه‌مانه‌ی روون کردۆته‌وه؛ بۆ نموونه له فه‌رمووده‌ی بوخاری و موسلیمدا له عومه‌ری کوڕی خه‌تتابه‌وه (خوا لێی رازی بێت) ریوایه‌ت کراوه که پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) ده‌فه‌رموێ: «أَلاَ إِنَّ اللَّهَ يَنْهَاكُمْ أَنْ تَحْلِفُوا بِآبَائِكُمْ، فَمَنْ كَانَ حَالِفًا فَلْيَحْلِفْ بِاللَّهِ، وَإِلَّا فَلْيَصْمُتْ» [البخاري: 6646؛ مسلم: 1646]؛ «خوای په‌روه‌ردگار به‌رهه‌ڵستی ئه‌وه‌تان لێ ده‌کات که سوێند بخۆن به سه‌ری بابتان (یان به گۆڕی بابتان یان به‌و جۆره شتانه)؛ هه‌ر که‌سێک که سوێند ده‌خوات با سوێند به خوای گه‌وره بخوات یان با بێده‌نگ بێت». فه‌رمووده‌که سه‌حیحه‌و وه‌ک وتمان بۆوخاری و موسلیم ریوایه‌تیان کردووه‌و به‌رهه‌ڵستیی پێغه‌مبه‌ری خوایه (علیه الصّلاة والسّلام). جا فه‌رمووده‌که راشکاوانه ئه‌وه ده‌فه‌رموێ که خوای گه‌وره نه‌هی و به‌رهه‌ڵستیی لێ کردووه. له‌به‌ر ئه‌وه جه‌نابت و رفیقهکهشت و هیچ که‌سێکی تر بۆی جائیز نییه بڵێت به سه‌ری بابم، به گیانی دایکم، به گۆڕی باپیرم، به کوردستان، به شێ مه‌حموود، به شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی، به پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام). هه‌رچه‌ند هه‌ندێک له زانایان فه‌رموویانه سوێند خواردن به پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) جائیزه به‌ڵام زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری پێشه‌وایانی دین فه‌رموویانه سوێندخواردن به غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار نابێت.
هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌ی تریش هه‌یه که ترمزی و حاکم ریوایه‌تیان کردووه له ئیبنو عومه‌ره‌وه‌و سه‌حیحیشه که پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصلاة والسّلام) فه‌رمووی: «مَنْ حَلَفَ بِغَيْرِ اللهِ فَقَدْ كَفَرَ أَوْ أَشْرَكَ» [الترمذي: 1535؛ حاکم: ٧٨١٤؛ ئه‌لبانی به سه‌حیحی داناوه (صحیح الترغیب والترهیب: 2952)، زه‌هه‌بیش فه‌رموویه‌تی: به‌پێی مه‌رجی بوخاری و موسلیمه]؛ «هه‌ر که‌سێک سوێند به غه‌یری خوای گه‌وره بخوات کوفر یان شیرکی کردووه». ئه‌وه‌یش ته‌بعه‌ن کوفری بچووک و شیرکی بچووکه.
هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌ی تریش له‌سه‌ر ئه‌وه زۆره لای ئه‌بوداوود و نه‌سائی و ئه‌وانی تریش؛ به‌ڵام ئێمه ته‌نها ئاماژه‌مان به‌م دوو فه‌رمووده دا‌و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌سه.
- ده‌ڵێن ئیستیعانه به ئهنبیاو ئه‌ولیا کاتیک ده‌بێته شیرک که که‌سه‌که وا بزانێت و پێی وابێت که ئه‌وان ته‌سه‌ڕڕوفیان له رووداوه‌کاندا هه‌یه؟
-
ده‌ڵێن ئیستیعانه به ئهنبیاو ئه‌ولیا کاتیک ده‌بێته شیرک که که‌سه‌که وا بزانێت و پێی وابێت که ئه‌وان ته‌سه‌ڕڕوفیان له رووداوه‌کاندا هه‌یه؛ ئه‌گه‌ر ئیعتیقادیان وا نه‌بێت شێرک نییه (بۆچوونی جه‌نابت له‌سه‌ر ئه‌مه چییه؟).
ده‌بێ ده‌لیلمان ده‌ست که‌وێت له سه‌ر ئه‌مه! که جه‌نابت ده‌ڵێیت ئیستیعانه، جارێک ده‌بێ ئه‌وه بزانین که ئیستیعانه عیباده‌ته‌و ئێمه له عیباده‌ته‌کانمانا ده‌ڵێین: «إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ» [الفاتحة: 5]؛ «خوایه ته‌نها تۆ ده‌په‌رستین و ته‌نها له تۆ داوای یارمه‌تی ده‌که‌ین». جا چۆن ئه‌مه‌ی لێوه تێگه‌یشتین که ته‌نها تۆ ده‌په‌رستین؟ چونکه «إِيَّاكَ»پێی ده‌وترێت «الضّمیرُ المنفصلُ المقدَّمُ»؛ واته زه‌میره‌که پێش که‌وتووه‌و له ئه‌سڵدا ئاوا بووه: «نَعْبُدُ إِيَّاكَ»، به‌ڵام بۆچی پێش که‌وتووه؟ بۆ دروستکردنی حه‌سر، له‌وه‌ی که ته‌نها تۆ شایه‌نی عیباده‌ته‌که‌یت و ئێمه‌ش ته‌نها عیباده‌تی تۆ ئه‌که‌ین. له « وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ»یشه‌وه ئه‌وه فێر ده‌بین که ئیستیعانه‌شمان ته‌نها به تۆیه، داوای یارمه‌تی کردنمان له تۆیه.
بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌کێک بڵێت ئه‌م ئیستیعانه (که عیباده‌ته) جائیزه به ئهنبیاو ئه‌ولیا، پێویسته ده‌لیلێکمان بداتێ چونکه هیچ عیباده‌تێک بێ به‌ڵگه‌ی قورئان و سوننه‌ت وه‌رناگیرێت. سوننه‌تیش جاری وا هه‌یه خۆی عیباده‌ته‌که باس ده‌کات و جاری واش هه‌یه روون کردنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانی قورئانه‌که‌یه؛ بۆ نموونه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «وَأَقِيمُواْ الصَّلاَةَ» [البقرة: 43]؛ «نوێژ به‌رپا بکه‌ن»؛ پێغه‌مبه‌ری خواش (علیه الصّلاة والسّلام) ده‌فه‌رموێ: «صَلُّوا كَمَا رَأَيْتُمُونِي أُصَلِّي» [البخاري: 631و 6008]؛ «وا نوێژ بکه‌ن که ده‌بینن من نوێژ ده‌که‌م».
بۆیه ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێت کاتێک ده‌بێته شیرک که وا بزانێت ته‌سه‌ڕڕوفیان له رووداوه‌کاندا هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێعتیقادیان وا نه‌بێت ئه‌وه نابێت به شیرک ئه‌مه، ده‌بێت ده‌لیلێکی زۆرترمان بۆ بهێنرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه؛ چونکه ئیستیعانه‌و داوای یارمه‌تی کردن به شێوه‌یه‌کی گشتی وه‌ک ئه‌وه‌ی که یه‌کێک هاوار ده‌کات له غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار چووه‌ته سه‌ر مه‌رقه‌دێک یان هاوارێک له دووره‌وه له یه‌کێکی مردوو ده‌کات که به وه‌لیی خوا‌و پیاوچاکی ده‌زانێت و ده‌ڵێت شیفای نه‌خۆشه‌که‌م بده‌یت! یا شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی، یا کاک ئه‌حمه‌دی شێخ، یا شێخه رووته یا هه‌ر که‌س و شتێکی تر که خۆی داوای لێ ده‌کات که باران ببارێنیت، عومرم درێژ که‌یت، موسیبه‌تم له سه‌ر لا به‌ریت، ده‌رچم له تاقیکارییه‌که‌مدا، قازانج که‌م له شه‌ریکایه‌تیه‌که‌مدا، دڵداره‌که‌م بۆم ببێت و له‌م بابه‌تانه، ئه‌مانه ته‌بعه‌ن ناشێت؛ ئینسانی موسوڵمان به‌م جۆره داخوازیانه ناتوانێت داوای یارمه‌تی له غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار بکات. واته هه‌رچی شتێک که جه‌لب و هێنانی خێر‌و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش که ده‌فعی به‌ڵاو زیان له خۆ دوور خستنه‌وه‌یه، ئه‌مه له غه‌یری خوا داوا ناکرێت. هه‌ر که‌سێکیش له غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار ئه‌مه داوا بکات ده‌بێت به شیرکی گه‌وره؛ به‌تایبه‌تی دوعا بکات له که‌سانێک که یان مردوون وه‌کو یه‌کێک هاوار بکات له شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی، یان غائیبه‌و له‌و شوێنه نییه که که‌سه‌که هاواری بۆ بکات! ئێ ته‌بعه‌ن ده‌بێت به شیرک. ئه‌مه وه‌ک ئه‌وه نییه بڵێم ئاده‌ی کوڕم یارمه‌تیم بده ئه‌و مێزه‌م له‌گه‌ڵدا به‌رز که‌ره‌وه؛ ئه‌وه‌ش هه‌ر یارمه‌تی داواکردنه به‌ڵام ئه‌مه‌یان نابێت به شیرک چونکه ئه‌و له توانایدا هه‌یه‌و شتێکی به‌شه‌ریشه. به‌ڵام ئه‌و جۆره هاوار بۆ بردن و هانا بۆ بردنه گۆمانی تێدا نییه که عیباده‌ته، چونکه ئه‌م عیباده‌تانه‌ش هه‌مووی بۆ نزیک بوونه‌وه‌یه له ئه‌سڵدا که خه‌ڵکانی جاهیلییه‌ت بۆ بته‌کانیان کردوویانه‌و دوای ئه‌وه‌ش هاتۆته سه‌ر ئه‌و جۆره شتانه که کراوه بۆ غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار ئه‌وانه نابێت و پێویسته ئه‌م جۆره عیباده‌تانه تایبه‌ت بۆ خوای په‌روه‌ردگار بکرێن و ئینسانی موسوڵمانیش نابێت هاوار بکات له غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار و هانا بۆ غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار بهێنێت؛ به‌تایبه‌تی ئێمه‌ی موسوڵمان که هه‌موو جارێکیش ئه‌ڵێینه‌وه: « إِيَّاكَ نَعْبُدُ وإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ».
به‌ڵگه‌ی تریش ئه‌وه‌یه که خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ: «وَقَضَى رَبُّكَ أَلاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ إِيَّاهُ» [الإسرا: 23]؛ «خوای په‌روه‌ردگاری تۆ فه‌رمانی داوه که غه‌یری ئه‌و نه‌په‌رستن به هیچ شێوه‌یێک». هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: «وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاء» [البیّنة: 5]؛ «له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که فه‌رمانیان پێ نه‌درابوو مه‌گه‌ر به‌وه‌ی که په‌رستشی خوا بکه‌ن به‌دڵسۆزی، ملکه‌چی بۆ بکه‌ن و خۆیان به دوور بگرن له هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕێکی خوارو خێچه‌وه». هه‌روه‌ها ئایاتی تریش له سه‌ر ئه‌مه زۆره.
پێغه‌مبه‌ری خواش (علیه الصّلاة والسّلام) له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحدا به سه‌یدنا ئیبنو عه‌بباس ده‌فه‌رموێت: «وَإِذَا اسْتَعَنْتَ فَاسْتَعِنْ بِاللَّهِ» [أحمد: 2763؛ الترمذي: 2516؛ ئه‌لبانی ده‌فه‌رموێ: سه‌حیحه (مشکاة المصابیح: 5302)]؛ «ئه‌گه‌ر داوای یارمه‌تیت کرد داوای یارمه‌تی له خوای په‌روه‌ردگار بکه». به سه‌یدنا موعازی کوڕی جه‌به‌لیش ده‌فه‌رموێ: «حَقُّ اللَّهِ عَلَى العِبَادِ أَنْ يَعْبُدُوهُ وَلاَ يُشْرِكُوا بِهِ شَيْئًا» [البخاري: 2856؛ مسلم: 30]؛ «مافی خوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر به‌نده‌کانی ئه‌وه‌یه که بیپه‌رستن و شه‌ریک و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار نه‌ده‌ن». ئه‌مه هیچ گومانێکی تێدا نییه که ئه‌م جۆره هاوارو هانا بۆ بردنه ده‌چێته دائیره‌و بازنه‌ی شیرکه‌وه.
جا ئه‌م باسی ئیستیعانه‌و ته‌وه‌سسول و بابه‌ته په‌یوه‌ندیدارانه پێیانه‌وه باس و جه‌ده‌لی زۆریان له‌سه‌ر ده‌کرێت؛ بۆیه من ئامۆژگاریم بۆ جه‌نابت ئه‌وه‌یه که یه‌که‌م هه‌وڵ بده زانستی شه‌رعیت زۆر بکه. دووه‌م گوێ له هه‌موو ئیختیلافاتێک مه‌گره. عه‌زیزانی من ئه‌گه‌ر ئێمه گوێ له هه‌موو ئیختیلافاتێک بگرین به‌تایبه‌تی که عیلممان که‌م بێت ئه‌وه ده‌که‌وینه دوای هه‌موو شتێک که کابرا وه‌ک ده‌لیل ده‌یناسێنێت. ئێمه چووزانین ئه‌م ده‌لیله‌یانمان راستتره له‌وی تریان؟ تۆ ته‌نیا بۆ خۆت ئه‌مه‌ت بۆ له یه‌کتر جیا ناکرێته‌وه؛ یه‌عنی وه‌کوو چۆن له فیقه و شه‌رعناسیدا ئه‌وه‌نده فه‌رع و فرووعی ئه‌حکام زۆر بوون که ته‌رجیحی به‌ڵگه‌کان عالمێکی گه‌وره ده‌یکات که شاره‌زای فیقهی به‌راورد (الفقه المقارن)ه، یان هه‌روه‌کو چۆن له فه‌رمووده‌وانیشدا به هه‌مان شێوه یه‌کێک ده‌بێت سه‌نه‌دی فه‌رمووده‌کان له یه‌ک بداته‌وه که شاره‌زایی له پێنج زانسته‌که‌ی فه‌رمووده‌وانیدا هه‌بێت؛ ناکرێت یه‌کێک هه‌ر له خۆیه‌وه کتێبێکی خوێندۆته‌وه له سه‌ر فه‌رمووده‌وانی وا بزانێت ئیتر بووه به عالمێکی گه‌وره‌و شان له شانی ئه‌لبانی ده‌دات (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت)!
له‌به‌رئه‌وه وه‌سێتم بۆ خۆیشم و بۆ هه‌موو موسوڵمانان ئه‌وه‌یه که مه‌که‌ونه ئه‌م جه‌ده‌لانه‌وه؛ هه‌ندێک شت هه‌یه بیکه به بنه‌ما لای خۆت بڵێ ئه‌مانه نابێت موناقه‌شه‌ی تێدا بکرێته‌وه، با ببن به سه‌وابیت و نه‌گۆڕه‌کان له لام، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که په‌یوه‌ندییان به عه‌قیده‌وه هه‌یه. خوای گه‌وره ئێمه‌ش و ئێوه‌ش سه‌لامه‌ت و سه‌رکه‌وتوو بکات.
- هاوارکردن له پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاکان که ببنه شافیع له‌لای خوای گه‌وره جائیزه؟
-
هاوارکردن له پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاکان که ببنه شافیع له‌لای خوای گه‌وره جائیزه؟
له وه‌ڵامی پرسیاری پێشوودا وتمان هاوارکردن بۆ غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار ده‌چێته بازنه‌ی شیرکه‌وه له شتانێکدا که ئه‌وان قودره‌تیان به سه‌ریاندا نه‌شکێت، واته ئه‌و وه‌لییه یان ئه‌و که‌سه‌ی بانگت کردووه‌و غائیبه یان مردووه یان هه‌ر که‌سێکی تره، ئه‌وه ده‌چێته دائیره‌ی شیرکه‌وه که مادام توانای به سه‌ریاندا ناشکێت، چونکه ئه‌و ناتوانێت زیانت لێ دوور خاته‌وه‌و ناشتوانێت قازانجت پێ بگه‌یه‌نێت. سه‌یدنا ئیبڕاهیم بۆ باسی بته‌کان له موناقه‌شه‌ی قه‌ومه‌که‌یدا فه‌رمووی: «أَوْ يَنفَعُونَكُمْ أَوْ يَضُرُّونَ» [الشعرا‌ء: 73]؛ «ده‌توانن ئه‌وانه قازانجێک یان زیانێکتان پێ بگه‌یه‌نن؟»، یه‌عنی ئه‌وانه زیانتان لێ دوور ناخه‌نه‌وه‌و قازانجیشتان پێ ناگه‌یه‌نن.
پاشان باسی هاوار کردن له پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاکان؛ جا ئێمه که ده‌ڵێین پیاوچاکان ئه‌وه مه‌به‌ستمان له ئه‌ولیایه، ئه‌ولیا خۆی جه‌معی وه‌لییه، هه‌رچه‌نده له کورده‌واریدا هه‌ر باسی یه‌ک که‌سیش بکه‌ن ئه‌ڵێن ماشه‌ڵڵا زۆر پیاوچاکه، ئه‌ولیای خوایه! ئه‌وه هه‌روه‌کو چۆن جاری وا هه‌یه وشه‌که جه‌معه‌و جه‌معیشی ده‌که‌ینه‌وه، وه‌ک ده‌ڵێین ئه‌حکامه‌کانی نوێژ! که له ئه‌سڵیشدا ئه‌حکام خۆی جه‌معی حوکمه، ئه‌وه‌یش هه‌روه‌ها کورد به کاری دێنن و ده‌ڵێن ئه‌ولیایه، به‌ڵام له ئه‌سڵدا وه‌لیه. پێناسه‌ی وه‌لیش ئه‌وه‌یه که «کُلُّ مَن ءَامَنَ بِاللَّهِ وَاتَّقَاهُ بِفِعلِ مَا أمَرَهُ سُبحَانَهُ وَتَركِ مَا نَهاهُ عَنهُ»؛ «وه‌لی هه‌ر که‌سێکه له ئیمانه‌ی به خوای گه‌وره هێناوه‌و ته‌قوای خوای په‌روه‌ردگاریشی هه‌یه به‌وه‌ی که پابه‌نده به‌و فه‌رمانانه‌وه که خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێ کردوون و توخنی ئه‌و به‌رهه‌ڵستیانه‌ش ناکه‌وێت که خوای په‌روه‌ردگار به‌رهه‌ڵستیی لێ کردوون و فه‌رموویه‌تی مه‌یکه‌ن»؛ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «أَلا إِنَّ أَوْلِيَاء اللّهِ لاَ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ. الَّذِينَ آمَنُواْ وَكَانُواْ يَتَّقُونَ» [یونس: 62-62]؛ «ئاگادار بن که به‌ڕاستی چاکان و خۆشه‌ویستانی خوای میهره‌بان نه ترس و بیم روویان تێ ده‌کات، نه غه‌م و په‌ژاره‌و دڵته‌نگی دایان ده‌گرێت. ئه‌و که‌سانه‌ن باوه‌ڕی به‌تین و دامه‌زراو و پڕسۆزیان هێناوه به په‌روه‌وردگاریان و خۆشیان ده‌پارێزن له خه‌شم و قینی خوا». لێره‌دا سیفه‌تی ئه‌ولیاو پیاوچاکانی باس کردووه که دفهرموێت: به ده‌ره‌جاتی ته‌قواکه‌یا سه‌ر که‌وتوونه‌ته سه‌ره‌وه‌و بوونه‌ته خواناس. ده‌شێت موهه‌ندیسێک بێت، ده‌شێت کرێکارێک بێت، هه‌روه‌ها ده‌شێت که مه‌لایه‌ک بێت، ده‌شێت شێخێکی ته‌ریقه‌ت بێت، هه‌ر که‌سێک بێت له‌و رێگایانه‌وه ده‌توانێت وا بێت.
جا ئێمه ده‌توانین ته‌سسول به پیاوچاکانه‌وه بکه‌ینه چه‌ند جۆرێکه‌وه:
یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که ئینسان داوا له پیاوچاکێکی زیندوو بکات که دوعای بۆ بکات؛ مه‌سه‌له‌ن له هه‌ولێر خه‌ڵک گومانی باش به یه‌کتر ده‌بن، دائیمه‌ن که به یه‌کتر ده‌گه‌ن سه‌لام ده‌که‌ن له یه‌کتری و سڵاوات ده‌نێرن و ده‌ڵێن «اللّهمّ صَلِّ عَلَی مُحَمّدٍ»، دواییش که جیا ده‌بنه‌وه به یه‌کتری ده‌ڵێن: دوعامان لۆ بکه! جاری وا هه‌یه سیمای خێر له یه‌کێکدا ده‌بینرێت، له پیاوچاکێکدا که شه‌ونوێژو عیباداتی هه‌یه‌و رۆژووه سوننه‌ته‌کانی هه‌یه و دهمپاکه و ئه‌و جۆره سیفاته‌ی هه‌یه، پێی ده‌وترێت تۆخوا دوعای خێرم بۆ بکه. یان هه‌ر ئا به‌و سیما‌و سیفه‌تانه‌ی که تێیدا ده‌یبینێت ده‌ڵێت وه‌ڵاهی خه‌ریکی تیجاره‌تێکم دوعام بۆ بکه، به‌ته‌مای ئافره‌تێکم بیخوازم دوعام بۆ بکه. دوعاکانیش بۆ ئه‌م جه‌لبی خێر‌و ده‌فعی زه‌ڕڕو شه‌ڕه. ئه‌م جۆره ته‌وه‌سسوله جائیزه‌و هیچ ئیشکالێکی تێدا نییه، چونکه یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) له سه‌رده‌مانی سه‌یدنا عومه‌ری کۆڕی خه‌تتابدا که باران نه‌ده‌باری چوونه خزمه‌ت عه‌بباسی مامی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) که له‌و کاته‌دا زیندوو بوو، چوونه خزمه‌تی و وتیان جه‌نابت دوعاکه‌مان بۆ بکه‌و دوعای ئیستیسقاو پاڕانه‌وه‌ی بارانه‌که تۆ بۆمان بکه که خوای په‌روه‌ردگار بیبارێنێت. ئه‌مه که خۆی زیندووه ده‌شێت و هیچ ئیشکالی تێدا نییه.
جۆری دووه‌م ئه‌وه‌یه که داوا‌و هانا و هاواره‌که بۆ خوای په‌روه‌ردگار ده‌بات به‌ڵام ئاوا داوای لێ ده‌کات که ده‌ڵێت: خوایه له‌به‌رخاتری ئه‌وه‌ی که ئه‌م پێغه‌مبه‌ره نازداره‌ی تۆم (علیه الصّلاة والسّلام) ئه‌وه‌نده خۆش ده‌وێت، خوایه له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده رێزی لێ ده‌گرم، خوایه له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده شوێنی سوننه‌ته‌کانی که‌وتووم و پێوه‌ی پابه‌ندم، خوایه ئه‌م خێره‌م بکه‌یته نسیب و ئه‌م خراپه‌یه‌م لێ دوور خه‌یته‌وه. ئه‌مه‌شیان جائیزه چونکه ئه‌مه له ئه‌سڵدا ته‌وه‌سسوله به ئیشه‌که‌ی خۆت؛ حوبب و خۆشه‌ویستیت بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) چاکه‌یه‌که کردووه‌ته؛ ته‌وه‌سسول به چاکه‌و عیباده‌تی خۆیشت کارێکی چاک و بێ ئیشکاله، وه‌ک له فه‌رمووده‌ی سێ که‌سه‌که‌دا هاتووه که له ئه‌شکه‌وتێکدا بوون و دوایی هه‌ر یه‌که ته‌وه‌سسولی کرد به‌و کرده‌وه چاکانه‌ی که کردووه‌یه‌تی و خوای په‌روه‌ردگار تاوێره به‌رده‌که‌ی له ده‌می ئه‌شکه‌وته‌که‌دا لاداو هاتنه ده‌ره‌وه [فه‌رمووده‌که له سه‌حیحه بوخاری (٢٣٣٣) و موسلیم (٢٧٤٣)دایه؛ سه‌ره‌تاکه‌ی لای بوخاری ئاوایه: «بَيْنَمَا ثَلَاثَةُ نَفَرٍ يَمْشُونَ أَخَذَهُمُ الْمَطَرُ...»، لای موسلیمیش: «بَيْنَمَا ثَلَاثَةُ نَفَرٍ يَتَمَشَّوْنَ أَخَذَهُمُ الْمَطَرُ...»]؛ ئه‌وه ده‌لیل و به‌ڵگه‌ی شیاوێتی ئه‌وه‌یه‌و جائیزه. بۆیه ئیشکالی تێدا نییه له دوعاکه‌تدا بڵێیت: «اللّهمّ بِحُبّي لِنَبیِّكَ وَاتِّباعي لِسُنَّةِ نَبِیِّكَ»؛ «خوایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌که‌تم خۆش ده‌وێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنکه‌وتووی سوننه‌تی ئه‌وم».
سێیه‌میان ئه‌وه‌یه که داوا ده‌کات و ده‌ڵێت: «بِجاهِ نِبیِّكَ، بِجاهِ رَسولِكَ»، خوایه له‌به‌ر خاتری شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی، له‌به‌ر خاتری کاکه ئه‌حمه‌دی شێخ، خوایه له‌به‌ر خاتری فڵان، هه‌رکه‌سێک بێت له‌وانه‌ی که باسیان ده‌کات. وه‌کوو هی شیعه‌ش که ئه‌وه پڕه له شیریکییاتی خۆیان که باسی ئیمامه‌کانیان و مه‌عسوومه‌کانیان ده‌که‌ن. ئه‌مه‌یان ناشێت و نابێت؛ چونکه که ده‌وترێت جاه، یه‌عنی له‌به‌ر خاتری ئه‌و ئه‌و وه‌لی و پیاوچاکه؛ ئه‌مه‌ش شتێکی زۆر گه‌وره‌یه‌و ده‌چێته ئه‌و مه‌نزیله‌یه‌وه که په‌یوه‌ندی هه‌یه به عیباده‌ته‌کانه‌وه‌و عیلاقه‌ی به ته‌وحیده‌که‌وه هه‌یه. بۆیه نا‌بینیت هیچ یه‌کێک له یاوه‌ران له‌و کاته‌دا که باسمان کرد و وتمان له سه‌رده‌می سه‌یدنا عومه‌ردا تووشی وشکساڵی بوون و چوون بۆ لای سه‌یدنا عه‌بباس و داوایان لێ کرد که دوعا بکات [له فه‌رمووده‌ی بوخاریدا هاتووه:«أَنَّ عُمَرَ بْنَ الخَطَّابِ كَانَ إِذَا قَحَطُوا اسْتَسْقَى بِالعَبَّاسِ بْنِ عَبْدِ المُطَّلِبِ فَقَالَ: «اللَّهُمَّ إِنَّا كُنَّا نَتَوَسَّلُ إِلَيْكَ بِنَبِيِّنَا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَتَسْقِينَا، وَإِنَّا نَتَوَسَّلُ إِلَيْكَ بِعَمِّ نَبِيِّنَا فَاسْقِنَا. قَالَ: فَيُسْقَوْن» (البخاري: 1010 و 3710)]، که‌سێک له‌وان نه‌چوون بڵێن با کۆ بینه‌وه هه‌موو له ساحه‌که‌و ئیستیسقاکه بکه‌ین و دوایی بڵێین: «اللّهمّ بِجاه نبیّك»! ئه‌گه‌ر جائیز بوایێت ئه‌وان ده‌یانکرد؛ که‌وابوو جائیز نیه تۆ بڵێیت: «اللّهمّ بِجاهِ نبیّك» یان «بِجاهِ الأنبیاء» یان «بجاهِ الأولیاء».
هه‌رکه‌سێکیش بیه‌وێت ته‌فسیل له‌مانه بزانێت ئه‌وه کتێب له سه‌ر ئه‌مانه زۆره که دانراوه‌و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
- یاوه‌ران تهوهسسولیان به مه‌قامی ئهنبیاو ئه‌ولیا کردووه (ده‌ی که‌واته ئێوه بۆ ده‌ڵێن شیاو نییه؟).
-
یاوه‌ران تهوهسسولیان به مه‌قامی ئهنبیاو ئه‌ولیا کردووه (ده‌ی که‌واته ئێوه بۆ ده‌ڵێن شیاو نییه؟).
ئه‌وه وه‌ک له وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی پێشوودا ئاماژه‌مان پێدا ده‌ڵێین: ده‌بێت ده‌لیلێکمان بده‌یتێ؛ هه‌ر که‌سێک که وا ده‌ڵێت پێویسته ده‌لیلێکمان پیشان بداته که ئێمه‌ش ورده‌ورده موناقه‌شه‌ی بکه‌ین و به سه‌نه‌دیدا بچینه‌وه هه‌تاکو لێی موتمه‌ئین بین و ان شا‌ء اللّه ته‌سلیمیش به ده‌لیل ده‌بین. جا ئه‌گه‌ر جه‌نابیشت ده‌لیلت نه‌بوو، ئه‌وه ئه‌م قسانه‌ی ئێمه وه‌ر بگری باشتره بۆت.
- دروسته بڵێیت یا شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی، واته هاوار بۆ کردن و هانا بۆ بردنی؟
-
نا جائیز نییه به هیچ شێوه‌یێک هانا بۆ پێغه‌مبه‌ری خواش ببه‌یت (علیه الصّلاة والسّلام)؛ نابێت هاواریش بکه‌یت یا عیسا یا مووسا (سه‌لامی خوایان لێ بێت)، نابێت هاوار بکه‌یت یا جوبڕه‌ئیل یا عیزڕائیل یا میکائیل، نابێت به هیچ شێوه‌یێک هاواری غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار بکرێت چونکه هاوارکردنه‌که‌و ئه‌و دوعا کردنه‌و ئه‌و هانا بردنه عیباده‌ته وه‌کو پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی ترمزی و ئیبنو ماجه‌دا فه‌رموویه‌تی و ئه‌لبانیش به سه‌حیحی داناوه که ده‌فه‌رموێ: «الدُّعَاءُ هُوَ العِبَادَةُ» [أبو داود: 1479؛ الترمذي: 2969؛ ئه‌لبانی ده‌فه‌رموێ: سه‌حیحه (صحیح أبي داود: 1329)]؛ «دوعا کردن، داوا کردن، پاڕانه‌وه، لاڵانه‌وه، هانا بۆ بردن هه‌ر یه‌کێک له‌مانه هه‌موویان هه‌ر عیباده‌تن».
که‌وابوو داواکردن له مه‌رقه‌دێک، داوا کردن له شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی، له کاک ئه‌حمه‌دی شێخ، له ئیمام زاده‌یه‌ک، له شێخێک، له مردوویه‌ک جائیز نییه به هیچ شێوه‌یێک. ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له مه‌جمووعی فه‌تاوادا له به‌رگی یه‌که‌م، لاپه‌ڕه 124 ده‌فه‌رموێت: « فَمَنْ جَعَلَ الْمَلَائِكَةَ وَالْأَنْبِيَاءَ وَسَائِطَ يَدْعُوهُمْ وَيَتَوَكَّلُ عَلَيْهِمْ وَيَسْأَلُهُمْ جَلْبَ الْمَنَافِعِ وَدَفْعَ الْمَضَارِّ مِثْلَ أَنْ يَسْأَلَهُمْ غُفْرَانَ الذَّنْبِ وَهِدَايَةَ الْقُلُوبِ وَتَفْرِيجَ الْكُرُوبِ وَسَدَّ الفاقات: فَهُوَ كَافِرٌ بِإِجْمَاعِ الْمُسْلِمِينَ»؛ «هه‌ر که‌سێک فریشته‌کان یا پێغه‌مبه‌ران بکاته ناوه‌ند و وه‌سیله‌یه‌ک له به‌ینی خۆی و خوای په‌روه‌ردگارداو هانا بۆ ئه‌وان ببات و پشت به‌وان ببه‌ستێت و داوایان لێ بکات سوودی پێ بگه‌یه‌نن و زیانی لێ دوور خه‌نه‌وه یان داوایان لێ بکات که له گۆناحی خۆش ببن و هیدایه‌تی دڵی بده‌ن یان ناڕه‌حه‌تیه‌کانی له‌سه‌ر لا بده‌ن یان فه‌قیرێتیه‌که‌ی له‌سه‌ر لا بده‌ن، ئه‌وه به کۆڕای هه‌موو موسوڵمانان کافره»، هه‌موویان یه‌کده‌نگ و موتته‌فیقن له‌سه‌ر کافرێتییه‌که‌ی.
بۆیه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ک هاوار بکه‌یت له غه‌یری خوای گه‌وره. مه‌ڵێ ئه‌مانه‌ش مه‌نزیله‌یان هه‌یه لای خوای په‌روه‌ردگار؛ تۆ خۆت راسته‌وخۆ که خوای په‌روه‌ردگار گوێت لێ ده‌گرێت و هاناو هاواره‌که‌ت ده‌بیستێت و به هاناته‌وه دێت، که خوای گه‌وره زانا‌و دانا‌و به‌توانایه، ئیتر هاواری یه‌کێکی تر بۆ ده‌که‌یت؟! هاواری خوای په‌روه‌ردگار بکه‌و به‌س خوای گه‌وره هیدایه‌تی ئێمه‌ش و ئێوه‌ش بدات.
- سوێند خواردن به گشتی به شێوه‌یێکی تر به غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار شیرکه ئایا بۆچوونی ئێوه چیه؟
-
سوێند خواردن به گشتی به شێوه‌یێکی تر به غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار شیرکه ئایا بۆچوونی ئێوه چیه که خوای په‌روه‌ردگار به هه‌ندێک شت سوێند ئه‌خوات که خۆی خه‌لقی کردوون بۆ نموونه دار و چیا و ئه‌وانه؟
ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه(ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له مه‌جمووعی فه‌تاوادا، به‌رگی یه‌که‌م لاپه‌ڕه 290 ده‌فه‌رموێت: «فَإِنَّ اللَّهَ يُقْسِمُ بِمَا يُقْسِمُ بِهِ مِنْ مَخْلُوقَاتِهِ لِأَنَّهَا آيَاتُهُ وَمَخْلُوقَاتُهُ»؛ «خوای په‌روه‌ردگار سوێند ده‌خوات به هه‌ندێک شت که خۆی ده‌یه‌وێت له‌وانه‌ی که مه‌خلووقاتی خۆیه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌لیل و نیشانه‌و به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر گه‌وره‌یی خوای په‌روه‌ردگارو دروستکراوی خۆین»، «فَهِيَ دَلِيلٌ عَلَى رُبُوبِيَّتِهِ وَأُلُوهِيَّتِهِ وَوَحْدَانِيِّتِهِ وَعِلْمِهِ وَقُدْرَتِهِ وَمَشِيئَتِهِ وَرَحْمَتِهِ وَحِكْمَتِهِ وَعَظْمَتِهِ وَعِزَّتِهِ»؛ «ئه‌وانه‌ی که خوای په‌روه‌ردگار سوێندی پێ خواردوون به‌ڵگه‌و نیشانه‌ن له‌سه‌ر په‌روه‌ردگارێتی و خوایه‌تی و له‌سه‌ر تاک و ته‌نهایی خوای گه‌وره‌و له‌سه‌ر زانستی ره‌های و هه‌روه‌ها توانا‌و هێز و ویست و به‌زه‌یی و دانایی و مه‌زنی و ده‌سه‌ڵاتی باڵای خۆی»، «فَهُوَ سُبْحَانَهُ يُقْسِمُ بِهَا لِأَنَّ إقْسَامَهُ بِهَا تَعْظِيمٌ لَهُ سُبْحَانَهُ»؛ «خوای گه‌وره به‌مانه سوێندی خواردووه چونکه سوێندخواردنه‌که‌ی به‌مانه به مه‌زن راگرتنی خودی خوای په‌روه‌ردگاره»، «وَنَحْنُ الْمَخْلُوقُونَ لَيْسَ لَنَا أَنْ نُقْسِمَ بِهَا بِالنَّصِّ وَالْإِجْمَاعِ»؛ «به‌ڵام ئێمه‌ی دروستکراو و بوونه‌وه‌ر به‌پێی ده‌قی قورئان و سوننه‌ت و کوڕای زانایانی ئوممه‌ته‌که بۆمان نییه سوێند بخۆین به‌و شتانه‌ی که خوای په‌روه‌ردگار سوێندی پێ خواردوون».
شێخ ئیبنو عوسه‌یمینیش (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له مه‌جمووعی فه‌تاواو ره‌سائیلی خۆیدا (مجموع الفتاوی والرسائل، ابن عثیمین)، به‌رگی ده‌یه‌م لاپه‌ڕه 798 ده‌فه‌رموێت: «خوای په‌روه‌ردگار سوێندی به‌م ئایاتانه خواردووه که به‌ڵگه‌و نیشانه‌ن له‌سه‌ر مه‌زنی خوای گه‌وره‌و توانای رههاو دانایی ئه‌و؛ سوێندخواردنه‌که بۆ به گه‌وره و مه‌زن دانانی خوای په‌روه‌ردگار خۆیه‌تی و هه‌روه‌ها به پیرۆزی و سپاس و ستایش کردنی ئه‌و و هه‌مووشیان نیشانه‌ن له‌سه‌ر گه‌وره‌یی ئه‌و. ئێمه به غه‌یری خوای په‌روه‌ردگارو سیفه‌ته‌کانی ناتوانین سوێند بخۆین چونکه به‌رهه‌ڵستیمان لێ کراوه».
له‌به‌ر ئه‌وه جائیز نییه که‌س بۆ نموونه سوێند بخوات به کات و زه‌مه‌ن و پشت به‌وه ببه‌ستێت که خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «وَالْعَصْرِ» [العصر:1]، نا که‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه؛ واللّه تعالی أعلم.
- سوێندخواردن به‌ته‌ڵاق
-
سوێند به غه‌یری خوای گه‌وره ناخۆرێت، به‌ڵام به‌ڕێزت له وه‌ڵامی پرسیارێکدا که بۆت هاتبوو و که‌سه‌که وتبووی به ته‌ڵاقم مه‌سه‌له‌ن ئه‌و کاره ناکه‌م، به‌ڵام جه‌نابت فه‌رمووبووت ده‌بێت که‌فاره‌تی سوێنده‌که‌ی بدات؛ ئه‌م که‌سه شیرکی کردووه‌و سوێندی به ته‌ڵاق خواردووه‌و ته‌ڵاق غه‌یری خوا نییه (ئیتر بۆ که‌فاره‌ت بدات؟ تکایه له‌م باره‌وه روونکاری بکه‌ن).
برا به‌ڕێزه‌که‌م ئه‌و که‌سه‌ی ئاوا ته‌ڵاقی خواردووه، ته‌ڵاق خواردنه‌که‌ی وه‌کوو سوێندخواردن تهئکیدکردنهوهیهتی له‌وه‌ی که ئیشه‌که ناکات یان ده‌بێت ئیشه‌که بکات؛ ئه‌مه ده‌چێته خانه‌ی ته‌ئکیدکردنه‌وه، ناچێته خانه‌ی ئه‌و جۆره قهسهمهی وه‌ک ئه‌وه بڵێت به شه‌ره‌فم، به کوردستان، به گیانی دایکم، به فڵان، به روحی فڵان که‌س! ئه‌مانه ده‌بن به شیرک، هه‌مووی سوێنده به غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار؛ چونکه ئه‌مه‌یان سوێندێکه بۆ ته‌عزیم و به گه‌وره و مه‌زن دانانی سوێندپێخوراوهکه. واته که کابرا ده‌لێت به کوردستان یه‌عنی کوردستانی ئه‌وه‌نده پێ گه‌وره‌یه به‌قه‌ده‌ر خوای گه‌وره! به‌ڵام ئه‌و که ده‌ڵێت به ته‌ڵاقم، مه‌به‌ستی له‌وه‌یه که یه‌عنی ئه‌وه‌نده ته‌ئکیدی لێ ده‌که‌مه‌وه، ئه‌وه‌نده دڵنیا به له‌وه که ئه‌و ئیشه ئه‌گه‌ر بکرێت ئه‌وه من ئه‌و سوێنده گه‌وره‌یه‌م لێ خواردووه. ئه‌مه ده‌چێته خانه‌ی سوێندهوهو ئه‌مه‌ش ئیختیلاف و ڕاجوێییهکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دروست نه‌بووه به درێژایی مێژووی ئیسلامی. به شێوه‌یێکی گشتی زۆرینه‌ی زۆری پێشه‌وایانی مه‌زهه‌به‌کان و له‌م سه‌رده‌مه‌شدا زانایانی وه‌ک ئیبنوباز و ئیبنو عوسه‌یمین و ئه‌و زانا به‌ڕێزانه‌ی ئوممه‌تی ئیسلامیش هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌مه کۆکن که ئه‌مه ئه‌و سوێنده نییه که ده‌چێته بازنه‌ی شیرکه‌وه؛ ئه‌وه‌ی که فه‌رمووده‌که ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێ: «مَنْ حَلَفَ بِغَيْرِ اللهِ فَقَدْ كَفَرَ أَوْ أَشْرَكَ» [الترمذي: 1535؛ حاکم: ٧٨١٤؛ ئه‌لبانی به سه‌حیحی داناوه (صحیح الترغیب والترهیب: 2952)، زه‌هه‌بیش فه‌رموویه‌تی: به‌پێی مه‌رجی بوخاری و موسلیمه]؛ «هه‌ر که‌سێک سوێند به غه‌یری خوای گه‌وره بخوات کوفر یان شیرکی کردووه». ئه‌مه ده‌چێته ئه‌و بازنه‌ی تره‌وه که ئاماژه‌م پێدا.
جا ئه‌م بابه‌ته‌یشم بۆ دڵنیایی جه‌نابت و بۆ هه‌ر به‌ڕێزێکی تریش که بیه‌وێت له‌مه به باشی تێبگات نه‌قڵ کردووه له شێخ ئیبنو بازه‌وه (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت)، هه‌رچه‌نده تۆزێک زۆره؛ شێخ ده‌فه‌رموێ: «الحلفُ بِغیرِ اللّهِ مُنکَرٌ»؛ جا بزانه که شێخ ئیبنو باز (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) هه‌ر یه‌کسه‌ریش نافه‌رموێت شیرکه، ده‌فه‌رموێت: مونکه‌ڕه، چونکه شیرکیش له زیمنی مونکهڕدایه؛ له‌به‌ر ئه‌وه فه‌رمووده‌کان هه‌موویان هه‌ر نافه‌رموون «فَقَدْ كَفَرَ أَوْ أَشْرَكَ»، به‌ڵکو به شێوازی تریش باس کراوه. پاشان ئیبنو باز ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) فه‌رموویه‌تی: «فَمَنْ كَانَ حَالِفًا فَلْيَحْلِفْ بِاللَّهِ أو لِيَصْمُتْ» [البخاري: 6646؛ مسلم: 1646]؛ «هه‌ر که‌سێک که سوێند ده‌خوات با سوێند به خوای گه‌وره بخوات یان با بێده‌نگ بێت». هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: «مَنْ حَلَفَ بِغَيْرِ اللهِ فَقَدْ كَفَرَ أَوْ أَشْرَكَ» [الترمذي: 1535؛ حاکم: ٧٨١٤؛ ئه‌لبانی به سه‌حیحی داناوه (صحیح الترغیب والترهیب: 2952)، زه‌هه‌بیش فه‌رموویه‌تی: به‌پێی مه‌رجی بوخاری و موسلیمه]؛ «هه‌ر که‌سێک سوێند به غه‌یری خوای گه‌وره بخوات کوفر یان شیرکی کردووه». هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: «مَنْ حَلَفَ بِاْلأمَانَةِ، فَلَيْسَ مِنَّا» [أبوداوود: 3253؛ ابن حبّان: 4363؛ البیهقي: 19836؛ ئه‌لبانی به سه‌حیحه داناوه (صحیح الترغیب والترهیب: 295٤) ]؛ «هه‌ر که‌سێک سوێند به ئه‌مانه‌ت بخوات له ئێمه نییه» (واته تاوانێکی گه‌وره‌ی کردووه). هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: «لَا تَحْلِفُوا بِآبَائِكُمْ، وَلَا بِأُمَّهَاتِكُمْ، وَلَا بِالْأَنْدَادِ، وَلَا تَحْلِفُوا إِلَّا بِاللَّهِ، وَلَا تَحْلِفُوا بِاللَّهِ إِلَّا وَأَنْتُمْ صَادِقُونَ» [أبو داود: 3248؛ النسائي: 4692؛ ابن حبان: 4357؛ ئه‌لبانی به سه‌حیحی ناساندووه (صحيح الجامع الصغير وزياداته: ٧٢٤٩)]؛ «سوێند به باوکتان و به دایکتان و به شه‌ریک و هاوبهشانێک که بۆ خوای گه‌وره بڕیار دراون مه‌خۆن، سوێندیش به خوای په‌روه‌ردگار مه‌خۆن مه‌گه‌ر ته‌نها له کاتێکدا که راستگۆ بن».
پاشان هه‌ر شێخ ده‌فه‌رموێت: «هذا حُكمُهُ عليه الصلاة والسلام وهو منعُ الحلف بغير اللّهِ كائناً من كان، فلا يجوز الحلف بالنبي عليه الصلاة والسلام، ولا بالكعبة ولا بالأمانة، ولا بحياة فلان، ولا بشرف فلان، وكل هذا لا يجوز»؛ «ئه‌مه حوکم و بڕیاری پێغه‌مبه‌ری خوایه (علیه الصّلاة والسّلام) که بریتییه له قه‌ده‌غه کردنی سوێند خواردن به غه‌یری خوای گه‌وره جا هه‌ر که‌سێکی تر بێت؛ بۆیه سوێندخواردن نه به پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) و نه به که‌عبه یان به ئه‌مانه‌ت یا به ژیانی فڵان که‌س یان به شه‌ره‌فی فڵان که‌س ناشێت؛ ئه‌مانه هیچی جائیز نین»، «لأنّ الأحاديثَ الصحيحةَ دلَّت على من‌ع ذلك. وقد نقل أبو عمر بن عبد البر الإمام المشهور رحمه الله إجماع أهل العلم على أنه لا يجوز الحلف بغير الله»؛ «چونکه فه‌رمووده راست و سه‌حیحه‌کان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌بوونی ئه‌م جۆره سوێند خواردنه. ئه‌بو عومه‌ری کوڕی عه‌بدولبه‌ڕڕ، پێشه‌وای ناسراو (که مالیکییه‌و خاوه‌نی کتێبی «التّمهید»ه) کۆڕای ئه‌هلی زانستی نه‌قڵ کردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که سوێند به غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار شیاو نییه. « فالواجب على المسلمين أن يحذروا ذلك، وليس لأحد أن يحلف بحياة فلان، أو شرف فلان، أو بالكعبة، أو بالنبي، أو بالأمانة، كل هذا لا يجوز»؛ «که‌وابوو فه‌رزی سه‌رشانی موسوڵمانانه خۆ له‌مه دوور بگرن و بۆ هیچ که‌سێکیش شیاو نییه سوێند به ژیان یان شه‌ره‌فی فڵان که‌س یان به که‌عبه یان به پێغه‌مبه‌ر (علیه الصّلاة والسّلام) یان به ئه‌مانه‌ت بخوات، ئه‌مانه هیچی جائیز نین».
«أما الطلاق فليس من الحلف في الحقيقة»؛ «به‌ڵام سوێند به ته‌ڵاق خواردن، ئه‌وه له راستیدا سوێند نییه»، «وإن سَمَّاه الفقهاء حلفا»؛ «ئه‌گه‌رچی شه‌رعناسان ناویان لێ ناوه سوێند»، «لكن ليس من جنس هذا»؛ «به‌ڵام له جۆر‌و شێوازی سوێند خواردنه‌که به غه‌یری خوا نییه». «الحلف بالطلاق معناه تعليقه على وجه الحث أو المنع أو التصديق أو التكذيب»؛ «سوێند خواردن به ته‌ڵاق مه‌عناو مه‌به‌سته‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ته‌ڵاقه‌که ببه‌ستێته‌وه به شتێکه‌وه له‌ڕووی هاندانه‌وه یان رێ لێ گرتنه‌وه یان بۆ به راستدانان یان به درۆ خستنه‌وه»، «مثل لو قال: والله ما أقوم، أو والله ما أكلم فلانا فهذا يسمى يمينا، فإذا قال: علي الطلاق ما أقوم، أو علي الطلاق ما أكلم فلانا فهذا يسمى يمينا من هذه الحيثية، يعني من جهة ما يتضمنه من الحث أو المنع أو التصديق أو التكذيب، سمي يمينا لهذا المعنى، وليس فيه الحلف بغير الله»؛ «بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بڵێت: سوێند به خوا هه‌ڵناسم، یان سوێند به خوا قسه له‌گه‌ڵ فڵان که‌س ناکه‌م، ئه‌مه پێی ده‌وترێت سوێند، جا ئه‌گه‌ر وتی: ته‌ڵاقم که‌وتبێ هه‌ڵناسم، یان ته‌ڵاقم که‌وتبێ له‌گه‌ڵ فڵان که‌س قسه ناکه‌م، ئه‌وه له‌م رووه‌وه پێی ده‌وترێت سوێند، یه‌عنی له رووی ئه‌و واتایه‌ی که له خۆیدا هه‌ڵیگرتووه که بریتییه له هاندان و ڕێ لێگرتن و به راستدانا و به درۆ خستنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌م واتایه پێی وتراوه سوێندو سوێند به غه‌یری خوای گه‌وره‌شی تێدا نییه»، « فهو ما قال: بالطلاق ما أفعل كذا، أو بالطلاق لا أكلم فلانا، فهذا لا يجوز»؛ «خۆ ئه‌و نه‌یوتووه سوێند به ته‌ڵاقم وا ناکه‌م یان سوێند به ته‌ڵاقم له‌گه‌ڵ فڵانه که‌س قسه ناکه‌م؛ ئه‌مه‌یان جائیز نییه».
«ولكن إذا قال: علي الطلاق ألا أكلم فلانا...فهذا طلاق معلق، يسمى يمينا لأنه في حكم اليمن من جهة الحث أو المنع أو التصديق أو التكذيب، فالصواب فيه أنه إذا كان قصد منعها، أو من‌ع نفسه، أو من‌ع غيره من هذا الشيء الذي حلف عليه فيكون حكمه حكم اليمين، وفيه كفارة يمين» [ابن باز، فتاوى نور على الدرب: 237-238]؛ «به‌ڵام ئه‌گه‌ر وتی: ته‌ڵاقم که‌وتبێ له‌گه‌ڵ فڵانه که‌س قسه ناکه‌م... ئه‌مه ته‌ڵاقێکه به‌ستراوه به شتێکی تره‌وه، پێی ده‌وترێت سوێند چونکه له حوکمی سوێنددایه له رووی هاندان و رێ لێگرتن و به راستدانان و به درۆ خستنه‌وه. بۆچوونی راستیش تێیدا ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی له‌م جۆره ته‌ڵاقه ئه‌وه بێت که رێ له خێزانه‌که‌ی بگرێت بۆ کردنی کارێک یان رێ له خۆی بگرێت یان که‌سێکی تر له کردنی شتێک که سوێند (ته‌ڵاقه)که‌ی له‌سه‌ر خواردووه ئه‌وه حوکمه‌که‌ی حوکمی سوێنده‌و که‌فاره‌تی سوێندیشی تێدایه».
که‌وا بوو کابرا که ده‌ڵێت به ته‌ڵاقم، ئه‌وه ده‌بێت بڵێین که‌فاره‌تی سوێندێکت له‌سه‌ره که خواردنی ده فه‌قیره له خۆراکی مام ناوه‌ندی شاره‌که‌ی بیدات به هه‌ژاران یان پۆشاکی ئه‌و ده که‌سه، یان ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی و نه‌یبوو سێ رۆژ به‌ڕۆژوو بێت؛ واللّه أعلم.