- چی رۆژوو به‌تاڵ ئه‌کاته‌وه‌و؟ چ کرده‌وه‌یێک له ئه‌جری رۆژووه‌که که‌م ئه‌کاته‌وه؟
-
پێویسته هه‌موو که‌سێک ئه‌مه بزانێت که خواردن و خواردنه‌وه و سه‌رجێیی کردن ( له ئیستیمنا زیمنیشیا خۆ ره‌حه‌ت‌کردن) رۆژوو به‌تاڵ ئه‌کاته‌وه به‌ڵام ده‌رباره‌ی به‌شی دووه‌می پرسیاره‌که پێویسته ئه‌وه بزانین که ئه‌جری رۆژووه‌که سابیته‌و ناگۆڕدرێت. به فه‌رز ئه‌گه‌ر به پاره حیسابی بکه‌ین ئه‌ڵێین ئه‌وه قازانجی رۆژوو ١٠٠٠ دۆلاره‌و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ت پێ ئه‌بڕێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ له‌م لاوه تووشی گۆناحی تر بووی وه‌کوو غه‌یبه‌ت کردن و نه‌زه‌ر و جۆره‌کانی تری گوناح له ١٠٠٠ دۆلاره قازانجه‌که‌ت ٢٠٠ یان ٣٠٠ ئه‌دۆڕێنی، یه‌عنی ئاوا له ئه‌جره‌که‌ت که‌م ئه‌بێته‌وه، له سه‌رمایه‌ی خێره‌کانت زه‌ره‌ر ئه‌که‌ی. که گوناح زۆر بوو ئیتر له سه‌رمایه‌که ئه‌خۆن و ئاوا لێی که‌م ئه‌بێته‌وه، ئه‌گینا ئه‌جری رۆژوو خوای په‌روه‌ردگار سابیتی کردووه که ئه‌فه‌رموێت: رۆژوو بۆ منه و من خۆیشم پاداشتی ئه‌ده‌م. یه‌عنی هه‌ر خوا خۆی ئه‌زانێت چۆنی پاداشت ئه‌داته‌وه و چه‌نده.
- له کاتی بانگی به‌یانی ئه‌توانی بۆ ده خوله‌ک نان بخۆی پاشان به‌ڕۆژوو بیت؟
-
ئایا ئه‌گه‌ر له کاتی بانگی به‌یانی خه‌به‌رت بێته‌وه یان فریای نان خواردن نه‌که‌وتبێتی ئه‌توانی بۆ ده خوله‌ک نان بخۆی پاشان به‌ڕۆژوو بیت؟
ناتوانی وه‌له‌و یه‌ک پاروویش بخۆی، بانگی داوه رۆژ بووه‌توه‌و ته‌واو، مادام لای خۆت دڵنیای که ئه‌وه ئیتر به پێی ئه‌و ته‌قویمه ئه‌ڕۆی به رێگایا و دوێنێ مه‌سه‌له‌ن هه‌ر به پێی ئه‌و ته‌قویمه ده‌ستت له خواردن هه‌ڵگرتووه ئه‌مڕۆ ناشێ که ئه‌و بانگی دا یه‌ک پاروویش بخۆی چۆنکه بانگی داوه و به‌یانییه‌و رۆژووه‌که‌ت قبووڵ نابێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی که هه‌تاکوو بانگه‌که ته‌واو ئه‌بێت؛ بۆ نموونه ئاوێک به ده‌ستیه‌وه‌یه و ئه‌یخواتۆ یا پاروویێکه، به‌ڵام دوای ئه‌وه ناکرێت، بۆ یه‌ک خوله‌کیش نابێت چ بگات به ده خوله‌ک!
- جیماع کردن له کاتی به‌ڕۆژوو بووندا حوکمه‌که‌ی چییه؟
-
جیماع کردن له کاتی به‌ڕۆژوو بووندا حوکمه‌که‌ی چییه؟ راسته ئه‌ڵێن ئه‌بێت دوو مانگ له سه‌ر یه‌ک به‌ڕۆژوو بێ؟
به‌ڵێ، هه‌ر که‌سێک له رۆژی ره‌مه‌زانا که به‌ڕۆژووه‌و له سه‌ریه‌تی جیماعی کرد له‌گه‌ڵ خێزانی خۆی، که‌فاره‌ته‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌بێت کۆیله‌یێک ئازاد بکات . کۆیله له زۆربه‌ی وڵاتان ده‌ست ناکه‌وێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر له موریتانیا بژی یان له ئه‌فریقا له‌وانه‌یه کۆیله‌ی ده‌س بکه‌وێت و ئازادی بکات. دووهه‌م شه‌ست رۆژ له سه‌ر یه‌ک به‌ڕۆژوو ئه‌بێت، واته دوو مانگ له سه‌ر یه‌ک (به مه‌رجێک کۆیله‌ی ده‌ست نه‌که‌وت وه‌کوو رۆژگاری ئێستا)، ئه‌گه‌ر بونیه‌ی زه‌عیف بوو، لاواز و نه‌خۆش بوو نه‌یتوانی به‌رۆژوو بێت ئه‌وه نانی شه‌ست که‌س ئه‌دات. ئه‌م که‌فاره‌تانه به ته‌سه‌لسولن؛ واته ناچێته سه‌ر ئیختیاری دووه‌م هه‌تا یه‌که‌م بتوانێت، نایشچێته سه‌ر ئیختیاری سێیه‌م هه‌تا یه‌که‌م و دووه‌م بتوانێت و نایشتوانێت بڵێت جه‌سته‌م ته‌حه‌ممولی ئه‌وه ناکات، یان رۆژ درێژه یان گه‌رمایه یان سارده یان شتێکی ئاوا؛ ئه‌بێت بیگرێت. ئه‌گه‌ر ژنه‌که‌ی له سووڕی مانگانه‌یا بووبێت و جیماعه‌که‌ی له‌گه‌ڵ کردووه ئه‌وه ژنه‌که هیچی له سه‌ر نیه ته‌بعه‌ن به‌ڵام گوناحبار بووه تیایا، ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که‌ی هه‌ر نه‌خۆشێکی عادیه‌و به‌ڕۆژوو نه‌بووه یان له سه‌فه‌ر بووه یان ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که‌ی ئیجبار کردبێت ئه‌وه هیچ له سه‌ر ئافره‌ته‌که نابێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که به حوڕیه‌تی خۆی جیماعی له‌گه‌ڵ کردبێت و ئه‌ویش حه‌زی لێ بووبێت و کردبێتی له‌گه‌ڵیاو به‌ڕۆژوویش بێت ئه‌بێت ئه‌ویش دوو مانگ له سه‌ر یه‌ک به‌ڕۆژوو بێت و که‌فاره‌ته‌که‌ی ئه‌ویش هه‌ر وه‌کوو ئه‌و وایه، هه‌ر چه‌نده ئیمامی نه‌وه‌وی - ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت - له کتێبی «المجموع»دا باسی مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی ئه‌کات و ئه‌ڕجه‌ح ئه‌وه دێنێته‌وه که ئافره‌ته‌که هیچی له سه‌ر نابێت به‌ڵام جمهوور پێیان وایه که‌فاره‌ته‌که له سه‌ر هه‌ر دووکیانه. به هه‌ر حاڵ به‌ڵێ راسته که ئه‌بێت دوو مانگ له سه‌ر یه‌ک به‌ڕۆژوو بێت.
- له رۆژی ره‌مه‌زانا جیماعی کردووه، نه‌یئه‌زانی جائیز نییه‌و چه‌ندین جار وای کردووه، حوکمی ئه‌و که‌سه چییه؟
-
یه‌که‌م- ئه‌ڵێین گومانی تیا نییه که خواردن و خواردنه‌وه و سه‌رجێیی کردن له رۆژی ره‌مه‌زانا حه‌رامه له رۆژووه‌وان. دووهه‌م- هه‌ر که‌سێک که له رۆژی ره‌مه‌زانا سه‌رجێیی ( جیماع) بکات و عوزری نه‌بووبێت، نه‌خۆش نه‌بووبێت، له سه‌فه‌را نه‌بووبێت ئه‌بێت که‌فاره‌ته‌که‌ی بدات؛ که‌فاره‌تی جیماع کردنیش له رۆژووی ره‌مه‌زانا به ریزبه‌ندی بریتیه له ئازاد کردنی کۆیله‌یێک که ئێستا نه‌ماوه تا راده‌یێکی زۆر به تایبه‌تی له وڵاتی ئێمه، دووهه‌م گرتنی رۆژووی دوو مانگ له سه‌ر یه‌ک، سێهه‌م دانی خۆراکی شه‌ست هه‌ژار که ئه‌شێ بڵێین پێویسته شه‌ست که‌س تێر بکرێت له برنج و شله یان ئه‌و که‌سانه‌ی له ده‌رێن ژه‌مێکی ماکدۆناڵ بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێک. پاشان ئه‌ڵێین ئه‌و که‌سه‌ی که جیماعه‌که‌ی کردووه له رۆژووی ره‌مه‌زانا که‌فاره‌تی له سه‌ره – واللّه أعلم- چۆنکه که‌مته‌رخه‌م بووه له پرسیار نه‌کردنیا، پاشان ئه‌گه‌ر له رۆژێکا چه‌ندین جار جیماعی کردبێت هه‌ر به یه‌ک جار بۆی حه‌سێبه، چۆنکه ئیتر له یه‌که‌میاندا رۆژووه‌که‌ی شکاوه‌و بۆ ئه‌وانی تر به‌ڕۆژوو نه‌بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی رۆژه‌کان سێ رۆژ کردبێتی، ئه‌وه سێ که‌فاره‌تی له سه‌ره؛ واته سێ دانه دوو مانگی یان خۆراکی ١٨٠ نه‌فه‌ر !
- ئاو هێنانه‌وه به ده‌س، رۆژوو به‌تاڵ ئه‌کاته‌وه؟
-
مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که - عه‌یب نه‌بێت - ده‌س به عه‌وره‌تیا بێنێت و ئاوی بێته‌وه و راحه‌ت ببێت؛ به‌ڵێ بێگومان ئه‌مه رۆژووه‌که‌ی به‌تاڵ ئه‌کاته‌وه.
- ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو بووبێت و خۆی راحه‌ت کردبێت ئایا رۆژووه‌که‌ی شکاوه؟
-
ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو بووبێت و خۆی راحه‌ت کردبێت ئایا رۆژووه‌که‌ی شکاوه؟
مادام به‌ڕۆژوو ئه‌بێت به ته‌ئکید هه‌ر وه‌کوو خۆی له خواردن و خواردنه‌وه گرتووه‌ته‌وه ئه‌بێت خۆیشی له ئاره‌زووی جنسی بگرێته‌وه ئه‌گه‌ر خۆی راحه‌ت کرد هه‌ر جنسێکیان بێت - نێرینه یا مێینه - واته ئاوی هاتبێته‌وه و راحه‌ت بووبێت ئه‌گه‌ر نه‌یئه‌زانی جائیز نییه، ئه‌وه هیچی له سه‌ر نییه و رۆژووه‌که‌ی نه‌شکاوه. ئه‌گه‌ر ئه‌یزانی و وای کردووه یان به لێ خشاندن خۆی گه‌یاندووه‌ته ئه‌و حاڵه‌تی راحه‌ت بوونه رۆژووه‌که‌ی شکاوه به ته‌ئکید؛ چۆنکه ئه‌نقه‌سته و ئه‌بێ بیگرێته‌وه. پێویسته دائیمه‌ن ئه‌وه بزانین که له ئه‌حکامی شه‌رعا نه‌زانین، له بیر چوونه‌وه، نه ویستن ئه‌بن به عوزر به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ زانیت و له یادت بوو و ئیراده‌ت له سه‌ری بوو که وا بکه‌ی به ته‌ئکید حوکمه شه‌رعیه‌که‌ی له سه‌ر دروس ئه‌بێت.
- که‌سێک زۆری بۆ هات ئیستمنا بکات که به‌ڕۆژوویشه چاره‌ی چیه؟
-
چاره‌که‌ی له لای خۆیه‌تی؛ بۆچی وا خرۆشاوه‌تۆ ئه‌گه‌ر سه‌یری سایتی خراپ و ئافره‌تی نه‌کردبێت یان له بازاڕ و له ئه‌ملاولا نه‌زه‌ری نه‌کردبێت؟ بۆچی وا مه‌جبوور بووه‌و ئه‌وه‌نده که‌وتووه‌ته ژێر تین و زه‌ختی جنسیه‌وه که ئیستمنا بکات له کاتێکدا که به‌ڕۆژووه! که به‌ڕۆژووی ئه‌سڵه‌ن شه‌رعه‌ن ئه‌بێت چاوت بگریت، تۆ بچیته ئه‌و په‌یجه سه‌خیفانه‌وه ته‌بعه‌ن ئیساره ئه‌بیت و ئیستمنایشت کردبێت به ته‌ئکید گوناحیشت گه‌یشتووه و گوناحی رۆژوو شکاندنه‌که‌ت به عه‌مده‌نیش ئه‌که‌وێته سه‌ری و رۆژووه‌که‌یش قه‌رزاری و ئه‌بێت بیگریته‌وه.
- ئیستمنا کردن له رۆژی ره‌مه‌زانا رۆژووه‌که ئه‌شکێنێت؟ ئایا گرتنه‌وه‌ی له سه‌ره؟
-
به‌ڵێ؛ به ته‌ئکید ئه‌یشکێنێت و رۆژووه‌که‌یش ئه‌بێت بگریته‌وه‌و قه‌رزاری له سه‌ری. ئینسانی موسوڵمانیش به راستی ئه‌بێت خۆی زه‌بت و ره‌بت بکات، خۆی کۆنتڕۆڵ بکات، توخنی شتی وا نه‌که‌وێت مادام ره‌مه‌زانه و ئێحترامی ره‌مه‌زانه‌که‌یش بگرێت و له جوامێری ئینسانی موسوڵمانیش ئه‌وه‌یه که خۆی کۆنتڕۆڵ بکات و خوای گه‌وره‌یش ئه‌مری وا پێداوین که خۆمان له خۆراک و خواردنه‌وه و جنسیش بگرینه‌وه له به‌ر خاتری خوای گه‌وره.
- حوکمی شۆردنی گورچیله له کاتی رۆژوودا چیه؟
-
شۆردنی گورچیله ئه‌گه‌ر بریتی بێت له نه‌قڵ کردنی خوێنی گورچیله‌ی که‌سه نه‌خۆشه‌که بۆ گورچیله‌یێکی سه‌ناعی، واته خوێنه‌که ئه‌کرێته ئه‌وێوه هه‌تاکوو گۆرچیله‌ی بۆ ئه‌شۆرێت و پاڵفته ئه‌کرێت پاشان خوێنه‌که نه‌قڵ ئه‌کرێته‌وه جارێکی تر بۆ گورچیله‌ی که‌سه‌که و له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌ندێک مه‌وادی کیمیاوی یان جۆری خوێ و ئه‌ملاح له‌گه‌ڵیا نه‌قڵ ئه‌بێته‌وه دیسان وه‌کوو جۆری شه‌کره‌مه‌نی به‌عزه شتێکیی ئاوا نه‌قڵ ئه‌کرێته‌وه بۆ گورچیله‌ی نه‌خۆشه‌که ئینجا گورچیله پاڵفته کراوه‌که ئه‌که‌وێته‌وه ئیش کردنی خۆی، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست گورچیله شۆردنه‌وه به‌م جۆره بێت که باسم کرد ئه‌وه رۆژوو ئه‌شکێنێت؛ چۆنکه ئه‌و مه‌وادی شه‌کره‌مه‌نیانه و ئه‌و جۆری ئه‌ملاحانه له‌گه‌ڵیا نه‌قڵ ئه‌کرێته‌وه بۆ گورچیله‌ی کابراو ته‌ئسیری هه‌یه؛ واللّه تعالی أعلم. ئه‌مه فه‌توای زانایانی عه‌ره‌بستانیشه وه‌کوو ئیبنوباز و ئیبنوعوسه‌یمین.
- من پێم وایه جگه‌ره کێشان رۆژووی پێ ناشکێت (رای ئێوه چییه)؟
-
ئه‌حکامی شه‌رعی به ره‌ئی خۆمان وه‌ر ناگیرێت، ئه‌بێ ده‌لیلی بێت دائیمه ئه‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر قورئان هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا – علیه الصلا‌ة والسلام - ئینجا کۆڕاو ئیجماعی سه‌حابه یان عوله‌مای ئوممه‌ت و پێشه‌وایانی سه‌له‌ف یان ئه‌بێت قیاسێکی موعته‌به‌ر هه‌بێت. بۆ نموونه له سه‌رده‌مانی سه‌حابه‌یا چی رووی داوه بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و شته به‌و شێوه‌یه به کار بێ‌تۆ. ده‌رباره‌ی جگه‌ره کێشانیش زانایانی ئیسلام له‌م سه‌رده‌مه‌یا زیاد له سه‌دا نه‌وه‌دی عوله‌ما له پاکستان، عه‌ره‌بستان، میسر، مه‌غریب، یه‌مه‌ن و له وڵاتانی تری ئیسلام که عوله‌مای به‌رزیان تیایه هه‌موو فه‌توایان له سه‌ر ئه‌وه‌یه که رۆژوو به ته‌ئکید پێی ئه‌شکێت، جگه له‌وه‌ی که جگه‌ره خۆیشی حه‌رامه، ده‌لیلیشیان له سه‌ر ئه‌وه زۆره که حه‌رامه چۆنکه زه‌ره‌ری بۆ سیححه‌تی ئینسانه‌که زۆر هه‌یه، هه‌ر جگه‌ره‌یێک یه‌کێک له ژووری سیه‌کان ئه‌کوژێت و ئه‌یفه‌وتێنێت، ئه‌وه راست نیه که ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر ماستی خوارد چاک ئه‌بێت یان ته‌ئسیری جگه‌ره‌که نامێنێت یان به سه‌ر په‌ڕۆیێکه‌وه بیمژێت یان فلته‌ره‌که‌ی درێژتره یان نێرگه‌له‌یه و زه‌ره‌ری نییه! بلعه‌کس نیرگه‌له خه‌ته‌رتره چۆنکه جگه‌ره هه‌شت بۆ دوانزه نه‌فه‌سی لێ ئه‌ده‌ی به‌س نێرگه‌له‌که ئێحتیمال ئه‌گاته 150 نه‌فه‌س! ئینجا ئه‌وه‌ی که به ئاوه‌که‌یا دێت بڵێی ته‌ئسیراتی که‌م ئه‌کاته‌وه وا نییه، له به‌ر ئه‌وه تۆ ناشێت خۆت هه‌ڵبخڵه‌تێنی تیایا، بۆیه ئه‌بێت موڕاعاتی ئه‌وه بکه‌ی که ئه‌و مه‌وادانه‌ی تیایه‌تی به دووکه‌ڵی که ئه‌چیته قوڕگت له ئاوه‌که‌یشه‌وه که هه‌ر دێته‌وه‌و ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قوڕگت، مه‌وادی تیایه وه‌کوو خاڕسین نافه‌وتێت، ئاوه‌که هیچ ته‌ئسیراتێکی له سه‌ر نییه، جا نیکۆتین و ئه‌و مه‌وادانه‌ی تریشی که زه‌ره‌رن له هه‌ر دوو حاڵه‌ته‌که هه‌ر ئه‌ڕواته جه‌سته‌ت، له به‌ر ئه‌وه پێویسته تۆ له جگه‌ره کێشانی خۆت کۆڵ بده‌یته‌وه و تۆبه‌شی لێ بکه‌یت و بیشزانی که حه‌رامه و بیشزانی که رۆژووی پێ ئه‌شکێت؛ واللّه تعالی أعلم!
- رۆژوو به جگه‌ره کێشان ئه‌شکێت؟
-
به‌ڵێ به ته‌ئکید ئه‌شکێت چۆنکه تۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر دووکه‌ڵه‌که کۆ که‌یته‌وه خۆی چه‌ن غرامێک ده‌رئه‌چێت له به‌ر ئه‌وه له فیقها پێی ئه‌ڵێن جۆرم یه‌عنی شتێکه‌و مادده‌یێکه ئه‌ڕواته سیه‌کانته‌وه. به‌ڵێ به ته‌ئکید پێی ئه‌شکێت.
- بۆچی جگه‌ره کیشان رۆژوو ئه‌شکێنێت؟
-
دیاره مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که خۆ ئه‌مه هه‌ر هه‌وایێکه و ئه‌چێته ناوۆ وه‌کوو جه‌مال به‌نا له میسر وای وت، وتی هه‌ر هه‌وایه و ئه‌چێته ناوۆ، ده‌ی باشه دووکه‌ڵی سه‌یاره بۆ نایشکێنێت؟! له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێین: دووکه‌ڵی سه‌یاره ئێمه به لایا ئه‌ڕۆین ئه‌گزۆزه‌که‌ی دووکه‌ڵه‌که‌ی لێ هاتووه‌و له ده‌ستی ئێمه‌دا نییه، به‌ڵام ئه‌مه‌یان عه‌مده‌نه، جگه‌ره‌که‌ت گرتووه و ئه‌یکێشیت، وایش نییه هیچ دروست نه‌کات، ماده‌یش دروست ئه‌کات نیکۆتینی تیایه که دروستی کردوه، مه‌واده‌کانی‌تر که تیایه‌تی هه‌ر یه‌کێک له‌وانه به غرام مه‌سه‌له‌ن ئه‌وه سی غرامه، ئه‌وه سه‌د غرامه، ئه‌وه بیست غرامه دروستی ئه‌کات هه‌ر له سه‌ر سیه‌کانیش ئه‌مێنێته‌وه. به‌ڵێ راسته له سه‌ر سیه‌کانه به‌ڵام خۆ هه‌ر به‌م که‌لێنه‌یا ئه‌ڕۆنه خواره‌وه که بۆشایی ده‌مه، له به‌ر ئه‌وه به‌ڵێ به ته‌ئکید ئه‌یشکێنێ و عوله‌مای ئیسلامیش له سه‌ر ئه‌وه موتته‌فیقن که حه‌تمه‌ن جگه‌ره ئه‌یشکێنێت چۆنکه جگه‌ره له‌ززه‌تی تیایه، کابرای جگه‌ره‌خۆر ئه‌و کاته‌ی که به‌ربانگه جگه‌ره‌که‌ی حازر کردووه‌و به ده‌ستییه‌وه گرتوویه‌تی له کاتێکدا ئاو و خورماو هه‌نگوین و گۆشتیش دانراوه! هه‌موو نه‌وعه شتێکی لێیه به‌ڵام ئه‌و جگه‌ره‌که‌ی هه‌ڵگرتووه؛ ده‌ی که‌وابوو حه‌زی کامیان به قووه‌تتر بوو؟ ته‌بعه‌ن حه‌زی جگه‌ره‌که. ده‌ی رۆژوویش له ئه‌سڵا خۆ گرتنه‌وه‌یه له حه‌زی خواردن، له حه‌زی خواردنه‌وه، له حه‌زی جنس و حه‌زه‌کانی تریش که تابێعی ئه‌مانه‌ن. گومانیشی تیا نییه که حه‌زی دووکه‌ڵی جگه‌ره بۆ جگه‌ره‌کێش له حه‌زی خواردنه‌که خۆشتره.
- من نه‌خۆشی جیووبم هه‌یه ئه‌بێ قه‌تره بکه‌مه لووتم و حه‌تمه‌ن ئه‌گاته قوڕگم (حوکمی رۆژووه‌که‌م چییه)؟
-
مادام وایه به ته‌ئکید ئه‌شکێت، حه‌تمه‌ن ئه‌شکێت؛ چۆنکه ئه‌و عوله‌ما به‌ڕێزانه‌ی که باسی قه‌تره‌یان کردووه هه‌موو له سه‌ر ئه‌وه موتته‌فیقن ئه‌گه‌ر گه‌یشته قوڕگ و به‌ره‌و خوار رۆیشت رۆژووه‌که به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه پێی، بۆیه زۆرینه‌یان فه‌رقیان داناوه له به‌ینی قه‌تره‌ی گوێچکه و چاو له‌گه‌ڵ قه‌تره‌ی لووت و ئه‌کسه‌ره‌ن له سه‌ر ئه‌وه موتته‌فیقن؛ چۆنکه له رێگای لووته‌وه ئه‌ڕواته قورگ. که پێغه‌مبه‌ری خوایش – علیه الصلا‌ة والسلام - رێگای به‌وه نه‌داوه که زۆر ئاو له لووتی وه‌ردا‌و پاکی کاته‌وه له کاتێکدا که به‌ڕۆژووه مه‌بادا ئاو بچێته ناوه‌وه ته‌بعه‌ن ئه‌و قه‌تره‌یش به ته‌ئکید ئه‌چێت، له به‌ر ئه‌وه رۆژووه‌که ئه‌شکێت پێی؛واللّه تعالی أعلم. ئه‌گه‌ر بار‌و دۆخیشت زه‌رورییه به‌وه‌ی که ئه‌ڵێی جیووبم هه‌یه و کونه لووته‌کانم ناکرێنه‌وه و وه‌زعم خراپ ئه‌بێت ئه‌توانی رۆژووه‌که نه‌گریت، قه‌تره‌کان به کار بێنیت دوایی ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره شیفای دای ان شا‌ء اللّه له دوای ره‌مه‌زان ئه‌و کاته رۆژووه‌کان بگره، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌بوو دوای ئه‌وه‌ی ده مانگت پێ چوو گه‌یشتیته‌وه شه‌عبان ئه‌و کاته که‌فاره‌ته‌که‌ی بده.
- ئایا ئاوی سیواک رۆژوو ئه‌شکێنێت؟
-
ئاوی سیواک ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه سیواکه‌که‌ی به کار هێناوه و هه‌ر لیکی خۆیه‌تی پێوه‌یه‌تی و مژی هیچ ئیشکالێکی تیا نیه هه‌ر سیواکه‌که‌یه و به کاری هێناوه‌تۆ و هه‌ر تفی ناو ده‌می خۆیه‌تی. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه سیواکه‌که‌ی کردبێته ئاوێکه‌وه‌و ئاوه‌که‌یشی بخواته‌وه ته‌بعه‌ن ئه‌وه پێی ئه‌شکێت ئه‌و کاته چۆنکه ئه‌وه وه‌کوو قومێک ئاوی عه‌مده‌نه و ئه‌یخواته‌وه؛ واللّه أعلم.
- له کاتی مه‌له کردنا جارێک یان دوو جار بڵقێک ئاو چووه‌ته خواره‌وه؛ ئایا رۆژووه‌که‌م شکاوه؟
-
به‌ڵێ، ته‌بعه‌ن شکاوه. چۆنکه مه‌له کردنه‌که هیچ زه‌رووره‌تێکی نیه. راسته مه‌له کردن باشه‌و خۆت فێنک کردووه‌ته‌وه به‌ڵام هۆشت لێی نه‌بووه‌و به‌و شێوه‌یه که ئاو چووبێته قوڕگته‌وه. ئه‌گه‌ر که‌وتیته سه‌ر گومانیش وا دانێ که شکاوه و ان شا‌ء اللّه دوایی بیگره‌وه.
- قسه کردن له‌گه‌ڵ نامه‌حره‌م رۆژوو به‌تاڵ ئه‌کاته‌وه؟
-
قسه کردن له‌گه‌ڵ نامه‌حره‌م رۆژوو به‌تاڵ ئه‌کاته‌وه؟ که‌سێک که زۆر وابه‌سته و ئاشقی ئافره‌تێک بووه که له دڵیشی ده‌رناچێت و توانای ئه‌وه‌یشی نییه بیخوازێت ئه‌بێ چی بکات؟
نه‌خێر، رۆژوو به‌تاڵ ناکاته‌وه به‌ڵام له ئه‌جره‌که‌ت که‌م ئه‌کاته‌وه. رۆژوو به‌تاڵ ئه‌کاته‌وه ئه‌گه‌ر بتگه‌یێنێته ئه‌وه‌ی که راحه‌ت ببی، ئه‌شێ به ته‌له‌فۆن ئه‌وه‌نده قسه له‌گه‌ڵ یه‌کترا بکه‌ن تا ئاوی دێته‌وه‌و راحه‌ت ده‌بێت، ته‌بعه‌ن ئه‌و کاته قسه‌که‌یش حه‌رام ئه‌بێت. له وه‌ڵامی به‌شی دووهه‌می پرسیاره‌که‌یشدا ده‌ڵێین: به‌ڕۆژوو بێت و ته‌وبه بکات، خۆی لێ بگرێته‌وه. ئه‌و هه‌موو ته‌له‌فۆنانه‌ی بۆچی بۆ ئه‌که‌یت؟! جارێ خۆت راگره‌و له ره‌مه‌زانا هیچ قسه مه‌که‌ن پێکه‌وه ئه‌مه یه‌که‌م. دووهه‌م زه‌روره‌تی ئه‌م کاره‌ی تۆ چییه؟ تۆ ئه‌ته‌وێت بیخوازی یان ئه‌ته‌وێت پێی رابوێریت یان ئه‌ته‌وێت کات ببه‌یته سه‌ر؟ ئه‌مه حه‌رامه به ته‌ئکید.
- به‌ڕۆژوو ئه‌بێت و قسه له‌گه‌ڵ نامه‌حره‌ما ئه‌کات و هاوسه‌رداریشه؛ حوکمه‌که‌ی چییه؟
-
به ته‌ئکید گوناحه؛ ئاخر تۆ چ مه‌جبووری له‌گه‌ڵ جنسی به‌رانبه‌ر قسه بکه‌ی؟ به تایبه‌ت که به‌ڕۆژوویشی! که هاوسه‌رداریشی! قسه کردن هه‌ر ئه‌وه‌نده جائیزه که بۆ نموونه ئه‌ڵێی کاکه بێ زه‌حمه‌ت ئه‌و کۆڵانه له کوێیه؟ ئه‌رێ داده گیان ماڵی فڵان که‌س له کوێیه؟ ئه‌مانه جائیزن. به‌ڵام که تۆ بێیته سه‌ر قسه کردن و باسی هه‌موو شتێک کردن، ئه‌مه جائیز نییه. ئینجا ئه‌و جازبییه‌تی جنسه‌یش له به‌ینی هه‌ر دوو لایا یه‌کتر را ئه‌کێشێت و ئه‌که‌ونه قسه‌ی تره‌وه، هه‌ر هیچ نه‌بێت نوکته‌ی جنسی ئه‌گێڕنه‌وه ئینجا جورئه‌تیان به‌رانبه‌ر به یه‌کتر ئه‌بێت شتی تر باس ئه‌که‌ن دوایی ورده ورده قسه له به‌ینی خۆیان و ئه‌وانا ئه‌که‌نه‌وه، هاوسه‌رداره ئینجا زه‌می ژنه‌که‌ی خۆی ئه‌کات، زه‌می مێرده‌که‌ی خۆی ئه‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م زیاتر راکێشێت به ته‌ره‌فی خۆی! گوناحه هه‌مووی ئه‌مانه گوناحت ده‌گات؛ رۆژووه‌که‌ی پێ ناشکێت به‌ڵام به ته‌ئکید له ئه‌جرت که‌م ئه‌کاته‌وه و گوناحت له سه‌ر زیاد ده‌کات له غه‌یری ره‌مه‌زانیشا هه‌ر وایه.
- حوکمی که‌ڵه‌شاخ گرتن له کاتی رۆژوودا چییه؟ ئایا حیجامه رۆژوو به‌تاڵ ئه‌کاته‌وه؟
-
حوکمی که‌ڵه‌شاخ گرتن له کاتی رۆژوودا چییه؟
که‌ڵه‌شاخ گرتن بۆ رۆژووه‌وان جائیزه مه‌گه‌ر که‌سێکی لاواز و بێ هێز بێت که بۆی باشتره بیخاته شه‌و.
ئایا که‌ڵه‌شاخ رۆژوو به‌تاڵ ئه‌کاته‌وه؟
نه‌خێر، به‌تاڵی ناکاته‌وه له سه‌ر ره‌ئیی حه‌نه‌فی و مالیکی و شافیعییه‌کان؛ چۆنکه پێیان وایه ئه‌و ده‌لیلانه‌ی ئیعتیمادیان کراوه‌ته سه‌ر بۆ به‌تاڵ کردنه‌وه‌ر رۆژوو زه‌عیفن وه‌کوو ئه‌فه‌رموێت: « أَفْطَرَ الْحَاجِمُ وَالْمَحْجُومُ»[1] که ئیمامی ئه‌حمه‌د - ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت - ئیعتیمادی کردووه‌ته سه‌ر، بۆیه ئێستا ئه‌و ئیختیلافه به هه‌مان شێوه به‌ردوامه؛ ئه‌بینی ئه‌وانه‌ی ئه‌زهه‌رین و ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ئه‌م سێ مه‌زهه‌به‌ی یه‌که‌من واته جمهووری پێشه‌وایان ئه‌فه‌رموون که که‌ڵه‌شاخ و خوێن دان ئاساییه له رۆژی ره‌مه‌زانا بکرێت و رۆژووی پێ به‌تاڵ نابێته‌وه، به‌ڵام عوله‌مای جه‌زیره به شێوه‌یێکی گشتی جگه له ئیبنو عوسه‌یمین ئه‌فه‌رموون: به که‌ڵه‌شاخ یان به خوێن دان رۆژووه‌که به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه. منیش پێم وایه ره‌ئیی جمهووری پێشه‌وایان راستتر و په‌سه‌ندتره چۆنکه به دوای حه‌دیسه‌کانیشا رۆیشتوومه‌ته‌وه وه‌کوو ته‌حقیق کردنیان وا پێ ناچێت وه‌کوو شه‌وکانی ئه‌فه‌رموێت ده‌لیلی پێ هه‌ست کرێت. که وا بوو به که‌ڵه‌شاخ گرتن یا به خوێن دان رۆژوو به‌تاڵ نابێته‌وه؛ واللّه تعالی أعلم.
[1]- أحمد بن حنبل، مسند: ژماره‌ی 17112 و 17117؛أبوداود ،سنن: ژماره‌ی 2369 (ئیمامی ئه‌لبانی به سه‌حیحی داناوه)؛ابن ماجه، سنن: ژماره ی 1681؛ نسائی، سنن الکبری:ژماره‌ی 3126.
- فه‌حسی خوێن رۆژوو به‌تاڵ ئه‌کاته‌وه؟
-
نا، به‌تاڵی ناکاته‌وه؛ چۆنکه بۆ فه‌حسی خوێن میقدارێکی که‌م خوێن له جه‌سته وه‌ر ئه‌گیرێت به بۆریێکی بچووکه حه‌تتا ئه‌گه‌ر زۆریش بوو قیاس له سه‌ر که‌ڵه‌شاخ کێشه‌ی نییه. که‌واته که‌ڵه‌شاخ گرتن و خوێن دان رۆژووی پێ ناشکێت ئه‌گه‌ر چی ئیمامی ئه‌حمه‌دی کوڕی حه‌نبه‌ل - ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت - هه‌ر له‌و حه‌دیسه‌وه که ئه‌فه‌رموێت: « أَفْطَرَ الْحَاجِمُ وَالْمَحْجُومُ»[1] پێی وایه به که‌ڵه‌شاخ ئه‌شکێت و ته‌بعه‌ن فه‌حسی خوێنیش هه‌روه‌ها، به‌ڵام ده‌لیلی جمهوور به قووه‌تتره و له سه‌ر ئه‌وه‌ن که که‌ڵه‌شاخ رۆژوو ناشکێنێت به تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌یشا که دوکتۆره‌که شتێکی وه‌کوو قاپێکی بچووک یان په‌رداخێکی پێیه‌و ئه‌یچه‌سپێنێت به جیسمه‌که‌وه؛ ئاخر جاران که‌ڵه‌شاخ بۆیه پێی ده‌وترا که‌ڵه‌شاخ چۆنکه شاخی که‌ڵه‌گا بووه لێیان کردووه‌ته‌وه دوایی بڕیویانه ئه‌و سه‌ریشیان کون کردووه ناویانه به پێستی کابراوه و هه‌ڵیانمژیوه بۆیه ئیحتیمالی ئه‌وه زۆر بووه که پارچه خوێن و کوڵۆ خوێن بێته ده‌می کابراوه؛ پێغه‌مبه‌ری خوایش - علیه‌الصلاة والسلام - که فه‌رموویه‌تی: « أَفْطَرَ الْحَاجِمُ وَالْمَحْجُومُ» مه‌به‌سته‌که لێره هه‌ر ئه‌مه ئه‌گرێته‌وه به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌یا کابرا که که‌ڵه‌شاخه‌که ئه‌گرێت هیچ عیلاقه‌یێکی به سه‌ر ئه‌وه‌وه نابێت بۆیه ره‌ئیی جمهوور په‌سه‌ندتره؛ واللّه تعالی أعلم.
[1]- أحمد بن حنبل، مسند: ژماره ی 17112و 17117؛ابوداود، سنن: ژماره ی 2369 (ئیمامی ئه‌لبانی به سه‌حیحی داناوه)؛ ابن ماجه، سنن: ژماره ی 1681؛ نسائی ،سنن الکبری: ژماره ی 3126.
- ئایا خوێن به‌خشین رۆژوو ئه‌شکێنێت؟
-
خوێن به‌خشین جۆری هه‌یه؛ خوێن به‌خشینێک بۆ فه‌حس و ئه‌وانه‌یه که میقدارێک وه‌ر ئه‌گرن له په‌نجه‌ت بۆ فه‌حسی شه‌کره، یان له قۆڵت بۆ فحووساتی سێ مانگ یان هه‌ر شتێکی تر که خوێنه‌که زۆره لێتی ئه‌گرن ئیتر ئه‌چێته بابی حیجامه‌وه ئه‌مجاره، که چووه بابی حیجامه‌وه به پێی سێ مه‌زهه‌ب (حه‌نه‌فی، مالیکی و شافیعی) رۆژووه‌که ناشکێت مه‌گه‌ر زه‌عیفی بکا و مه‌جبوور بێت بیشکێنێت، به‌ڵام له مه‌زهه‌بی ئیمامی ئه‌حمه‌دی کوڕی حه‌نبه‌لا هی هه‌ر دووکیان ئه‌شکێت (فه‌حس و حیجامه). ده‌لیلی جمهوور به قووه‌تترن له ده‌لیلی ئیمامی ئه‌حمه‌د - ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت -. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێن به‌خشینه‌که بخه‌یته شه‌و باشتره به ته‌ئکید و ئه‌گه‌ر بیشزانی میقدارێکی زۆر نیه که کاریگه‌ری له سه‌ر رۆژووه‌که‌ت هه‌بێت له رۆژیشا ئیشکالی نییه. ته‌بعه‌ن هه‌ست و حاڵه‌تی که‌سه‌کانیش فه‌رق ئه‌کات، سیححه‌تی که‌سه‌که، راده‌ی خوێنی، ته‌ندروستی، تێر و برسیه‌تی، ئه‌وانه‌یش فه‌رق ئه‌کات.
- ئه‌و دا‌و و ده‌رمانانه‌ی که کاریگه‌ری ناخه‌نه سه‌ر رۆژوو کامانه‌ن؟
-
پێم وایه هیچ جۆره قه‌تره و مه‌ڵهه‌م و ده‌رمان و کل و مکیاج و شاف و هۆقنه و ده‌رزی و بۆن و دووکه‌ڵی بغورد و داری عوود و ئه‌مانه و هاوشێوه‌یان رۆژوو ناشکێنن. شاف حه‌بێکه ئه‌کرێته کۆمه‌وه زۆرتر ئه‌و که‌سانه‌ی که قه‌بز ئه‌بن یان زۆر دائه‌نیشن به کاری دێنن مه‌گه‌ر ده‌رزی موغه‌ززی که خۆراکی پێ بکرێته جه‌سته‌وه؛ ئه‌میان و هاوشێوه‌ی ره‌نگه رۆژوو بشکێنێت له سه‌ر ره‌ئی ئیبنو عوسه‌یمین، به‌ڵام پێم وایه ئه‌وه‌یش هه‌ر جێی موناقه‌شه کردنه که ئایا موغه‌ززیه‌که‌ی بۆچی دراوه‌تێ و بۆچی به‌ڕۆژووه؟ ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه خۆی رۆژووه‌که‌ی له سه‌ر نیه‌و زه‌رووره‌ت نه‌بووه که موغه‌ززیه‌که‌ی ئه‌ده‌نێ دیاره له به‌ر ئه‌وه‌یه که ناتوانێت له رێگای ده‌میه‌وه بخوات به هه‌ر حاڵ ئه‌وه حاڵه‌تێکی تایبه‌تی تره. به‌ڵام به شێوه‌یێکی گشتی به کار هێنانی ئه‌و جۆره شتانه هیچی رۆژوو ناشکێنێت.
- به کارهێنانی بۆنی خۆش رۆژوو ئه‌شکێنێت؟
-
به کار هێنانی بۆنی خۆش وه‌کوو عه‌تر و بخور ( که کورد پێی ئه‌ڵێت بغورد) و داری عوود و ئه‌و جۆره شتانه که به کار ئه‌هێنرێن له ماڵانا یان له مزگه‌وته‌کانا ئه‌وانه رۆژوو ناشکێنن مه‌گه‌ر مه‌وادێک دروست بکات له قوڕگا، وه‌کوو ئه‌وه‌ی جۆرێک بخور هه‌یه که زۆر چه‌وره له‌گه‌ڵ هه‌ڵ مژینی دووکه‌ڵه‌که‌یا له قوڕگا په‌ڵه دروست ئه‌کات و دوایی له‌گه‌ڵ تفا ئه‌ڕواته خوارۆ یان هه‌ندێک هه‌یه هاڕیاوه‌یه، هه‌ندێکی تر هه‌یه ئه‌کسه‌ره‌ن پاکستان و هێندستان و ئه‌و ناوچانه به کاری ئه‌هێنێت، له‌وانه‌یه ئه‌و که‌سانه‌ی که له ئه‌ورووپا ئه‌ژین له مزگه‌وتی پاکستانیه‌کانا بینیبێتیان، چۆنکه له‌وێ زۆره، کڵۆیه جاری وا هه‌یه کڵۆیێکی مۆڕه‌به‌عه و لێی ئه‌که‌نه‌وه و ئه‌یخه‌نه لووته‌وه یه‌عنی خۆی مایه‌عه وه‌کوو شتێکی هه‌ویره، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌وه هه‌ڵ بمژێت بچێته قوڕگیه‌وه رۆژووی پێی ئه‌شکێت. هه‌ندێکی تر ده‌رباره‌ی شتانێک وه‌کوو به کار هێنانی مه‌رهه‌م که کورد پێی ئه‌ڵێت مه‌ڵحه‌م ده‌پرسن؛ مه‌ڵحه‌م هه‌یه له لووتی ئه‌دات چه‌وره یان قه‌تره‌یه ئه‌یکاته چاوی یان ئه‌یکاته گوێچکه‌ی ئه‌وانه کاریگه‌ریان نیه حه‌تتا ئه‌گه‌ر تامه‌که گه‌یشته قۆڕگی. ئاخر بۆ نموونه بۆریێک له پێوڵه‌ی خواره‌وه‌ی چاوۆ هه‌یه، کونێکه به قه‌ده‌ر ده‌نکه ده‌رزیێکه بۆ خواره‌وه؛ بۆیه که فرمێسک ئه‌ڕێژین لووتیشمان سوور ئه‌بێته‌وه و له ناوۆ بۆ لووتمان ئاو ئه‌کات ئه‌و فرمێسکه له‌وێوه ئه‌چێته خواره‌وه به‌ڵام به هه‌ر حاڵ وه‌کوو ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه - ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت -ئه‌فه‌رموێت: کاریگه‌ری له سه‌ر حوکمه شه‌رعییه‌که نیه. به‌ڵام ته‌بعه‌ن له هه‌مان کاتا ئه‌بێت حساب بۆ ئه‌وه بکه‌ین ئه‌گه‌ر هاتوو قه‌تره‌که زۆر بوو ئه‌کرێته چاو و ته‌ئسیری ئه‌گاته قوڕگ ئه‌گه‌ر دڵنیا بووین له‌وه‌ی که ته‌نها به رێگای لووتیا گه‌یشتووه‌ته قوڕگی ئێحتیمال هه‌یه رۆژووی پێ بشکێت. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر که‌م بێت کاریگه‌ری نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زۆر بێت و له رێگای لووتیه‌وه بڕواته خواره‌وه پێی ئه‌شکێت؛ واللّه تعالی أعلم.
- په‌مپی ره‌بوو به کار ئه‌هێنم (سپرای)؛ ئایا رۆژووه‌که‌م به‌تاڵه؟
-
هیچ ئیشکالێک له سه‌ر ئه‌وه نیه؛ چۆنکه سپرای یان ئه‌و په‌مپه‌ی که به کار ئه‌هێنرێت بۆ هه‌وایه، بۆ ناوده‌مه، سپرای بۆن خۆش کردنی ده‌میش هه‌روه‌هایه، هه‌ر وه‌کوو چۆن مه‌عجوونی دان و سیواک کردن کاریگه‌ری له سه‌ر رۆژوو نییه ئه‌میش هه‌ر وایه. ئه‌وه‌ش بزانین که له سه‌دا حه‌فتاوپێنجی بۆن له مه‌عیده‌وه نایێت له زمانه‌وه‌یه بۆیه ئه‌گه‌ر فڵچه به کار ئه‌هێنیت بیکڕێنه به سه‌ر زمان و ئه‌م لاولای ده‌متا؛ سیواکه‌که‌یش هه‌ر وه‌ها.
- ئایا به‌ڵغه‌م رۆژوو ئه‌شکێنێت؟
-
ئایا به‌ڵغه‌م رۆژوو ئه‌شکێنێت؟ هه‌ندێک جار هه‌یه ناتوانین ئه‌و به‌ڵغه‌مه ده‌رکه‌ینه ده‌رۆ، رێنمایی جه‌نابت چیه؟
ئه‌زانین که به‌ڵغه‌م شله‌مه‌نیێکی خه‌ست و قورس و ئیفرازاتێکه له سینه‌وه دێته‌وه سه‌رێ و ئه‌چێته‌وه قوڕگ و قووت ئه‌درێته‌وه‌و ئه‌چێته‌وه خوارێ. یه‌کێکی تر پێی ئه‌وترێت نوخامه له لووته‌وه، له ناوه دێته خوارێ ئه‌گاته گه‌روو هیچ هه‌ستێکی پێ ناکه‌ی. شافیعییه‌کان و حه‌نبه‌لییه‌کان فه‌رموویانه ئه‌گه‌ر به‌ڵغه‌م و نوخامه هاته ده‌می ئه‌بێ تفی کاته‌وه له نوێژیشا بێت ئه‌بێ بیکاته قۆڵی یا کلێنسێک ده‌ر بێنێت و بیکاته ئه‌وێوه یان ئه‌یکاته ملیوانی کراسه‌که‌ی یا بلووزه‌که‌ی یا تیشێرته‌که‌ی ئه‌وه ئه‌بێت ده‌ری کاته ده‌ره‌وه. جا ئه‌م زانا به‌ڕێزانه‌ی شافیعیه‌کان و حه‌نبه‌لیه‌کان فه‌رموویانه ئه‌گه‌ر قووتی دایه‌وه ئه‌شکێت به‌ڵام ده‌لیله‌که‌یشیان به قووه‌ت نیه؛ نه شافیعیه‌کان نه حه‌نبه‌لیه‌کان. حه‌نه‌فیه‌کان و مالیکیه‌کان ئه‌فه‌رموون هه‌ر دووکی هه‌ر داخلی به‌ده‌نی ئینسانه‌که‌یه خۆ له لێوه‌کانیه‌وه نه‌ڕۆیشته‌ته ناوۆ! حوججه‌ی ئه‌مان به قووه‌تتره تیایا که ناشکێت بۆیه پێم وایه هیچیان رۆژوو ناشکێنێت نه به‌ڵغه‌مه‌که که هاتووه‌ته سه‌رۆو قووتی دابێته‌وه نه نوخامه‌که‌یش له سه‌ره‌وه هاتووه‌ته خواره‌وه و قووتی دابێته‌وه؛ ناشکێت مادام هه‌ر له ناو جه‌سته‌که خۆیایه‌تی.
- من خه‌به‌رم بووه‌وه خێرا نانم خوارد و دواتر زانیم ده ده‌ققه‌یه بانگی فه‌رمووه؛ ئایا رۆژووه‌که‌م دروست بووه؟
-
به‌ڵێ؛ ئه‌گه‌ر نه‌تزانیبێت کات به سه‌ر چووه هیچ ئیشکالێکی تیا نیه چۆنکه «الجاهل بالوقت» (که‌سێک که کاته‌که نازانێت) وه‌کوو «جاهیل بالحُکم» (که‌سێک که حوکمه‌که نازانێت) وایه. ئه‌و که‌سه‌ی که خواردوویه‌تی و نه‌یزانیوه که رۆژ بووه‌ته‌وه وه‌کوو ئه‌و که‌سه وایه که مه‌سه‌له‌ن خواردوویه‌تی و نه‌یزانیوه که دوای بانگه‌که هه‌ر پێی ئه‌شکێت؛ بۆ نموونه کابرایێک تازه موسوڵمان بووه. بۆیه وا ئه‌زانم ئه‌وه‌ی جه‌نابیشت به‌و شه‌رته‌ی نه‌تزانیبێت رۆژووه‌که‌ت ئیشکالی نییه.
- که پارشێو بانگی دا ئایا بۆمان هه‌یه هیچ شتێک بخۆین و بخۆینه‌وه؛ واته له کاتی بانگه‌که‌دا؟
-
هیچ کێشه‌ی نابێت تاکوو کۆتایی بانگه‌که‌یش په‌رداخێک ئاوت به ده‌سته‌وه‌یه و له کاتی بانگدا ئاوه‌که ئه‌خۆیته‌وه؛ هیچ ئێشکالی نابێت ان شا‌ء اللّه.
- ئاو خواردنه‌وه تا کاتی بانگ جائیزه؟
-
به‌ڵێ؛ له کاتی بانگه‌که‌یش جائیزه؛ چۆنکه ئیبنو عه‌بباس ئه‌فه‌رموێت: تا بانگه‌که‌یش لێ بێته‌وه تۆ بخۆ‌و بخۆرۆ. به‌ڵام ئه‌بێ ئێحتیات وه‌ر بگیرێت، کاتێک که بانگ ئه‌دات بیرت ئه‌که‌وێته‌وه ئاخر قه‌تره ئاو بخۆیته‌وه، ئاخر قوم یان ئاخر په‌رداخ، بیخۆره‌وه و نۆشی گیانت بێت.
- ئایا شت‌خواردن له کاتی بانگی به‌یانیا جائیزه؟
-
کاتی بانگ ئه‌م مزگه‌وت و ئه‌و مزگه‌وت چه‌ن ده‌قه‌یێکیان فاسڵ هه‌یه؛ یه‌عنی لانی که‌م فه‌رقه‌که‌یان دوو ده‌قه‌یێک هه‌ر ئه‌خایێنێت؛ تۆیش له‌و یه‌ک ده‌قه و دوو ده‌قه‌یا بخۆیت هیچ ئیشکالێکی له سه‌ر نیه به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بانگ ته‌واو بێت کۆتایی پێ بێنه؛ واللّه أعلم.
- ئایا رۆژوو به خه‌و ته‌واو بکه‌ی به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه؟ وه‌ڵامی پێنج پرسیار له‌وباره‌یه‌وه.
-
1- ئایا رۆژوو به خه‌و ته‌واو بکه‌ی به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه؟
نا به‌تاڵ نابێته‌وه حه‌تتا ئه‌گه‌ر هه‌تاکوو کاتی به‌ربانگ خه‌وتبێتی رۆژووه‌که‌ت هه‌ر بۆ حسێبه هه‌ر ئه‌جری رۆژووه‌که‌یشت به‌ر ئه‌که‌وێت ته‌بعه‌ن، به‌ڵام بێگومان تۆ له‌و حاڵه‌ته‌یا نوێژه‌کانت چووه گۆناحی نوێژه‌کانت گه‌یشتووه.
2- که‌سێک به‌ڕۆژووه به‌ڵام زۆر ئه‌خه‌وێت ئایا ته‌ئسیری له سه‌ر رۆژووه‌که‌ی هه‌یه؟
نه‌خێر هیچ ته‌ئسیرێکی له سه‌ر رۆژووه‌که‌ی نیه. بۆ نموونه نوێژی به‌یانیت کردووه و خه‌وتویته‌تۆ هه‌تا ئه‌گاته‌وه نزیک عه‌سر، پێش عه‌سر هه‌ستاویت و نوێژی نیوه‌ڕۆت کردووه و خه‌وتویته‌تۆ هه‌تا پێش مه‌غریب نوێژی عه‌سره‌که‌ت کردوه و چاوه‌ڕێی ئیفتاره‌که‌ی هیچ ئیشکالێکی له سه‌ر رۆژووه‌که نیه به‌ڵام به ته‌ئکید ئینسان حه‌یفه ئه‌و کاته‌ی به عیباده‌ت نه‌ڕوات. چۆنکه تۆ له ره‌مه‌زانا سی یان بیست و نۆ رۆژت له به‌ر ده‌ستایه؛ ته‌نها شه‌وێکی وه‌کوو قه‌در (لیلة القدر) به قه‌ده‌ر 83 ساڵ و چوار مانگ گه‌وره‌یه! ده‌ی ئیتر تۆ چۆن مانگه‌که‌ت له ده‌س ئه‌ده‌ی بۆ خه‌و؟! ئینجا ته‌سه‌ووری ئه‌وه ناکه‌ی سه‌حابه‌ی به‌ڕیز یه‌که‌م جار که رۆژوو فه‌رز بوو له سه‌ر موسوڵمانان یه‌ک ژه‌میان نان ئه‌خوارد؟ ئه‌بوایێ یه‌ک ژه‌م نان بخۆن! به‌ربانگی کردووه‌ته‌وه ته‌واو یان خه‌وی لێ که‌وتووه‌تۆ بۆی نه‌بوو ئینجا بخوات تا پارشێو ئه‌و ژه‌مه خواردنه‌ی ئه‌وانیش چی بوو؟ خورمایێک و تۆزێک زه‌یت! له به‌ر ئه‌وه نابێت وا بزانین ئه‌مه ئیشێکی باشه ئه‌گه‌ر سه‌رفی که‌ین به‌ڵام به ته‌ئکید ته‌ئسیری بۆ رۆژووه‌که نیه که بڵێی رۆژووه‌که‌ی قبووڵ نابێت.
3- دوای نوێژی به‌یانی ئه‌خه‌وم تا سه‌عات دوو و نیو دوایی هه‌ڵ ئه‌ستمه‌وه نوێژه‌که‌م ئه‌که‌م و دیسان ئه‌خه‌ومه‌وه هه‌تاکوو عه‌سر، ئایا گوناحبار ئه‌بم؟
نا، گوناحبار نابیت. به‌ڵام حه‌یفه له‌وه‌ی که کاته‌که‌ت هه‌مووی به خه‌و ئه‌به‌یته سه‌ر، به‌ڵێ ته‌بعه‌ن شه‌ویش خه‌وت لێ ناکه‌وێته‌وه به‌ڵام خۆ تۆ له کوردستان شه‌ش حه‌وت سه‌عاتت هه‌یه بۆ خه‌وتن وه‌کوو لای ئێمه نیه، ئێمه مه‌جالمان هیچ نیه له ته‌راوێح دێینه‌وه فریای بیست ده‌ققه ناکه‌وین دانیشین ئه‌وه ئیتر ئه‌بێت پارشێو ئاماده بکرێت و وه‌خته‌که‌مان نیه، به‌ڵام جه‌نابت وه‌ختیشت هه‌یه و شه‌وه‌که ئه‌توانی به ئیسراحه‌ت بخه‌وی. ئه‌مجار لێره‌دا بیرخستنه‌وه‌یێک بۆ هه‌موو ئه‌و عه‌زیزانه بڵێم: له سه‌ری ئینسانا، له پشت گوێیا ئامێرێکی بچووک هه‌یه به قه‌ده‌ر ده‌نکه نۆکێک، ئه‌م ئامێره‌ی سه‌ر ئیش ناکات هه‌تا دونیا تاریک ئه‌بێت و ئه‌خه‌ویت ئه‌و کاته‌ی ئه‌خه‌وی ئه‌مه ئیش ئه‌کات که گڵۆپه‌که‌یشت هه‌ڵکرا بێت و شه‌و بێت هه‌ر ئیش ناکات، ئیشی ئه‌مه ئه‌وه‌یه که حه‌ره‌سی شه‌وه، له شه‌وا ئه‌و هورمۆناتانه رێک ئه‌خاته‌وه بۆیه نووستنی شه‌و یه‌ک سه‌عاتیش بێت کاریگه‌ری زۆرتره له سێ سه‌عاتی رۆژ له به‌ر ئه‌وه ئیهتیمام به‌وه‌یش بده که شه‌وه‌کان بخه‌ویت، ئه‌وه‌یش که خه‌وتووی تا دوو و نیوی نیوه‌ڕۆ باشه به‌ڵام که خه‌به‌رت بووه‌وه ئیتر له دوای نیوه‌ڕۆ به عیباده‌ت سه‌رفی بکه به گوێ گرتن، به قورئان خوێندن، به تیلاوه‌ت، به زیکری خوای گه‌وره ان شا‌ء اللّه.
4- به‌ڕۆژوو ئه‌بم و زۆر ئه‌خه‌وم، به‌ڵام نوێژه‌کانم ناچێت؛ ئایا له خێره‌که‌م که‌م ئه‌بێته‌وه؟
هیچ ته‌ئسیرێکی بۆ رۆژووه‌که‌ت نیه به‌ڵام له خێره‌که‌ت که‌م ئه‌بێته‌وه؛ تۆ ئه‌گه‌ر به‌خه‌به‌ر بیت جارێک بڵێیت «سبحان اللّه» و «الحمد للّه» له خه‌وتنه‌که‌یا ئه‌مه‌ت له ده‌س ئه‌چێت، به‌ڵام هیچ ئیشکالێکیشی له سه‌ر نیه؛ واللّه تعالی أعلم.
5- خه‌وتنی زۆر رۆژوو به‌تاڵ ئه‌کاته‌وه؟ به شه‌رتێک نوێژه‌کانیشم نه‌چێت.
نا رۆژوو به‌تاڵ ناکاته‌وه. ئه‌گه‌ر له پارشێوه‌وه بخه‌وێت هه‌تا به‌ربانگ رۆژووه‌که‌ی ته‌واوه، به‌ڵام گوناحی گه‌یشتووه که نوێژه‌کانی چووه. ئێستا ئه‌م ئه‌ڵێت نوێژه‌کانم ناچێت، ده‌ی باشه نوێژه‌کانت نه‌چێت به‌ڵام هه‌ر حه‌یفه ئه‌و عومره هه‌مووی سه‌رف بکه‌ی له‌و ته‌ممه‌ڵیه‌یا، خاسسه‌ته‌ن له ره‌مه‌زانا! ئیتر تۆ بۆچی خۆت وا را دێنی له سه‌ر ئه‌و هه‌موو خه‌وه؟ ئه‌وه‌یش بزانن هه‌ر که‌سێک له هه‌شت سه‌عات زیاتر بخه‌وێت ورده ورده کاریگه‌ری له سه‌ر بڕبڕه‌ی پشتی ئه‌بێت، له سه‌ر ته‌مه‌ڵ بوون و به زایه‌ع دانی عومر. بۆیه کۆشش بکه ئه‌وه‌نده نه‌خه‌ویت، حه‌وت سه‌عات بۆ ئینسانی باڵغ زۆر باشه، حه‌وت بۆ هه‌شت له‌م فاسڵه‌یا، ئیتر ته‌وازونی پێ دروست بکه مه‌گه‌ر زۆر زۆر ماندوو بیت، بۆ نموونه شه‌وی رابردوو نه‌خه‌وتووی، میوانت هه‌بووه، ئه‌رکی قورست کردووه، کرێکاریت زۆر کردووه پێویست بکات بیکه‌یت به نۆ سه‌عات. خه‌وی زۆر ته‌ئسیراتی له سه‌ر بڕبڕه‌ی پشتت هه‌یه، له سه‌ر ئه‌عسابت هه‌یه، جگه له‌وه‌ی که عومرت به فیڕۆ ئه‌ده‌ی حه‌یفه به‌ڕاستی حه‌یفه، یه‌ک سه‌عات زیاده بۆچی ئه‌خه‌ویت؟ یه‌ک سه‌عات زیاده تۆ جوزئێک قورئانی تیا ئه‌خوێنیت!
- شه‌وانی ره‌مه‌زان که له‌گه‌ڵ خێزانم جیماع ئه‌که‌م، هه‌تا به‌یانی خۆمان ناشۆین.
-
من شه‌وانی ره‌مه‌زان که له‌گه‌ڵ خێزانم جیماع ئه‌که‌م، هه‌تا به‌یانی خه‌به‌رمان ئه‌بێته‌وه خۆمان ناشۆین ئه‌زانم که نوێژه‌که‌ی به‌یانیمان ئه‌ڕوات تاوانبارین، به‌ڵام پرسیاره‌که‌م ئه‌وه‌یه ئایا کێشه بۆ رۆژووه‌که‌مان دروست ئه‌کات، به‌تاڵی ئه‌کاته‌وه؟
نا، رۆژووه‌که به‌تاڵ نابێته‌وه حه‌تتا ئه‌گه‌ر هه‌تاکوو ئیفتارو تا ئێواره‌یش هه‌ر وا به جه‌نابه‌ته‌وه بمێننه‌وه رۆژووه‌که قبووڵه به‌ڵام گوناحی نه‌کردنی نوێژه‌که‌تان له سه‌ره. ئێوه ئه‌توانن دوای جیماعه‌که خۆتان بشۆن
بۆ ئه‌وه‌ی نوێژه‌که‌تان نه‌فه‌وتێت و گوناحباریش نه‌بن.
- ئه‌گه‌ر له دوای نوێژی به‌یانی بخه‌وی و شه‌یتانی ببی ئایا رۆژوو به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه؟
-
نا، رۆژووی پێ به‌تاڵ نابێته‌وه و وتیشمان که هه‌ر که‌سێک تووشی جه‌نابه‌ت بووبێت ئه‌گه‌ر هه‌تاکوو ئێواره‌یش هه‌روا بمێنێته‌وه رۆژووه‌که‌ی قبووڵه و هیچ ته‌ئسیرێک له سه‌ر رۆژووه‌که‌ی ناکات؛ به‌ڵام گوناحبار ئه‌بێت له به‌ر ئه‌وه‌ی نوێژه‌کانی نه‌کردووه تیایا بۆیه پێویسته غوسڵ ده‌ر بکات.
- حوکمی به‌رده‌وامی جه‌نابه‌ت تا نوێژی نیوه‌ڕۆ له کاتی رۆژوودا چییه؟
-
ئه‌گه‌ر له رۆژا له جه‌نابه‌تا بێت و خه‌وتبێت یان به خه‌به‌ر بێت کاریگه‌ری له سه‌ر رۆژووه‌که‌ی هه‌یه؟
نه‌خێر، نیه‌تی.
حوکمی به‌رده‌وامی جه‌نابه‌ت تا نوێژی نیوه‌ڕۆ له کاتی رۆژوودا چییه؟
هیچ ئیشکالێکی تیا نیه مادام نوێژی تیا نافه‌وتێت. تۆ نوێژی به‌یانیت کردووه، تووشی ئیحتیلام بوویت و دوایی غوسڵ ده‌ر ئه‌که‌یت؛ هیچ کێشه‌ی نیه. پێغه‌مبه‌ری خوایش – علیه الصلا‌ة والسلام - وه‌کوو
خێزانه به‌ڕێزه‌کانی ئه‌فه‌رموون: ئه‌که‌وته جه‌نابه‌ته‌وه غوسڵه‌که‌ی دوایی ده‌رئه‌کرد.
ئایا شه‌یتانی بوون رۆژوو ئه‌شکێنێت؟
یه‌عنی خه‌وتووه و تووشی جه‌نابه‌ت بووه‌و ئێستا پرسیاری هه‌یه ده‌رباره‌ی رۆژووه‌که‌ی. نه‌خێر، رۆژوو ناشکێنێت، هه‌ڵ‌ئه‌سیت و غوسڵی خۆت ده‌ر ئه‌که‌یت و ته‌واو ده‌س به نوێژه‌که‌ی خۆت ئه‌که‌یت و رۆژووه‌که‌یشت به‌رده‌وامه.
- ئایا دۆمینه و بیلیارد رۆژوو به‌تاڵ ئه‌که‌نه‌وه؟
-
ئایا دۆمینه و بیلیارد رۆژوو به‌تاڵ ئه‌که‌نه‌وه ئه‌گه‌ر بۆ خۆشی له‌گه‌ڵ هاوڕێکانت بیکه‌ی ؟ به‌ڵام بیلیارده‌که ئه‌بێت پاره‌یێکی که‌م بده‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی یاری بکه‌ی.
نا، خۆیان له خۆیانا رۆژوو به‌تاڵ ناکه‌نه‌وه. بۆ پاره دانه‌که‌یش ئه‌گه‌ر به کرێ گرتنه، بۆ نموونه بیلیارده‌که له شوێنێکا دانراوه‌و تۆ پاره‌یێک ئه‌ده‌ی بۆ ئه‌وه‌ی تۆپه‌کانت بده‌نێ، نازانم کارته یا هه‌ر شتێکه و پاشان تۆ ئیتر ئه‌که‌ویته به کار هێناننی، ئه‌مه هیچ ئیشکالێکی نییه چۆنکه کابرایش ئه‌وه حه‌قی به کار هێنانی ئه‌و بیلیارده‌یه لێت وه‌ر ئه‌گرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیلیارده‌که‌مان کرد و وتمان کێ دۆڕاندی ئه‌و پاره‌که‌ی بدات ئه‌وه ئه‌بێت به حه‌رام، ئه‌وه ئه‌بێت به قومار و حه‌ڵاڵ نییه. به‌ڵام هه‌ر بۆ خۆشی یه‌کێک له براکان پاره‌که‌ی داوه؛ ئه‌ڵێ: ئه‌م جاره من ئه‌یده‌م، جارێکی تر تۆ، جارێکی تر یه‌کێکی تر هیچ ئیشکالێک له یاریه‌که نییه، دۆمینه بێت یا بیلیارد بێت. ئینجا شوێنه‌که‌یشیان موهیممه دۆمینه‌که له ماڵه‌وه ئه‌یکه‌ین؟ یان بیلیارده‌که له شوێنێکایه که مه‌رکه‌زێکی ئیسلامیه، ساحه‌یێکه، جامیعه‌یه، شوێنێکه ئاوا یان له شوێنێکی تره که شه‌راب ئه‌خورێته‌وه، ره‌قسی لێ ئه‌کرێت، گه‌ڕه‌لاوژه‌ێیکی فه‌ساد و فوجووڕی لێ ئه‌کرێت ئه‌وه‌یان حه‌رام ئه‌بێت ئه‌و کاته؛ بیلیارده‌که خۆی حه‌رام نابێت شوێنه‌که‌ی که له‌وێ ئه‌کرێت ئه‌بێت به حه‌زه‌ر بیت لێی.
- به زمانی به رۆژووه‌وه دۆمینه بکه‌ین، گوناحبار ئه‌بین؟
-
نا، گوناحبار نابن؛ دۆمینه‌که خۆی حه‌ڵال بێت (واته نه‌کرابێته قومار) ئینسان به زمانی به رۆژووه‌وه بێت یا به زمانی بێ رۆژوو بێت گۆناحبار نابێت پێی.
- - ئایا گوێ گرتن له گۆرانی رۆژوو ئه‌شکێنێت؟
-
نا؛ رۆژوو ناشکێنێت ئه‌گه‌رچی گۆرانیه‌کانیش قسه‌ی دڵداری و خیلاعی و جنس و ئه‌مانه‌ی تیا بێت. به‌ڵام هه‌ر له ئه‌سڵدا جائیز نییه گوێی لێ بگریت به مۆسیقایشه‌وه بێت ئه‌وه ئیتر هه‌ر جائیز نیه گوێی لێ بگریت؛ به‌ڵام رۆژوو ناشکێنێت.
گوێ گرتن له گۆرانی به‌هجه‌ت یه‌حیا رۆژوو به‌تاڵ ئه‌کاته‌وه؟
من نازانم به‌هجه‌ت یه‌حیا کێیه و گۆرانیه‌کانیشی چیه و چۆنه، به‌ڵام به هه‌ر حاڵ هه‌ر گۆرانیێک بێت گۆرانی وتن یان گۆرانی گوێ لێ گرتن رۆژوو به‌تاڵ ناکاته‌وه به‌ڵام ئیتر ئه‌گه‌ر گۆرانیێکیش له سه‌ر فیسق و فجووڕ بێت تۆ بۆچی له‌م ره‌مه‌زانه‌یا گوێی لێ ئه‌گریت؟ بۆ له جیاتی ئه‌وه گوێ له ئه‌و هه‌موو قاریئه ناگریت؟ سبحان اللّه ئێستا مه‌وقیعی قورئان هه‌یه و دانراوه لانی که‌م په‌نجا قاریئی عاله‌می له سه‌ره ئه‌و جوزئه ئه‌مڕۆ ئه‌یخوێنیتو له چوار که‌سیان له‌و ده‌نگه خۆشانه گوێ بگره ئینجا سه‌وتی قورئانه‌که‌یش گه‌شه‌ی روحه، نه‌شو و نمایێکی ئاسووده‌یی ده‌روونه ئینسان گوێچکه‌ی پێ ئیستراحه‌ت ئه‌کات، ده‌روونی پێی ئاسووده ئه‌بێت تۆ هه‌ر ته‌جروبه‌ی بکه، خۆت به ته‌نیا گوێ له دوو سێ قاریئ بگره له‌و سووره‌ته‌ی حه‌زت لێیه‌تی بزانه چه‌ن کاریگه‌ری له سه‌ر ده‌روون و نه‌فست هه‌یه. له‌م شتانه‌یش بگه‌ڕێیت باشه، ئه‌گه‌ر هه‌ر هۆگری گۆرانی بوویت ورده ورده بیگۆڕه به سروودی ئیسلامی؛ واللّه تعالی أعلم.
- ێش بانگی مه‌غریب خه‌وم لێ که‌وت هه‌ر که خه‌به‌رم بووه‌وه بانگی به‌یانی دابوو
-
من له نه‌رویجم؛ پێش بانگی مه‌غریب خه‌وم لێ که‌وت هه‌ر که خه‌به‌رم بووه‌وه بانگی به‌یانی دابوو بۆیه رۆژووه‌که‌م نه‌شکاندبوو، هه‌ر وا نه‌متوانی بۆ رۆژی دوایی به‌ڕۆژوو ببمه‌وه ئایا رۆژووه‌که‌م قبووڵه؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت رۆژووی رۆژی یه‌که‌مت بێت به‌ڵێ رۆژووی یه‌که‌م قبووڵه. یه‌عنی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه به‌ڕۆژوو بووه ته‌بعه‌ن ئه‌گه‌ر له ئۆسلۆیش بووبێت بیست و یه‌ک سه‌عاتی گرتووه مه‌سه‌له‌ن، پێش مه‌غریب خه‌وی لێ که‌وتووه، ماندوو بووه‌و ئیشی کردووه مه‌سافه‌که‌یش سێ سه‌عات ئه‌مێنێتۆ، ئه‌و سێ سه‌عاته خه‌به‌ری نه‌بووه‌ته‌وه که خه‌به‌ری بووه‌ته‌وه رۆژی دووه‌مه نه به‌ربانگی رۆژی یه‌که‌می کردووه نه پارشێویشی کردووه بۆ رۆژی دووه‌م، رۆژووه‌که‌ی یه‌که‌مت ته‌واو، خوای گه‌وره لێت قبووڵ بکات به خه‌وه‌که گه‌یشته به‌ربانگ و دوایی که خه‌به‌رت بووه‌ته‌وه هه‌ر چی شتێکت خواردبێت ئیتر رۆژووی دووه‌مت ته‌بعه‌ن نه‌گرتووه رۆژی دووه‌مت بۆ حه‌سێب نییه؛ به‌ڵام رۆژی یه‌که‌مت بۆ حسێبه خوای گه‌وره لێت قبووڵ بکات و یارمه‌تی ده‌رت بێت.
- دوێنێ پێش به‌ربانگ خه‌وم لێ که‌وت ، که خه‌به‌رم بووه‌وه بانگی به‌یانی دابوو ئێستاش به‌رده‌وامم به‌ڕۆژووم
-
دوێنێ پێش به‌ربانگ خه‌وم لێ که‌وت ، که خه‌به‌رم بووه‌وه بانگی به‌یانی دابوو ئێستاش به‌رده‌وامم به‌ڕۆژووم؛ حوکمی رۆژووی ئه‌م دوو رۆژه‌م چییه؟
یه‌عنی نوێژی مه‌غریب و عیشاکه‌ت چووه‌و چل و هه‌شت سه‌عات رۆژوو ئه‌گریت به یه‌ک پارشێو! خوای گه‌وره لێت قبووڵ بکات رۆژووه‌که‌ت دروسته به‌رده‌وام به تیایا ئه‌گه‌ر توانیت ته‌واوی بکه ئه‌گه‌ر نه‌یشتتوانی ئه‌توانی بیشکێنیت خوای گه‌وره لێت قبووڵ بکات و نوێژه‌کانیشت بگێڕه‌ره‌وه چۆنکه قه‌رزاری.
- بنێشتی كوردی ڕۆژوو ده‌شكێنێت؟
-
بۆ ده‌بێت بنێشتی کوردی رۆژوو بشکێنێت که نه قووت ده‌درێت و نه تامی هه‌یه و نه وزه‌به‌خشه؟ بۆ شه‌ویلگه و بۆنی ناوده‌می رۆژووه‌وانیش به سووده؟
ئه‌وه که تۆ ئه‌ڵێی بنێشتی کوردی رۆژوو بشکێنێت من نه‌مبیستووه؛ چۆنکه ئه‌وه‌نده‌ی فاممان کردووه‌ته‌وه له مناڵیه‌وه هه‌ر ئه‌یبیستین که ئه‌ڵێن مامۆستاکان فه‌رموویانه بنێشتی کوردی رۆژوو ناشکێنێت چۆنکه تامی نیه به شه‌رتێک تامی تێ نه‌کرابێت،چۆنکه ئێستا تامێکی تێ کراوه که ئه‌وه ئه‌یشکێنێت. هه‌ر وه‌ها ئه‌گه‌ر قووتی بدات یان بنێشته‌که له‌تی لێ بێته‌وه بکه‌وێته خوارۆ ته‌بعه‌ن ئه‌وانه هه‌مووی ئه‌یشکێنێت و پێویسته لێی حه‌زه‌ر بیت و ئاگا‌دار بیت. به‌ڵام به گشتی فه‌رموویانه نایشکێنێت ئێمه‌یش هه‌ر له سه‌ر فه‌تواکه‌ی ئه‌وان ده‌ڕۆین و ئه‌ڵێین نایشکێنێت.
- له پیتزای به‌راز ئیش ئه‌که‌م ئایا رۆژووه‌که‌م ئه‌شکێت؟
-
نا، رۆژووه‌که‌ت عیلاقه‌ی به‌وه‌وه نیه. ئه‌و که‌سه‌ی له کارێکی حه‌راما ئیش ئه‌کات بۆ نموونه له مه‌تعه‌مێکا ئیش ئه‌که‌ن که که پیتزای حه‌رام به‌رهه‌م دێنێت یان که‌سێکی تر که له سوپه‌رمارکێتێکدایه که کاری حه‌رام ئه‌کات به هه‌مان شێوه به‌ڕۆژووه کاریگه‌ری له سه رۆژه‌که‌ت نابێت به‌ڵام حه‌یفه تۆ که به رۆژووه‌که رووت کردووه‌ته خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م حه‌رامه‌یش بێته جه‌سته‌ته‌وه، سێڵێک له سێڵه‌کانی له‌شیشت به‌وه پێ بگات، هه‌وڵ بده ئیشێکی تر بدۆزه‌ره‌وه خه‌ڵکیش که‌مته‌رخه‌من له‌وه‌ی که پلان دانانێن بۆ ره‌مه‌زان، تۆ پێش ئه‌وه‌ی ره‌مه‌زان بێت ئه‌بوایێ پاره‌یێکت کۆ بکردایه‌ته‌وه دات بنایێ وه‌له‌و مێقدارێکی که‌میش بێت بۆ ئه‌وه‌ی له ره‌مه‌زانه‌که‌یا ئیش نه‌که‌ی ئه‌گه‌ر مو‌وه‌ز‌زه‌فی ئیجازه‌کانت له هاوینا وه‌ر نه‌گرتایێت یان له زستانا هه‌ڵت گرتایێ بۆ ئه‌و کاته‌ی که پێویستت پێیه‌تی له ره‌مه‌زانه‌که‌یا لانی که‌م بیست رۆژی ئه‌خیری ره‌مه‌زانت بکردایێت به ئیجازه هه‌تاکوو بتوانی ئیستیفاده‌ی لێ بکه‌ی. به هر حاڵ ئیش کردن له مه‌جالی حه‌راما خۆی حه‌رامه به ته‌ئکید به‌ڵام کاریگه‌ری له سه‌ر رۆژووه‌که نیه.
- ئایا ده‌ست دان له گۆشتی به‌راز کاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر رۆژوو؟
-
ئایا ده‌ست دان له گۆشتی به‌راز کاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر رۆژوو؟ ئه‌گه‌ر ده‌ستمان لێی که‌وت چۆن پاک ده‌بێته‌وه؟
کاریگه‌ری نیه له سه‌ر رۆژوو. بۆ پاک بوونه‌وه‌که‌یشی له سه‌ر مه‌زهه‌بی ئیمامی مالیک -ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت- (که ئێمه به په‌سه‌ندی ئه‌زانین) به سابوونیش پاک ئه‌بێته‌وه، به سابوون یان ئه‌و شله‌مه‌نیانه‌ی که له شوێنی سابوون به کار ئه‌هێنرێن به تایبه‌ت جه‌نابه‌ت که له ئه‌ورووپای ( و پرسیاره‌که‌ت له‌وێوه کردووه)، ئێستا ئه‌گه‌ر بڵێین گڵه سوور یان گڵ په‌یا بکه و پێی بشۆره زه‌حمه‌تتر ئه‌بێت، بۆیه به قیاس له سه‌ر سه‌گ ئه‌توانی هه‌ر سابوون به کار بهێنی یا ئه‌و شله‌یه که به کار ئه‌هێنرێت وه‌کوو سابوون، حه‌وت جاریش ئاو بکه به ده‌ستا؛ واللّه تعالی أعلم.
- ددان هه‌ڵ کێشان و ئه‌و خوێنه‌ی که لێی دێت ئایا رۆژوو ئه‌شکێنێت؟
-
نه‌خێر رۆژوو ناشکێنێت؛ واللّه تعالی أعلم.
- حوکمی ددان شتن به مه‌عجوون چیه بۆ رۆژووه‌وان؟
-
ددان‌شتن به مه‌عجوون هیچ ئیشکالێکی تیا نیه؛ دوای پارشێو بێت یان که خه‌وتوویت و هه‌ستاویته‌وه یان نیوه‌ڕۆیه یان عه‌سره یان هه‌ر کاتێک بێت، موهیم ئه‌وه‌یه تۆ ئاگات لێ بێت و نه‌په‌ڕێته قوڕگت. هه‌روه‌ها به کارهێنانی سپرای ئیشکالی نییه،بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌می بۆن‌خۆش بکات.
- ددانم پڕ کردووه‌ته‌وه ئاو چووه‌ته قوڕگمه‌وه، ئایا رۆژووه‌که‌م شکاوه؟
-
له سه‌ر قه‌ولی راجحتر ئه‌گه‌ر ئاو چووبێته قوڕگته‌وه به‌ڵام به ئه‌نقه‌ست نه‌بووبێت یه‌عنی ئاگات لێ نیه و چووه، چۆنکه جاری وا هه‌یه پووکت و لایێکی زمانت و تا نزیکی قوڕگت ته‌خدیر کراوه و هۆشت له‌وانه نه‌بووه دوایی گه‌یشتووه‌ته قوڕگت، ئینجا هۆشت هاتووه‌ته‌وه جا زانیوته، به‌وه ناشکێت؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شدار بووبیت له ئیراده‌ی خۆتا، به‌شدار بووبیت له قووتدانه‌وه‌یا ئه‌وه شکاوه. باشتریش وایه دائیمه‌ن ئه‌و مه‌وعیدانه‌تان ئه‌گه‌ر ئه‌توانن ته‌ئجیلی بکه‌ن بیخه‌نه دوای ره‌مه‌زان؛ واللّه تعالی أعلم.
- ئایا خاوێن کردنی ددان له لای پزیشک له ره‌مه‌زانا بۆ رۆژووه‌وان ئه‌یشکێنێت؟
-
خاوێن کردنه‌وه‌که‌ی نایشکێنێت به‌ڵام ئه‌بێت ئاگا‌دار بیت نه‌په‌ڕیێه قوڕگت، چۆنکه ئه‌و که دانت پاک ئه‌کاته‌وه دوایی ئاوی پیا ئه‌کات به شوێنه‌که‌یا، جاری وا هه‌یه ناوده‌میشت پڕ ئه‌بێت له ئاو تۆ قوڕگت گرتووه به‌ڵام ئیحتیمالی زۆره که بکه‌وێت، له به‌ر ئه‌وه دائیمه‌ن هه‌وڵ بده له کاتی به‌ڕۆژوو بووندا مه‌وعیدی دوکتۆری دانه‌که ته‌ئجیل بکه‌ی و بیخه‌یته دواوه.
- له ئه‌ورووپام، ئیش ئه‌که‌م و نوێژی نیوه‌ڕۆم ئه‌ڕوات ئایا رۆژووه‌که‌م دروسته؟
-
رۆژووه‌که‌ت دروسته به ته‌ئکید به‌ڵام با شتێک راست بکه‌ینه‌وه؛ ئه‌وانه‌ی له ئه‌ورووپان ئێستا رۆژ زۆر درێژه یه‌عنی من خۆم سبحان اللّه جاری وا هه‌یه نوێژی نیوه‌ڕۆ ئه‌که‌م و دوای شه‌ش سه‌عات عه‌سر ئه‌بێت، عه‌سر ئه‌که‌م و دوای شه‌ش سه‌عاتی تر مه‌غریب ئه‌بێت! سێ چوار جارم له‌و به‌ینه‌یا لێ تێک ئه‌چێت ئه‌رێ نوێژم کرد یان نه‌مکرد! تۆیش که له ئه‌ورووپای و کاتی نوێژی نیوه‌ڕۆکه‌ت له سه‌ر ئیشی بۆ نموونه له ئه‌ڵما‌نیای یان له هۆڵه‌ندای سه‌عاتی پێنج و قسوور ئه‌ڕۆیته‌وه که عه‌سره ئه‌وه تۆ هیچ ئه‌رکێکی قورس له سه‌ر خۆت دروست مه‌که، وا مه‌زانه نوێژه‌که‌ت چووه نیه‌تی لێ بێنه و جه‌معی بکه له‌گه‌ڵ عه‌سره‌که‌یا هاتیته‌وه بۆ ماڵۆ، نوێژی عه‌سر بکه نیوه‌ڕۆی بخه‌ره پاڵ ئیشکالێکی تیا نیه یان نوێژی نیوه‌ڕۆکه‌ت بکه عه‌سره‌که‌یشی به دوایا بکه هیچ ئیشکالێکی تیا نیه که‌وابوو جه‌معی نوێژه‌کانت جائیزه و ان شا‌ء اللّه ئه‌و کێشه‌یه‌ت نامێنێت. رۆژووه‌که‌یشت هیچ کێشه‌یێکی نییه.
- ئه‌گه‌ر له کاتی رۆژووا نوێژێکی به ئه‌نقه‌ست بفه‌وتێت ئایا کاریگه‌ری له سه‌ر رۆژووه‌که هه‌یه؟
-
نا، کاریگه‌ری له سه‌ر رۆژووه‌که نیه‌و ئه‌بێ به‌رده‌وام بێت تیایا؛ به‌ڵام بۆ نوێژه‌که موقه‌سسر و که‌مته‌رخه‌می، ئاخر بۆچی نوێژێکت به عه‌مدی بڕوات؟ بۆ نوێژێکت بفه‌وتێ به هۆی سه‌یری یاری کردنه‌وه؟ یان به هۆی موسه‌لسه‌لێکی حه‌قیره‌وه که ئه‌وه‌نده زۆر ئه‌بێت له ره‌مه‌زانا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک نه‌چێت بۆ ته‌راوێح، بۆ ئیغفاڵ کردنی گه‌نجه‌کان و دوور خستنه‌وه‌یان له دینه‌که. وا مه‌که، حه‌یفه نوێژێکت بۆچی بچێت له به‌ر خاتری شتێک که ئه‌یبینیت، له به‌ر مه‌شغه‌ڵه‌تێکی خۆت. به هه‌ر حاڵ ته‌وبه‌ی لێ بکه ئه‌گه‌ر وات کردووه، هیممه‌تیشت ببێت مه‌هێڵه جارێکی که شه‌یتان به سه‌رتا زاڵ بێته‌وه ان شا‌ء اللّه.
- رۆژی یه‌که‌می ره‌مه‌زان نوێژی عه‌سرم چوو نه‌مگێڕایه‌وه، ئایا رۆژووه‌که‌م قبووڵه؟
-
به‌ڵێ به ته‌ئکید رۆژووه‌که‌ت قبووڵه، به‌ڵام ئایا نوێژه‌که‌ت هه‌تا ئێستا له سه‌ر ماوه و نه‌تگێڕاوه‌تۆ؟ ئه‌گه‌ر نه‌تگێڕابێتۆ ته‌بعه‌ن ئه‌بێ بیگێڕیته‌وه؛ واللّه تعالی أعلم.
- ماوه‌یێکی زۆره نوێژ ناکه‌م خۆیشم نازانم بۆ نایکه‌م، هیچ خراپه‌یێکم نیه له غه‌یری نوێژه‌که؛ ئایا من کافرم؟
-
مامۆستای به‌ڕێز خوا سه‌ره‌به‌رزی دونیا و قیامه‌تت بکات پرسیاره‌که‌م ئه‌وه‌یه: من به‌ڕۆژوو ده‌بم به‌ڵام شه‌وانه له‌گه‌ڵ خێزانم جیماع ده‌که‌م خۆم ناشۆم، ده‌خه‌ومه‌وه تا به‌یانی سه‌عات ده یان یانزه له خه‌و هه‌ڵئه‌ستم ئایا رۆژووه‌که‌م قبووڵه؟ من که‌سێکم هه‌تا بڵێیت له سه‌ر ئیسلام به‌جوابم، هه‌ست به ئیمان ده‌که‌م له دڵم، کاتێک موسوڵمانێک له‌وپه‌ڕی دونیا ئازار بدرێت من گریانم بۆی دێت به‌ڵام ماوه‌یێکی زۆره نوێژ ناکه‌م خۆیشم نازانم بۆ نایکه‌م، جار جاره نوێژ ئه‌که‌م به‌ڵام بۆ ته‌وحید و وه‌لاء و به‌ڕاء زۆر جددیم مه‌به‌سته‌که‌م ئه‌وه‌یه هیچ خراپه‌یێکم نیه له غه‌یری نوێژه‌که؛ ئایا من کافرم؟
من ناڵێم کافری مادام وه‌کوو خۆت ئه‌ڵێیت به‌ڕۆژوو ئه‌بیت ئێستا و جار جاره‌یش نوێژ ئه‌که‌یت، به‌ڵام ته‌بعه‌ن ئه‌بێت چه‌ن شت بزانیت؛ یه‌که‌م دیاره تۆ نوێژی به‌یانیت ده‌چێت ته‌بعه‌ن، چۆنکه که شه‌و جیماع بکه‌یت و بێ غوسڵ ده‌رکردن بخه‌ویت و سه‌عات ده و یازده هه‌ڵسیت به ته‌ئکید نوێژی به‌یانیه‌که‌ت چووه ئه‌مه نۆقته‌ی یه‌که‌م. دووهه‌م رۆژووه‌که‌ت قبووڵه وه‌له‌و تاکوو سه‌عات ده و یازده به له‌شی پیسه‌وه بمێنیته‌وه‌و دوایی غۆسڵ ده‌رکه‌یت، رۆژووه‌که‌ت قبووڵه ئه‌گه‌ر تا ئێواره‌یش وا بیت به‌ڵام گۆناحبار ئه‌بیت له سه‌ر هه‌موو نوێژه‌کان که نه‌تکردووه. سێهه‌م تۆ دڵت دسووتێت بۆ موسوڵمانێکی وڵاتێکی تر ئێ وه‌ڵا منیش دڵم ئه‌سووتێت بۆ تۆ، تۆ دڵت بۆ خۆت بسووتێت برا به‌ڕێزه‌که‌م! تۆ نوێژ ناکه‌یت، نوێژت کردووه و وازت لێ هێناوه یان رۆژوو ئه‌گریت و وازت له نوێژه‌کان هێناوه ئێ نابێت برا به‌ڕێزه‌که‌م چۆن وا ئه‌بێت؟ یه‌عنی تۆیش موسوڵمانی شوێنێکی‌تریت و خه‌ڵک دڵی ئازار ده‌درێت. به رای من کافر نابیت به‌ڵام گۆناحباریشیت له سه‌ری.
- جومعه شه‌رابم خواردووه‌تۆ و شه‌ممه به‌ڕۆژوو بووم؛ ئایا ئه‌مه ئه‌شێت؟
-
به‌ڵێ، ته‌بعه‌ن ئه‌شێت ئێمه چووزانین له‌وانه‌یه ته‌وبه‌ی راسته‌قینه‌ی کردبێت و ته‌واو، موهیم ئه‌وه‌یه به‌ڕۆژوو بوویت و نوێژه‌کان ئه‌که‌یت، وازت له شه‌راب هێناوه له به‌ر خاتری ره‌مه‌زان، رێزی ره‌مه‌زانه‌که‌ت گرتووه و ئه‌جری ئه‌م رێز گرتنه‌یشت هه‌یه، بۆ ئه‌و ته‌وبه‌یه‌یش به‌ڵکوو خوای په‌روه‌ردگار لێت قبووڵ بکات، هیممه‌تیشت ببێت ان شا‌ء اللّه ره‌مه‌زانه‌که به جیددی بگره، نوێژ و تاعه‌ت و عیباده‌تی خۆتی تیا بکه و ئیراده‌یشت به قووه‌ت بێت ئه‌و خوای په‌روه‌ردگاره‌ی که لێی ترساویت و شه‌رابه‌که‌ت واز لێ هێناوه به خاتری هاتنی ره‌مه‌زان که رۆژووه‌که‌ی تیا فه‌رز کردووه هه‌ر ئه‌و خوای په‌روه‌ردگاره‌یه که له دوای ره‌مه‌زانیش ئه‌بێت بپه‌رسترێت و نابێت موخاله‌فه‌ی بکرێت و شه‌رابه‌که‌یش نابێت بخۆیته‌وه. ان شا‌ء اللّه عه‌زم و ئیراده‌ت به قووه‌ت بکه هه‌روه‌کوو ئه‌و جگه‌ره کێشانه‌ی که ره‌مه‌زان بۆیان ئه‌بێت به فرسه‌ت که ئیتر جگه‌ره‌که ورده ورده واز لێ بێنن.
- تام کردنی چێشت که نه‌هێڵم بچێته خوارێ ئایا ته‌ئسیری هه‌یه له سه‌ر رۆژوو؟
-
یه‌عنی له گه‌رووی نه‌چێته خوارێ و هه‌ر تامی ده‌می بێت؛ نا هیچ ئیشکالاتێکی تیا نیه و عوله‌ما له هه‌موو سه‌رده‌مانێکیشا فه‌توایان له سه‌ر ئه‌مه داوه که تام کردنی چێشت هیچ ئیشکالێکی تیا نیه.
- یه‌کێک جگه‌ره بکێشێت له لاته‌وه رۆژووه‌که‌ی تۆ به‌تاڵ نابێته‌وه پێی؟
-
نا به‌تاڵ نابێته‌وه پێی، هه‌ر وه‌کوو ئه‌وه وایه تۆ به شوێنێکا ئه‌ڕۆی سه‌یاره هه‌مووی وه‌ستاوه و دووکه‌ڵی ئێگزۆزه‌که‌یان دێته ده‌ره‌وه، دووکه‌ڵه‌که‌ی به‌ر تۆ ئه‌که‌وێت و هه‌ڵی ئه‌مژیت کابرای جگه‌ره کێشێش هه‌ر وایه. کابرا چایچی بێت خه‌ڵکه‌که له چایخانه‌که‌یا جگه‌ره ئه‌کێشن، ده‌ی ئه‌و خۆیشی به‌ڕۆژووه‌و عیلاقه‌ی به سه‌ر ئه‌وه‌وه نیه و رۆژووه‌که‌یشی پێ به‌تاڵ نابێته‌وه الحمد للّه.
- حوکمی ماچ کردنی خێزان له ره‌مه‌زانا چییه؟
-
کابرایێک هاته خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا – علیه الصلا‌ة والسلام - وتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا به‌ڕۆژوو بووم و خێزانه‌که‌م ماچ کردووه، فه‌رمووی: قه‌یناکه هیچت له سه‌ر نیه، ته‌ئسیری له سه‌ر رۆژووه‌که‌ت نیه. دوایی یه‌کێکی تر پرسی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا منیش خێزانم ماچ کردووه به‌ڕۆژوویش بووم، فه‌رمووی بیگره‌ره‌وه! یه‌که‌م پیر بوو، به‌ڵام دووهه‌م گه‌نج بوو. بۆیه یه‌کێک له‌وانه که ئه‌بێت خۆمانی لێ بگرینه‌وه جگه له خواردن و خواردنه‌وه، لایه‌نه جنسیه‌که‌یه ئه‌بێت پاڵنه‌ره‌کانی ورده ورده که‌م بکه‌ینه‌وه یا ئه‌بێت خۆمان کۆنتڕۆڵ بکه‌ین، هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که باڵغن و به‌ڕۆژوو ئه‌بن ئه‌مه پێویسته بۆیان. هه‌رچه‌ند به شێوه‌یێکی گشتی و به پێی سه‌رجه‌م فه‌رمووده‌کان پێم وایه که ماچ کردن کاریگه‌ری له سه‌ر رۆژووه‌که نابێت به‌ڵام باشتر وایه نه‌یکات.
- ئایا ده‌ستبازی له‌گه‌ڵ خێزان رۆژوو به‌تاڵ ئه‌کاته‌وه؟
-
ته‌بعه‌ن ده‌ستبازی خۆی له خۆ‌یا به‌تاڵی ناکاته‌وه ئه‌گه‌ر سه‌ر نه‌کێشێت بۆ شتی‌تر. هه‌ندێک له عوله‌ما وه‌کوو ئیمامی ئیبنوته‌یمییه - ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت - ئه‌فه‌رموون: ئه‌گه‌ر مه‌زی هاته خواره‌وه رۆژووه‌که‌ی ئه‌شکێت، یه‌عنی نابێت ده‌ستبازیه‌که‌ت بکه‌وێته وه‌کوو ئه‌وه‌ی که پێش ره‌مه‌زان و دوای ره‌مه‌زان ئه‌یکه‌یت، ده‌س له ملان و ماچ‌کردن و ئه‌مانه واز لێ بێنن، ره‌مه‌زانه‌و مانگێکه؛ ئیتر بۆچی ئه‌م رۆژووانه به‌تاڵ ئه‌که‌یته‌وه به شتێکی ئاوا، سه‌بریش بگره ئێواره بیکه، پاش رۆژوو شکاندنه‌که‌ت بانگی دا بڕۆ ئه‌وه بکه.
- (سه‌رجێیی کردن) له ره‌مه‌زانا دوای شکاندنی رۆژوو، رۆژوو به‌تاڵ ئه‌کاته‌وه؟
-
کاری شه‌رعی ژن و پیاو (سه‌رجێیی کردن) له ره‌مه‌زانا دوای شکاندنی رۆژوو، رۆژوو به‌تاڵ ئه‌کاته‌وه؟
ئه‌و کاته رۆژوو نامێنێت تا به‌تاڵی بکاته‌وه!! کاری شه‌رعی ژن و پیاو له ره‌مه‌زانا له دوای شکاندنی رۆژووه‌که‌یان هیچ ئیشکالێکی تیا نیه و بۆیان جائیزه.
- ریش تاشین و نینۆک کردن و بۆیه‌كردنی ئایا رۆژوو به‌تاڵ ئه‌که‌نه‌وه؟
-
هیچیان رۆژوو به‌تاڵ ناکه‌نه‌وه، نینۆک کردن له‌وانه‌یه که رێگای پێ دراوه بۆ رۆژووه‌وان به‌ڵام ریش تاشین ته‌بعه‌ن رێگای پێ نه‌دراوه، نه بۆ رۆژووه‌وان و نه بۆ غه‌یری ئه‌و چۆنکه حه‌رامه له ئه‌سڵا، ریش تاشین حه‌رامه و ئه‌و که‌سه‌ی که وتوویه‌تی مه‌کڕووهه ده‌لیلی نیه له سه‌ری، ده‌لیل زیاتر له سه‌ر ئه‌وه‌یه که فه‌رزه؛ وه‌کوو پێغه‌مبه‌ری خوا – علیه الصلا‌ة والسلام – ئه‌مری پێ کردووین بۆ ریش هێڵانه‌وه، به ئه‌مر ئه‌فه‌رموێت و ئه‌مریش بۆ وجووبه واته بۆ واجب بوونه له به‌ر ئه‌وه هه‌موو پیاوێکی موسوڵمان پێویسته ریش بهێڵێتۆ مه‌گه‌ر حاڵه‌تێک که ریشه‌که ببێت به سه‌به‌بی ئه‌وه‌ی که بتگرن، موتابه‌عه‌ت بکه‌ن یا شتێکی له‌و بابه‌تانه وه‌کوو ئه‌وه‌ی ئیشت ده‌س ناکه‌وێت ئه‌گه‌ر ریشت بێت، کابرا له سه‌ر مه‌تعه‌مێکه و ریش ناهێڵن، عاده‌ته‌ن له ئه‌ورووپا ریش ناهێڵنه‌وه یان له حاڵه‌تێکای که به هۆی ریشه‌که‌ته‌وه که‌شف ئه‌بیت و ئه‌تگرن؛ باشتریش وایه کاتێک تێکه‌ڵ به کافران ئه‌بیت ریشت نه‌بێت، کاتێک له کوردستانی بۆچی به سه‌به‌بی ریشێک بتگرن؟ بۆیه له‌م کاتانه‌یا ئه‌توانی بیتاشیت؛ واللّه أعلم.
ئایا نینۆک‌کردن و لێ‌کردنه‌وه‌ی مووه‌کان له کاتی به‌ڕۆژوو بوونا جائیزه؟
به‌ڵێ هه‌ردووکیان جائیزه؛ هه‌م نینۆک‌کردنه‌که هه‌م لێ‌کردنه‌وه‌و تاشین و هه‌ڵکێشانی مووه‌کان.
ئایا نینۆک درێژ‌کردن و بۆیه کردنی نوێژ و رۆژوو به‌تاڵ ئه‌کاته‌وه؟
نا نوێژ به‌تاڵ ناکاته‌وه رۆژوویش به‌تاڵ ناکاته‌وه، به‌ڵام به ته‌ئکید گوناحه؛ چۆنکه دوایی ئه‌و بۆیه‌ی که کردووته ئه‌گه‌ر لای نه‌به‌یت له کاتی ده‌سنوێژا ئاو ناچێته بنی و ده‌سنوێژه‌که‌ت دروست نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر کاتێک ده‌سنوێژت گرتووه به کارت هێناو بۆ ده‌سنوێژه‌که‌ی تر لات دا ئه‌وه ئیشکالی نییه. ئه‌یشزانم ئێستا جۆری وا هه‌یه که بۆ مانگێکیش ئه‌خایێنێت! ئه‌وانه به کار مه‌هێنه، هینی مه‌وه‌ققه‌ت به کار بهێنه و ته‌واو.
موو لابردن رۆژوو به‌تاڵ ئه‌کاته‌وه؟دروسته که به‌ڕۆژوو بیت موو لا ببه‌یت؟
به‌ڵێ، هیچ ئیشکالێکی تیا نیه بۆ پیاو و بۆ ژن هه‌ردووکیان و هه‌ر چی شوێنێکی مووی بێت هیچ ته‌ئسیراتێکی ته‌بعه‌ن نیه.
- ئایا به مکیاج رۆژوو به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه؟
-
نا، مکیاج‌کردن و بۆن‌دان له خۆ هیچ ته‌ئسیرێکی بۆ سه‌ر رۆژوو نیه هه‌روه‌ها خۆ جوان‌کردنی تر، به کل و ئه‌وانه.
- ئایا تاوان و گوناح رۆژوو به‌تاڵ ئه‌که‌نه‌وه؟
-
نا، رۆژوو به‌تاڵ ناکه‌نه‌وه به‌ڵام ئینسان له ره‌مه‌زانا ته‌بعه‌ن ئه‌بێت خۆی بگرێته‌وه له تاوان و گوناح کردن؛ تا ئه‌و شوێنه‌ی مومکینه خۆی بپارێزێت لێی و ئه‌گه‌ر گوناحیشی کرد ته‌وبه‌ی لێ بکات؛ خوای گه‌وره
له ئێمه‌یش و ئێوه‌یشی قبووڵ بکات.
- سایه‌قی ته‌کسیم و جاری وایه ئه‌که‌ومه نه‌زه‌ره‌وه، ئایا ته‌ئسیر له رۆژووه‌که‌م ئه‌کات؟
-
نا ان شاءاللّه ته‌ئسیری تێ ناکات، رۆژووه‌که‌ت هه‌ر به‌رده‌وام بکه و خوای گه‌وره‌یش لێت قبووڵ بکات. به‌ڵام هه‌ر خوای گه‌وره‌ش فه‌رمانی پێ داوین که له چاومان بگرینه‌وه و زوو چاوپۆشی بکه‌ین.
- سه‌یری فیلمی خراپی کردووه ئاوێکی لینج له جه‌سته‌ی هاتووه؛ ئایا رۆژووه‌که‌ی شکاوه؟
-
له ره‌مه‌زاندا سه‌یری فیلمی خراپی کردووه ئاوێکی لینج له جه‌سته‌ی هاتووه؛ ئایا رۆژووه‌که‌ی شکاوه؟
به پێی مه‌زهه‌بی ئیمامی ئه‌حمه‌دی کوڕی حه‌نبه‌ل و ئیمامی ئیبنوته‌یمییه - ره‌حمه‌تی خوایان لێ بێت - هه‌ر که‌سێک ئه‌گه‌ر چه‌ن جار سه‌یری دیمه‌نی ئافره‌تێکی کرد پاشان ئاوه لینجه‌که هاته خواره‌وه رۆژووه‌که‌ی ئه‌شکێت، به‌ڵام به پێی مه‌زهه‌بی ئیمامی ئه‌بووحه‌نیفه و ئیمامی مالیک و ئیمامی شافیعی رۆژووه‌که‌ی نه‌شکاوه چۆنکه خۆی ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ریا نیه؛ ئێمه‌یش ره‌ئیمان له سه‌ر ره‌ئیی جمهووره‌و پێمان وایه رۆژووه‌که‌ی نه‌شکاوه؛ واللّه تعالی أعلم.
من له بازاڕام و دووکانم هه‌یه، که‌ل و په‌لی ئافره‌تان ئه‌فرۆشم؛ جاری وا هه‌یه ئافره‌تی وا دێت سینی رووته منیش ناتوانم ته‌ماشای نه‌که‌م، ته‌ماشای ئه‌که‌م و چاو دا ئه‌خه‌م، به‌ڵام یه‌ک نیه و دوو نیه و سێ نیه و بازاڕه، جاری وا هه‌یه ئاوێکی لینجم لێ دێت ئایا رۆژووه‌که‌م ئه‌شکێت پێی که مه‌به‌ستیشم نه‌بووه؟
رۆژووه‌که‌ت پێی ناشکێت ان شا‌ء اللّه؛ به‌ڵام پێویسته خۆت له گوناح بپارێزیت و سه‌یری نامه‌حره‌م نه‌که‌ی.
گه‌نجم و سه‌رئه‌نجامی بیرکردنه‌وه ئاوێکی لینجم پیا دێت؛ ئایا رۆژووه‌که‌م ئه‌شکێت؟ ئایا ئه‌گه‌ر شوێنه‌که‌ی بشۆم کافیه؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئاسه‌واری پێوه ما به ده‌رپێکه‌مه‌وه؟
نا رۆژووه‌که‌ت ناشکێت. بۆ خاوێن کردنه‌وه‌یشی به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر شوێنی ده‌رپێکه‌ت شت ئه‌و شوێنه لینجه‌ی به‌ر که‌وتبێت کافیه‌و هیچ کێشه نیه که وشک بووه‌وه بیپروێنه، دوای ئه‌وه‌یش ئیتر ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێکی پێوه بێت هیچ موشکیلێک نابێت له سه‌رت، ته‌واو تۆ شتووته و پروانووته‌و کۆتایی پێ هاتوه.
هاتنه ده‌ره‌وه‌ی مه‌زی دوای نه‌زه‌رێک که نه نیه‌تی هه‌بوو نه زۆری سه‌ره‌نج دابوو ئایا رۆژووه‌که‌ی ئه‌شکێنێت؟
نا رۆژووه‌که‌ی ناشکێنێت مادام به‌و سیفه‌تانه بێت.
- من زۆر جنێو ئه‌ده‌م به‌ڵام به خوای گه‌وره زۆر هه‌وڵ ئه‌ده‌م بۆم ته‌رک ناکرێت؛ ئایا رۆژووم به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه؟
-
نا رۆژوو به جنێودان به‌تاڵ نابێته‌وه. به‌ڵام له ئه‌سڵا ئینسانی موسوڵمان ئه‌بێت دوور که‌وێته‌وه له جنێودان؛ چۆنکه پێغه‌مبه‌ری خوا – علیه الصلا‌ة والسلام - له حه‌دیسی سه‌حیحا ئه‌فه‌رموێت: « ليس المؤمن بطَعَّان، ولا بلعَّانٍ، ولا الفاحش البَذِئ»[1]؛ «موسوڵمان تیر و توانج تێگر نیه، له‌عنه‌تکار نیه، جنێوده‌ر نیه و قسه‌ی ناشیرینیش به خه‌ڵکی ناڵێت»، بۆیه ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه که ئینسان ده‌می را بێنێت له سه‌ر قسه‌ی خێر و چاکه. ئه‌وه‌یش که ئه‌ڵێین جنێو ته‌بعه‌ن به پێی عورف و عاده‌تی خه‌ڵکه‌کان فه‌رق ئه‌کات؛ هه‌ندێک عورف هه‌ێه شتێک به جنێو دانانێت به‌ڵام هه‌ندێکی تر به جنێوی دائه‌نێت، حه‌سه‌ب گه‌ل و ناوچه‌که‌یه.
[1]- أحمد بن حنبل، مسند: ژماره ی 3839؛ ترمذی ، سنن: ژماره ی1977.
- نه‌زه‌ر رۆژوو به‌تاڵ ده‌كاته‌وه؟
-
مامۆستا له زانکۆ کچه‌کان جلی ناشه‌رعی و نیمچه رووت له به‌ر ئه‌که‌ن و ئه‌وه‌نده‌یش زۆرن ناتوانین سه‌یریان نه‌که‌ین ئایا رۆژووه‌کانمان به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه؟
سه‌یرکردنه‌که حه‌رامه به‌س رۆژوو به‌تاڵ ناکاته‌وه ته‌بعه‌ن؛ هه‌ر وه‌کوو لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی یان به‌رده‌وامی عه‌ره‌بستان ده‌ریان کردووه‌و ئه‌فه‌رموون رۆژووی پێ به‌تاڵ نابێته‌وه به‌ڵام ئه‌سڵیش ئه‌وه‌یه که خۆمان چاومان بگرینه‌وه له نه‌زه‌ر کردنه‌که.
پۆلی شه‌شم له قاعه‌یێکی تێکه‌ڵ ئیمتیحان ئه‌که‌م، سپاس بۆ خوا رۆژوو ئه‌گرم به‌ڵام کچه‌کانی قاعه‌که‌مان جلی ته‌سک و ورووژێنه‌ر له به‌ر ئه‌که‌ن به ده‌س خۆم نیه جارێک نیه و دوو جار نیه و به‌ر چاوم ئه‌که‌وێت؛ ئایا رۆژووه‌که‌م دروسته؟ ئایا کاممان گۆنا‌حبارین؟
جه‌نابت رۆژووه‌که‌ت دروسته خوای گه‌وره یارمه‌تیده‌رت بێت له چاوی خۆت گرتووه‌ته‌وه پاداشتی ئه‌وه‌یشت هه‌یه، سه‌بریش له سه‌ری ئه‌گریت خوای گه‌وره لێت قبووڵ بکات. ده‌رباره‌ی گوناحبار بوونه‌که‌یش ته‌بعه‌ن جه‌نابیشت به نه‌زه‌ر کردنه‌که گوناحبار ئه‌بیت، به‌ڵام به‌ته‌ئکید ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی گوناحه‌که‌ن. یه‌عنی ژن ته‌سه‌وور ناکات چه‌ن گوناحبار ئه‌بێت! ئافره‌تێک که جلی ناشه‌رعی له به‌ر ده‌کات وه‌کوو دووکه‌ڵ وایه؛ خه‌ڵک چه‌ن بێزاره له‌م دووکه‌ڵه، چه‌ن که‌سیش تووشی نه‌خۆشین ئه‌بێت، چه‌ن که‌س تووشی ئینحراف ئه‌بێت! ئه‌و جل و پۆشاکه‌ی ئه‌وانیش هه‌ر وایه، به‌خوا قه‌سه‌م ژنان ئه‌مه نازانن بیانزانیایێت خۆیان دا ئه‌پۆشی. ئاخر بۆ گوناحی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه بێته سه‌ر شان و ملی تۆ؟! ئه‌و وا ئه‌زانێت هه‌ر خۆی جوان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک پێی بڵێت جوانه‌و ته‌واو! پێیشم سه‌یره ئافره‌تێکی موسوڵمان نوێژ بکات، رۆژوو بگرێت و نوێژ و رۆژووه‌که به فه‌رز بزانێت که‌چی حیجابه‌که به فه‌رز نازانێت، هه‌ر له‌و خوای په‌روه‌ردگاره‌یشه‌وه هاتووه، هه‌ر له‌و قورئانه‌یشا نووسراوه ! ده‌ی بۆچی ئه‌م نوێژه‌ت قبووڵ کردووه ئه‌م فه‌رزه قورسه، ئه‌م رۆژووه‌ت قبووڵ کردووه به‌و برسیه‌تی و تینوویه‌تیه‌وه دائه‌نیشیت خۆت له هه‌موو شتێک گرتووه‌ته‌وه، ئه‌ی بۆ ئه‌م سه‌رپۆشه قبووڵ ناکه‌یت، ئه‌م حیجابه قبووڵ ناکه‌یت؟ تۆ سه‌رچاوه‌ی دووکه‌ڵه‌که‌ی، سه‌رچاوه‌ی دووکه‌ڵی گوناح!
- مه‌له‌کردن رۆژوو ده‌شکێنێت؟
-
نا رۆژوو ناشکێنێت؛ جا مه‌له کردنه‌که وابێت که بچیته ناو حه‌وزی ئاو، دووشه، غوسڵ ده‌ر کردنه، به جام ئه‌یکه‌یت به سه‌ر خۆتا، به هه‌ر شتێک بێت هیچ موشکلێکی نیه و پێغه‌مبه‌ری خوا – علیه الصلا‌ة والسلام - به‌ڕۆژوویش بوو به هه‌مان شێوه ئاوی ئه‌کرد به سه‌ری پێرۆزیا له به‌ر ئه‌وه‌ی که گه‌رمای بوو.
به زمانی به‌ڕۆژووه‌وه بچیته مه‌له‌وانگه‌ی تێکه‌ڵ و شوێنی وه‌رزش له ئه‌ورووپا که هه‌ر تێکه‌ڵه ئایا رۆژووه‌که‌ت جائیزه؟
به‌ڵێ رۆژووه‌که‌ت هه‌ر جائیزه، رۆژووه‌که‌ت هه‌ر ماوه به‌ڵام تۆ پێم ناڵێیت چ خێرێکت ده‌س که‌وتووه؟! له‌م لاوه هه‌زار کڕۆنت قازانج کردووه، له‌و لاوه چوار هه‌زار کڕۆنت زه‌ره‌ر کردووه !! تۆ ئه‌م هه‌مووه ئافره‌ته ئه‌بینی به رووت و قووتی. خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته ئه‌ورووپیانه پێیان عادیه، چۆنکه له مناڵیه‌وه وا را هاتوون و عورف و عاده‌تیان وایه‌و بێدینیشن و بۆیان گرنگ نییه. بۆیه ناشێت برا به‌ڕێزه‌که‌م و بۆت جائیز نییه، تۆ که به‌ڕۆژوویت بۆچی خۆت زه‌بت و ره‌بت ناکه‌یت؟ مه‌چۆ بۆ ئه‌و ریازه، بچۆ بۆ تۆپ تۆپێن له جیاتی ئه‌وه یان به‌پێی ڕێبكه یان خه‌ریكی ڕاكردن به، نیو سه‌عات رۆیشتن کافیه بۆ ته‌مرینی له‌ش. وه‌سیه‌تم ئه‌وه‌یه که نه‌چیت ئه‌گینا ئه‌گه‌ر چوویت ئه‌وه گوناحبار ئه‌بیت به‌ڵام رۆژووه‌که‌ت قبووڵه.
- به‌ڕۆژوو بووم و رشامه‌وه‌و رۆژووه‌که‌م به‌رده‌وام کرد ئایا قبووڵه؟
-
به‌ڵێ به ته‌ئکید قبووڵه، مادام به عه‌مده‌ن نه‌بووه‌و نه‌چووه‌ته‌وه گه‌رووت؛ خوای گه‌وره لێت قبووڵ بکات.
- غه‌رغه‌ره کردن له کاتی ددان شۆردن رۆژوو ئه‌شکێنێت؟
-
غه‌رغه‌ره کردنی دوای ددان شتن ئایا رۆژوو به‌تاڵ ئه‌کاته‌وه؟
غه‌رغه‌ره کردن خۆی باش نیه، مه‌کڕووهه بۆ رۆژووه‌وان له ترسی ئه‌وه‌ی مه‌بادا بپه‌ڕێته قوڕگت چۆنکه ئه‌گه‌ر که‌وته قوڕگت ئینجا تووشی ئه‌و ئیشکاله ئه‌بیت و ئه‌ڵێیت بڵێی نه‌شکابێت؟! هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر به ئه‌نقه‌ست نه‌بێت ناشکێت، به‌ڵام تۆ غه‌رغه‌ره مه‌که ددانت پاک کردووه‌ته‌وه‌و ددانت شتووه هه‌ر مه‌زمه‌زه بکه‌و له ده‌متا ئاوه‌که را گره‌و پاشان تفی بکه‌ره‌وه؛ ئه‌وه ته‌ئسیری بۆ رۆژووه‌که‌ت نابێت؛ واللّه تعالی أعلم.
غه‌رغه‌ره کردن له کاتی ددان شۆردن رۆژوو ئه‌شکێنێت؟
نایشکێنێت به‌ڵام نزیکی ئه‌کاته‌وه له شکاندن! تۆ گه‌یشتوویته سه‌ر سنووری گه‌رووت. غه‌رغه‌ره کردن به ئاو‌یش مه‌که ئیتر بۆ به مه‌عجوونی دان ئه‌یکه‌یت؟ ئێحتیمالیش زۆره که بچێته خواره‌وه‌و رۆژووه‌که‌ت بشکێنێت؛ بۆیه وریا به‌و کاتی ددان شۆردن غه‌رغه‌ره مه‌که .