- ئافره‌تێک زه‌یستانه؛ ئه‌توانێت به‌رۆژوو بێت؟
-
چۆن ئه‌توانێت به‌رۆژوو بێت؟ نه‌خێر ناتوانێت، بۆی نیه به‌رۆژوو بێت چۆنکه پێویسته پێش هه‌موو شتێک پاک بێته‌وه جا شیردهریشه له هه‌مان کاتا! بۆیه یه‌که‌م سه‌بر بگره له سه‌ر ئه‌وه تا پاک ئه‌بیته‌وه ان شا‌ء اللّه، پاک بوونه‌وه‌که‌ی خۆت موهیممه، پاک ئه‌بیته‌وه‌و غوسڵ ده‌ر ئه‌که‌یت و ته‌واو. پاشان تۆ شیرده‌ری له به‌ر ئه‌وه من پێم وایه تا پێنج مانگی کۆرپه‌له‌که‌ت بۆت هه‌یه به‌ڕۆژوو نه‌بیت. من ئاوا قه‌ناعه‌تم پێی هه‌یه، هه‌ر چه‌نده فهتوایێکی گشتیه. ئه‌گینا ئافره‌ت ئه‌توانێ له یه‌که‌م جاریشهوه به‌رۆژوو بێت دوای پاک بوونه‌وه‌ی و شیریش بدات به مناڵه‌که‌یشی، به‌رۆژوو بێت و حهملیشی هه‌بێت چۆنکه ئه‌و کۆرپه‌له‌یه خواردنی خۆی له جه‌سته‌ی دایکه‌که وه‌ر ئه‌گرێت، جه‌سته‌ی دایکه‌که‌یش دائیمه به‌شی ئه‌وه‌ی تیایه، شیره‌که‌یشی به هه‌مان شێوه. به‌ڵام عاده‌ته‌ن ئه‌ڵێین به شێوه‌یێکی گشتی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌خته نه‌که‌وێته سه‌ر ئافره‌تان، چۆنکه ئێمه که ئه‌ڵێین ئافره‌ت حامیله‌یه یا شیرده‌ره ئه‌شێ بونیه‌ی زه‌عیف بێت، ئه‌شی موڕاعاتی ئه‌وانه‌یش بکرێت. بۆیه به شێوه‌یێکی گشتی ئه‌ڵێین ئه‌و ئافره‌ته‌ی که دووگیانه ئه‌توانێ رۆژوو نه‌گرێت هه‌تاوه‌کوو ته‌مه‌نی ئه‌بێت به پێنج مانگان، بوو به پێنج مانگ و یه‌ک رۆژ به‌رۆژوو بێت.
- خێزانم دوو گیانه، شه‌ش مانگه له ئه‌ڵمانیاین و رۆژ درێژه؛ ئایا ئه‌توانێ به‌رۆژوو نه‌بێت؟
-
هه‌ر ئافره‌تێکی موسوڵمان که کۆرپه‌له‌که‌ی ته‌مه‌نی پێنج مانگی ته‌واو نه‌کردووه ئه‌توانێ رۆژووه‌که‌ی ته‌ئجیل بکات له کاتێکی ترا بیگرێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی مناڵه‌که‌ی ئه‌بێت له سه‌ر خێر و دوای پێنج مانگیش که شیری ئه‌داتێ ئه‌توانێ دوای ئه‌وه بیگرێته‌وه ان شا‌ء اللّه. ئه‌مما که که‌متر بوو له پێنج مانگه‌که ئه‌توانێت نه‌یگرێت و ئه‌و کاته بیگرێته‌وه که بوو به پێنج مانگان، ره‌ئیمان له سه‌ر ئه‌وه‌یه که پێویسته بیگرێ ئه‌گه‌ر نه‌یگرتبوو دوایی ساڵی به سه‌را تێپه‌ڕ نه‌بوبوو هه‌ر گرتنهوهکهیت له سه‌ره ئه‌و کاته که‌فاره‌تی ناده‌ی. جه‌نابیشت که له ئه‌ڵمانیای ئه‌ڵێی رۆژ درێژه به‌ڵێ بێگومان رۆژ درێژه، یه‌عنی تۆ ته‌سه‌وور بکه ئێمه دوێنێکه 19 سه‌عات به‌رۆژوو بووین ئیمڕۆ ١٩ سه‌عات و پێنج ده‌قێقه به‌رۆژوو ئه‌بین! ورده ورده پێنج ده‌قه پێنج ده‌قه زیاد ئه‌کات، ئێمه تا ئه‌گه‌ینه نیهایه‌تی ئه‌م مانگه نزیکی بیست سه‌عات و شتێک به‌رۆژوو ئه‌بین! ئێمه که له ئۆسلۆین، هه‌ندێکی تر که له وه‌سه‌تن یان له سه‌رووترن هه‌یه 21 سه‌عاتی کامل یان 22 سه‌عات ئه‌ڕوات به‌رۆژوو ئه‌بن. به هه‌ر حاڵ من وا ئه‌زانم ئه‌و خوشکه به‌ڕێزه‌یش که دوو گیانه و له ئه‌ڵمانیان رۆژووه‌که ئه‌بێ بگرێت مادام کۆرپه‌له‌که‌ی پێنج مانگی ته‌واو کردبێت.
- حوکمی موسافیر و ئافره‌تی شیرده‌ر بۆ رۆژوو گرتن چیه؟
-
پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رموێت: « إِنَّ اللهَ وَضَعَ عَنِ الْمُسَافِرِ الصَّوْمَ، وَشَطْرَ الصَّلَاةِ، وَعَنِ الْحُبْلَى وَالْمُرْضِعِ»[1]؛ «خوای گه‌وره رۆژوو گرتن و نیوه‌ی نوێژی له سه‌ر ئه‌و که‌سه هه‌ڵگرتووه که سه‌فه‌ر بکات، هه‌ر وه‌ها له سه‌ر دوو گیان و شیرده‌ر رۆژووی هه‌ڵگرتووه». شه‌رعناسان له سه‌ر که‌فاره‌ت دانی دوو گیان و شیرده‌ر چه‌ندین بۆچوونیان داناوه؛ یه‌که‌م ئه‌بێ رۆژووه‌که بگرێته‌وه له بری هه‌ر رۆژێکیش که خواردوویه‌تی و به‌ڕۆژوو نه‌بووه که‌فاره‌تی بدات، ئه‌وه بۆچوونی جمهووری پێشوایان ئیمامی مالیک و ئیمامی شافیعی و ئه‌حمه‌ده. به‌ڵام شافیعیه‌کان و حه‌نبه‌لیه‌کان فه‌رموویانه: ئه‌گه‌ر له به‌ر خۆیان به‌ڕۆژوو نه‌بوون ( واته ترسی جه‌سته‌ی خۆیان بوو نه‌ک منداڵه‌که‌یان) هه‌ر گرتنهوهکهیان له سه‌ر ئه‌بێت. ئه‌مه رای موجاهیدیشه له سه‌رانی تابیعی. دووهه‌م ئه‌فه‌رموون هه‌ر گرتنه‌وه‌یان له سه‌ره، ئه‌مه بۆچوونی عه‌تای کوڕی ئهبووڕهباح و حه‌سه‌نی به‌سری و زه‌ححاک و ئیبڕاهیمی نه‌خه‌عی و ئیمامی ئه‌وزاعی و سوفیانی سه‌وری و ئیمامی ئه‌بوو حه‌نیفه و زوهری و ره‌بیعه و ئه‌بوسه‌ور و یاوه‌رانی ئه‌بوو عوبه‌ید و ئه‌مانه‌یه - ره‌حمه‌تی خوایان لێ بێت -. پۆلی سێیه‌م ئه‌ڵێن: نایگرنه‌وه ته‌نها که‌فاره‌ته‌که‌ی ئه‌ده‌ن؛ ئه‌مه‌یش بۆچوونی ئیبنو عه‌بباس و ئیبنو عومه‌ره - خوا لێیان رازی بێت -، له تابیعینیش سه‌عیدی کوڕی جوبه‌یر و ئیمامی ئیسحاق و له‌م سه‌رده‌مه‌یشا بۆچوونی شێخی ئه‌لبانیه - ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت -؛ ئه‌فه‌رموێت: نایگرنه‌وه هه‌ر که‌فاره‌ته‌که‌ی ئه‌ده‌ن و به‌س، ئیبنو عه‌بباس - خوا لێیان رازی بێت - به خێزانی خۆی فه‌رموو که ساوای هه‌بوو شیری ئه‌دایێ: « أَنْتِ بِمَنْزِلَةِ الَّتِي لا تُطِيقُهُ فَعَلَيْكِ الْفِدَاءُ، ولاَ قَضَاءَ عَلَيْكِ»[2] ؛ « تۆ وه‌کوو ئه‌و که‌سه‌ی که ناتوانێت رۆژوو بگرێت، ته‌نها کهفارهتهکهت له سه‌ره و گێڕانه‌وه‌ت له سه‌ر نیه». نافێع ئه‌گێڕێته‌وه کچێکی ئیبنو عومه‌ر - خوا لێیان رازی بێت - که ژنی پیاوێکی قوڕه‌یشی بوو دوو گیان بوو له ره‌مه‌زانا زۆر تینووی بوو ئیبنو عومه‌ر پێی فه‌رموو بیشکێنهو هه‌ر رۆژه خۆراکی هه‌ژارێک بده: «كَانَتْ بِنْتٌ لِابْنِ عُمَرَ تَحْتَ رَجُلٍ مِنْ قُرَيْشٍ وَكَانَتْ حَامِلًا فَأَصَابَهَا عَطَشٌ فِي رَمَضَانَ , فَأَمَرَهَا ابْنُ عُمَرَ «أَنْ تُفْطِرَ وَتُطْعِمَ عَنْ كُلِّ يَوْمٍ مِسْكِينًا»[3]. ئه‌مه له به‌ر ئه‌وه نه‌یتوانیوه زۆری تینوو بووه ئیبنو عومه‌ر -خوای لێ رازی بێت - رێی داوه رۆژووه‌که‌ی بشکێنێت و که‌فاره‌تی بدات. هه‌ندێکی تر ئه‌فه‌رموون: دوو گیان ئه‌یگرێته‌وه و شیرهدهریش گرتنه‌وه و که‌فاره‌تی له سه‌ره؛ یه‌عنی دووگیانه‌که ته‌نها گرتنه‌وه‌ی له سه‌ره به‌ڵام ئه‌و ئافره‌ته‌ی که شیری داوه هه‌م گرتنه‌وه‌ی له سه‌ره و هه‌م که‌فاره‌تیش؛ ئه‌وه‌یش بۆچوونی ئیمامی مالیک و رایێکی ئیمامی شافیعی و شافیعی مه‌زهه‌به‌کانه. پێنجه‌م هه‌ندێک ئه‌فه‌رموون: نه ئه‌یگرێته‌وه نه که‌فاره‌تیش ئه‌دات؛ ئه‌وه‌یش بۆچوونی ئیمامی ئیبنو حه‌زمه - خوای لێ رازی بێت - ئه‌فه‌رموێت: که مادام رۆژووه‌که‌ی له سه‌ر نه‌مابێت ئیتر که‌فاره‌تی چی؟ چ به‌ڵگه‌یێک له سه‌ر که‌فاره‌ت هه‌یه له سه‌ری؟ بۆیه ئه‌فه‌رموێت هیچی له سه‌ر نیه و خوای گه‌وره گرتنه‌وه‌ی رۆژووه خوراوه‌که‌ی له سه‌ر نه‌خۆش و گه‌شته‌وان و حه‌یزدار و زه‌یستان و ئه‌و که‌سه فه‌رز کردووه که به ئه‌نقه‌ست خۆی رشاندووهتهوه ئه‌مما خۆراک دانیان به‌ڵگه‌ی له سه‌ر نیه، که‌س بۆی نیه بێ هه‌بوونی ده‌ق یا رای ئیجماعی عوله‌ما و ئوممه‌ته‌که له سه‌ر خه‌ڵکی فه‌رز بکات. به هه‌ر حاڵ ئه‌مه را و بۆچوونی پێشه‌وایانه؛ بۆیه ئه‌مانه باس ئه‌که‌مه‌وه چۆن ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که خه‌ڵک دێته لایان بۆ فه‌توا جاری وا هه‌یه زه‌رووریه که ره‌ئیی پێشه‌وایانی تریش بزاننن بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بیت به یه‌ک دانهیانهوه، ئه‌شێ ئاسان کاری بۆ ئه‌و که‌سه بکه‌ی که فه‌توای بۆ ئه‌ده‌یت. پێم وایه رای جمهووری شه‌رعناسان په‌سه‌ندتر بێت که فه‌رموویانه ئه‌بێ رۆژووه‌که‌یش بگرێته‌وه له بری هه‌ر رۆژێکیش که خواردوویه‌تی له ره‌مه‌زانه‌که که‌فاره‌تی بدات؛ پێم وایه ئه‌مه‌یان راستتر و ده‌لیلی به قووه‌تتره له‌گه‌ڵ ره‌چاو کردنی بۆچوونی تریشا که ئه‌و به‌ڕێزانه فه‌رموویانه هه‌ر گرتنه‌وه‌ی له سه‌ره یه‌عنی هه‌ردووکی هه‌ر ئه‌کرێت ئیشی پێ بکرێت.
[1]- احمد بن حنبل ، مسند: ژماره ی20326؛ ابن خزیمه، الصحيح: ژماره ی 2042. ئیمامی ئه‌لبانی له مشكاة المصابيح، ژماره ی 2025 به سه‌حیحی داناوه .
[2]- البزار، مسند: ژماره ی 4996؛ الشافعی، مسند:ژماره ی 732.
[3] - الدارقطني، سنن: ژماره 2389.
- کۆرپه‌که‌ی ته‌نها شیری دایکی ئه‌خوات ئایا شیرده‌ره‌که ئه‌بێت فیدیه بدات یا رۆژوو گرتنه‌وه‌که‌ی له سه‌ره؟
-
کۆرپه‌که‌ی ته‌نها شیری دایکی ئه‌خوات ئایا شیرده‌ره‌که ئه‌بێت فیدیه بدات یا رۆژوو گرتنه‌وه‌که‌ی له سه‌ره؟ یا هه‌ر ئه‌بێت بیگرێت له کاتی خۆ‌یا؟
وتمان شیرده‌ره‌که ئه‌گه‌ر کۆرپه‌که‌ی ته‌مه‌نی پێنچ مانگی ته‌واو کردبوو پێویسته رۆژووه‌که‌ی بگرێت ئه‌گه‌ر بونیهیشی ساغ بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوکتۆرێکی موسوڵمان بۆی نووسیبووی که رۆژووه‌که کاریگه‌ری له سه‌ر خۆت ئه‌بێت یا له سه‌ر کۆرپه‌له‌که یا له سه‌ر شیره‌که‌ت ( هه‌رچه‌نده باوه‌ڕ ناکه‌م وا بێت) ئه‌وه رۆژووه‌که ناگریت ئه‌و کاته. به‌ڵام فه‌توای گشتیمان ئه‌وه‌یه که ئافره‌تێکی به‌ڕێز مناڵه‌که‌ی پێنج مانگانه، رۆژووه‌که‌ی له سه‌ره ئه‌گه‌ر توانای هه‌بوو، به‌ڵام ناکرێت به‌ڕۆژوو نه‌بێت و ته‌نها که‌فاره‌تی بۆ بدات و خۆی له رۆژووه‌که‌ی قوتار بکات؛ خه‌ڵکێک ئاوا فێر بووه ئێستا چۆنکه پاره هه‌یه له باشوور، له کوردستان ئه‌ڵێ: ئه‌ی باشه ناکرێت هه‌ر پاره‌که بده‌م؟ نه‌وه‌ڵا ناکرێت رۆژووه‌که‌ت له سه‌ره، فه‌رزه‌که ئه‌بێت بێنیته دی، ئه‌مساڵیش نه‌بێت ساڵی داهاتوو ئه‌یگریته‌وه. ئه‌و کاته کهفارهتهکهیش ئه‌ده‌ی ژه‌مێک خواردنی فه‌قیر و هه‌ژار.
- حوکمی رۆژووی حامیله چیه؟
-
بێگومان ئیختلافێکی زۆر هه‌یه له نێوان زانایانی شه‌رع و مه‌زهه‌به‌کاندا له سه‌ر به‌ڕۆژوو بوونی دوو گیان یان ئه‌و دایه‌نه‌ی که شیر ئه‌دات. ئه‌وه‌ی من گه‌یشتوومه‌ته نه‌تیجه تیایا ئه‌مه‌یه – واللّه تعالی أعلم- که ئه‌و ئافره‌ته‌ی که دوو گیانه هه‌تاوه‌کوو پێنج مانگیش ته‌واو ئه‌کات کۆرپه‌له‌که‌ی پێویستی به خواردنی باشتر هه‌یه له به‌ر ئه‌وه به‌ڕۆژوو نه‌بێت، ئه‌گه‌ر سححهتیشی باش بێت بۆی هه‌یه به‌ڕۆژوو نه‌بێت له به‌ر کۆرپه‌که‌ی که هه‌ڵی گرتووه، کۆرپه‌که زۆر ئێحتیاجی به خۆراکی دایکی هه‌یه. له به‌ر ئه‌وه به شێوه‌یێکی گشتی ئه‌و دایکانه که دوو گیانن ئه‌گه‌ر توانایشیان هه‌بوو له به‌ر کۆرپه‌که رۆژوو نه‌گرن تا پێنج مانگان، پێنج مانگه‌که‌یش کاریگه‌ری هه‌یه له سه‌ر پێکهاته‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی کۆرپه‌که. له پێنج مانگ به‌ره‌و دوا ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی دایکه‌که ته‌بیعی بوو کاریگه‌ری له سه‌ر منداڵه‌که نامێنێت. به هه‌مان شێوه ئه‌وه‌ی که شیر ئه‌دات ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که خۆیشی ته‌ندروستی و باری سححی باش بوو کێشه نیه که به‌ڕۆژوو نه‌بێت مادام شیره‌که ئه‌دات، چۆنکه منداڵ پێویستی به شیرێکی پڕ غیزائه واته توانای خۆراکی له شیره‌که‌یا پێویسته. بۆیه تۆ زۆر جار پێویستیت به‌وه هه‌یه که سه‌وزه و میوه‌یێکی زۆرتر بخۆی بۆ ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری له سه‌ر خوێنت هه‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ خوێنی کۆرپه‌که‌یش یان ئه‌و پێکهاتانه‌ی تر که له‌شی پێویستی پێیه‌تی وه‌کوو ئاسن. تۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو بوویت و نه‌توانی مادده‌یێکی وه‌کوو که‌ره‌وز بخۆی ئه‌و کاته کاریگه‌ری له سه‌ر ئه‌و دروس ئه‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که زه‌عیف بوو خۆی، خۆی بونیه‌ی له‌شی زه‌عیف بوو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نه‌یگرێت و کاری به کۆرپه‌که‌یش نییه، دوای ره‌مه‌زان بیگره‌ره‌وه چۆن ئه‌و کاته‌ی که دووگیانه خۆی پێویستی به‌وه هه‌یه خۆراکێکی باش بخوات بۆ ته‌ندروستی خۆیشی و کۆرپه‌که‌یش.
- حامیله‌م و نۆ مانگانم؛ ئایا رۆژوو بگرم؟
-
به‌ڵێ، رۆژوو بگره هیچ ئیشکالاتێک له سه‌ر نۆ مانگیه‌که نه‌ماوه ئه‌گه‌ر خۆت جه‌سته و سححهتت ته‌واو بێت و باش بێت الحمد للّه، نۆ مانگیش هیچ خه‌مێکی کۆرپه‌له‌که‌ت نه‌بێت چۆنکه کۆرپه‌له‌که‌ت تا راده‌یێکی زۆر هه‌تا پێنج مانگی هه‌موو موکهووهناتی خۆی وه‌ر گرتووه، دوای ئه‌وه قه‌ده‌ری خوای په‌روه‌ردگار وایه تۆ نان بخۆیت و نان نه‌خۆیت ئه‌م کۆرپه‌له‌یه وه‌کوو مشه‌خۆرێک له سه‌ر خوێنی تۆ هه‌ڵی ئه‌مژێت! ئه‌و که پێویستی به پۆتاسیۆم یان کالسیۆم یان پڕۆتئین یان کاربۆهیدرات یان چه‌وری یان ویتامین یان هه‌ر شتێک بێت له خۆته‌وه وه‌ری ئه‌گرێت؛ تۆ خواردبێتت یان نه‌تخواردبێت جه‌سته‌ی تۆ به‌شی ئه‌وی تیایه، بۆیه هیچ خه‌مێکی ئه‌وت نه‌بێت مه‌گه‌ر له به‌ر ئه‌وه بێت که حه‌مله‌که قورسی کردبیت و نه‌توانی و ماندوو بیت زۆر پێوه، ئه‌وه ئه‌و کاته حوکمێکی ترت ئه‌بێت و ئه‌توانی بیشکێنیت. بۆیه جه‌نابیشت بیگره به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی به‌رده‌وام بیت بیشکێنه. وه‌سیه‌تیشم دائیمه بۆ ئه‌و که‌سانه ئه‌وه‌یه، ئه‌و که‌سانه‌ی که خاوه‌ن عوزر ئه‌بن غه‌یری نه‌خۆش، واته ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌ڵێین رۆژوو بگرن وه‌کوو ته‌له‌به‌و حامیله‌و شیرده‌ر و ... وه‌سیه‌تم دائیمه ئه‌وه‌یه پارشێو هه‌سته و رۆژووه‌که بگره. تۆ له‌وانه‌یه تا نیوه‌ڕۆ خه‌وتبی، له نیوهڕۆیشهوه هه‌ڵ ئه‌ستی جارێک تا سه‌عاتێک وه‌زعی سححی و ته‌ندروستیت دێته‌وه جێگای خۆی، دوایی ته‌حه‌مولی ئه‌که‌ی خۆت مه‌شغووڵ ئه‌که‌ی به شتێکی تره‌وه، به عیباده‌تێکه‌وه، به چوونه دهرهوهیێک دوایی ئه‌گه‌یته نزیکی نیوه‌ڕۆ پێت حه‌یفه بیشکێنیت بۆیه ته‌شجیع ئه‌بیت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یشکێنیت و ئاوا له سه‌ر رۆژووه‌که به‌رده‌وام ئه‌بیت. به‌ڵام تۆ له سه‌ره‌تاوه وره‌ی خۆت رووخانوه ئه‌ڵێی به‌خوا پارشێو خه‌به‌رم مه‌که‌نه‌وه نامه‌وێت به‌ڕۆژوو بم ته‌بعه‌ن ئه‌وه موقهسسری تیایا.
- ئه‌مڕۆ زانیمان که خێزانم دوو گیانه، یه‌کسه‌ر رۆژووه‌که‌ی شکاند!
-
ئه‌مڕۆ زانیمان که خێزانم دوو گیانه، یه‌کسه‌ر رۆژووه‌که‌ی شکاند به ئیعتیباری ئه‌وه‌ی که دووگیانه‌و له سه‌ری نیه؛ حوکمه‌که‌ی چیه؟
ئه‌مه شتێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه! وه‌ڵا داده گیان ئه‌بێت رۆژووی ئه‌مڕۆیشت بگریته‌وه که شکاندووته بۆ وا په‌له‌ت بوو؟ کۆرپه‌له جارێک هیچ شتێکی دروست نه‌بووه هه‌تاکوو بڵێین خه‌ته‌ریاتی له سه‌ر هه‌یه، خۆراکی نیه! زۆر جاریش وتوومانه خۆراکی کۆرپه‌له‌که مهزموونهو له جه‌سته‌ی ئافرهتهکهیایه له مهخزهنایه، له خوێنه‌وه وه‌ری ئه‌گرێت و هیچ کێشه‌یێکی نیه به‌ڵام ئه‌گه‌ر کۆرپه‌له‌که گه‌یشته دوو مانگ و سێ مانگ ئه‌توانی نه‌یگری. ئه‌مما تۆ هه‌ر یه‌کسه‌ر به فرسه‌تت زانیوه‌و رۆیشتوویت و رۆژووهکهتت شکاندوه من پێم وایه رۆژووه‌که‌ت له سه‌ره بیگریته‌وه؛ واللّه أعلم. ئه‌وانه‌ی تریشت بگره ئه‌گه‌ر ئه‌توانی ئه‌گه‌ر نایشتوانی بۆت ئه‌بێت به عوزر و ئه‌مه شتێکی تره. جا سبحان اللّه خه‌ڵکێک هه‌یه ده جار ته‌له‌فۆن ئه‌کات: مامۆستا گیان وه‌ڵا ناتوانم به‌ڕۆژوو بم، به‌خوا پشتم ئێشێت و به‌خوا ئه‌ژنۆم ئێشێت و ..! به‌خوا لێیشی گه‌ڕێیت بۆ سه‌د دۆلار سه‌د کیلۆمه‌تر ئه‌ڕوات! ئه‌ی بۆ بۆ ئه‌وه ئه‌توانی بۆ ئه‌و رۆژووه ناتوانی؟ ئه‌ی مامۆستا ئه‌شێ که‌فاره‌ته‌که‌ی بده‌م؟! نه‌وه‌ڵا ناشێت و ناتوانی، ئه‌بێت بیگریته‌وه، ساڵی به سه‌را تێپه‌ڕ بوو نه‌تگرتبووه‌وه ئه‌شێ جگه له گرتنه‌وه که‌فاره‌ته‌که‌یشی بده‌یت. بۆچی بۆ مافی خوای گه‌وره وان؟ بۆ ئه‌وه‌نده خۆتان خۆش ئه‌وێت له به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی که ته‌نفیزی فه‌رمانی خوای په‌روه‌ردگار نه‌که‌ن که ئه‌م هه‌مووه ئهجرهتان هه‌یه؟ ئاخر خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: رۆژوو بۆ منه و من خۆم ئه‌زانم چۆن ئه‌جری ئه‌ده‌مه‌وه یه‌عنی ئه‌وه‌نده زۆره به به‌شه‌ر حیساب ناکرێت! برای به‌ڕێزمان هه‌یه هه‌ر ٦ سه‌عات له سه‌ر عه‌موودی کاره‌با ئیش ئه‌کات، ٢٠ سه‌عاتیشه رۆژ به‌ڵام رۆژووه‌که ئه‌گرێت! ده‌ی باشه ئه‌م موسوڵمانه بۆ ئه‌توانێت بیگرێت تۆ بۆ ئه‌وه‌نده ئاسان ئه‌یشکێنیت؟ خۆتان را بگرن برا ! خه‌ڵک ئه‌م دینه‌ی چه‌ند به ساده‌یی وه‌ر گرتووه، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: « مَا لَكُمْ لَا تَرْجُونَ لِلَّهِ وَقَارًا»[1]؛ « ئاخر ئێوه بۆچی رێزی خوای گه‌وره ناگرن، بۆچی قه‌دری خوای گه‌وره ناگرن؟».
- مناڵه‌که‌م 11 مانگه، جگه له شیری خۆم هیچی تر ناخوات؛ ئایا ئه‌توانم به‌ڕۆژوو نه‌بم؟
-
نه‌خێر نا‌توانیت، ئه‌بێ به‌ڕۆژوو بیت چۆنکه 11 مانگه و ئه‌توانی ورده ورده سریلاکی بده‌یتێ، مه‌وادی تری بده‌یتێ، ترێی بۆ بگووشیت، خواردن، میوه، شتیتری بۆ په‌یا بکه‌ی ئه‌توانی ورده ورده بیده‌یتێ. به‌ڕۆژوو بوونهکهیشت هیچ ته‌ئسیرێک له‌و ناکات له‌م کاته‌یا چۆنکه ئه‌و مه‌وادانه‌ی که کۆرپه‌له‌که‌ت پێویستی پێیه‌تی له شیری خۆته‌وه هه‌مووی وه‌ر ئه‌گرێت ئه‌وه‌نده‌ی که ئه‌یده‌یتێ. به‌ڵێ هه‌ست به برسیه‌تی و زه‌عیفی ئه‌که‌یت به‌ڵام ناشێت رۆژووه‌که نه‌گریت له به‌ر ئه‌وه. ئه‌گه‌ر نهیشتگرتبێت ئه‌بێ بیگریته‌وه دوای ره‌مه‌زان؛ واللّه أعلم.
- مناڵه‌که‌م شه‌ش مانگانه و شیری خۆمی ئه‌ده‌مێ ئه‌توانم به‌ڕۆژوو نه‌بم؟
-
نا نا‌توانیت، بۆچی به‌ڕۆژوو نابیت شه‌ش مانگانه الحمد للّه. خه‌می مناڵه‌که‌ت نه‌بێت خۆراکی خۆی له خوێنی خۆتایه بۆی خه‌زن کراوه هه‌تاکوو دوو ساڵه‌که‌یش ته‌واو ئه‌بێت تۆ هه‌ر چیێک بخۆیت ئه‌گه‌ر ئه‌و پێویستی پێ بوو له جه‌سته‌ی تۆ ئه‌خوات.
- خوشکێکم هه‌یه به‌ڕۆژوو ئه‌بێت به‌ڵام زۆر بێتاقه‌ت ئه‌بێت چۆنکه دوو گیانه و مناڵه‌که‌یش شه‌ش مانگه..
-
مامۆستا گیان من خوشکێکم هه‌یه به‌ڕۆژوو ئه‌بێت به‌ڵام زۆر بێتاقه‌ت ئه‌بێت چۆنکه دوو گیانه و مناڵه‌که‌یش شه‌ش مانگه، مناڵێکی ئۆتیزمیشی هه‌یه زۆر پێوه‌ی ماندووه، دوکتور پێی وتووه به‌ڕۆژوو مه‌به به‌ڵام ئه‌و به قسه‌ی که‌سمان ناکات؛ رای جه‌نابتان چیه؟
من ئه‌ڵێم به‌ڕۆژوو بێت، له‌شی ساخ بێت و خوا یارمه‌تیده‌ری بێت. ئۆتیزمه‌که هیچ ته‌ئسیراتێکی له سه‌ر رۆژووه‌که‌ی نیه، چۆنکه به‌ڕۆژوو بێت و نه‌بێت ئه‌و حه‌ره‌کات و سه‌که‌ناتی خۆی هه‌ر وه‌کوو خۆی وایه. کۆرپه‌که‌ی سکیشی که مادام شه‌ش مانگانه ئیتر ته‌واو. ئێمه ئه‌ڵێین تا پێنج مانگی مه‌یگره، له شه‌ش مانگی مادام بونیه‌ی ساغه بیگرێت. ئه‌وه‌یش که بڵێین پێی بێتاقه‌ت ئه‌بێت ده‌ی هه‌موو که‌سێکی به رۆژوو بێتاقه‌ت ئه‌بێت.خوای گه‌وره یارمه‌تیده‌ری بێت و فرسه‌تی بدات.
- خێزانم حه‌ملی هه‌یه هه‌شت مانگه و دوکتۆر وتوویه‌تی به‌ڕۆژوو مه‌به
-
خێزانم حه‌ملی هه‌یه هه‌شت مانگه و دوکتۆر وتوویه‌تی به‌ڕۆژوو مه‌به؛ ئایا ئه‌بێت به‌ڕۆژوو ببێت؟ ئه‌گه‌ر نا ئه‌ی ئه‌بێت بیگرێته‌وه یان به‌س فیدیه بدات و فیدیه چیه و چۆنه و چه‌ند ئه‌درێت؟
یه‌که‌م پێویسته بزانین که ئه‌مه مهسئهلهیێکی خیلافیه که ئایا ئه‌و ئافره‌ته‌ی که دووگیانه یان شیرده‌ره ئایا رۆژووه‌که ئه‌بێت بگرێته‌وه یا فیدیه ئه‌توانێت بدات له جیاتی ئه‌وه؟ له نێوانی عوله‌مادا ته‌بعه‌ن ئیختیلافێکی له سه‌ر هه‌یه؛ چۆنکه له ئه‌سڵا باسه‌که ئه‌وه‌یه که ئایا ئافره‌تی دووگیان یان شیرده‌ر (هه‌ردووکیانم مه‌به‌سته) وه‌کوو نه‌خۆشن یان وه‌ک پیرێکی په‌ککه‌وته به حسێب دێن؟ ئه‌ڕجه‌ح له لای ئێمه‌وه ئه‌وه‌یه که ئه‌مه وه‌کوو نه‌خۆشه. حه‌مله‌که‌ی پێنج مانگانه، شه‌ش مانگانه نه‌یتوانیوه به‌ڕۆژوو بێت بونیه‌ی زه‌عیفه یا هه‌ر حاڵه‌تێکی تر بێت دوایی که مناڵه‌که‌ی ئه‌بێت به پشتیوانی خوای گه‌وره سێ چوار مانگی تر، پێنج مانگی تریش شیری ئه‌داتێ، دوایی که سێ مانگی ئه‌مێنێت بۆ ره‌مه‌زان ئه‌توانێت بیگرێتۆ. ئه‌وانی تر که فه‌رموویانه نایگرێته‌وه و فیدیه ئه‌دات وتوویانه وه‌کوو پیری په‌ککه‌وته حسێب ئه‌بێت به‌ڵام من وا نازانم. من پێم وایه ئافره‌ت که حامیله بێت یان شیر بدات رۆژووه‌که‌ی له سه‌ره، له سه‌ریشی ناڕوات و له سه‌ریشی ئه‌مێنێت مه‌گه‌ر ئافره‌تێک بونیه‌ی زه‌عیفه‌و حه‌ملی هه‌یه مناڵه‌که‌ی دانا دوای سێ چوار مانگ مه‌جبوور بوو پێنج بۆ شه‌ش مانگیتریش شیری بداتێ ئه‌گه‌ر گه‌یشته ئه‌وه که گه‌یشتووه‌ته مانگی شه‌عبان و ساڵی به سه‌را تێ ئه‌په‌ڕێت و نه‌یتوانی به‌ڕۆژوو بێت به سه‌به‌بی بونیه‌ی خۆی یا به سه‌به‌بی شیری مناڵه‌که ئه‌و کاته ئه‌توانێت فیدیه‌که‌ی بدات ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی رۆژووه‌که بگرێتۆ هه‌ر وه‌کوو دوکتور عه‌بدولواحیدیش - خوا جه‌زای به‌خێری بداته‌وه - روونی کردوه‌ته‌وه ئه‌ڵێت: ئه‌وه‌ی که کۆرپه‌له‌یه‌و له سکی دایکیایه‌تی و ئه‌وه‌ی که شیر ئه‌خوات خواردنی کافی خۆی له جه‌سته‌ی ئافرهتهکهیا هه‌یه، سححهتی هه‌ر چۆنێک بێت. به‌ڵام خه‌ڵک چاوی ترساوه وئه‌و فه‌توایانه‌یش زۆر بوون که ئاسانکاری بۆ خه‌ڵک ئه‌که‌ن.
- من شیر ئه‌ده‌م به مناڵه‌که‌م که ته‌مه‌نی 2 مانگه
-
من شیر ئه‌ده‌م به مناڵه‌که‌م که ته‌مه‌نی 2 مانگه، هه‌ندێک رۆژووم له به‌ر ئه‌و خواردووه؛ ئایا گوناحه؟
نا هیچ گوناح نیه. خوای گه‌وره بۆت بپارێزێت و گه‌وره ببێت. پێنج شه‌ش مانگی تریش شیری ئه‌ده‌یتێ و ئه‌بێت به حه‌وت هه‌شت مانگان جه‌نابت مه‌جالت ئه‌بێت ئه‌و کاته رۆژووه‌که‌ت ئه‌گریته‌وه ان شا‌ء اللّه.
- ئایا ئافره‌ت بۆی هه‌یه حه‌بی رێگرتن له حه‌یز بخوات؟
-
به‌ڵێ بۆی هه‌یه مادام زیانی بۆ جه‌سته‌ی نه‌بێت؛ ئێستا له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر جار ئافره‌ت ده‌بینی ده‌چێت بۆ عومره یان حه‌ج حه‌بی تایبه‌ت به کار دێنێت که سووڕی مانگانه‌که‌ی دوا بخات، له ره‌مه‌زانیشدا به هه‌مان شێوه بۆی هه‌یه‌و من پێم وایه باشه به کار بهێنرێت چونکه خۆی مه‌حرووم ناکات له‌و عیباده‌تانه به شه‌رتێک زیانی بۆ جه‌سته‌ی نه‌بێت یان خراپیه‌کی لێ نه‌بێته‌وه وه‌ک زۆر تووڕه بوون، گێژبوون، که‌وتن، یان هه‌ر ئه‌مرازێکی تر که به حه‌به‌که دروست ده‌بێت چونکه ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه که ئافره‌ت له خوێنی حه‌یزو زه‌یستانی پاک بێت حوکمی نوێژ و رۆژووه‌که ده‌یگرێته‌وه‌و ئه‌میش پاکه. بۆ زه‌ره‌رو زیانه‌که‌ش ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه به‌دوایدا چونکه پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصلاة والسلام) ده‌فه‌رموێ: «لَا ضَرَرَ وَلَا ضِرَارَ»[1]، ئه‌مه بووه به رێسایه‌کی گشتی ئه‌حکامی شه‌رعی یان قه‌واعیدی فیقهی، بۆیه نابێت زه‌ره‌رت لێ بکه‌وێت له به‌کارهێنانی حه‌به‌که، ئه‌گه‌ر له‌وه دڵنیا بوویت و دوکتۆرێکی به‌ڕێزی موسوڵمان فه‌توای بۆ داویت ته‌واو به کاری دێنیت و سووڕی مانگانه‌که‌ت دوا ده‌خه‌یت جا بۆ حه‌ج و عومره بێت یان بۆ ره‌مه‌زان، خوای گه‌وره ئێمه‌ش و ئێوه‌ش سه‌لامه‌ت و سه‌رکه‌وتوو بکات.
[1]. أحمد: 2865؛ ابن ماجه: 2340؛ ئه لبانی به سه‌حیحی داناوه (صحیح الجامع الصغیر: 7517).
- پێش نیوه‌ڕۆ ئه‌گه‌ر پاک بووبێته‌وه له حه‌یز ئایا له‌و کاته‌وه رۆژوو بگرێت؟
-
نا به‌ڵکوو خۆی له خواردن و خواردنه‌وه ده‌گرێته‌وه ته‌نها وه‌کو ئیحترامی ره‌مه‌زانه‌که، ئه‌گینا وه‌کو مافی شه‌رعی خۆی حه‌قیه‌تی که بخوات و بخواته‌وه‌و سه‌رجێییش بکات ئه‌گه‌ر پیاوه‌که‌ی موسافیر بێت یان نه‌خۆش بێت.
- ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک دوای بانگی عه‌سر که‌وته حه‌یزه‌وه ئایا رۆژووه‌که‌ی بۆ حیساب ده‌کرێت؟
-
ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک دوای بانگی عه‌سر که‌وته حه‌یزه‌وه ئایا رۆژووه‌که‌ی بۆ حیساب ده‌کرێت؟
نا رۆژووه‌که‌ی بۆ حیساب ناکرێت؛ بۆ نموونه خوشکێکی به‌ڕێز به‌ڕۆژووه هه‌تاکو ده‌گاته ده ده‌قه پێش بانگی ئێواره ئه‌و کاته ده‌که‌وێته سووڕی مانگانه‌وه رۆژووه‌که‌ی بۆ حیساب ناکرێت.
- رۆژێک پاش پاکبوونه‌وه‌ی سووڕی مانگانه به‌ڕۆژوو بووم هیچ خوێنێکم نه‌دی پاشان دڵۆپێک خوێنم بینی..
-
مامۆستا گیان رۆژێک پاش پاکبوونه‌وه‌ی سووڕی مانگانه به‌ڕۆژوو بووم هیچ خوێنێکم نه‌دی پاشان دڵۆپێک خوێنم بینی به‌ڵام رۆژووه‌که‌م نه‌شکاند؛ ئایا رۆژووه‌که‌م قبووڵه یان نا؟
به‌ڵێ رۆژووه‌که‌ت قبووڵه إن شا‌ء اللّه، یه‌ک نوقته‌و دوو نوقته‌ش ته‌ئسیری نابێت وه‌کو سه‌یدنا عه‌لی کوڕی ئه‌بی تالیب (خوا لێی رازی بێت) ده‌یفه‌رموو: «إِذَا رَأَتِ الْمَرْأَةُ بَعْدَ مَا تَطْهُرُ مِنَ الْحَيْضِ مِثْلَ غُسَالَةِ اللَّحْمِ، أَوْ قَطْرَةِ الرُّعَافِ، أَوْ فَوْقَ ذَلِكَ أَوْ دُونَ ذَلِكَ، فَلْتَنْضَحْ بِالْمَاءِ، ثُمَّ لِتَتَوَضَّأْ وَلْتُصَلِّ وَلَا تَغْتَسِلْ، إِلَّا أَنْ تَرَى دَمًا غَلِيظًا فَإِنَّمَا هِيَ رَكْضَةٌ مِنَ الشَّيْطَانِ فِي الرَّحَمِ»[1]، یه‌عنی ئه‌گه‌ر نوقتهنوقته بێت هیچ ته‌ئسیرێکی له‌سه‌ر نییه، که‌واته هیچ ته‌ئسیرێکی له رۆژووه‌که‌ت نه‌کردووه خوای گه‌وره لێتی قبووڵ کات.
[1]. ابن أبيشیبة: 994؛ ئیمامی دارمی به‌م له‌فزه ریوایه‌تی کردووه: «إِذَا تَطَهَّرَتِ الْمَرْأَةُ مِنَ الْمَحِيضِ، ثُمَّ رَأَتْ بَعْدَ الطُّهْرِ مَا يَرِيبُهَا، فَإِنَّمَا هِيَ رَكْضَةٌ مِنَ الشَّيْطَانِ فِي الرَّحِمِ. فَإِذَا رَأَتْ مِثْلَ الرُّعَافِ، أَوْ قَطْرَةِ الدَّمِ، أَوْ غُسَالَةِ اللَّحْمِ، تَوَضَّأَتْ وُضُوءَهَا لِلصَّلَاةِ، ثُمَّ تُصَلِّي فَإِنْ كَانَ الدَمُ عَبِيطًا الَّذِي لَا خَفَاءَ بِهِ، فَلْتَدَعِ الصَّلَاةَ» (902).