X

گەڕان




رۆژوو >>  ڕۆژوو
  •    ئایا پیرۆزبایی کردن له یه‌کتری به بۆنه‌ی هاتنی ره‌مه‌زانه‌وه جائیزه؟
  • به‌ڵێ جائیزه و ئیشکالێکی تێدا نیه؛ پێغه‌مبه‌ری خوا – علیه ‌الصلاة والسلام - مژده‌ی هاتنی ره‌مه‌زانی ئه‌دایه‌وه به خه‌ڵکه‌که هه‌ر وه‌کوو ئه‌یفه‌رموو: « أيها الناس قد أظلكم شهر عظيم مبارك»[1]. سه‌حابیه به‌ڕێزه‌کانیش له سه‌رده‌می خۆیشیا - علیه‌ الصلاة والسلام - و له دوای خۆیشی به هه‌مان شێوه مژده‌یان ئه‌دا به یه‌کتری و یه‌کتریان هان ئه‌دا له سه‌ر عیباده‌ت کردن؛ به‌م شێوه‌یه ئه‌شێت ئینسان پیرۆزباییه‌که‌ بکات؛ واللّه تعالی أعلم.