- ئایا جائیزه شه‌ش رۆژ رۆژووی شه‌شه‌ڵان بگرم و نییه‌تی قه‌رزیشی لێ بێنم؟
-
زۆر له مامۆستایانی ئایینی له کوردستان فه‌توایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که هه‌رکه‌سێک قه‌رزاری ره‌مه‌زان بوو شه‌ش رۆژی شه‌شه‌ڵان بگرێت هه‌م به قهرزانهوهکه بۆی حسێبه هه‌م به سوننه‌ت گرتنی شه‌شه‌ڵانه‌که‌ی بۆ حسێبه! به‌ڵام ئه‌مه پێ ناچیت که وا بێت هه‌روه‌کو ئیبنوعوسهیمین (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له کتێبی «الشرح الممتع»دا[1] روونی کردۆته‌وه؛ ده‌فه‌رموێ: «وا نازانم وه‌ها بێت چونکه فه‌رمووده‌که‌ی ئهبوئهییووبی ئه‌نساری (خوای لێ رازی بێت) رۆشنه‌و راشکاوه که پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) ده‌فه‌رموێ: «مَنْ صَامَ رَمَضَانَ ثُمَّ أَتْبَعَهُ سِتًّا مِنْ شَوَّالٍ، كَانَ كَصِيَامِ الدَّهْرِ»[2]؛ « ئه‌و که‌سه ره‌مه‌زانه‌که‌ی به‌ڕۆژوو بووه‌و پاشان شه‌ش رۆژی شه‌ووالی به‌دوادا گرتووه وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌موو عومری به‌ڕۆژوو بووبێت» بۆیه ئه‌م که‌سه که هێشتا قه‌رزاری ره‌مه‌زانه قه‌رزه‌که‌ی له‌سه‌ر ماوه و ره‌مه‌زانه‌که‌ی به ته‌واوی نه‌گرتووه‌و ته‌بعه‌ن فه‌رمووده‌که‌ش نایگرێته‌وه! تۆ ره‌مه‌زان سی رۆژه سێ رۆژت لێ خواردووه شهووالهکه سێ رۆژی لێ بگره بۆ ته‌کمیله‌ی قه‌رزه‌که‌ت پاشان شه‌شه‌که به‌ڕۆژوو به؛ چۆنکه که ده‌فه‌رموێ: «ثُمَّ» یه‌عنی «پاشان»، دیاره دوای ئه‌وه‌یه که رۆژووی ره‌مه‌زانه‌که‌ی ته‌واو کردووه نه‌ک کاتێک که ره‌مه‌زانه‌که ته‌واو بووبێت! ره‌مه‌زان ته‌واو بووه تۆ پێنج رۆژ قه‌رزاری، تۆ که پێنج رۆژی ره‌مه‌زانه‌که‌ت نه‌گرتووه‌و قه‌رزاری واته قه‌رزاری خوای په‌روه‌ردگاری، ده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیهالصلاة والسلام) ده‌فه‌رموێ: قه‌رزی خوای په‌روه‌ردگار شایانتره زووتر پێش خرێت و زووتر بدرێته‌وه که‌وابوو تۆ قه‌رزه‌که‌ی خوای په‌روه‌ردگار بده‌یته‌وه باشتره. که‌وابوو سه‌ره‌تا پێنج رۆژ بگه‌ره‌وه له شه‌ووال ئه‌گه‌ر ویستت له رۆژی دوای جه‌ژنه‌وه به‌ڕۆژوو به یان دواتر پێنج رۆژه‌که‌ت که گرته‌وه قه‌رزه‌که‌ی ره‌مه‌زانت ته‌کمیل کردووه ئیتر شه‌ش رۆژه سوننهتهکهش بگره. یه‌عنی تۆ ره‌مه‌زانه‌که به نوقسانی مه‌خه‌ره لاوه سوننه‌ت بگری، مه‌علوومه که ده‌بێت فه‌رزیش بخه‌ینه پێش سوننه‌ت.
[2]. مسلم: 1164؛ أبو داود: 2433.
- هه‌ر ره‌مه‌زانێ چه‌ند رۆژم لێ خواردووه نه‌مگرتۆ‌ته‌وه فیدیه‌ی هیچیشم نه‌داوه
-
من رۆژوویه‌ک زۆر قه‌رزارم، هه‌ر ره‌مه‌زانێ چه‌ند رۆژم لێ خواردووه نه‌مگرتۆ‌ته‌وه فیدیه‌ی هیچیشم نه‌داوه ئه‌گه‌ر بیگرمه‌وه چوار مانگ زیاتره؛ من چی بکه‌م؟ ده‌بێت هه‌مووی بگرمه‌وه؟ ناشتوانم فیدیه‌ی هه‌مووی بده‌م.
رۆژووه‌کانت ته‌بعه‌ن له‌سه‌ره‌و قه‌رزه له‌سه‌رت. خۆت ده‌ڵێی هه‌مووی کۆ بۆته‌وه‌و بووه به چوار مانگ، که‌وابوو تۆ فه‌رزه له‌سه‌رت چوار مانگ رۆژوو بگریته‌وه، قورسیش نییه حیسابی بکه، دووشه‌ممان و پێنجشه‌ممان به‌ڕۆژوو به، هه‌م سوننهتهکهیهو هه‌م قه‌رزه‌که‌ش ده‌ده‌یته‌وه یان سێزده‌و چوارده‌و پازده‌کانی هه‌موو مانگێک یان شه‌شه‌ڵان و موحه‌ڕڕه‌م و نۆمینه‌ی حاجیان دێت و ئه‌وانه‌ی تر ده‌توانی به‌ڕۆژوو ببی به‌رده‌وام و ئه‌وانه بگریته‌وه إن شا‌ء اللّه و ورده‌ورده رۆژووه‌کانت ته‌واو ده‌بێت. فیدیهکهشیت به‌ڵێ له‌سه‌ره، به‌ڵام فیدیه‌ی یه‌ک جار ده‌ده‌یت؛ یه‌عنی بۆ نموونه چوار مانگه‌که ده‌کاته ١٢٠ رۆژ جه‌نابت پێویسته فیدیه‌ی ئه‌و ١٢٠ رۆژه بده‌ی ئه‌گه‌ر هه‌تبوو، ئه‌گه‌ر نه‌تبوو فیدیهکهشت له کۆڵ ده‌بێته‌وه.
- نوێژ ناكات و ده‌یه‌وێت فیدیه‌ی رۆژووه‌كانی بدات..
-
ئه‌گه‌ر که‌سێک موسوڵمان بێت به‌ڵام نوێژ نه‌کات بیه‌وێت فیدیه‌ی رۆژووه‌که‌ی بدات به‌هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌خۆشینی درێژخایه‌نی هه‌یه ئایا فیدیه‌ی بۆ دروسته؟
به‌ڵێ، بێگومان دروسته؛ کابرا نوێژ ناکات به‌ڵام باوه‌ڕی به نوێژ هه‌یه، باوه‌ڕی به رۆژوو هه‌یه، رۆژوووه‌کانی پێ ناگیریێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی نه‌خۆشه‌و نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌یه فیدیه‌که‌ی ده‌دات، بۆ سی رۆژه‌که سی فیدیه ده‌دات واته ژه‌می مامناوه‌ندی خواردن و بۆیشی ده‌بێت به که‌فاره‌تی رۆژووه‌که‌ی إن شا‌ء اللّه. به‌ڵام وه‌سیه‌تیشم ئه‌وه‌یه حه‌تمه‌ن نوێژه‌کانی بکات و نه‌یانفه‌وتێنێت.
- ته‌مه‌نم چوارده ساڵه له‌م ره‌مه‌زانه ئیمتحانم هه‌بوو، یه‌ک رۆژ رۆژووم نه‌گرت ئایا له‌سه‌رمه بیگرمه‌وه؟
-
ته‌مه‌نم چوارده ساڵه له‌م ره‌مه‌زانه ئیمتحانم هه‌بوو، یه‌ک رۆژ رۆژووم نه‌گرت ئایا له‌سه‌رمه بیگرمه‌وه؟
به‌ڵێ، به ته‌ئکید له‌سه‌رته بیگریته‌وه، إن شا‌ء اللّه دوای ره‌مه‌زان له رۆژێکی دووشه‌ممه یان پێنجشه‌ممه‌دا یان له موحه‌ڕڕه‌مدا یان له شه‌شه‌ڵاندا دوای ره‌مه‌زان بیگره‌وه؛ خوای گه‌وره لێت قبووڵ کات.
- جیماعی له رۆژی ره‌مه‌زاندا کردووه؛ خۆی به‌ڕۆژوو بووه‌و ژنه‌که‌شی له سووڕی مانگانه‌دا بووه! حوکمی چییه؟!
-
جیماعی له رۆژی ره‌مه‌زاندا کردووه؛ خۆی به‌ڕۆژوو بووه‌و ژنه‌که‌شی له سووڕی مانگانه‌دا بووه! حوکمی چییه؟!
یه‌که‌م: کابرا ته‌وبه‌ی له‌سه‌ر بکات.
دووه‌م: ده‌بێت که‌فاره‌تی بدات.
سێیه‌م: رۆژووه‌که‌ش قه‌رزاره‌و ده‌بێت بیگرێته‌وه چونکه پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) له‌و فه‌رمووده‌ی که ته‌به‌ڕانی ریوایه‌تی کردووه‌و شێخی ئه‌لبانی (ره‌حمه‌تی خوایان لێ بێت) به سه‌حیحی داناوه فه‌رمووی: «صُومُوا يَوْمًا مَكَانَهُ»[1]؛ «رۆژێک له‌جیاتی ئه‌و رۆژه بگرنه‌وه». ژنه‌که هیچی له سه‌ر نییه له مه‌وزووعی رۆژوو گرتنه‌وه‌که‌دا چونکه ئه‌و ئه‌سڵه‌ن له سووڕی مانگانه‌دا بووه. ئینجا مادام ئافره‌ته‌که له حه‌یزدا بووه کابرا له نیو دینار زیاتر ده‌کاته‌وه به خێر‌و ده‌یبه‌خشێته‌وه واته زیاتر له نیومسقاڵ زێڕ، ژنه‌که‌ش ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌ست بووبێت و مێرده‌که‌ی ناچاری نه‌کردبێت پێویسته نیومسقاڵ زێڕ ببه‌خشێته‌وه وه‌کو که‌فاره‌تی.
[1]. الطبراني: 12027؛ النسائي: 3287.