خه‌ڵکێک ئه‌خوات و ئه‌خواته‌وه‌و ئه‌ڵێ: هێشتا فه‌جری سادق نه‌بووه و ئێعتماد به بانگه‌که ناکات، رای ئێوه چییه؟
به راستی من ئه‌مه‌م زۆر پێ سه‌یره! عه‌زیزانی من خه‌ڵکه‌که‌مان به‌ره‌و ئینحیرافێکی زۆر رۆیشتوون، تاغووتانی حوکم حه‌زیان له‌م ئینحیرافاتانه‌یه، سه‌دان جه‌نگ و جیدال دروست ده‌که‌ن له‌م بابه‌تانه‌وه، ده‌یان گومان دروست ئه‌که‌ن له سه‌ری. برا تۆ بۆ پابه‌ند نابیت به بانگه‌که‌وه؟ بانگێک که ئه‌درێت ئیمامه‌که رێگای پێ داوه، ئه‌گه‌ر بانگه ئه‌له‌کترۆنیه‌که‌یش بێت مه‌لاکه مه‌سئووله له سه‌ری. دوای ئه‌وه ئێستا له هه‌موو شاره‌کانا ته‌قویم هه‌یه، لیستی خۆی هه‌یه له هه‌ر شوێنێک بیت، ئه‌گه‌ر لێی موتمه‌ئین بووی به پێی ئه‌و لیسته بکه. ئه‌و که‌سانه‌یش که له ئه‌ورووپا ده‌ژین ده‌زانم و ئاگام لێیه که تووشی کێشه بوون، له نه‌رویجیش ئه‌و بشێویه دروست بووه، جاری وای هه‌یه هه‌ر مزگه‌وتێک به که‌یفی خۆی بانگ ده‌دات! سبحان اللّه هه‌ر دوێنێ بۆ بانگی به‌یانی دوو مزگه‌وت ده‌وری سه‌عاتێک و چاره‌ک فه‌رقیان بوو!! یه‌کیان ئه‌ڵێت دوو و چاره‌ک ده‌س هه‌ڵ بگره له خواردن، یه‌کیان ئه‌ڵێت نا سێ و نیو ده‌س هه‌ڵ بگره، سێ و سی و په‌نج ده‌قه ! ئاخر چۆن وا ئه‌بێت؟ به‌ڵێ مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی و سێ مه‌زهه‌به‌که‌ی تر فه‌رقیان هه‌یه، حه‌نه‌فییه‌کان دائیمه ته‌ئخیری ئه‌که‌ن، چ له نوێژ‌و چ له رۆژوو؛ ئێوه ئێعتیماد مه‌که‌نه سه‌ر ئه‌وه. تۆ له وڵاتێکی ئه‌ورووپی ئه‌ژیت، له دێیێکی به ته‌نیا، بۆ خۆت له ئه‌نته‌رنێتا ئه‌و دێیه ئه‌دۆزیتۆ که خۆر که‌ی ئاوا ئه‌بێت، که‌وابوو تۆ خۆر ئاوا بوونه‌که‌ت زانی، پاشان به پێی « ثُمَّ أَتِمُّواْ الصِّيَامَ إِلَى الَّليْلِ» [البقرة: 187] رۆژووه‌که‌ت به‌رده‌وام بکه تا کاتی خۆر ئاوابوونه‌که، له هه‌ر شوێنێکی دونیا بیت خۆر ئاوا بوونه‌که ئه‌بینی، ئیتر پێویستی به ئه‌وقاف نیه! خوای گه‌وره نوێژ و رۆژوو و ئه‌مانه‌ی هه‌موو خستووه‌ته دیارده گه‌ردوونیه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ حوججه‌ت نه‌بێت و بڵێیت وه‌ڵا یا ره‌ببی خوایه وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی کوردستان وا ئه‌مری ده‌ر کرد! حه‌قت چییه به سه‌ر وه‌زاره‌تی تاغووتانه‌وه؟ تۆ مه‌سئولی له‌وه‌ی خۆر‌ت بینی ئاوا بووه رۆژووه‌که‌ت بشکێنیت، ئه‌گه‌ر له ناو شارێکی زۆر قه‌ره‌باڵغایت و نایبینی له به‌ر بینای به‌رز یان دووه‌که‌ڵه یان هه‌وره یان هه‌ر شتێکی له‌و بابه‌تانه‌یه به پێی سه‌عاته‌که ئه‌ڕۆیت به رێگایا، ئه‌مڕۆ ئاسانیش کراوه ته‌کنۆلۆجیایش ئاسانه و ئه‌توانی ته‌له‌فۆن بۆ خه‌ڵکی تر بکه‌یت و ئیهتیمامی پێ بده، ئیتر ناگه‌یته ئه‌و نه‌تیجه بشێویه. له‌م سه‌ریشۆ پارشێوه‌که‌ت هه‌روا حیساب بکه، به پێی ئایه‌تی «حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ» [البقرة: 187] تا کاتی سپێده (فه‌جری سادق) بۆت هه‌یه بخۆیت و بخۆیته‌وه ئیتر بۆچی خه‌ڵک سه‌رت لێ بشێوێنێت یان بۆچی خۆت سه‌ر له خۆت ئه‌شێوێنیت؟ ئه‌م مۆدێله تازه‌یه دروست بووه؛ وه‌ڵا نیو سه‌عات دوای فه‌جریش من نان ئه‌خۆم، نیو سه‌عات پێش بانگ دانیش نان ئه‌خۆم! برا ئه‌وه رۆژووی شه‌یتانه تۆ رۆژوو بۆ کێ ئه‌گریت، بۆ خوای گه‌وره‌ی ناگریت؟ ده‌ی خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: رۆژووه‌که‌ت درێژ بکه هه‌تاوه‌کوو شه‌و، ده‌ی تۆ نیو سه‌عات پێشتر بۆ نانت خواردووه؟ به‌ڕاستی جێی داخه که ئه‌و خه‌ڵکه که‌وتووه‌ته ئه‌و وه‌زعانه‌وه و مه‌سئوولیه‌تی هیچ که‌سێکیش له سه‌ری لا ناچێت چۆنکه دیارده‌ی گه‌ردوونیه و تۆ خۆت ئه‌بێت سه‌یری خۆر بکه‌ی و بیزانی.