مافی قورئان زۆرن؛ یه‌که‌م ده‌بێت ئیمانی پێ بهێنین، باوه‌ڕی پێ بهێنین که ئه‌مه قورئانه‌و په‌یامی خوای په‌روه‌ردگاره‌و فه‌رمایشتی ئه‌و زاته پاکهیهو له خوای گه‌وره‌وه هاتووه و تهسدیقیشی بکه‌ین.
دووه‌م: تیلاوه‌ت و خوێندنی ئه‌م قورئانه، جا به شێوازی ته‌جویدیش بێت و حه‌قی حه‌رفه‌کانی بده‌ین و سیفه‌ته‌کانی حهرهفهکان به شێوه‌یه‌کی جوان و ره‌وان ده‌رببڕین.
مافی سێیه‌می لهبهرکردنێتی؛ تۆ پێویستت به‌وه هه‌یه که سووره‌تی فاتیحه له به‌ر بکه‌یت، چونکه مه‌رجی نوێژه‌که‌ت خوێندنی فاتیحهکهیه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر کردنی سووره‌ت و ئایه‌تی تریش؛ خۆ ناشێت ئه‌وانه به کوردی بخوێنرێن.
مافی چواره‌م مافی سه‌ره‌نجدان و وردبوونه‌وه لێی و تێگه‌یشتنه لێی؛ ئه‌وه‌ش دیسان مافێکی قورئانه له‌سه‌ر قورئانخوێن، له‌سه‌ر موسوڵمان که پێویسته.
مافێکی پێنجه‌م بریتییه له مافی کار پێکردنی که مادام ئێمه قورئانه‌که فێر بووین و زانیمان ئه‌مه ئه‌حکامی قورئانه، پێویسته تهتبیقیشی بکه‌ین.
مافێکی تر ئه‌وه‌یه که بگه‌ڕێینه‌وه لای و به داوه‌ری دابنێین، ئه‌گه‌ر ئیختلاف که‌وته نێوانمانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌که‌مان یه‌کلایی بکه‌ینه‌وه‌و راجوێ نه‌بین دێینه‌وه بۆ لای قورئان، بۆ خزمه‌ت قورئان و ئایه‌ته‌کانی: «وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِن شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ» [الشّوری: 10]؛ «له‌هه‌ر شتێکدا کێشه‌و رای جیاوازتان بوو، ئه‌وه سه‌رئه‌نجامی بڕیاره‌که‌ی بۆ خوا خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه».
خاڵێکی تریشی ئه‌وه‌یه که به مه‌زن دایبنێین، چونکه که‌لامی خوای په‌روه‌ردگاره: «مَّا لَكُمْ لَا تَرْجُونَ لِلَّهِ وَقَاراً» [نوح: 13]؛ «». له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته به رێزه‌وه سه‌یری بکه‌ین، به ده‌ستنوێژه‌وه کیتابه‌که هه‌ڵبگرین له خوێندنیدا، له نه‌قڵ کردنیاو هه‌روه‌ها؛ نه‌ک کاتێک که له جانتایهکدایهو جانتاکه نه‌قڵ ده‌که‌ین، ئه‌و کاته ده‌ستنوێژیشت نه‌بێت ده‌شێت.
مافێکی تری له‌سه‌رمان ئه‌وه‌یه که بیگهیێنینهوه به خه‌ڵکی، روونی که‌ینه‌وه بۆ خه‌لکی و خه‌ڵکی فێر که‌ین؛ پێغه‌مبه‌ری نازدار (صلّی اللّه علیه وسلّم) ده‌فه‌رموێ: «خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ القُرْآنَ وَعَلَّمَهُ» [البخاري: 5027]؛ «چاکترینی ئێوه ئه‌و که‌سه‌تانه که فێری قورئان ده‌بێت و فێری خه‌ڵکیشی ده‌کات». بۆیه پێویسته ئه‌م قورئانه فێر ببین و فێری خه‌ڵکیشی بکه‌ین و بیگهیهنینهوه به خه‌ڵکی تر.
مافێکی تر که خه‌ڵک تا راده‌یه‌ک لێی دووره له‌م سه‌رده‌مه‌دا که پزیشکی پێش که‌وتووه، به‌کارهێنانی قورئانه بۆ عیلاج، عیلاجی نهخۆشینمان. سه‌حابه‌ی به‌ڕێز سووهری فاتیحه‌یان به کار هێناوه بۆ عیلاجی دووپشک که داویه‌تی به کابرایه‌که‌وه، یان بۆ یه‌کێکی تر که سه‌رعی بووه واته فێی لێ هاتووه یان په‌رکه‌می له‌گه‌ڵ بووه. ئیمامی ئیبنولقه‌ییم (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێ: له حه‌ره‌م زۆر جار خۆم عیلاج ده‌کرد هه‌ر به ئایه‌تی قورئان هه‌ر به سه‌ر خۆمدا ده‌مخوێند. به‌داخه‌وه خه‌ڵک زۆر دوور که‌وتۆته‌وه له‌م ئیستشفا واته داواکردنی شیفاو عیلاجه به قورئان، چاک بوونه‌وه به قورئان.
ئه‌مه هه‌ندێک له مافه سه‌ره‌کییه‌کانی قورئانی پیرۆزن و بێگومان مافی تریشی هه‌یه.