- موعته‌زیله چییه؟
-
موعته‌زیله چییه؟
ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره یارمه‌تیده‌رمان بێت به حه‌ول و قووه‌تی خۆی به ده‌رسێکی ته‌فسیلی یان به کۆمه‌ڵه ده‌رسێک باس له موعته‌زیله ده‌که‌ین وه‌کو یه‌کێک له‌و گرووپانه‌ی که له‌دوای سه‌حابه‌وه دروست بوون.
سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر ده‌رباره‌ی وشه‌ی «موعته‌زیله» قسه بکه‌ین، ئه‌وه خۆیان دیفاع له خۆیان ده‌که‌ن که گوایه ئه‌وه دوژمنان و ناحه‌زه‌کانمان ناویان لێ ناوین موعته‌زیله. موعته‌زیله له ئه‌سڵدا له کرداری «اعتَزَلَ»وه هاتووه واته «گۆشه‌گیر بوو». بۆیه که ده‌وترێت «الاعتزال» واته گۆشه‌گیربوون؛ بۆیه موعته‌زیله‌ش یه‌عنی ئه‌و که‌سه‌ی که گۆشه‌گیرییه‌که‌ی هه‌ڵبژاردووه.
به‌ڵام له رووی موستهلهح و زاراوه‌وه، موعته‌زیله به فێرقهیهک ده‌وترێت که له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی دووه‌می کۆچیدا ده‌رکه‌وتن و مه‌نهه‌جێکی ئه‌قڵییان هێنایه به‌رهه‌م، یه‌عنی کردیان به‌وه‌ی که باس له بابه‌ته‌کانی عه‌قیده‌ی ئیسلامی بکه‌ن له رووی ئه‌قڵییه‌وه. ئه‌مانه زۆرتر ناسراون به یاوه‌رانی واسیلی کۆڕی عه‌تا؛ واسیلی کوڕی عه‌تا قوتابیی شێخ حه‌سه‌نی به‌سری بوو (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) و له هه‌مان شوێندا داده‌نیشت که ئه‌و ده‌رسی ده‌وته‌وه‌و له هه‌مان حه‌له‌قه‌ی ئه‌ودا بوو. جا چه‌ند ریوایه‌تێک له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه که بۆچی ناونران موعته‌زیله. شه‌هرستانی خاوه‌نی کتێبی «الملل والنّحل» که یه‌کێکه له مێژوونووسانی ناسراو و پسپۆڕ له بواری ناساندی کۆمه‌ڵ و گرووپه‌کان و ئه‌و فیرقانه‌ی که له ناو ئه‌هلی ئیسلامدا ده‌رکه‌وتن، باس له‌م پیاوه ده‌کات واته له واسیلی کوڕی عه‌تاو ریوایه‌تێک ده‌گێڕێته‌وه به‌م شێوه‌یه که له مه‌جلیسێکی حه‌سه‌نی به‌سریدا کابرایه‌ک هاته ژووره‌وه له حه‌سه‌نی به‌سری پرسی و وتی: له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا کۆمه‌ڵێک په‌یا بوون دید و تێڕوانینیان به‌رانبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که که‌بائیر واته تاوانه گه‌وره‌کان وه‌کوو زیناو شه‌راب خواردن و قه‌تڵ و ئه‌مانه ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه که به لای ئه‌وانه‌وه ئه‌م که‌سانه کافر بوون و له دین و ئوممه‌ت چوونه‌ته ده‌ره‌وه؛ ئه‌مانه قه‌ومێکن پێیان ده‌وترێت وهعیدییهی خه‌واریج. له‌ناو خه‌واریجدا گرووپێکی تر هه‌یه که ناوی وهعیدییهیه، باوه‌ڕیان وایه که هه‌ر که‌سێک گوناحی گه‌وره بکات کافر ده‌بێت پێی. پاشان کابرا وتی جه‌ماعه‌تێکی تریش هه‌ن له به‌رانبه‌ردا ئه‌م گوناحه کهبیرانه به شتێکی گه‌وره دانانێن و ده‌ڵێن مادام ئیمانی هه‌یه ئه‌مه زه‌ره‌ری نییه بۆ ئیمانه‌که‌ی، پێیان وایه که عه‌مه‌ل و کرده‌وه به‌شێک نییه‌و روکنێک نییه له پێکهاته‌ی ئیمانه‌که؛ ئه‌مانه‌ش مورجیئه‌ن. یه‌عنی له‌و به‌ره‌وه وهعیدییه هه‌یه که خه‌واریجن و باوه‌ڕیان وایه که هه‌رکه‌سێک گوناحه گه‌وره‌کان بکات کافر بووه، له‌م به‌ریشه‌وه مورجیئه هه‌ن که ده‌ڵێن زینا یان هه‌ر تاوانێکی گه‌وره‌ی تری کردووه مادام ئیمانداره زه‌ره‌ری بۆی نییه چونکه رێسا لایان ئه‌وه‌یه که «لا یَضُرُّ مَعُ الإیمانِ مَعصیةٌ»؛ «گوناح و تاوان ته‌ئسیری له‌سه‌ر ئیمان نییه».
ئینجا پێش ئه‌وه‌ی حه‌سه‌نی به‌سری جواب بداته‌وه واسیلی کوڕی عه‌تا جوابی دایه‌وه؛ وتی من ده‌ڵێم ئه‌و که‌سه‌ی که که‌بیره‌ی کردووه نه موسوڵمانێکی موتڵه‌قه‌و نه کافرێکی موتڵه‌قه، ئه‌مه له مهنزیلهیهکدایه له نێوان دوو مه‌نزیله‌دا (منزلةٌ بین المنزلتَینِ)، له پله‌و ئاست و شوێنێکدایه له نێوانی ئه‌م دوو پله‌و ئاست و شوێنه‌دا، نه موسوڵمانه نه کافره! ئیتر جه‌ده‌لێکی دروست کرد. پاشان هه‌ستا رۆیشت و له‌لای کۆڵه‌که‌یه‌کی مزگه‌وته‌که‌وه دانیشت؛ ئیتر وتیان: «اعتَزَلَنا واصلٌ»؛ «واسیل که‌ناری گرت لێمان و دوور که‌وته‌وه لێمان». ورده‌ورده هه‌ندێک که‌سی تر که ته‌ئیدیان کرد چوون بۆ لای ئه‌و و ئیتر ئاوا ناو نران به موعته‌زیله، واته ئه‌وانه‌ی له‌و حهلهقهیه گۆشه‌گیر بوون.
یه‌کێکی تر که ناوی عه‌بدولقادری بهغدادییهو ئه‌ویش هه‌روه‌کو شه‌هرستانی خاوه‌نی مهوسووعهیهکه ده‌رباره‌ی ئه‌و گرووپ و کۆمه‌ڵانه‌ی که له‌ناو ئه‌هلی ئیسلامدا دروست بوون، ئه‌و ریوایه‌تێکی تر ده‌گێڕێته‌وه که واسیلی کوڕی عه‌تا کاتێک که ئه‌م رهئیهی ده‌ربڕی وتی فاسق نه ئه‌وه‌یه موسوڵمان بێت و نه ئه‌وه‌یه کافر بێت؛ ئیتر دوایی حه‌سه‌نی به‌سری له مه‌جلیسه‌که ده‌ری کرد و رفیقێکی خۆی که ناوی عه‌مری کوڕی عوبه‌یده ئه‌ویش ئیلتیحاقی پێوه کرد و دوایی زۆرتر بوون و پێیان ده‌وترا موعته‌زیله.
به‌هه‌رحاڵ هه‌ر یه‌کێک له‌م ریوایه‌تانه بێت یان هه‌ندێکی بۆچوون و ریوایه‌تی تر وه‌ک موستهشریقهکان که زۆرتر ئیعتیماد ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێن نه ئه‌وه خۆی فیرقه‌یه‌کی سیاسی بووه دروست بووه، به‌هه‌رحاڵ به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌ڵێین موعته‌زیله گرووپێک بوون له‌و سه‌رده‌مه‌دا دروست بوون و دوایی بوونه‌وه به بیست و یه‌ک جه‌ماعه‌تی تر، یه‌عنی ئه‌م جه‌ماعه‌ته له‌گه‌ڵ واسیل، و دوایی نه‌ززام هات و گرووپێک له‌گه‌ڵ ئه‌و و دوایی سۆومامهی کوڕی ئهشرهس، هه‌ر یه‌کێک له‌م قیادیانه، له‌م به‌رپرسه گه‌ورانه‌یان گرووپێکی شوێن ده‌که‌وت و له دید و تهسهووراتێکدا، له شتێکدا ئیختیلافاتیان تێ ده‌که‌وت.
جا گرووپه‌کانی موعته‌زیله به شێوه‌یه‌کی گشتی له سه‌ر پێنج خاڵ موتته‌فیقن که پێی ده‌وترێت «الأصول الخمسة» واته پێنج بنه‌مای سه‌ره‌کی که له‌سه‌ری موتته‌فیقن:
یه‌که‌م: ته‌وحید؛ مهشهوورترین داعی و موئه‌للیف و بیرمه‌ندی گه‌وره‌یان ناوی قازی عهبدولجهبباری هه‌مه‌دانییه که له فیقهدا شافیعی مه‌زهه‌ب بووه؛ ئه‌م پیاوه ساڵی 320 ک.م. کۆچی دوایی کرد، سه‌ره‌تا ئه‌شعه‌ری بوو پاشان بوو به موعته‌زیله‌و یه‌کێکه له‌وانه‌ی که کتێبی داناوه له سه‌ر ئه‌م ئوسووله. کتێبێکی هه‌یه به ناوی «المُغني» که تێیدا شه‌رحی ئه‌و ئوسووله‌ی خۆیان ده‌کاته‌وه.
دووه‌م: عه‌دل.
سێیه‌م: «الوعد والوعید».
چواره‌م: «المنزلة بین المنزلتین» که ئاماژه‌مان پێدا.
پێنجه‌م: فه‌رمان به چاکه‌و به‌رهه‌ڵستی کردن.
به شێوه‌یه‌کی گشتی موعته‌زیله ناسراون به‌وه‌ی که فیرقه‌یه‌کی ئه‌قڵین واته دائیمه‌ن هه‌موو قیاسێک، هه‌موو شتێکی قورئان و سوننه‌ت به ئه‌قڵ ده‌پێون. جا موعته‌زیله خۆی له ژێر کاریگه‌ری ئێجگار زۆری جههمییهدایه له بابه‌تی ئه‌سماء و سیفاتدا، له باسی قیامه‌تدا، له ره‌دکردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌دا. ئینجا به‌رهه‌ڵستکاره‌کان و بهرانبهرهکانیشیان زۆرن؛ ئه‌شاعیره له‌لایه‌که‌وه، رهوافیز له‌لایه‌کی تره‌وه له هه‌ندێک شت‌دا به‌رانبه‌ریانن.
به هه‌ر حاڵ موعته‌زیله یه‌کێکن له‌و گرووپانه‌ی که له تاریخی ئیسلامدا ده‌رکه‌وتن و خاوه‌نی مه‌نهه‌جی خۆیانن. له‌م سه‌رده‌مه‌شدا زۆر که‌س له‌وانه‌ی که پێیان ده‌ڵێن قورئانییه‌کان، له‌سه‌ر هه‌ندێک له بنه‌ماو ئوسوولی موعته‌زیله ده‌ڕۆن به‌ڵام مه‌رجیش نییه وه‌کو ئه‌وان موعته‌زیله بن. جا وه‌کو وتیشمان خۆیان بوون به بیست و یه‌ک فیرقهوهو له‌وه ئه‌چێ هه‌ر یه‌کێک له‌مانه‌ی سه‌رده‌میش بکه‌ونه ژێر کاریگه‌ری یه‌کێکیانه‌وه؛ یه‌کێک بکه‌وێته ژێر کاریگه‌ری سومامه‌ی کوڕی ئهشرهس له مه‌سئه‌له‌ی خه‌لقی قورئانداو یه‌کێک موته‌ئه‌سسیر ببێت به قازی عهبدولجهببارو هه‌روه‌ها.
ده‌رباره‌ی ره‌ددانه‌وه‌ی موعته‌زیله‌ش کتێب و بابه‌ت و نووسراوه زۆره، به‌ڵام نازانم ئایا به کوردیش کتێب نووسراوه یان نا؟! به‌ڵام بیستوومه که مامۆستا ئه‌حمه‌دی مه‌لا فایه‌ق له سه‌ر موعته‌زیله‌و خه‌واریجیش وتار‌و ده‌رسی هه‌یه‌ی شه‌رحی کردووه، بۆیه زۆر زه‌روورییه که هه‌رکه‌سێک جێ بایه‌خی بێت گویێ لێ بگرێت و ده‌رسی لێوه فێر بێت.
- جیاوازی نێوان سه‌له‌فی و مه‌دخه‌لی و سۆفی چییه؟
-
سه‌له‌فی ئه‌وه‌یه که له‌سه‌ر مه‌نهه‌جی قورئان و سوننه‌ته، له تێگه‌یشتنی قورئان و به‌ڵگه‌کانی دا ده‌چێته‌وه سه‌ر بۆچوونی سه‌له‌ف و ئه‌و زانایانه‌ی که ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت ئیعتیباریان بۆ داناون وه‌ک ئیمامی ته‌به‌ری و قوڕتوبی و ئیبنو که‌سیر و ئیبنو عهتییهو ئه‌وانه. مه‌رجێکی تر پابه‌ندبوونه به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خواوه (علیه الصّلاة والسّلام) که له کتێبه‌کانی فه‌رمووده‌وانیدا وه‌ک شه‌ش کتێبه ناسراوهکهو مهسانید و سونه‌نی تری ئه‌هلی عیلمدا هه‌ن و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رموودانه‌ش هه‌ر به بۆچوونی سه‌له‌ف وه‌رده‌گرن پاشان به لێکدانه‌وه‌ی زانایانێکی وه‌کو ئیبنو حه‌جه‌ر و نه‌وه‌وی و سیووتی و ئه‌مانه‌ی تر که شه‌رحیان کردۆته‌وه. ئه‌مه له مه‌نهه‌جی وه‌رگرتن و تهلهققیدا.
پاشان له مه‌نهه‌جی سه‌له‌فیدا ده‌بێت دوور بکه‌ویته‌وه له فیرقه گومڕاکان، هه‌روه‌ها له بیدعه‌و و خوڕافات. پێویسته ئه‌حکام به ده‌لیله‌وه وه‌ربگریت هه‌روه‌کو ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) که بابه‌ته فیقهییه‌کانی هه‌موو به ده‌لیله‌وه هێناوه‌ته‌وه‌و ته‌رجیحی به‌ڵگه‌کانیشی داوه که مه‌زهه‌به‌کان ئیعتیمادیان کردۆته سه‌ری.
مه‌رجێکی تر موناسهڕه کردنی دینه‌که‌یه به گه‌یاندنی به‌لاغ و ته‌وحید و عیباده‌ته‌کان، ئامۆژگاری کردنی خه‌ڵکی، رۆیشتن له‌سه‌ر سلووکێکی موسته‌قیم وه‌کو ئه‌هلی تهقواکاری، گرتنه به‌ری رێگای سه‌حابه له کۆمه‌ڵکاری ئوممه‌تی، له په‌یوه‌ندی به موسوڵمانان و هه‌روه‌ها له بانگه‌وازی خوایی و له جیهادکردن له رێگای خوای گه‌وره‌دا. سه‌له‌فی راسته‌قینه ئه‌مه‌یه.
ئه‌مما ده‌رباره‌ی مه‌دخه‌لی، ئه‌وه کورت و موخته‌سه‌ر مه‌دخه‌لی یه‌عنی سه‌له‌فییه‌تی حاکمه‌کان، حاکمه کافره مولحیده موڕته‌ده‌کان! له‌و سه‌ری جیهانی ئیسلامه‌وه، له ئه‌ندۆنیزیاوه هه‌تاکو مه‌غریب یه‌ک مه‌دخه‌لی نا‌بینیت له خزمه‌تی ئه‌واندا نه‌بێت! چونکه مه‌دخه‌لییه‌کان ئێعتیماد ده‌که‌نه سه‌ر دوو قاعیده‌ی سه‌ره‌کی:
یه‌که‌م: «عدم جواز معارضة الحاکم مطلقا»؛ واته به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت به‌رهه‌ڵستی حاکم بکه‌یت، به هیچ شێوه‌یه‌ک! یه‌عنی حه‌تتا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ببوو به کافری مۆتڵهقیش ئه‌وه نابێت شۆڕشی به‌رانبه‌ر بکه‌یت و ئه‌مه‌ش ته‌بعه‌ن خیلافی هه‌موو موعتهقهدی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته له سه‌رده‌مانی سه‌حابه‌وه تا سه‌رده‌مانی خۆیان. که ئه‌مه ساڵح فهوزانیش زۆرتر باسی کردووه‌و له‌سه‌ری دوواوه.
دووه‌م: «عدمُ نصحِه علناً»؛ ئه‌وه‌ی مهدخهلییه ده‌ڵێت نابێت نه‌سیحه‌تی ره‌ئیسی وڵاته‌که یان مه‌لیک بکه‌یت به عه‌له‌نی! یه‌عنی نابێت هه‌ستی و بڵێیت: ئه‌رێ قوربان گیان ئاو و کاره‌بامان نییه ئه‌توانی جه‌نابت ئه‌مر بفه‌رموویت ئاو و کاره‌بامان بۆ بێت؟ هیچ مافێکی وای نییه! ئه‌مه‌ش قسه‌ی قۆڕه. جا ته‌سه‌وور بکه خاوه‌نی ئه‌م بۆچوونه ده‌ڵێ: وه‌ڵا تۆ نا‌توانیت نه‌سیحه‌تی ئه‌م حاکمه تاغووتهش بکه‌یت به عه‌له‌نی، ده‌بێت به گوێیدا بچرپێنیت! جا باشه من چۆن ده‌گه‌مه ئه‌و رهزاقورسهی کوڕی سه‌لمان، ئه‌و تاغووته مولحیده بێدینه؟ تاکو نه‌سیحه‌تی بکه‌م!
ئه‌مما ده‌رباره‌ی سۆفی؛ سۆفی ته‌بعه‌ن مهسلهکێکی کۆنه له سه‌ده‌ی دوو و سێی کۆچییه‌وه زیاتر ته‌شه‌نه‌ی کرد و بڵاو بۆوه. جا سۆفیه‌تی یه‌که‌م جار له سه‌ر کۆمه‌ڵه بنه‌مایه‌ک دروست بوو که سهرهکیتینیان زوهده؛ له‌ناو سه‌حابه‌و تابیعیندا که‌سانێک بوون به زوهده‌وه ناسرابوون وه‌ک ئهبوددهڕداء و سه‌لمانی فارسی و حه‌سه‌نی به‌سری و ئیبڕاهیمی ئه‌دهه‌م و ... . ئه‌مانه خۆیان زاهید ژیاون و شتێکی تهبیعیش بووه که خه‌ڵکانێکی تریش زوهدهکهیان لێ وه‌ربگرن.
پاشان که ئوممه‌تی ئیسلام تێکه‌ڵ به فارس بوون ورده‌ورده سۆفیگهرێتییهکهی مانه‌وی و زه‌رده‌شتی و پاشان سۆفیگه‌رێتی کۆنفۆشیۆسی چینی ورده‌ورده هاتنه ناو ئوممه‌تی ئیسلامه‌وه، ئیتر سۆفیگهرێتییهکه بوو به سێ رێگا:
هه‌ندێک که‌وتنه ژێر کاریگه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی ئیغریق و رۆمانییه‌وه؛ ئه‌مه‌ش بوو به دید و تێڕوانینێکی فه‌لسه‌فی ده‌رباره‌ی وه‌حدانییه‌تی خوای په‌روه‌ردگار.
یه‌کێکی تر سۆفیگه‌ریی ئیشراق بوو؛ واته له عیبادهت کردنی زۆر‌و سۆفیگهریێتییهکهو ریازهی نه‌فس و ژننههێنان و پۆشاکی خوری له به‌ر کردن و زوهد و ئه‌م جۆره شتانه‌و دوورکه‌وتنه‌وه له مهلهززاتی دنیا که‌سه‌که ده‌گاته ئیشراق، ده‌گاته ئه‌وه‌ی که به رێگای سۆفیگهرێتییهکهوه که له وه‌حی نزیک بۆته‌وه ئیتر هه‌ست به خوای په‌روه‌ردگار بکات.
ته‌بعه‌ن ئه‌م دوو رێگایه هه‌ردووکیان بیدعه‌ن.
سۆفیگهرێتییهکی تر که پیاوانێکی وه‌ک شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) کردوویانه یان ئیمامه به‌ڕێزه‌کانی تر، ئه‌وانه ته‌بعه‌ن له‌سه‌ر ئه‌ساسی قورئان و سوننه‌ت بوون و رۆیشتوون. نموونه‌یه‌کی تر شێخ جونه‌یدی به‌غدادییه (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) که پێی ده‌وترێت «شیخ الطائفة». ئه‌م سۆفیگه‌رێتییه هیچ ئیشکالاتێکی تێدا نییه.
بۆ ته‌فسیلی زیاتریش ده‌توانیت به‌رگی ته‌سه‌ووفی فه‌تاوای کوبڕای ئیبنو ته‌یمییه (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) بخوێنیته‌وه که زۆر به موفهسسهل و به جوانی هه‌مووی باس کردووه؛ هه‌روه‌ها عه‌بدوڕڕه‌حمانی دیمه‌شقی کتێبێکی هه‌یه له‌سه‌ر فیرقه سۆفیه‌کان که هه‌ر له پێشه‌کیی به‌رگی یه‌که‌مه‌وه ئه‌وانه‌ی به ته‌فسیل باس کردووه‌و خۆیشی پیاوێکی موحته‌ره‌م و موسوڵمان و عه‌قیده پاکه خوای لێ رازی بێت.
- من دۆستێکم هه‌یه شیعه‌یه‌و ده‌یه‌وێت ببێت به سوننی!
-
من دۆستێکم هه‌یه شیعه‌یه‌و ده‌یه‌وێت ببێت به سوننی و ده‌ڵێت بۆم سابیت بکه و بیسه‌لمێنه که مه‌زهه‌به‌که راسته!
یه‌که‌م شت که پێویسته له‌م بابه‌ته‌دا بزانین ئه‌وه‌یه که ئیختیلافی به‌ینی ئێمه‌و شیعه ئه‌وه‌یه که ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه که خوای گه‌وره شتی بیر چۆته‌وه یان نه‌یزانیوه‌و دوایی بۆی ده‌رکه‌وتووه! که پێی ده‌ڵێن دیارده‌ی «البُداء»؛ بۆ نموونه موحه‌مه‌دڕه‌زا موزه‌ففه‌ر سه‌رۆکی کوللیهی شیعه‌ی جه‌عفه‌ری له نه‌جه‌ف له کتێبی «عقاید الشیعة الإمامیة»دا ده‌ڵێت: بڕیار بوو ئیسماعیلی کوڕی جه‌عفه‌ر ببێت به ئیمام، به‌ڵام خوای گه‌وره بۆی ده‌رکه‌وت که مووسای کوڕی جه‌عفه‌ر (مووسای کازم) ببێت به ئیمام! جا ته‌بعه‌ن «بۆی ده‌رکه‌وت» یه‌عنی یه‌که‌م جار نه‌یزانیوه که ئه‌مه‌ش کوفره یان ئه‌وه‌ی که وتوویانه: «بیری چۆته‌وه»، ئه‌مه‌ش کوفره چونکه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيّاً» [مریم: 64]؛ «خوای په‌روه‌ردگاری تۆ فه‌رامۆشکار نییه‌و شتی بیر ناچێته‌وه». بۆیه هه‌ر دوو حاڵه‌ته‌که کوفرن؛ ئه‌مه کوفری یه‌که‌م که له عه‌قیده‌ی شیعه‌دا هه‌یه.
دووه‌م شت ئه‌وه‌یه که ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه ئه‌م قورئانه‌ی به‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) که هه‌تا ئێستاش له‌به‌رده‌ستماندایه ئه‌مه ئه‌و قورئانه نییه که له‌لای ئیمامی عه‌لی بووه! ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه قورئانێکی تر هه‌یه لای ئیمامه‌کان ماوه‌ته‌وه‌و ئێستا له‌لای ئیمامی مه‌هدییه و لاپه‌ڕه‌یه‌ک له‌و قورئانه به زه‌عم و خه‌یاڵی خۆیان، به ده‌ردی خۆیان ده‌ڵێن له لاهووری پاکستان چاپ کراو منیش کڕیبووم ئاوایه که ده‌ڵێت: «یَا أیُّهَا الَّذِینَ ءامَنُوا ءامِنُوا بِالرَّسُولِ وَالوَلِيِّ الَّذي بَعثناهُما إِلَیکُم یَهدِیانِکُم إلَی صِرَاطٍ مُّستَقَیمٍ»! ئه‌مه شتێکی پڕوپووچهو هه‌ر له رووی بهلاغیشهوه مامۆستایه‌کی زانکۆی ئه‌زهه‌ری میسری به‌راوردی کردۆته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر ئایه‌تێک له ئایه‌ته‌کانی قورئان و ده‌ریخستووه که چه‌ند لاوازی و زوعفی تێدایه‌و دیاریشه که قه‌ولی به‌شه‌ره. که‌وایه دووه‌م بۆچوونیان ئه‌وه‌یه که ئه‌و وه‌حیه‌ی که هاتووه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) که قورئانه‌که‌یه ده‌سکاری کراوه‌و ئه‌و قورئانه‌ی که له‌به‌ر ده‌ستی خه‌ڵکیدایه قورئانه سه‌ره‌کییه‌که نییه! به‌ڵێ ته‌بعه‌ن ئێستا ئه‌گه‌ر جه‌نابت ئه‌مه له ئاخووندێک بپرسیت ئاخوونده‌که راستییه‌که‌ی خۆیان ناڵێت، ده‌ڵێت: سوننی درۆ ده‌که‌ن و قورئانیش هه‌ر ئه‌مه‌یه که له‌به‌رده‌ستماندایه! به‌ڵام به هه‌موو درێژایی مێژووی شیعه ته‌نها چوار که‌س له زاناکانیان وتوویانه ئه‌م قورئانه هه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌مه‌و هه‌ر ئه‌وه‌یه که له‌به‌رده‌ستی پێغه‌مبه‌ری خواشدا بووه (علیه الصّلاة والسّلام)، هه‌ر ئه‌وه‌ی وهحیهکهیه!
پاشان باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه که له‌دوای پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) شه‌ش مانگ وه‌حی بۆ فاتیمه هاتووه! ئه‌وه‌ش له کتێبێکدایه به ناوی «فاطمة مِن المهد الی اللحد» که عه‌لی کۆرانی نووسیوێتی که شیعه‌یه‌کی لوبنانییه‌و کتێبێکی گه‌وره‌شه‌و باس له‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌و وه‌حیه له مه‌دای شه‌ش مانگدا هاتووه بۆ فاتیمه! دیاره وهحیهکهش هه‌مووی قورئانێکی تره‌و نووسراوه‌ته‌وه‌و تێکه‌ڵن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تر که له‌لای عه‌لی کوڕی ئه‌بی تالیب هه‌بووه و ئه‌وه بۆته‌وه به‌و موسحه‌فه‌ی که له‌لای ئیمامی مه‌هدییه!
پاشان ئیختیلافاتی تریشمان هه‌یه له‌سه‌ر خودی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام). پاشان عیسمه‌تی چوارده که‌سه‌که که دوازده ئیمامن و زه‌ینه‌ب و فاتیمه‌ش به مه‌عسووم ده‌زانن! به‌ڵام ئێمه بڕوامان وا نییه که هیچ که‌سێک مه‌عسووم بێت غه‌یری پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێ بێت).
ئینجا ئیختیلافاتی ترمان هه‌یه له عه‌قیده‌دا، له ته‌فسیردا، له قورئاندا، له فیقهدا، له ئه‌حکامدا، له هه‌موو شته‌کانی تردا ؛ئیختیلافاتمان زۆره. ئه‌وان به نیسبه‌تی یاوه‌رانه‌وه ده‌ڵێن هه‌موویان کافر بوونه‌ته‌وه چوبکه رازی بوون به خیلافه‌تی ئه‌بووبه‌کری سددیق جگه له پێنج یان حه‌وت یان نۆ یان سێزده که‌سیان نه‌بێت!
جا بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زاش بیت ئه‌گه‌ر بتوانی کتێبی «کسر الصنم» یان کتێبه‌کانی تری ئایه‌توڵڵا بورقه‌عی په‌یا بکه‌یت و بیانخوێنیته‌وه زۆر باشه. هه‌روه‌ها ده‌توانیت په‌یوه‌ندی بکه‌یت به ئه‌و مهوقیعانهوه که زیاتر له‌م بابه‌تانه‌دا ده‌دوێن. بۆیه وتیشم کتێبه‌کانی بورقه‌عی بخوێنیته‌وه چونکه ئایه‌توڵڵا بورقه‌عی بۆ خۆی شیعه بووه‌و ئایهتوڵڵاشهو ده‌ره‌جه‌یه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بوو و خۆیشی ره‌خنه‌کان ده‌گرێته‌وه؛ یه‌کێک له‌وانه ناوی «کسر الصّنم»ه واته بت شکاندن که ره‌خنه له حه‌دیس و ریوایه‌ته‌کانی خۆیان ده‌گرێته‌وه که له کتێبی «من لا یحضره الفقیه» یان ئوسوولی کافی یان له‌و مه‌راجیعه گه‌ورانه‌ی خۆیاندا هاتووه، ره‌خنه له‌وانه ده‌گرێته‌وه. جه‌نابت ده‌توانیت به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وانه زیاتر شاره‌زا ببیت؛ واللّه تعالی أعلم.
- پێت باشه گوێ له مه‌دخه‌لیه‌کان رابگرین
-
مامۆستا گیان پێت باشه گوێ له مه‌دخه‌لیه‌کان رابگرین، به‌تایبه‌تی مهدخهلیهکانی کوردستان؟
گرنگ ئه‌وه‌یه گوێ راگرتنه‌که له چی مه‌دخه‌لیه‌کان بێت؟ مهدخهلیهکانیش وه‌کو هه‌موو که‌سێکی تر قسه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت و قسه‌یان ره‌د ده‌کرێته‌وه؛ گرنگ ئه‌وه‌یه به ده‌لیلی شه‌رعی قسه‌که‌یان وه‌ربگرین. مه‌دخه‌لیه‌کان له باسی ربووبییهتدا کۆڵه‌وارن؛ هیچ مه‌دخه‌لییه‌ک ناڕوات به‌دوای ده‌لیلی فه‌لسه‌فی و عیلمی مه‌نتیقدا، به‌دوای ئیسبات و سه‌لماندنی وجوودی خوای گه‌وره‌دا، باسه‌کانی نبووه‌ت و مه‌عاد و ئه‌مانه‌دا. بۆیه ئه‌مانه له شوێنێکی تره‌وه فێر ببه. ته‌وحیدی ئه‌سماء و سیفاتهکهش هه‌ر له زیمنی ئه‌مدایه.
به‌ڵام گومانی تێدا ننیه که ته‌وحیدی عیباده‌ته‌که زۆر باشه که لای مه‌دخه‌لیه‌کان فێر ببیت، چونکه هه‌موویت به ده‌لیلی شه‌رعی پێ ده‌سه‌لمێنن که چی تهوحیدهو چی شیرکه. که‌واته له ته‌وحیدی ئولووهییهتدا زانیاری باشیان هه‌یه‌و ته‌بعه‌ن گوێشیان لێ بگریت زۆر باشه.
ته‌وحیدی حاکمیهتهکه مه‌دخه‌لیه‌کان هه‌ر ناچن به لایدا، هه‌ر به بیدعه‌ی ده‌زانن! چونکه په‌یوه‌ندی به حاکمه‌وه هه‌یه. بۆیه ئه‌مه‌شیان نابێ لا بخوێنیت.
که‌وابوو لای مه‌دخه‌لیه‌کان ته‌وحیدی ئولووهیه‌ت بخوێنی هیچ ئیشکالێکی تێدا نییه. له ربووبیهتدا زانیاری‌یان نییه تا بتده‌نێ. حاکمیهتهکهش ئه‌وان باسی ناکه‌ن و به بیدعه‌ی ده‌زانن و قسه له‌سه‌ر سیاسه‌ت ناکه‌ن. که‌وابوو تۆ سیاسه‌تی شه‌رعی له لای مه‌دخه‌لی ناخوێنیت؛ چونکه ئه‌و ئه‌گه‌ر به‌و کابرا موڕته‌ده بڵێت وهلیئهمره، به حاکمه‌که بڵێت وه‌لی ئه‌مره که کافرێکی مه‌لعوونه بێ هیچ گومانێک، ئه‌وه ته‌بعه‌ن تۆش چه‌واشه ده‌کات ئه‌و کاته، به قسه‌ی زل و به ده‌لیلی بێ ده‌لیل رات ده‌کێشێت و ده‌تبات به‌ره‌و ئه‌وان. بۆیه نابێت ئه‌وانه‌یان لا بخوێنیت. به‌ڵام ته‌وحیدی ئولووهییه‌ته‌که که ئه‌کسه‌ره‌ن هه‌مووی له کتێبی ته‌وحیده‌که‌ی موحه‌ممه‌دی کوڕی عه‌بدولوه‌ههابه‌وه ده‌یهێنن که ته‌نها باس له ته‌وحیدی ئولووهیه‌ت ده‌کات. ئه‌مه خاڵی یه‌که‌م ده‌رباره‌ی ته‌وحید.
خاڵی دووه‌م: فیقهی ده‌لیل؛ هیچ گومانێکی تێدا نییه که مه‌دخه‌لیه‌کان فیقههکهیان زۆرتر به ده‌لیله‌وه وه‌رده‌گرن تا ئهشعهرییهک یان ماتوریدییهک یان ئیخوانییه‌ک. ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه که ئێمه بابه‌ته‌کان به ده‌لیل وه‌ر بگرین له‌وه‌دا که ئه‌مه حه‌ڵاڵه یان حه‌رامه، ئه‌مه جائیزه یان جائیز نییه. مهدخهلیهکانیش له‌م خاڵه‌دا ده‌ڕۆن به دوای ده‌لیلدا . بۆیه ده‌شێت له‌مه‌شدا بابگغتگغکان له‌وان وه‌ربگریت.
خاڵی سێیه‌م ئه‌وه‌یه که مه‌دخه‌لیه‌کان زیاتر پابه‌ندن به سوننه‌ته‌وه؛ ئه‌گه‌ر مه‌لایه‌کی ئه‌وقاف و یه‌کێکی ئیخوانی و یه‌کی موعته‌زیله‌و یه‌کێکی مه‌دخه‌لیش هه‌بێت و ئه‌مانه ئیختیلافیان بوو له‌وه‌ی که که‌ی به‌ربانگ ده‌که‌نه‌وه‌و که‌ی پارشێو کۆتایی پێ دێت، من بۆ خۆم چاو ده‌نووقێنم و له‌گه‌ڵ مهدخهلیهکهدا ده‌ڕۆم و ئه‌وانی تر وه‌رناگرم، نه موعته‌زیله‌و نه ئیخوانی و نه ئه‌شعه‌ری و نه ئهوقافیهکان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که مهدخهلییهکه مولتهزیمتره به سوننهتهکهوه. که‌وابوو تۆ ده‌توانیت ئه‌و بابه‌تانه‌یان لێوه وه‌ربگریت که به ده‌لیله‌وه به‌ستراون. ئاخر بۆیه وتیشمان ته‌وحیدی ئولووهیهتهکهیان لێوه وه‌ربگره چونکه ده‌لیلیان زۆر له‌سه‌ری هێناوه‌ته‌وه که چی شیرکهو نابێت بیکه‌ی.
که‌وابوو ده‌شێت له‌م لایه‌نانه‌وه بابه‌تی شه‌رعی له مهدخهلییهکانهوه وه‌ربگرین؛ هه‌روه‌ها له سلووک و ره‌فتارێکی قیامهتخوازانهدا. به‌ڵام له‌وانه‌ی که عیلاقه‌ی هه‌یه به‌سه‌ر سیاسه‌ت و فیکره‌وه من پێم وایه کۆڵه‌وارن و ناتوانن شتێکمان فێر بکه‌ن؛ واللّه تعالی أعلم.
- مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی روومی و شه‌مسی ته‌بریزی كافرن؟
-
من له روانگه‌ی مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی روومی و شه‌مسی تهبریزییهوه زۆر به پاکی و به جوانی و به خۆشه‌ویستییه‌وه دینه‌که‌م وه‌ر گرتووه‌و زۆر به لاشمه‌وه جوانه‌و زیاتر دینه‌که‌م لا خۆشه‌ویست ده‌کات و زۆر دینیان لا جوان کردووم و لایان راست کردووم؛ به‌ڵام هه‌ندێک که‌س ده‌ڵێن ئه‌وان کافرن و تۆشیان تووشی کوفر کردووه، ئایا ئه‌مه راسته که ئه‌وان کافرن و نابێت دینیان لێ وه‌ربگرم؟
مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی روومی که له ئه‌سڵی به‌ڵخییه له وڵاتی ئه‌فغانستان و پاشان گه‌شت و سه‌فه‌ری کردووه‌و هاتووه به‌ره‌و به‌غداد و دوایی رۆیشتووه بۆ شاری قوونیهو ئێستاش مه‌رقه‌ده‌که‌ی له‌وێیه له تورکیا‌و کوڕه‌که‌شی (سوڵتان) رێگاکه‌ی دامه‌زراند که ناوی مهولهوییهیه. جا ئه‌مانه له ره‌سم و عیباداتیان ئه‌وه‌یه که ده‌خولێنه‌وه‌و ده‌ستیان به‌ره‌و که‌عبه ده‌گرن و ئه‌و مه‌راسیمانه‌ی خۆیان که هه‌یانه ده‌یکه‌ن، مه‌ولانا کتێبی مه‌سنه‌وی داناوه‌و چه‌ند کتێبێكی تریشی هه‌ر له‌مانه داناوه.
ئه‌وی تریشیان شهمس یان شه‌مسه‌دینی ته‌بریزی خه‌ڵکی تهبرێزهو دوایی ئه‌ویش هاتووه‌ته به‌غداد و له‌گه‌ڵ جه‌لاله‌دینی روومیدا له‌وێ یه‌کتریان ناسیوه‌و جه‌لاله‌دین موتهئهسسیرتر بووه به شه‌مسی ته‌بریزی؛ دوایی شه‌مسیش هه‌ر چووه بۆ قوونیه بۆ تورکیا. جا هه‌ندێک ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ ئه‌تباعی مه‌ولانا روومیدا ئیختیلافاتیان بۆ درووست بووه‌و کێشه‌یان تێکه‌وتووه‌و هه‌ندێک ده‌ڵێن ئه‌وان کوشتوویانهو دوایی مه‌یته‌که‌یان بردۆته‌وه بۆ خووی و له‌وێ دفن کراوه؛ ئێستاش مه‌رقه‌ده‌که‌ی له‌وێیه. هه‌ندێکی که‌یش ده‌ڵێن نا خۆی که گه‌ڕاوه‌ته‌وه نه‌خۆش بووه‌و به نه‌خۆشییه‌که عه‌مری خوای کردووه.
جا هه‌ر یه‌کێک له‌م دووانه رێگای خۆیان هه‌یه‌و ته‌ریقه‌تی خۆیان هه‌یه به‌ڵام هه‌ردووکیان دوورن له ته‌ریقه‌تی سه‌له‌ف، واته هی سه‌حابه‌و تابیعین و تابیعی تابیعین، دوورن له زانستی شه‌رعی، دوورن له وه‌رگرتنی عه‌قیده‌و له‌و زانایانه‌ی که عه‌قیده‌یان به‌یان کردووه. جا هه‌رچه‌نده مه‌ولانای روومی خۆی عالمێکی گه‌وره بووه به‌ڵام له هه‌مان کاتدا شوێنکه‌وتووه‌کانی دوورن له زانسته شه‌رعییه‌کان.
پاشان هه‌م جه‌لاله‌دینی روومی و هه‌م شه‌مسی ته‌بریزی موتهئهسسیرن به ئیبنوعه‌ره‌بی ئه‌نده‌لوسی که باوه‌ڕی به وه‌حده‌تی وجوود هه‌یه‌و مۆتهئهسسیریشن دیسان به شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانییه‌وه (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت). به‌ڵام گومانی تێدا نییه که شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی ئیمامێکی به‌ڕێزی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته‌و دین و ئیمان و عه‌قیده‌و بانگه‌وازو سۆفیگهریهکهشی لێ وه‌ر ده‌گیرێت، به‌ڵام له‌مانی تره‌وه وه‌رناگیرێت؛ چونکه ئه‌مانه باوه‌ڕیان به وه‌حده‌تی وجوود هه‌یه، باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه که خوا له هه‌موو شتێکدایه. پاشان لایه‌نگرانی مه‌ولانا روومی هه‌یانه مه‌سیحین، موسوڵمانن، جووله‌که‌ن! جا ته‌سه‌وور که، له‌وانه‌یه پێت سه‌یر بێت گه‌وره‌ترین ته‌ریقه‌ی سۆفی ئێستا له ئه‌مریکایه هه‌ر سه‌ر به جه‌لاله‌دینی روومییه له ناو مهسیحیهکانیشدایه که بڵاو بۆته‌وه.
مه‌ولانای روومی باوه‌ڕی وایه که ئه‌و عیشقه‌ی که خۆی باسی ده‌کات، تۆ ده‌توانی به مۆسیقاش پێی بگه‌یت. شه‌مسی تهبریزیش خۆی چه‌ند قانوونێکی داناوه بۆ قاعیده‌ی عیشق، چل قاعیده‌ی نوسیوه که پێی ده‌وترێت قاعیده‌ی عیشق، به‌ڕاستی هه‌ندێکیان هه‌ر کوفرن! بۆ نموونه قاعیده‌ی نۆیه‌می ئه‌وه‌یه که: «وليست المناسك أو الطقوس هي ما تجعلنا مؤمنين»؛ «عیباده‌ته‌کان و دروشمه پهرستنییهکان ئه‌وه نییه که وامان لێ ده‌کات ئێمه موسوڵمان بین». «بل إن كانت قلوبنا صافية أم لا»؛ «به‌ڵکو ئه‌وه‌یه که ئایا ئێمه دڵمان پاکه یان نا؟!». ئێ یه‌عنی دینمان هه‌موو فڕێ دایه ئه‌ولاوه‌و کابرا ده‌ڵێت دڵم پاکه! ئێ برا به خوا قه‌سه‌م ئێستا کام کافره‌ی له کوردستاندا حاکمه‌و کامه‌ی زۆر مولحیده ده‌ڵێت: بابه من دڵم پاکه به‌رانبه‌ر به هه‌موو خه‌ڵکی، زوڵمیان لێ ناکه‌م و غه‌دریان لێ ناکه‌م، جنێویان پێ ناده‌م، کاکه ئه‌مه ئیسلامه‌تییه! ئێ شه‌مسی تهبریزیش ده‌ڵێت: تۆ موسوڵمانتری له‌وه‌ی که وا نوێژ‌و رۆژووه‌کان ده‌کات، خۆ به نوێژ‌و رۆژوو نییه! ئێ ئه‌مه له کاتێکدایه که پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) ده‌فه‌رموێ: جیاکه‌ره‌وه‌ی ئێمه‌و کافره‌کان نوێژه [«إِنَّ بَيْنَ الرَّجُلِ وَبَيْنَ الشِّرْكِ وَالْكُفْرِ تَرْكَ الصَّلَاةِ» (مسلم: 82)]. نوێژ عه‌لامه‌تی ناسینهوهمانه، ئیتر چۆن ده‌شێت ئێمه شوێن ئه‌مانه بکه‌وین؟ به‌کارهێنانی مۆسیقا له عیبادهت کردنداو ئه‌و هه‌موو بیدعه‌ی تر هیچی وه‌رناگیرێت و پێویسته وه‌لا بنرێت.
جا هه‌رچه‌نده به‌ڕاستی ئه‌م باسه کاتێکی زۆرتری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی روونی بکه‌ینه‌وه به‌ڵام وه‌سیه‌تی من بۆ جه‌نابت ئه‌وه‌یه که دوور که‌وه‌ره‌وه لێیان، ئیهتیمام به زانستی شه‌رعی بده‌و ئه‌مه خۆشه‌ویستی خوای په‌روه‌ردگاریش ده‌خاته دڵه‌وه. جا ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بیه‌که‌ت ته‌واوه‌و عه‌ره‌بی ده‌زانیت ئه‌وه کتێبی «مدارج السالکین» که سێ به‌رگه‌و ئیمامی ئیبنولقه‌ییم نووسیوێتی بخوێنه‌وه که سۆفیگه‌رێتییه به‌ڵام به خه‌تی سه‌له‌ف و دوور له بیدعه، هه‌مووشی به ده‌لیل. ئه‌مانه هه‌مووی به مه‌رته‌به‌ی ئیمانداریدا سه‌رت ده‌خاته سه‌ره‌وه. واش ده‌زانم کرابێت به کوردی، نازانم و لێی دڵینا نیم به‌ڵام وا بزانم موجهللهدێکم بینیوه که کرابێت به کوردی، هه‌رچه‌ند به‌ته‌ئکید کوردیه‌که وه‌کو عه‌ره‌بییه‌که نابێت. جا ئه‌و 130 لاپه‌ڕه‌ی نووسیوه به‌س له سه‌ر ته‌وبه؛ ئینجا ته‌وبه‌کردن له چی؟ پێشتر هه‌موو گوناحه‌کانت پێ ده‌ناسێنێت، ده‌ره‌جاتی گوناحه‌کان، گۆناحێک که به ده‌م ده‌کرێت، گۆناحێک که به کرده‌وه ده‌کرێت، گۆناحێک که به چاو ده‌کرێت، گۆناحێک که به ده‌ست ده‌کرێت و هه‌روه‌ها. بۆیه ئه‌و کتێبه زۆر زۆر باشه، موختهسهرهکهشی هه‌یه که عه‌بدولمونعیم سالیح ئه‌لعه‌لی عیززی کردوێتی و چاپیشی کردووه به دوو به‌رگ، که زۆر رێک و پێکه ئه‌ویش. بۆیه من وه‌سیه‌تم ئه‌وه‌یه که دوور که‌ویته‌وه له‌و خه‌ته، له‌و رێگا. جا پاشان که به‌م کتێبه پوخت و چاکانه ئه‌م خه‌ته ئیسلامهتییهت ناسی دوای ئه‌وه‌ش ئیهتیمام به نوێژ‌و رۆژوو و عیلمی شه‌رعی زیاتر بده ان شا‌ء اللّه.
- ئایا له روانگه‌ی دینه‌وه سۆفی بوون بیدعه‌یه؟ رای به‌ڕێزتان چیه؟
-
ئه‌مه یه‌کێکه له‌و پرسیارانه‌ی که وه‌ڵامی دوور‌و درێژ ده‌خوازێت؛ سۆفیگهریێتییهکه ئێستا له سه‌رده‌می ئێمه‌دا سێ مه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌کی هه‌یه:
یه‌که‌م: مه‌دره‌سه‌یه‌کیان تێکه‌ڵ به فه‌لسه‌فه‌ی قه‌دیم بووه، هی ئیغریق و رۆمان و ئه‌وانه که ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر بۆچوونه‌کانی فیساغۆرس و ئه‌وانه‌ی ئه‌سکه‌نده‌ریه. هه‌ندێک له‌وانه پێی ده‌ڵێن غونووسی؛ ئه‌وانه تێکه‌ڵ به یه‌ک بوون و هاتوونه‌ته ناو دائیره‌ی ئیسلام له سه‌رده‌می عه‌بباسیه‌کان و به‌تایبه‌ت زه‌مانی مه‌ئمووندا.
دووه‌م: سۆفیگه‌رییه‌کی تر له رۆژهه‌ڵاته‌وه هاتووه له هێندستانه‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر مانی یان بۆ زه‌رده‌شت یان بۆ کۆنفۆشیۆسی چین یان بۆ ئه‌و دینانه‌ی رۆژهه‌ڵات و له فارسه‌وه گه‌یشتووه به وڵاتانی موسوڵمانان. له‌م جۆره‌دا باوه‌ڕیان به خێر‌و شه‌ڕ هه‌یه و ته‌ئسیراتی ئه‌مه‌ی تێدایه.
سێیه‌م: بریتییه له‌و مه‌دره‌سانه‌ی که له سه‌ر زوهدی ئیسلامی په‌یا بوون؛ ئه‌میش بۆ خۆی دیسان چه‌ند فه‌رع و لقێکی تری لێ په‌یا بووه، وه‌ک مه‌دره‌سه‌ی شێخ حه‌سه‌نی به‌سری (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) و مه‌دره‌سه‌ی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی و مه‌دره‌سه‌ی ئیبنول قه‌ییم و ئه‌مانه که هه‌موویان مه‌دره‌سه‌ی ئیسلامن و ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌تن و پیاوی موسوڵمانی چاکن و ئیمامی به‌ڕێزن و لێیان وه‌رده‌گیرێت. مه‌دره‌سه‌ی ئیمامی غه‌ززالیش هه‌یه (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) که خۆی عالمێکی گه‌وره‌یه‌و فه‌قیهێکی به‌توانایه‌و ئه‌شعه‌ری و شافیعی مه‌زهه‌به‌و ده‌ریاوانێکی گه‌وره‌یه له زانستداو عالمێکی نه‌فسی زۆر به‌تواناشه ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت. به‌ڵام له بۆچوونه سۆفیانه‌کانی غهززالیدا هه‌ندێک بیر‌و بۆچوون به‌پێچه‌وانی ئه‌هلی سوننه‌ته‌وه‌یه.
پاشان هه‌ندێکی تر که هه‌رچه‌ند به‌ناو له بازنه‌ی ئیسلامدا بوون به‌ڵام به‌ڕاستی لایان داوه‌و که‌وتوونه‌ته شیرک و کوفرێکی عه‌له‌نییه‌وه که ئیتر ئه‌وه ته‌ئویل ناکرێت، که‌سانێکی وه‌ک ئیبنو عه‌ره‌بی یان ئیبنولفارزو حه‌للاج و ئه‌وانه. هه‌رچه‌ند سۆفی بۆیان ته‌ئویل ده‌که‌ن به‌ڵام له راستیدا ته‌ئویل ناکرێت، چونکه هه‌ندێک رێگا به‌ڕاستی رێگای کوفر‌و سه‌رلێشێوان و رێ لێ تێکچوونه، خۆ ئه‌مه رێگای ئه‌بووبه‌کرو عومه‌رو عوسمان و عه‌لی نییه، خۆ رێگای ئه‌و یاوه‌ره به‌ڕێزانه نییه. ئه‌م هه‌موو مه‌دره‌سه سۆفیگهرێتیه که دروست بووه ده‌ی با بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر رێبازی ئه‌بوبه‌کری سددیق، سه‌ر رێبازی ئه‌م یاوه‌ره به‌ڕێزانه. هه‌رچه‌ند هه‌ر یه‌کێک له‌و سۆفیانه‌ش وامان پێ ده‌ڵێن، ده‌ڵێن کاکه رێگای ئێمه‌ش هه‌ر رێگای ئه‌وانه! به‌ڵام له راستیدا رێگای ئه‌وان نییه، رێگای ئه‌وان ده‌لیلی قورئان و سوننه‌ته، هیچ که‌سێک له‌و سه‌حابییه به‌ڕێزانه نییه که بێ به‌ڵگه‌و ده‌لیل شتی وه‌رگرتبێت. بۆیه هه‌ر سه‌حابییه‌ک شتێکی فه‌رمووبێت یان شتێکی کردبێت پێمان وایه له خۆیه‌وه نه‌یکردووه، به‌ڵێ وته‌و کاره‌کانی به فه‌رمووده دانانێین و پێی ده‌وترێت مه‌وقووف واته له سه‌ر یاوه‌ره‌که وه‌ستاوه‌و ناڵێین وه‌ڵا رێک وه‌ک فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوایه (علیه الصّلاة والسّلام) به‌ڵام خۆ ئه‌م یاوه‌ره به‌ڕێزه ئه‌مه‌ی له پێش ئیسلامه‌تی وه‌رنه‌گرتووه، له موسوڵمانێتیدا وه‌ری گرتووه‌و ئه‌گه‌ری زۆره که له پێغه‌مبه‌ری خواوه (علیه الصّلاة والسّلام) فێر بووبێت؛ بۆ نموونه جۆرێک له زیکری کردووه، ئێ ئه‌م زیکره‌ی حه‌تمه‌ن له پێغه‌مبه‌ری خواوه (علیه الصّلاة والسّلام) وه‌ر گرتووه. بۆیه کرده‌وه‌ی یاوه‌رانمان پێ قبووڵه نه‌ک ئه‌وه‌ی که موتهئهخخیرین دایانڕشتووه.
پاشان خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِي مُسْتَقِيماً فَاتَّبِعُوهُ»؛ «ئه‌مه رێبازه‌که‌ی منه‌و راست و دروسته‌و شوێنی بکه‌ون»، «وَلاَ تَتَّبِعُواْ السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَن سَبِيلِهِ» [الأنعام: 153]؛ «شوێن رێچکه‌و رێگا‌و رێبازیی تر مه‌که‌ون، چونکه له رێبازه‌که‌ی خوای گه‌وره گومڕاتان ده‌کات». ته‌واو، رێبازی خوای په‌روه‌ردگار رۆشن و وازحه.
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا» [الحشر: 7]؛ «ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) فه‌رمانتان پێ ده‌کات و فێرتان ده‌کات ئه‌وه وه‌ربگرن، هه‌رچیش ئه‌و به‌رهه‌ڵستی لێده‌کات توخنی مه‌که‌ون». ته‌واو، رێبازی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) مه‌علوومه‌و وه‌ری ده‌گرین و ده‌چینه پێشه‌وه.
هه‌روه‌ها: «قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللّهُ» [آل عمران: 31]؛ «بڵێ ئه‌گه‌ر راست ده‌که‌ن و ئێوه خواتان خۆش ده‌وێت شوێن من بکه‌ون و رێبازه‌که‌ی من وه‌ربگرن، که واتان کرد ئیتر خوای گه‌وره‌ش ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت».
ئێمه هه‌موو جارێک له نوێژهکهماندا ده‌ڵێین: « اهدِنَا الصِّرَاطَ المُستَقِيمَ» [الفاتحة: 6]؛ «پهروههردگارا رێنمووییمان بکه بۆ رێگای راست». ئه‌م رێگا راسته رێگاوو رێبازی کێیه؟: «صِرَاطَ الَّذِينَ أَنعَمتَ عَلَيهِمْ» [الفاتحة: 7]؛ «رێگا‌و رێبازی ئه‌وانه‌ی که نازو نیعمه‌تت پێ به‌خشیون». ئه‌ی باشه ئه‌مانه کێن؟ ئه‌مه‌شمان بۆ روون کراوه‌ته‌وه: «وَمَن يُطِعِ اللّهَ وَالرَّسُولَ فَأُوْلَئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللّهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاء وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَئِكَ رَفِيقاً» [النساء: 69]؛ « ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بکات، جا ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا ده‌بن (له به‌هه‌شتی به‌ریندا) که خوا نازونیعمه‌تی رژاندووه به‌سه‌ریاندا له‌پێغه‌مبه‌ران و راستگۆیان و شه‌هیدان و پیاوچاکان، ئای که ئه‌وانه هاوه‌ڵ و هاوڕێ و هاوده‌مێکی چاک و بێ وێنه‌ن!».
بۆیه رێبازی راست، رێگا‌و رێبازی ئه‌مانه‌یه که پێویسته ئێمه‌ش له سه‌ری بین ان شا‌ء اللّه.