ئه‌ڵێن: بانگی به‌یانی له کوردستان پێش خراوه؛ ئایا ئێمه ئیعتیماد بکه‌ینه سه‌ر ئه‌و ته‌قویمانه یان خۆمان سه‌یری ئاسمان بکه‌ین؟
عه‌زیزانی من ئێوه ئه‌زانن که ساڵه‌های ساڵه ئه‌م مامۆستا به‌ڕێزانه، ئه‌م خه‌ڵکه به‌ڕێزه لیستێکیان بۆ رۆژه‌کان دیاری کردووه بۆ ئه‌وه‌ی که کاتی نوێژ و رۆژووی خه‌ڵک دیار بێت. من گه‌نج بووم له هه‌ولێر و ته‌مه‌نم ١٩ ساڵ بوو، مامۆستای فه‌رهادی -ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت- هه‌موو جارێک لیستی هه‌ولێر و ده‌ور و به‌ری بۆ ره‌مه‌زان و بۆ کاته‌کانی نوێژ هه‌مووی دیاری ئه‌کرد؛ خوا جه‌زای به‌خێری بداته‌وه. ئه‌و زه‌مانه ئه‌و شتانه زۆر که‌م بوو، غه‌ریب بوو له ناو خه‌ڵکا به‌ڵام ئێستا که زۆر بووه و مزگه‌وته‌کان له به‌ر یه‌ک ئه‌یگرنه‌وه‌و و ئیمامه‌کان مه‌سئوولن له‌وه‌ی که ته‌ماشای کاته‌کان بکه‌ن و لێی موته‌ئه‌ککید بن. ئێوه‌یش ئه‌و ئه‌رکه قورسه بۆ خۆتان ئه‌وه‌نده‌ی تر قورس مه‌که‌ن؛ ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌و ئه‌و که‌سانه‌ی لیسته‌که‌یان ته‌رتیب کردووه ئه‌و ئه‌رکه قورسه‌یان له کۆڵ ئێوه کردووه‌ته‌وه، ئیتر تۆ بۆچی له به‌ر خاتری سێ ده‌قه و چوار ده‌قه (که به خه‌یاڵی خۆت ته‌قویمه‌که هه‌ڵه‌ی کردووه) به قسه‌ی ته‌قویمه‌که ناکه‌یت و ئه‌ڵێی:چاوه‌ڕێ ئه‌که‌م سه‌یری ئاسمان ئه‌که‌م بزانم که‌ی «خیط الأبیض» و «خیط الأسود»م بۆ جیا ئه‌کرێته‌وه! برا ئه‌م ئه‌رکه ناتوانی ببه‌ی به ڕێوه، من ئه‌زانم چوار رۆژ، پێنج رۆژ، شه‌ش رۆژ ته‌ماشای ئه‌که‌یت و بێزار ئه‌بیت و دێیته سه‌ر ته‌قویمێکی تر. ئه‌وانه‌ی که له ئه‌وروپایشن هه‌روه‌هان، ئێمه له‌م شاره‌یا له ئۆسلۆ چوار دانه‌مان هێناوه‌تۆ بۆ ماڵۆ، چوار ته‌قویمی چوار مزگه‌وت؛ هه‌ر چواریان به سه‌عات فه‌رقیان هه‌یه له به‌ینیانا، به سه‌عات! ئێ ئه‌مه‌ش ناکرێت ئه‌م گه‌ڕه‌لاوژه‌یه! به‌ڵام که به نیسبه‌تی کوردستانه‌وه ته‌قویمێکی دیاری کراو هه‌یه ئیتر عه‌زیزی من بۆچی ئه‌م ئیشکالاته له ناو خۆتانا دروست ئه‌که‌نه‌وه؟ من پێم سه‌یره که ئه‌وه‌نده ئه‌پرسنه‌وه. نووسه‌رێک باسی کردووه‌و وتوویه‌تی که گوایێ ئه‌م بانگدانه‌ی کوردستان ورده‌کارانه نیه له به‌ر ئه‌وه نابێت به قسه‌ی بکه‌ی! نا، به قسه‌ی ئه‌که‌ین تا باشتر ئه‌خه‌یته روو، ئه‌گه‌ر جه‌نابت لیستی باشترت دانا ته‌بعه‌ن خه‌ڵک شوێن ئه‌م لیسته باشه ئه‌که‌وێت و له‌مه‌یش رزگاریان ئه‌بێت، به‌ڵام من وه‌سیه‌تم بۆ هه‌مووان ئه‌وه‌یه به پێی کاتی مزگه‌وت بکه ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ی که له‌و مزگه‌وتانه‌یان ئه‌رکی شه‌رعی خۆیانه کاتی بانگ دانه‌کان رێک بخه‌ن چ بۆ رۆژوو چ بۆ نوێژه‌کان.