- له کاتی خه‌تم کردنی قورئاندا شه‌رته دوعای خه‌تم بخوێنین که له کۆتایی قورئانه‌که‌دا نووسراوه؟
-
نا شه‌رت نییه بیخوێنیت، ئه‌و دوعایه‌ی که نووسراوه‌و هه‌ندێک ده‌ڵێن دوعای ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه‌یه (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) و هه‌ندیكی که‌ش له هه‌ندێک زانای تره‌وه ریوایه‌تیان کردووه، به‌ڵام دوعاکانیش جیاوازن. هه‌ندێکیش ده‌ڵێن دوعای ئیمامی سیووتیه (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) که ساڵی 911ی ک.م کۆچی دوایی کردووه.
به‌ڵام به گشتی دوعا کردن له‌دوای خه‌تمی قورئان به‌ڵێ جائیزه‌و یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) کردوویانه‌و پێشه‌وایانی دینیش له تابیعین و ئه‌هلی سه‌له‌ف هه‌موویان دوعاکانیان کردووه به‌ڵام هه‌ر یه‌که‌و به جۆرێک دوعای کردووه‌و ده‌شێت ئه‌و دوعایه‌ش بخوێنیت که له قورئانه‌که‌دا نووسراوه‌و ناڵێم ئه‌و دوعایه مه‌که، ده‌شێت ئه‌و دوعایه‌ش بکه‌یت به‌ڵام دوعای تریش هه‌ر بکه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یکه‌ی به عاده‌ت که هه‌ر ئه‌و دوعایه بکه‌یت و بۆت ببێت به بیدعه. به‌ڵام وه‌کو وتیشمان خوێندنی ئه‌و دوعا‌و هیچ دوعایه‌کی تریش مه‌رج نییه؛ واللّه أعلم.
- ئایا خه‌تم کردنی قورئانی پیرۆز له ره‌مه‌زاندا فه‌رزه له‌سه‌ر قورئانخوێن؟
-
نا فه‌رز نییه، خه‌تمی قورئان هه‌ر فه‌رز نییه له‌سه‌ر که‌س به‌ڵام ته‌بعه‌ن تۆ خێر بۆ خۆت په‌یا ده‌که‌ی که زۆر قورئان ده‌خوێنیت؛ پێغه‌مبه‌ری خواش (علیه الصّلاة والسّلام) ده‌فه‌رموێ: به هه‌ر حه‌رفێک ده خێرت ده‌ست ده‌که‌وێت.[1] ده‌ی که‌واته تۆ سووره‌تی به‌قهره بخوێنیت چه‌ندت خێر ده‌ست ده‌که‌وێت؟ قورئان هه‌مووی خه‌تم بکه‌یت چه‌ندت ده‌ست ده‌که‌وێت؟ له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وڵ بده لانی که‌م خه‌تمێکی قورئانه‌که بکه‌یت له ره‌مه‌زاندا. پاشان جوبره‌ئیل (سه‌لامی خوای لێبێت) ده‌هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) و خه‌تمی قورئانی له‌گه‌ڵدا ده‌کرده‌وه. یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌ری خواش (علیه الصّلاة والسّلام) و هه‌روه‌ها تابیعین و موسوڵمانانی تر هه‌مووی حه‌ریس بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که له ره‌مه‌زاندا خه‌تمه‌که بکرێته‌وه. جا زانایانی سه‌له‌ف و پێشه‌وا به‌ڕێزه‌کانی ئۆممه‌ته‌که‌مان هه‌یانبووه زۆری قورئان خوێندووه‌و له ره‌مه‌زاندا زیاتریان کردووه وه‌کو ئیبنوعه‌بباس که خۆی هه‌ر سێ رۆژ جارێکی خه‌تم کردووه! یه‌کێکی وه‌کو ئیبراهیمی نه‌خه‌عی ده‌گێڕێته‌وه که ده‌فه‌رموێ: ئه‌سوه‌د که خاڵیه‌تی قورئانی له دوو شه‌ودا له ره‌مه‌زاندا خه‌تم ده‌کرد وه‌کو له «سیر أعلام النبلا‌ء»دا هاتووه که کتێبی ئیمامی زه‌هه‌بییه (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت). جا ئیمامی زه‌هه‌بی ئیمامێکی به‌ڕێزی ئوممه‌ته، ته‌مه‌نی 85 ساڵ بوو که کۆچی دوایی کرد 165 کتێبی نووسیبوو، یه‌کێک له کتێبه‌کان تاریخی ئیسلامه که 53 به‌رگه، ئه‌مه‌ش کتێبێکی تریه‌تی (سیر أعلام النبلا‌ء) که 27 به‌رگه. هه‌روه‌ها هه‌ر ئیمامی زه‌هه‌بی نه‌قڵی کردووه له به‌رگی پێنجه‌م له باسی قه‌تاده‌دا که عالمێکی ئێجگار گه‌وره بووه‌و خودی زه‌هه‌بی ده‌فه‌رموێت: موعجیزه‌ی ئه‌قڵ و بیر‌و هۆشی ئینسانه چونکه ئه‌وه‌نده‌ی شت له‌به‌ر بووه! جا ده‌رباره‌ی قه‌تاده (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێ: به حه‌وت رۆژ قورئانی خه‌تم ده‌کرد وه‌ک عاده‌تی خۆی، به‌ڵام که ره‌مه‌زان ده‌هات ده‌یکرد به سێ، هه‌ر سێ رۆژ جارێکی خه‌تم ده‌کرده‌وه، که ده‌گه‌یشته ده شه‌وی ئه‌خیری ره‌مه‌زان هه‌موو شه‌وێک خه‌تمی ده‌کرد! ئیمامی نه‌وه‌ویش (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) به سه‌نه‌دی سه‌حیحه‌وه له کتێبی «التبیان فی آداب حملة القرآ‌ن»، لاپه‌ڕه 74 ده‌فه‌رموێ: موجاهید که ئه‌ویش هه‌ر پێشه‌وای تابیعینه هه‌موو شه‌وێکی ره‌مه‌زان خه‌تمی قورئانه‌که‌ی ده‌کرد. هه‌روه‌ها قاسمی کوڕی حافز ئیبنو عه‌ساکری دیمه‌شقی (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) له باوکیه‌وه ده‌گێڕێته‌وه که حه‌ریس بوو له سه‌ر نوێژی جه‌ماعه‌ت و تیلاوه‌تی قورئان و هه‌موو هه‌ینییه‌ک واته حه‌فته‌و حه‌فته خه‌تمی قورئانی ده‌کرد و له ره‌مه‌زانیشدا هه‌موو رۆژێک خه‌تمه‌که‌ی ده‌کرد. حه‌تتا ئیمامی شافیعی ریوایه‌ت هه‌یه که له رۆژێکدا دوو جاری خه‌تم ده‌کرد.
جا خه‌ڵکێک پێی وایه ئه‌مه شتێکی زۆر ئه‌سته‌مه! ئه‌گه‌ر خوای په‌روه‌ردگار لێمان قبووڵ بکات من خۆم دوێنێ جوزئێکم خوێند که زیاتریم له‌به‌ر بوو بیست و یه‌ک ده‌قه‌م پێ چوو بۆ ئه‌و جوزئه، شوێنیش هه‌یه له‌وه که‌متر به بیست ده‌قه ده‌یخوێنم؛ ده‌ی باشه ئه‌گه‌ر من به بیست ده‌قه بیخوێنم مه‌عنای وایه ده‌توانم به نزیک حه‌وت هه‌شت سه‌عات خه‌تمێکی قورئان بکه‌م! بۆیه یه‌کی وه‌کو ئیمامی شافیعی که دوو جاری خه‌تم کردووه بۆ ئه‌و شتێکی ئه‌سته‌م نه‌بووه؛ بۆ نموونه له نوێژی زوحادا خوێندوێتی، له شه‌ونوێژدا خوێندوێتی، له‌به‌رئه‌وه شتێکی سروشتی بێت به لاشتانه‌وه که خه‌ڵکێک بتوانێت ئا به‌و شێوه‌یه بیخوێنێت.
به‌ڵام ئیمامی نه‌وه‌وی (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێ: بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که خزمه‌تی کار‌و باری موسوڵمانان ده‌کات و وه‌ڵام ده‌داته‌وه یان مه‌سه‌له‌ن شت له قورئانه‌که ئیستنبات ده‌کات و ده‌رسی ته‌فسیری لێ وه‌رده‌گرێت یان علووم قورئان و ئه‌وانه ده‌ڵێته‌وه باشتر وایه زۆر به ته‌ئه‌ننی واته زۆر له‌سه‌رخۆو هێدی بیخوێنێته‌وه‌و زیاتر ته‌ئه‌ممولی لێ بدات و سه‌رنجی لێ بدات هه‌تاوه‌کو ده‌رسی لێوه وه‌ربگرێت. ئه‌وه‌ش به‌ته‌ئکید وایه، به‌ڵام من پێم وایه له ره‌مه‌زاندا ده‌توانیت سه‌ریعتر بیخوێنیت و ئه‌وه‌ش که ئیمامی نه‌وه‌وی (ره‌حمه‌تی خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێ، هه‌ڵیبگرێت بۆ مانگه‌کانی تری ساڵه‌که، ئه‌و کاته زیاتر هه‌وڵ بدات که فێری ته‌فسیر ببێت و فێری ده‌رسه‌کانی تر ببێت له قورئانی پیرۆز.
[1]. الترمذي: 2910؛ الدارمي: 376؛ ئه‌لبانی ده‌فه‌رموێ: سه‌حیحه (صحیح الترغیب والترهیب: 1416).ده‌قی فه‌رمووده‌که: «مَنْ قَرَأَ حَرْفًا مِنْ كِتَابِ اللَّهِ فَلَهُ بِهِ حَسَنَةٌ، وَالحَسَنَةُ بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا، لَا أَقُولُ ال‌م حَرْفٌ، وَلَكِنْ أَلِفٌ حَرْفٌ وَلَامٌ حَرْفٌ وَمِيمٌ حَرْفٌ».
- . من زۆربه‌ی زۆری مانگی ره‌مه‌زان قورئان خه‌تم ده‌که‌م، به‌س تێی ناگه‌م له قورئانه‌که؛ ئایا خێرم ده‌گاتێ به‌م شێوه‌یه قورئان بخوێنم؟
-
به‌ڵێ بیخوێنه به‌رده‌وام، که تێی ناگه‌یت خۆ ئه‌جره‌که‌ت هه‌ر ده‌ست ده‌که‌وێت. که‌سێک بڵێت «بِسمِ اللّهِ الرَّحمنِ الرَّحیمِ. قُل هُوَ اللَّهُ أحَدٌ» سێسه‌د خێری بۆ ده‌نووسرێت، چونکه بهسمهلهکه نۆزده حهرفهو «قُل هُوَ اللَّهُ أحَدٌ»یازده حه‌رفه که ده‌کاته سی، هه‌ر پیتێکیش ده به‌رانبه‌ره، ته‌واو ئه‌وه سێسه‌د خێرت بۆ نووسراوه.[1] ئیتر بۆ نایخوێنیت؟ به‌ڵێ قورئانه‌که بخوێنین و له ده رۆژی کۆتایی ره‌مه‌زانیشدا زۆرتری بکه‌ین، چونکه هه‌م پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) و هه‌م یاوه‌ران له ده رۆژی کۆتاییدا زۆرتر قورئانیان خوێندووه‌و نوێژکردن و عیبادهت کردنه‌کانی تریشیان زۆرتر بووه بۆیه ئێمه‌ش زه‌روورییه لانی که‌م له ره‌مه‌زانه‌که‌دا سێ خه‌تم بکه‌ین.
[1]. ئاماژه‌یه به فه‌رمووده‌ی: «مَنْ قَرَأَ حَرْفًا مِنْ كِتَابِ اللَّهِ فَلَهُ بِهِ حَسَنَةٌ، وَالحَسَنَةُ بِعَشْرِ أَمْثَالِهَا، لَا أَقُولُ ال‌م حَرْفٌ، وَلَكِنْ أَلِفٌ حَرْفٌ وَلَامٌ حَرْفٌ وَمِيمٌ حَرْفٌ» (الترمذي: 2910؛ الدارمي: 376؛ ئه‌لبانی ده‌فه‌رموێ: سه‌حیحه (مشکاة المصابیح: 2137).)
- ده‌توانیت به کوردی قورئان خه‌تم بکه‌یت؟
-
دیاره مه‌به‌ستی ته‌رجومه‌و ته‌فسیره‌که‌یه‌تی؛ ئه‌مه وا نازانم به خه‌تم حیساب ببێت، به‌ڵام به‌ته‌ئکید ئه‌جری تایبه‌تی خۆی ده‌ست ده‌که‌وێت، ئه‌جری مودارهسهو لێکۆڵینه‌وه‌ی قورئان، نه‌ک وه‌کو ئه‌جری قورئان خوێندنه‌که که به هه‌ر پیتێکی ده خێرت بۆ ده‌نووسرێت و یه‌ک بیسمیللا بکه‌ی ١٩٠ پاداشتت هه‌یه.
- ئه‌گه‌ر سێ جار سووره‌تی ئیخلاس بخوێنێت وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌موو قورئانی خوێندبێت، ئایا وایه؟
-
به‌ڵێ وه‌کو ئه‌جرو سه‌وابه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) ده‌فه‌رموێ: ئه‌جرو سه‌وابه‌که‌ی وه‌کو
ئه‌وه وایه.[1] ئه‌گینا ناشێت که‌سێک وا بزانێت به‌س سێ جار بڵێت «بِسمِ اللّهِ الرَّحمنِ الرَّحیمِ. قُل هُوَ اللَّهُ أحَدٌ» و سێسه‌د خێری گه‌یشت، ئیتر وا بزانێت هه‌موو قورئانی به‌و شێوه‌یه خوێندووه‌و پێویستی به‌وه نامێنێت که سووره‌ته‌کانی تر بخوێنێت! تۆ داوات لێ کراوه که مادام ده‌توانیت قورئان بخوێنیت و خه‌تمی قورئانه‌که بکه‌یت وه‌کو یاوه‌رانی به‌ڕێز؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) که وه‌سیه‌تی بۆ ئیبنو عه‌بباس کرد فه‌رمووی: له سێ رۆژ که‌متر نه‌بێت که ده‌یخوێنیت. که‌وابوو وه‌کو رێسایه‌کی گشتی له‌نێوان سێ رۆژ بۆ مانگێکدا ده‌یانخوێند، به‌ڵام یه‌کێکی وه‌کو خالیدی کوڕی وه‌لید یان ئه‌بووزه‌ری غیفاری زۆرتر به ساڵ خوێندوویانه. که‌سانێکی تریش وه‌کو ئیمامی عوسمان (خوا لێی رازی بێت) شه‌وێک له ویتردا هه‌موو قورئانی خوێند!
[1]. پێغه‌مبه‌ری خوا (صلّی اللّه علیه وسلّم) ده‌فه‌رموێ: «قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ، تَعْدِلُ ثُلُثَ الْقُرْآنِ» (ابن ماجه :3788)؛ ئه‌لبانیش به سه‌حیحی داناوه (الصحيحة: 1314).
- فه‌رمووت به بیست ده‌قه جوزئێک ته‌واو ده‌بێت؛ ئایا به‌و ماوه‌یه ده‌توانرێت ئه‌حکامی ته‌جوید و مه‌خره‌جی پیته‌کان حه‌قی خۆی پێ بدرێت یان شێوازی خوێندنی تر هه‌یه که تایبه‌ت بێت به خه‌تمی خێرا؟
-
خه‌تمی قورئان که زۆر سه‌ریع بێت پێی ده‌وترێت حه‌در. به‌ڵێ به ته‌ئکید ئه‌و که‌سانه‌ی که شاره‌زای قورئانن یان حافز قورئانن ئه‌وانه ته‌بعه‌ن ده‌توانن زۆر سه‌ریع بیخوێنن. من بۆ خۆم وتم بیست و دوو ده‌قه یان بیست و سێ ده‌قه‌م ئه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی جوزئێک بخوێنم، که‌سێکی که هه‌یه بیست ده‌قه‌و له‌وانه‌شه به بیست ده‌قه که‌متریش بیخوێنێت. ئینجا ئه‌و شوێنانه‌ی که له‌به‌رته‌و زۆرت خوێندۆته‌وه ئه‌وه ته‌بعه‌ن سه‌ریعتر ده‌ڕۆی له‌و شوێنانه‌دا. له‌وانه‌شدا که له‌به‌رت نییه یان له‌و شوێنانه‌ی که ئه‌حکامی ئافره‌تان باس ده‌کات وه‌ک سووره‌تی ئه‌حزاب یان نیسا‌ء و «هُنَّ» و «هِنَّ» و نوونی نیسوه‌ی زۆر تێدایه یان مه‌ددی زۆر تێدایه ته‌بعه‌ن تۆ ته‌ئخیرتر ده‌بیت له‌وه‌یاندا. بۆیه به‌ڵێ ده‌شێت به بیست ده‌قه که‌سێک جوزئێک بخوێنێت؛ واللّه تعالی أعلم.
- ئایا گوێ گرتن له قورئان به خه‌تم کردن حیسابه؟
-
نا به خه‌تم کردن حیساب نییه، چونکه خه‌تم کردن مه‌رجه که ده‌بێت به له‌فزی خۆت بیخوێنیت، لانی که‌م پێویسته به چرپه بێت؛ واللّه أعلم.
- جائیزه ژن و مێرد له ماڵه‌وه موسابه‌قه‌ی قورئان بکه‌ن؟
-
به‌ڵێ هیچ ئیشکالێکی تێدا نییه، خوای په‌روه‌ردگار قبووڵی بکات و موسابه‌قه‌که‌ش ته‌شجیع کردنێکی خۆیانه له‌سه‌ر زیاتر خوێندن؛ خوای گه‌وره قبووڵی بکات لێیان.