به‌کارهێنانی ئه‌و ستیکێرو رهمزو سونبولانه‌ی که له ئینتێرنێتدا هه‌یه، له فه‌یسبووک یان له تێلێگرام و ئیمهیل و ئه‌و جۆره شتانه که به کار ده‌هێنرێت، حوکمی چییه؟
به‌کارهێنانی ئه‌مانه ئیشکالێکی له‌سه‌ر نییه‌و ناچێته بازنه‌ی تهسویرکێشان و ئه‌وانه‌وه؛ که‌سێک ئه‌مه‌ی دروست کردبێت یان که‌سێک بینێرێت و به کاری بهێنێت ناچێته خانه‌ی ئه‌وانه‌وه که فه‌رمووده‌که ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێ: «إِنَّ أَشَدَّ النَّاسِ عَذَابًا يَوْمَ الْقِيَامَةِ الْمُصَوِّرُونَ» [البخاري: 6109؛ مسلم: 2109]؛ «به‌ڕاستی یه‌کێک له‌وانه‌ی له رۆژی قیامه‌تدا زۆر سزا ده‌درێن ئه‌وانه‌ن که ته‌سویر ده‌کێشن و په‌یکه‌ر دروست ده‌که‌ن». ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌وه‌وه نییه. هه‌رکه‌سێکیش ده‌ڵێت به‌کارهێنانیان ئیشکالی تێدایه ده‌بێت ده‌لیلێکمان بداتێ که بۆچی پێی حه‌رامه؟
بۆیه وا نازانم هیچ ده‌لیلێک له‌سه‌ر حه‌رامێتی هه‌بێت؛ واللّه تعالی أعلم.