- حوکمی رۆژووی ئه‌و که‌سانه چییه که نه‌خۆشینی به‌رده‌وامیان هه‌یه؟
-
نه‌خۆشی موزمین واته نه‌خۆشی به‌رده‌وام، ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی که تووشی بووه ساڵ دوازده مانگه‌که‌یه و ئۆمێدی چاک بوونه‌وه‌ی نیه، چ له به‌ر بێ‌توانا بوونی بێت چ له به‌ر به کار هێنانی ده‌رمان و حه‌بێکی به‌رده‌وام. له‌وانه‌یه که‌سێکی به‌خۆ و به‌توانا بێت به‌ڵام شه‌کره‌یه‌تی و پێویست ئه‌کات ناو به ناو ئاو بخواته‌وه یان حه‌ب بخوات یان هه‌ر نه‌خۆشییێکی تری هاوشێوه که پێویست ئه‌کات له رۆژا ده‌رمان بخوات. ئه‌م که‌سانه‌یش وه‌کوو پیرو په‌ک‌که‌وته رۆژوو ناگرن و که‌فاره‌ته‌که‌ی ئه‌ده‌ن. ئه‌شێ ئه‌م حوکمه که‌سێکی تریش بگرێته‌وه که به به‌ڕۆژوو بوونه‌که (به برسیه‌تی یان به تینوویه‌تیه‌که) نه‌خۆشیه‌که‌ی زیاد ئه‌کات، ئه‌میش له ریزی ئه‌وانه‌یایه که که‌فاره‌ته‌که‌ی ئه‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی ئه‌ترسێت به رۆژوو گرتن چاک بوونه‌وه‌که‌ی دوا بکه‌وێت؛ یه‌کێک ئه‌شێ بتوانێت رۆژوو بگرێت به‌ڵام ئه‌ترسێت له‌وه‌ی که نه‌خۆشیه‌که‌ی دره‌نگتر چاک ببێته‌وه. ئه‌مه‌یش هه‌ر بۆی هه‌یه که نه‌یگرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و جۆره که‌سانه ئه‌گه‌ر نه‌زریش بکه‌ن ره‌مه‌زانه‌که هه‌مووی یا چه‌ن رۆژێکی یا غه‌یری ره‌مه‌زان به‌ڕۆژوو بن ئیمامی نه‌وه‌وی ئه‌فه‌رموێت: نه‌زره‌که‌یشیان دانامه‌زرێت و ناشێت پێوه‌ی پابه‌ند بن. ئه‌م نه‌خۆشانه ئه‌گه‌ر پاره‌ی که‌فاره‌ته‌که‌یان بوو ئه‌وه ته‌بعه‌ن که‌فاره‌ته‌که ئه‌ده‌ن ئه‌گه‌ر نه‌یانبوو که‌فاره‌تیش ناده‌ن، ئه‌گه‌ر گه‌یشته‌وه ره‌مه‌زانی داهاتوو پاره‌ی که‌فاره‌تیان هاته ده‌ست ئه‌بێت بیده‌ن چۆنکه وه‌کوو قه‌رزێک وایه له سه‌ریان؛ ئه‌مه رای جمهوری شه‌رعناسانه به پێچه‌وانه‌ی دوو ئیمامی به‌رێز ئیمامی مالیک و ئیمامی ئیبنو حه‌جه‌ر. داره‌قوتنی له نافێعه‌وه ئه‌گێڕێته‌وه که کابرایێک نه‌خۆش بوو دوو یان سێ ره‌مه‌زانی به سه‌را هاتبووه‌وه؛ ئیبنوعومه‌ر- خوای لێ رازی بێت - فه‌رمووی: « فَلْيُطْعِمْ مَكَانَ كُلِّ يَوْمٍ مِسْكِينًا مُدًّا مِنْ حِنْطَةٍ ثُمَّ لَيْسَ عَلَيْهِ قَضَاءٌ »[1] ؛ « با بۆ هه‌ر رۆژێکی رۆژووه‌که‌ی چنێک گه‌نم بدات به هه‌ژارێک گرتنه‌وه‌یشی له سه‌ر نابێت». که‌وابوو یه‌که‌م پیر و په‌ک‌که‌وتوو، دووهه‌م نه‌خۆشی موزمین ئه‌گه‌ر زانیان ئه‌توانن له دوای ره‌مه‌زان بیگرنه‌وه، ئه‌یگرنه‌وه. ئه‌گه‌ر زانیان و دڵنیا بوون بۆیان ناگیرێته‌وه وه‌کوو کابرای شه‌کره یان پیر و په‌ک‌که‌وتوو یان نه‌خۆشینێکی موزمین ته‌واو، که‌فاره‌ته‌که‌ی ئه‌دات، که‌فاره‌ته‌که‌یشی ژه‌مێکه وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆیان له ماڵه‌وه ئه‌یخۆن، ئه‌وه‌نده‌یان له سه‌ره؛ خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: « مِنْ أَوْسَطِ مَا تُطْعِمُونَ أَهْلِيكُمْ »[2]؛ « وه‌سه‌تی ئه‌و جۆره خواردنه‌ی که خۆتان ئه‌یخۆن».
[1]- الدارقطني،سنن: ژماره ی 2341؛ له موطأی ئیمامی مالیکدا هاتووه: «أَنَّهُ بَلَغَهُ، أَنَّ عَبْدَ اللهِ بْنَ عُمَرَ سُئِلَ عَنِ الْمَرْأَةِ الْحَامِلِ، إِذَا خَافَتْ عَلَى وَلَدِهَا، وَاشْتَدَّ عَلَيْهَا الصِّيَامُ؟فَقَالَ: تُفْطِرُ، وَتُطْعِمُ، مَكَانَ كُلِّ يَوْمٍ، مِسْكِيناً. مُدّاً مِنْ حِنْطَةٍ بِمُدِّ النَّبِيِّ صلى الله عليه وسلم.»( أبو مصعب الزهري: 807 ؛ الحدثاني: 467 في الصيام؛ الشافعي: 1133، هه‌موویان له مالیکه‌وه ریوایه‌تیان کردووه.).
- حوکمی رۆژوو گرتنی نه‌خۆش چییه؟
-
کاتێک ئه‌وترێت نه‌خۆش، مه‌به‌ست ئه‌و که‌سه‌یه که به هۆکارێک له‌ش ساغیه‌تیه‌که‌ی له ده‌ست داوه. شه‌رعناسان به گشتی له سه‌ر ئه‌وه کۆن که نه‌خۆش بۆی هه‌یه رۆژووی ره‌مه‌زانه‌که‌ی نه‌گرێت، هه‌ر کاتێک چاک بووه‌وه ئه‌یگرێتۆ؛ ئایه‌تی قورئانیش به‌ڵگه‌ی یه‌که‌مه، ده‌لیلی تریشمان فه‌رمووده‌که‌ی سه‌له‌مه‌ی کوڕی ئه‌کوه‌عه - خوای لێ رازی بێت -. به شێوازێکی گشتی، نه‌خۆش سێ حاڵه‌تی هه‌یه یان بڵێین نه‌خۆشیه‌که‌ی سێ ئاسته: یه‌که‌م- نه‌خۆشیێکی سووکه که رۆژوو گرتن کاریگه‌ری له سه‌ری نیه، مه‌سه‌له‌ن هه‌ڵامه‌تیه‌تی که گرتن و نه‌گرتنی تا راده‌یێکی زۆر وه‌کوو یه‌ک وایه، یان سه‌رئێشه‌یێکی به‌سیت و کاتی هه‌یه یان دان ئێشه‌یێکه؛ پێ ناچێت ئه‌مه بۆی جائیز بێت به‌ڕۆژوو نه‌بێت. ئه‌وه‌یش که هه‌ندێک فه‌رموویانه بۆ نه‌خۆشیێکی بچووکی ئاوایش ئه‌توانێ به‌ڕۆژوو نه‌بێت وه‌ر گرتنێکی گشتیه له مانای نه‌خۆشی که قورئان باسی کردووه: « وَمَن كَانَ مَرِيضاً»[1]، یه‌عنی هه‌ر به عام هه‌ر که‌سێک نه‌خۆش بوو ئه‌گه‌رچی هه‌ڵامه‌تیشیه‌تی هه‌روا حیسابه که نه‌خۆشه! به‌ڵام ئه‌بێت حیساب بۆ ئه‌وه بکه‌ین که ئایا ئه‌توانێت رۆژووه‌که بگرێت یان نا؛ کابرا دانی ئێشێت به‌ڕۆژوویش نه‌بێت دانی هه‌ر ئێشێت، جاری وا هه‌یه خۆ نان و ئاویشی بۆ ناخۆرێته‌وه تا چاک ئه‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وترێت ئه‌شێ حه‌بێکی ئازاری بۆ قووت دا ئه‌ڵێین ئێ جا خۆ ئه‌شێ سپرایێکی پزیشکیشی بۆ به کار بێنێت یان ده‌نکه مێخه‌کێک بخاته سه‌ر دانه‌که‌ی ئازاره‌که‌یشی پێ ئه‌شکێنێت و رۆژووه‌که‌یشی ناشکێنێت به شه‌رتێک قووتی نه‌دات! دووهه‌م- ئه‌وه‌ی که به به‌ڕۆژوو بوون ئه‌گه‌ری دره‌نگتر چاک بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ی زیاتره یان نه‌خۆشیه‌که‌ی پێ سه‌ختتر ئه‌بێت به ته‌ئکید ئه‌مه نه‌گرتنی بۆ باشتره و گرتنی په‌سه‌ندتر نیه. سێهه‌م- پۆل که‌سێک که نه‌خۆشیه‌که‌ی حه‌تمه‌ن به رۆژوو گرتن سه‌ختتر ئه‌بێت له‌وانه‌یشه پێی بمرێت؛ ئه‌مه به ته‌ئکید رۆژوو گرتنی هه‌ر حه‌رامه، چۆنکه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: « وَلاَ تَقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ »[2]؛ « خۆتان مه‌کوژن». که‌وابوو به شێوازێکی گشتی ئه‌و نه‌خۆشه‌ی که ئه‌ترسێت چاک نه‌بێته‌وه، ئه‌و که‌سه‌ی که ئه‌زانێت رۆژوو گرتن و برسیه‌تی و تینویه‌تی و ماندوو بوونه‌که‌ی کاریگه‌ری له سه‌ر نه‌خۆشیه‌که‌ی دروست ئه‌کات یان پێویستی به حه‌به بیخوات ئه‌وه ئه‌توانێت ته‌بعه‌ن نه‌یگرێت پاشان له وه‌ختێکی ترا بیگرێته‌وه؛ ئه‌گه‌ر ساڵی به سه‌را تێپه‌ڕ بوو به ته‌ئکید ئه‌بێ بیگرێته‌وه و که‌فاره‌ته‌که‌یشی بدات.
- ئایا رۆژووه‌وان بۆی هه‌یه له ترسی نه‌خۆشی رۆژووه‌که‌ی بشکێنێت؟
-
به‌ڵێ به شێوه‌ێیکی گشتی شه‌رعناسان فه‌رموویانه بۆی هه‌یه به‌ڵام حه‌تمه‌ن باشتر وایه پزیشکێکی جێ‌متمانه ئه‌وه‌ی بۆ بسه‌لمێنێت نه‌ک خۆی له خۆیه‌وه بڕیار بدات یان له ترسی رۆژووی درێژ بیشکێنێت و بڵێت: به‌خوا ئه‌مڕۆ یانزه سه‌عات، ئه‌مڕۆ بیست سه‌عات، نۆزده سه‌عاته! به‌خوا ئه‌گه‌ر بیگرم په‌کم ئه‌که‌وێت و ئه‌فه‌وتێم! نا، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: « يُرِيدُ اللّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلاَ يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ»[1]؛ «خوای گه‌وره ئاسانکاری بۆ ئێوه ئه‌وێت نه‌ک سه‌ختکاری»، هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێت: « وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ»[2]؛ « له دینه‌که‌یا گرێگۆڵی له سه‌رتان فه‌رز نه‌کردووه». پێغه‌مبه‌ری خوایش - علیه الصلاة والسلام - ئه‌فه‌رموێت: « فَإِذَا أَمَرْتُكُمْ بِشَيْءٍ فَأْتُوا مِنْهُ مَا اسْتَطَعْتُمْ»[3]؛ «که فه‌رمانێکتان پێ ئه‌ده‌م ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن و بیکه‌ن». که‌وابوو ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌وه‌نده‌ی که ئه‌ترسێت له‌وه‌ی که پێی نه‌گیرێت نه‌یگرێت ئه‌مه موقه‌سسره؛ یه‌عنی وه‌کوو کورد ئه‌ڵێت: ده‌م به‌ڕۆژووه و چاو ئه‌ترسێت! ئه‌مه خۆی راسته.
[3] - صحیح مسلم : ژماره ی 1337.
- من دوو حه‌فته پێش ره‌مه‌زان قۆڵم شکا..
-
من دوو حه‌فته پێش ره‌مه‌زان قۆڵم شکا، تاکوو ئێستایش پلاسته‌ری پێوه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشا ئازاری هه‌یه، نه‌متوانیوه به‌ڕۆژوو ببم له به‌ر ئه‌وه‌ی قۆڵم پێویستی به وزه و ئینێرژی هه‌یه تاکوو یه‌ک بگرێته‌وه؛ ئایا گوناحبار ئه‌بم که به‌ڕۆژوو نابم؟
خوای گه‌وره شیفات بدات. من پێم وایه که گوناحبار بوویت له‌وه‌ی که رۆژووت نه‌گرتووه‌و گوناحباریش ئه‌بی له‌وه‌ی که به‌ڕۆژوو نه‌بیت. قۆڵت شکاوه‌و هه‌ڵ به‌ستراوه‌ته‌وه‌و ئێستا ئازارت هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م ئازاره ئازارێک نیه که به‌رده‌وام بێت و کاریگه‌ری له سه‌ر برسیه‌تی و تینوویه‌تی و ماندوو بوون و خه‌وتنت هه‌بێت، ئه‌گه‌ر کاریگه‌ری له سه‌ر ئه‌وانه هه‌یه به‌ڵێ ته‌بعه‌ن بۆت جائیزه که نه‌یگریت به‌ڵام وا نازانم هه‌ر به ئه‌وه‌نده که قۆڵت شکاوه و جار جاره تین و هوژمێکی ئازاری بۆ دێت ئه‌مه ببێت به سه‌به‌بێک بۆ ئه‌وه‌ی که رۆژووه‌که نه‌گری. ئه‌و رۆژانه‌یش که نه‌تگرتووه خوای گه‌وره به عوزر لێت وه‌ر بگرێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌شێ بیانگریته‌وه، له‌مه به‌دوایش به‌ڕۆژوو بیت باشتره.
- من گورچیله‌م به‌ردی هه‌یه..
-
من گورچیله‌م به‌ردی هه‌یه؛ ئایا بۆم هه‌یه له ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زان چه‌ن رۆژێکی به‌ڕۆژوو نه‌بم له به‌ر ئه‌وه‌ی گورچیله‌م وشک نه‌بێته‌وه؟
جه‌نابت خۆت باشتر ئاگات له ئاستی نه‌خۆشینه‌که‌ته و هه‌روه‌ها دوکتۆرێکی موسوڵمان که بۆت بنووسێت به‌ڕۆژوو مه‌به. من پێم وایه جه‌نابت ئه‌توانی هه‌ر به‌ڕۆژوو نه‌بیت، چۆنکه تۆ پێویستت به ئاو خواردنه‌وه هه‌یه بۆ گورچیله‌ت وه‌کوو ئه‌ڵێی با وشک نه‌بێت و ئه‌گه‌ر خۆیشت به ئه‌زموون و ته‌جروبه بۆت ده‌رکه‌وتووه ئه‌و رۆژانه‌ی که ئه‌یگری حاڵت په‌شێو ئه‌بێت ئه‌و کاته بیشکێنه؛ یه‌عینی پارشێوه‌که بکه به‌ڵام که گه‌یشتیته ئه‌و حاڵه‌ته که ئازارت بێت بیشکێنه، خۆیشت تووشی نه‌خۆشینه‌که مه‌که که خراپتر ببی، چۆنکه تۆ خاوه‌ن عوزریت.
- یه‌ك گورچیله‌م هه‌یه...
-
یه‌ک کۆلیه‌م هه‌یه دوکتۆریش ئه‌ڵێت به‌ڕۆژوو مه‌به؛ ئایا بۆم هه‌یه رۆژوو نه‌گرم؟
ئه‌و موسوڵمانه‌ی که یه‌ک (كلیه گورچیله)ی هه‌یه ئه‌گه‌ر دوکتۆرێکی موسوڵمان یان دوکتۆرێکی جێ‌متمانه (چۆنکه جاری وا هه‌یه دوکتورێکی کافریشه له ئه‌ورووپا به‌ڵام جێ‌متمانه‌یه، کابرا ته‌خه‌سسوسی خۆیه‌تی و هه‌ستی مه‌سئولیه‌تی به‌رزه و له قانوون و موحاسه‌به‌کردنیش ئه‌ترسێت) پێت ئه‌ڵێت تۆ رۆژی پێویستیت به سێ بۆ پێنج لیتر ئاو هه‌یه بیخۆیته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ک کۆلیه‌ت هه‌یه، ئه‌مه یه‌عنی به‌ڕۆژوو مه‌به. له به‌ر ئه‌وه ئه‌و که‌سه‌ی که حاڵاتی وایه‌و یه‌ک کۆلیه‌ی هه‌یه یان شه‌کره‌یه‌تی یان زه‌ختیه‌تی یان هه‌ر نه‌خۆشینێکی تری هه‌بێت که پێویستی به حه‌ب و ده‌رمانه، پێویستی به ئاوه، پێویستی به هه‌ر شتێکی تر هه‌یه ئه‌توانێت نه‌یگرێت و ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیه‌که‌ی له‌و نه‌وعه بوو که دوای ره‌مه‌زان ئۆمێدت هه‌یه چاک ببێته‌وه ئه‌وه له زستانا رۆژووه‌کان ئه‌گریته‌وه ان شا‌ء اللّه و ئه‌گه‌ر زانیشت له‌و نه‌خۆشیانه‌یه که به‌رده‌وامن بۆ نموونه زه‌خت و شه‌کره و شتێکی وایه‌تی ئه‌وه که‌فاره‌ته‌که‌ی ئه‌ده‌یت؛ بۆ هه‌ر رۆژێک حیسابی برنج و شله‌یێک بکه له کوردستانا یان ماکدۆناڵدێک له ده‌ره‌وه. حیسابی بکات چه‌ن رۆژه، سی رۆژه‌که یان بیست و نۆ رۆژ هه‌مووی حیساب بکات و بیدات به فه‌قیر و هه‌ژار؛ واللّه تعالی أعلم.
- باوکم شه‌کره‌یه‌تی، پار رۆژووی گرتووه، دوکتۆر وتوویه‌تی ته‌ئسیری تێ ئه‌کات..
-
باوکم شه‌کره‌یه‌تی، پار رۆژووی گرتووه، دوکتۆر وتوویه‌تی ته‌ئسیری تێ ئه‌کات، دوایی ته‌ئسیری له چاوی کردووه‌و چاوی کز بووه پێی؛ ئه‌مساڵیش موسیڕڕه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که رۆژوو بگرێت؛ وه‌سیه‌تی جه‌نابتان چییه؟
وه‌سیه‌تم ئه‌وه‌یه که نه‌یگرێت؛ ئه‌و باوکه به‌ڕێزه‌یش تۆ که خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م رێگایه‌ی بۆ داوی و حوکمت حوکمی نه‌خۆش بێت و بیشتوانی که‌فاره‌ته‌که‌ی بده‌ی ئیتر بۆچی چاوی خۆت زه‌عیف ئه‌که‌ی؟ که‌فاره‌ته‌که بده و چاوی خۆیشت بپارێزه خوای په‌روه‌ردگاریش چاوت بپارێزێت و چاوی ئێمه‌یش و ئێوه‌یش بخاته ریزی ئه‌و چاوانه‌ی که له رۆژی دواییدا ئه‌ڕوانن له خوای په‌روه‌ردگار؛ ئامین!
- یه‌کێک به‌رد له میزه‌ڵدانیا هه‌بێت ئه‌توانێت به‌ڕۆژوو نه‌بێت؟
-
ئه‌وه ئه‌مێنێته سه‌ر راپۆرتی پزیشکه‌که و زه‌رووره‌تی ئاو خواردنه‌وه‌ی؛ یه‌عنی به‌نده به رای دوکتۆرێکی موسوڵمانه‌وه، ئه‌گه‌ر پێی بڵێت: تۆ جسمت پێویستی به سێ بۆ پێنج لیتر ئاوه‌و پێویسته رۆژانه بیخۆیته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوویش بیت ناتوانی چۆنکه ئه‌و فاسڵه زۆره به تایبه‌تی که ئێستا گه‌رمایه و رۆژه‌که‌یش درێژه ئه‌توانێت رۆژووه‌که‌ی نه‌گرێت؛ نه‌ک هه‌ر ئه‌توانێت به‌ڵکوو پێویسته موڕاعاتی ته‌ندروستی خۆی بکات مادام دوکتۆرێکی موسوڵمان پێ وتووه.
- ئه‌توانم به‌ڕۆژوو ببم به‌ڵام هه‌ر ئه‌بێت حه‌به‌کانم به کار بهێنم؛ به رای ئێوه چی بکه‌م؟
-
له بریتانیام، سه‌رئێشه‌م هه‌یه حه‌ب به کار ئه‌هێنم و سه‌هۆڵاو ئه‌که‌م به سه‌رما، فه‌قه‌راتم کێشه‌ی هه‌یه، ئه‌ژنۆم عه‌مه‌لیاته، ئازاری مه‌عیده‌م هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مانه کێشه نابن له لام، ئه‌توانم به‌ڕۆژوو ببم به‌ڵام هه‌ر ئه‌بێت حه‌به‌کان به کار بهێنم؛ به رای ئێوه چی بکه‌م؟
خوای گه‌وره یارمه‌تیده‌رت بێت برا به‌ڕێزه‌که‌م؛ تۆ چه‌ندین ده‌لیل و حوججه‌ت هه‌یه بۆ به‌ڕۆژوو نه‌بوون. ئه‌مه‌یان که ئه‌فه‌رمووی ئازاره‌که کێشه‌ی نیه و سه‌بر ئه‌گری له سه‌ری خوای گه‌وره یارمه‌تیده‌رت بێت و له سه‌رت ته‌خفیف بکات و شیفات بدات، به‌ڵام مادام حه‌ب به کار ئه‌هێنی رۆژووه‌که مه‌گره‌و حه‌به‌کان بخۆ، ئه‌گه‌ر سه‌رئێشه‌که‌ت ساڵ دوانزه مانگه له‌گه‌ڵه ئیتر ته‌واو له ئێستاوه که‌فاره‌ته‌که‌ی بده؛ ژه‌مێکی ماکدۆناڵد یان هه‌ر خۆراکێکی تری لای خۆتان، ژه‌مێکی عاددی بازاڕ چه‌ن پاوه‌ن ئه‌کا ئه‌وه‌نده حساب بکه و بیده به فه‌قیر له کوردستان خوا خێرت بنووسێت.
- دوکتۆره‌که پێی وت: به‌ڕۆژوو مه‌به، پاره‌ی که‌فاره‌تیشی نیه بیدات؛ رای جه‌نابتان چیه؟
-
دایکم شه‌کره‌ی نه‌مابوو چوار پێنج رۆژ به‌ڕۆژوو بوو به‌ڵام دوایی حاڵی خراپ بوو دوکتۆره‌که پێی وت به‌ڕۆژوو مه‌به، پاره‌ی که‌فاره‌تیشی نیه بیدات؛ رای جه‌نابتان چیه؟
یه‌که‌م الحمد للّه که خوای گه‌وره شه‌کره‌که‌ی له سه‌ر لا بردووه‌و نه‌ماوه، خۆپارێزیش بکات و په‌له‌یشی لێ نه‌بێت باشه، ئه‌وه نێعمه‌تێکی گه‌وره‌یه که خوا پێی داوه الحمد للّه. ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو بوو خۆی نه‌گه‌یێنێته حاڵه‌تی ته‌ندروستی خراپ، ئه‌توانێت به‌ڕۆژوو نه‌بێت ئه‌گه‌ر خۆی ئه‌یزانی وایه. بۆ قسه‌ی پزیشکه‌که‌یش من نازانم ئایا ئه‌و پزیشکه دینداره‌و کابرایێکی باش و موسوڵمانه که پێی وتووه به‌ڕۆژوو مه‌به یان نا! ئه‌شێت له دوکتۆرێکی موسوڵمانه‌وه ئه‌م قسه‌یه وه‌ر بگریت به‌ڵام هه‌ر دوکتۆرێک بێت و بڵێت به‌ڕۆژوو مه‌به نابێت و ئه‌و حه‌قی ئه‌وه‌ی نیه، حه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه بڵێت ئاو بخۆره‌وه، حه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه بڵێت ئه‌م ده‌رمانه بخۆ یان شتێکی له‌و بابه‌ته. جا ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو نه‌بوو پاره‌ی که‌فاره‌تیشی نیه بیدات ته‌واو لێی ئه‌گه‌ڕێت و هیچی له سه‌ر نیه؛ نه رۆژووه‌که نه که‌فاره‌ت دانه‌که.
- دوێنێ عه‌مه‌لیات کرام و حه‌ب ئه‌خۆم؛ ئایا ئه‌بێت که‌فاره‌ت بده‌م دوای گرتنه‌وه‌ی؟
-
خوای گه‌وره شیفات بدات و بۆت بکات به مایه‌ی چاره‌سه‌ر؛ نا، ئێستا حه‌به‌کان به کار ئه‌هێنی و ئه‌گه‌ر هه‌ر له ره‌مه‌زاندا خوای گه‌وره شیفای دای ئه‌و رۆژانه ئه‌گریت که ماوه. پاشان ئه‌و رۆژانه‌ی که حه‌به‌کانت بۆ خواردوه بۆ نمونه یانزه دوانزه رۆژه، دوای ره‌مه‌زان ئه‌یگریته‌وه‌و که‌فاره‌ت ناده‌ی، هه‌ر گرتنه‌وه‌که‌یت له سه‌ره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌وته‌وه ساڵێکی تر و ره‌مه‌زانێکی به سه‌را رۆیشت و نه‌تگرتبووه‌وه ئه‌و کاته یانزه دوانزه رۆژه‌که ئه‌گریته‌وه و که‌فاره‌تیشی بۆ ئه‌ده‌یت؛ وااللّه أعلم.
- خێزانم شه‌کره‌ی هه‌یه و غودده‌ی هه‌یه و زۆر هیلاک ئه‌بێت به‌ڵام هه‌ر رۆژووه‌کانی ئه‌گرێت
-
له سویدین، خێزانم شه‌کره‌ی هه‌یه و غودده‌ی هه‌یه و زۆر هیلاک ئه‌بێت به‌ڵام هه‌ر رۆژووه‌کانی ئه‌گرێت؛ ئایا ئه‌مانه عوزرن بۆ نه‌گرتنی؟
به‌ڵێ ته‌بعه‌ن ئه‌گه‌ر شه‌کره‌ی هه‌یه و پێویستی به‌وه هه‌یه که ئاو بخواته‌وه، غودده‌ی هه‌یه‌و پێویستی به ده‌رمان یان به شتی تر هه‌یه ئه‌توانێت به‌رۆژوو نه‌بێت، وه‌زعی سححی خۆیشی ئه‌یزانێت مێرده‌که بۆی نیه که هانی بدات له سه‌ر رۆژوو نه‌گرتن، چۆنکه خۆی باڵغه و عاقڵه و عه‌قڵی پێ ئه‌شکێت و رۆژووه‌که‌یشی به‌لاوه موهیممه و ئه‌جری خۆی له سه‌ری وه‌ر ئه‌گرێت، ته‌نها بۆی هه‌یه بۆی بپرسێت. وه‌سیه‌تی من ئه‌ویه به‌ڕۆژوو بێت که کاتێک بۆ نموونه گه‌یشته نزیکی عه‌سر سه‌یری کرد وه‌زعی ناخۆشه بیشکێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یشیگرێت کێشه‌ی له سه‌ر نابێت، چۆنکه ئه‌وانه عوزرن بۆیه ئه‌توانێت نه‌یگرێت؛ واللّه تعالی أعلم.
- گورچیله‌م ژان ئه‌کات نه‌یشچووم بۆ لای دوکتۆر دوو رۆژ له حه‌فته‌یێکدا به‌ڕۆژوو ئه‌بم، ئایا گوناحبار ئه‌بم؟
-
له ئه‌ڵمانیام رۆژ زۆر درێژه، گورچیله‌م ژان ئه‌کات نه‌یشچووم بۆ لای دوکتۆر دوو رۆژ له حه‌فته‌یێکدا به‌ڕۆژوو ئه‌بم، ئایا گوناحبار ئه‌بم؟
ئه‌رێوه‌ڵڵا عه‌ینی گوناحبار بوونه، چۆن گوناحبار نابیت کاتێک له ئه‌ڵمانیایت و نه‌چوویت بۆ دوکتۆر؟ بۆچی نه‌چوویت بۆ لای؟! گورچیله‌ت دێشیت تۆزێک ئازارت پێ ئه‌گات ئا وه‌ڵڵاهی رۆژووه‌که‌م پێ ناگیرێت با به‌ڕۆژوو نه‌بم!! دینداری چۆن وا ئه‌بێت؟ دینه‌که‌ت جددیتر بگره برا به‌ڕێزه‌که‌م، تۆ که له ئه‌ڵمانیای شوێن هه‌یه رۆژه‌کانی زۆر درێژتره؛ خه‌ڵک بیست و یه‌ک سه‌عات به‌ڕۆژوو ئه‌بێت له سوید، له نه‌رویج، له فه‌نلاند، له ئالاسکا، له که‌نه‌دا! ئێستا ئێمه بیست سه‌عات و نیو به‌ڕۆژوو ئه‌بین له نه‌رویج خوا لێمان قبووڵ کات، لاریشمان لێی نیه ببێت به بیست و یه‌ک سه‌عاتیش هه‌ر ئه‌یگرین. وه‌کوو فه‌توایش ئه‌ڵێین له بیست و یه‌ک به‌ره‌و ژوور خه‌ڵک ئه‌توانێ نه‌یگرێت ئه‌گینا له بیست و چوار سه‌عاته‌یش یه‌ک ژه‌م بخوات هه‌ر ئه‌توانێت و رۆژووه‌که‌ی دروسته. جا بۆیه پێویسته عوزرێک بێننه‌وه که لای خوای گه‌وره قبووڵ بێت و سه‌رت به‌رز بێت بڵێی یا ره‌ببی خوایه خۆت فه‌رمووت ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوویت مه‌یگره یا ره‌ببی خوایه نه‌خۆش بووم و خۆت ئاگات له ئێش و ئازارمه یان حه‌بم به کار هێناوه یان سه‌فه‌رم کردووه...
- رۆژووی نه‌گرتووه‌و خه‌فه‌تی زۆر پێ ئه‌خوات و بۆی ئه‌گریت
-
دایکم چه‌ندین نه‌خۆشی هه‌یه وه‌کوو شه‌کره و زه‌خت و دڵ و ده‌روونی و ئه‌مانه، رۆژووی نه‌گرتووه‌و خه‌فه‌تی زۆر پێ ئه‌خوات و بۆی ئه‌گریت ؛ ئایا رۆژووه‌که‌ی هه‌ر له سه‌ره؟
نا رۆژووه‌که‌ی له سه‌ر نیه. دایه گیان خوشکی به‌ڕێزم! تۆ رۆژووه‌که‌ت له سه‌ر نه‌ماوه و سپاسی خوای په‌روه‌ردگاریش بکه که به‌م نه‌خۆشیانه پاڵفته‌ت ئه‌کات له گوناحه‌کان، هه‌موو نه‌خۆشیێک گوناحه‌کان هه‌ڵ ئه‌وه‌رێنێت؛ پێغه‌مبه‌ری خوا – علیه الصلاة والسلام - ئه‌فه‌رموێت: خوای گه‌وره عه‌بدی خۆی وا موبته‌لا ئه‌کات، تووشی نه‌خۆشی ئه‌کات، تووشی ناڕه‌حه‌تی و زیندان و راوه‌دوونان و فه‌قیری و نه‌خۆشی و برینداری و ئه‌م جۆره شتانه‌ی ئه‌کات که ئازار ئه‌چێژێت به‌م ئازارانه‌یش گوناحه‌کان هه‌ڵ ئه‌وه‌رێنێت؛ ئه‌فه‌رموێت: هه‌تا وای لێ دێت ئه‌م عه‌بده به سه‌ر زه‌ویدا ئه‌ڕوات گوناحی پێوه نه‌ماوه! یه‌عنی کاتی سه‌ره‌مه‌رگی گوناحی پێوه نه‌ماوه ان شا‌ء اللّه، بووه به ئه‌هلی به‌هه‌شت. ئه‌مه به شه‌رتی سه‌بر گرتنه، ئه‌م دایکه به‌ڕێزه‌یش سه‌بر له سه‌ر ئازاره‌کانی بگرێت خوای په‌روه‌ردگار شیفای بدات و له سه‌ری ئاسان بکات و سووکی بکات. زیکری خوای گه‌وره بکه و ئه‌گه‌ر خوێنده‌واریت هه‌یه قورئان بخوێنه و ئه‌گه‌ر نیشته ته‌سبیحات بکه خوای گه‌وره لێت قبووڵ بکات.
- ئه‌گه‌ر له به‌ر برسیه‌تی به‌رچاوت ره‌ش بوو، ئه‌شێ رۆژوو بشکێنیت؟
-
ئێحتیماله‌ن له به‌ر زه‌خت بێت به‌ر چاوت ره‌ش بووه. راکشاوی و قاچت به‌رز بووه یا سه‌رینه‌که‌ت به‌رز بووه که هه‌ڵ ئه‌ستی هێشتا خوێنه‌که به ته‌واوی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر جه‌سته‌ت و به‌ر چاوت ره‌ش ئه‌بێت؛ که‌سی وا هه‌یه خۆی تۆزێک بونیه‌ی زه‌عیفه هه‌ڵ ئه‌ستێت به‌رچاوی ره‌ش ئه‌بێت. به‌ڵام نابێت هه‌ر که‌س به‌رچاوی ره‌ش بوو بڵێت رۆژووه‌که‌م ئه‌شکێنم! ئه‌مه ناشێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌وتووی و زۆر ماندووی، زۆر برسیت و ناتوانی ئیتر ته‌سه‌ڕڕوف بکه‌یت ئه‌و کاته ئیتر ئه‌یشکێنیت، حه‌تمه‌ن ئه‌بێت بیشیشکێنیت ئه‌گه‌ر گه‌یشیته ئه‌و حاڵه‌ته، له به‌ر ئه‌وه‌یه ئیتر ته‌ئسیر له بینینت یان ته‌ئسیر له جه‌سته‌ت ئه‌کات.
- خێزانم عه‌مه‌لیاتی مه‌عیده‌ی کردووه تا دونیا ماوه ناتوانێت به‌ڕۆژوو بێت؛ ئه‌بێ چی بکات؟
-
یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که تا کۆتایی عومری نه‌توانێت به‌ڕۆژوو بێت ته‌نها خوا خۆی ئه‌زانێت، به‌ڵکوو خوای گه‌وره شیفای بدات. پاشان حوکمی گشتی ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر توانی به‌ڕۆژوو بێت ئه‌بێت به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی نه‌توانینه‌که بۆی ئه‌بێت به عوزر، به‌ڵام شه‌رتیشه دوکتۆرێکی موسوڵمان یان جێ‌متمانه پێی بڵێت که ناتوانێت رۆژوو بگرێت. له‌وانه‌یه که‌سێک مه‌عیده‌ی بچووک بووبێت یا بچووک کرابێته‌وه ئه‌بێت ژه‌می زوو زوو بخوات، ئه‌و کاته حه‌تمه‌ن به‌ڕۆژوو نابێت و رۆژانه که‌فاره‌تی رۆژووه‌که‌ی بدات.
- قاچم شکاوه‌و به‌ڕۆژووم، هه‌ندێک ئه‌ڵێن مه‌یگره چۆنکه پێویستیت به ویتامین Aیه؛ رای جه‌نابتان چیه؟
-
له بریتانیام قاچم شکاوه‌و به‌ڕۆژووم، هه‌ندێک براده‌ر ئه‌ڵێن مه‌یگره چۆنکه پێویستیت به ویتامین Aیه؛ رای جه‌نابتان چیه؟
خوای گه‌وره شیفات بدات. که‌ی ئه‌مه قسه‌یه براده‌ره‌کانت ئه‌یکه‌ن؟! رۆژووی خۆت به‌رده‌وام بکه و گوێ به قسه‌ی ئه‌وان مه‌ده! پارشێو حه‌بێکی ویتامین A هه‌ڵبده و ته‌واو یا بڕۆ ئه‌و مادد‌انه بخۆ له شه‌وا که ویتامین Aی تیایه! ئه‌مه که‌ی قسه‌یه ئه‌مه که‌ی حوججه‌یه؟ به قسه‌ی ئه‌وان نه‌که‌یت. ئاخر ئه‌وان موفتین؟ چ ده‌لیلێکیان هه‌یه بۆ قسه‌که‌یان؟! زۆر خراپه ئه‌و فه‌توا دانه، تۆ رۆژووه‌که بشکێنیت گوناحه‌که‌ی له گه‌ردنی ئه‌وانیشایه ته‌بعه‌ن، له گه‌ردنی خۆیشت لا ناچێت. رۆژووه‌که‌ت بگره و خوای گه‌وره یارمه‌تیده‌رت بێت. پاشان که قاچت شکاوه خۆ ویتامین A هینی ئه‌وه نیه به رۆژێک وه‌ری بگریت خۆ ئامپوولێک نیه‌و لێت بدات! پاشان ورده ورده جه‌سته‌یشت خۆی دروستی ئه‌کاته‌وه، خۆیشت به شێوه‌ی حه‌ب ئه‌توانی بیکڕیت، ئه‌و خواردنانه‌یش بخۆ که ویتامین Aی تیایه، هه‌ر له گووگڵ بنوسه: ویتامین A له چیایه؟ به کوردی به عه‌ره‌بی به ئینگلیزی به هه‌موو زمانه‌کان هه‌موویت بۆ دێته پێش و لیستێک له‌و خواردنانه دروست بکه و به حه‌ول و قووه‌تی خوای گه‌وره جه‌سته‌ت ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌بێت که خه‌زنیشی بکات، خه‌زنیشی کردووه دڵنیا به.
- ئه‌گه‌ر له به‌ر نه‌خۆشی سێ رۆژی نه‌گرتبوو، دوای ره‌مه‌زان گرتیه‌وه ئایا که‌فاره‌تیشی بۆ ئه‌دات؟
-
نا که‌فاره‌تی بۆ نادات مادام دوای ره‌مه‌زان گرتبێتیۆ خوای گه‌وره‌یش لێی قبووڵ بکات.
- دایکم نه‌خۆشی دڵی هه‌یه و که‌م به‌ڕۆژوو ئه‌بێت، که رۆژوو ئه‌گرێت تێک ئه‌چێت..
-
دایکم نه‌خۆشی دڵی هه‌یه و که‌م به‌ڕۆژوو ئه‌بێت، که رۆژوو ئه‌گرێت تێک ئه‌چێت؛ ئایا ئه‌توانێت که‌فاره‌ت بدات و نه‌یگرێت؟
به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر دوکتۆرێکی موسوڵمان بۆی نوسیوه که تێک ئه‌چێت (نه‌ک تێک چوونێکی ته‌بیعی که بۆ هه‌موو رۆژووه‌وانێک گشتیه) و ناتوانێت به‌رده‌وام بیگرێت ئه‌وه به ته‌ئکید ئیتر عوزری هه‌یه‌و ته‌واو؛ ئه‌گه‌ر حه‌بی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئاو ئه‌خواته‌وه، ئه‌گه‌ر ماندوو ئه‌بێت پێی، ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێکی وا بوو ئه‌و کاته ئه‌توانێت که‌فاره‌ته‌که بدات.
- جه‌ڵده‌ی ده‌ماغ لێی داوه‌و قسه‌ی نه‌ماوه، یازده رۆژی گرتووه، ئایا له سه‌ریه‌تی بیگرێت یان که‌فاره‌تی بۆ بده‌ین؟
-
دایکم جه‌ڵده‌ی ده‌ماغ لێی داوه‌و قسه‌ی نه‌ماوه، یازده رۆژی گرتووه، ئایا له سه‌ریه‌تی بیگرێت یان که‌فاره‌تی بۆ بده‌ین؟
ئه‌ووه‌ڵه‌ن خوای په‌روه‌ردگار شیفای بدات و یارمه‌تیده‌ری بێت و که‌فاره‌تی گوناحیشی بێت و بۆی ئاسان بکات. بۆ رۆژوو گرتنه‌که‌ش ده‌مێنێته سه‌ر توانای خۆی، ئێستا که 11 رۆژی گرتووه ئایا ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ری؟ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی به هه‌ر سیفه‌تێکی نه‌توانینه‌وه بێت، به سه‌به‌بی جه‌ڵده‌که بێت یان به سه‌به‌بی هه‌ر شتێکی تر ئه‌وه رۆژوو ناگرێت و که‌فاره‌ته‌که‌ی بۆ ده‌ده‌ن؛ خوای گه‌وره لێتان قبووڵ بکات.
- له سجن نه‌زرم کرد که به‌ر بم هه‌موو دووشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه‌یه‌ک به‌ڕۆژوو بم، به‌ڵام ناتوانم
-
له سجن نه‌زرم کرد که به‌ر بم هه‌موو دووشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه‌یه‌ک به‌ڕۆژوو بم، به‌ڵام من قه‌د نه‌متوانیوه به ته‌واوی به‌ڕۆژوو بم چونکه دائیم که به‌ڕۆژوو ده‌بم تووشی گێژبوون و سه‌رئێشه ده‌بم هه‌تا کاتێک هاتمه ئه‌ورووپا زانیم یه‌ک گورچیله‌م هه‌یه ئه‌ویش له سه‌دا په‌نجاو هه‌شت ئیش ده‌کات و ده‌بێت به‌رده‌وام ئاو بخۆمه‌وه؛ چی بکه‌م بۆ بابه‌تی رۆژوو؟
جه‌نابت عوزرت هه‌یه‌و ئیتر رۆژووه‌کان ناگریت، به‌ڵام نه‌زره‌که له‌سه‌رت بووه به سوێند بۆیه که‌فاره‌تی سوێند ده‌ده‌یت؛ که‌فاره‌تی سوێندیش له ئه‌سڵدا ئه‌وه‌یه که ده که‌سی فه‌قیر تێر بکه‌ی له خواردنێکی مامناوه‌ندی ئه‌و شاره‌ی که لێی ده‌ژیت، ده‌توانی ده که‌سه فه‌قیره‌که ده‌عوه‌ت بکه‌ی بۆ ماڵه‌وه چێشت و خواردنه‌که‌یان بۆ بکه‌یت و بیانده‌یتێ یان ده‌توانی بۆیان بکڕیت له مه‌تعه‌م و بیانده‌یتێ، ئه‌گه‌ر فه‌قیره‌کان کافریش بن (چونکه تۆ له ئه‌ورووپا ده‌ژیت) هیچ ئیشکالێکی تێدا نییه، موهیم ئه‌وه‌یه فه‌قیرن. ده‌توانی به‌جێی خۆراکی ده که‌س جل و به‌رگ و پۆشاکیان بۆ ته‌ئمین بکه‌ی. ته‌بعه‌ن ئه‌مه‌یان قورستره له‌م زه‌مه‌نه‌دا. عوموومه‌ن زانایانیش ده‌فه‌رموون که پاره نابێت؛ یه‌عنی ناشێت تۆ ده دۆلار یان حه‌فتا کڕۆن بده‌یته هه‌ر یه‌که له فه‌قیره‌کان، به‌ڵکو پێویسته خۆراک یان پۆشاکه‌که‌یان بۆ بکڕی. ئه‌ڵبه‌ت له پێشدا پێویسته عه‌بدێک ئازاد بکه‌یت به‌ڵام ئێستا عه‌بد نه‌ماوه. ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی ته‌عام و پۆشاکه‌که ته‌ئمین بکه‌ی ئه‌وه سێ رۆژ له سه‌ر یه‌ک به‌ڕۆژوو ده‌بیت؛ واللّه تعالی أعلم.
- دایکم تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوو نه‌یتوانی رۆژووی مانگی ره‌مه‌زان بگرێت
-
ساڵی پار دایکم تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوو نه‌یتوانی رۆژووی مانگی ره‌مه‌زان بگرێت و تا ئێستاش حاڵی باش نه‌بووه، ئه‌مساڵیش بۆی ناگیریێت ئایا گۆناحبار ده‌بێت؟
خوای گه‌وره شیفای بدات؛ نا إن شا‌ء اللّه گوناحبار نابێت و قه‌زاکردنیشی له سه‌ر نییه، ئه‌مساڵیش و ئه‌وه‌ی پاریش هه‌ر که‌فاره‌تی ده‌دات که هه‌ر رۆژه‌ی خواردنی هه‌ژارێکه، خواردنی هه‌ژاره‌که‌ش له ناوه‌ڕاست یه‌عنی خواردنی مامناوه‌ندی ئه‌و شاره‌ی که دایکتی لێ ده‌ژی؛ عوله‌ما بۆ دیاری کردنی بڕی خۆراکه‌که به شێوه‌یه‌کی گشتی فه‌رموویانه: نیو ساع، نیو ساعیش ده‌کاته کیلۆو نیوێک. ئیتر له‌م سه‌رده‌مه‌دا کیلۆو نیوێک له خۆراکی ئه‌و وڵاته که لێی ده‌ژی؛ برنجه، خورمایه، مێوژه، هه‌رچی شتێک له‌و بابه‌تانه‌دا ده‌توانێت هه‌مووی کۆ کاته‌وه بیدات به ماڵێک یان بیدات به که‌سێک پێداویستییه‌که‌ی بۆ جێبه‌جێ بکات؛ واللّه تعالی أعلم.
- دوکتۆر وتی ده‌بێت هه‌موو به‌یانییه‌ک چه‌ند په‌رداخێک ئاو بخۆیته‌وه
-
مامۆستا گیان من نه‌خۆشی کولیه‌م هه‌یه، دوکتۆر وتی ده‌بێت هه‌موو به‌یانییه‌ک چه‌ند په‌رداخێک ئاو بخۆیته‌وه، تاقیشم کردۆته‌وه ئه‌گه‌ر نه‌یخۆم ده‌که‌ومه نه‌خۆشخانه؛ به رای ئێوه چی بکه‌م؟
مادام دوکتۆر بۆی نووسیویت که ده‌بێت ئاو بخۆیته‌وه بیخۆره‌وه نۆشی گیانت بێت و رۆژووه‌که‌ش مه‌گره، إن شا‌ء اللّه ئه‌جری خۆیشت وه‌رده‌گریت؛ له جیاتی ئه‌وه که‌فاره‌تی بده ئه‌گه‌ر پاره‌ت هه‌بوو، هه‌ر رۆژه‌و ژه‌مێک خواردن، سی رۆژ به‌ڕۆژوو نابیت سی ژه‌مه‌که خواردنی فه‌قیر ده‌ده‌یت ئه‌گه‌ر هه‌تبوو.
- من له ئه‌وروپا داده‌نیشم نه‌خۆشی بوورانه‌وه‌م هه‌یه، که زۆر برسیم ده‌بێت وام لێ دێت؛ ئایا ده‌توانم به‌ڕۆژوو نه‌بم؟
-
من له ئه‌وروپا داده‌نیشم نه‌خۆشی بوورانه‌وه‌م هه‌یه، که زۆر برسیم ده‌بێت وام لێ دێت؛ ئایا ده‌توانم به‌ڕۆژوو نه‌بم؟ زۆر خه‌فه‌ت ده‌خۆم!
به‌ڵێ ئه‌گه‌ر خۆت ته‌جروبه‌ت کرد و به‌ڕۆژوو بوویت دوایی که برسیت بوو بوورایته‌وه ته‌بعه‌ن به‌ڕۆژوو نابیت ئه‌و کاته، چونکه تۆ ده‌بیت به خاوه‌ن عوزر. به‌ڵام یه‌کێک له‌به‌ر ئه‌وه تۆزێک ناڕه‌حه‌تی تووش بووه برسیه‌تی، ئه‌وه به ته‌بیعه‌تی حاڵ هه‌موو که‌سێک که برسیه له رۆژانی عادیش‌دا بێهێز ده‌بێت جا که به‌ڕۆژووش بوو به‌ته‌ئکید ناڕه‌حه‌تییه‌کی هه‌یه پێویسته ته‌حه‌ممولی بکات و نه‌یشکێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌م شێوه بوو وه‌کو جه‌نابت ده‌ڵێیت ده‌بوورێیته‌وه ئه‌گه‌ر هات و برسیت بوو به‌ڵێ به‌ته‌ئکید بۆت جائیزه بیشکێنیت. هیوادارم خوای په‌روه‌ردگار شیفات بدات و چاک بیته‌وه، ئه‌گه‌ر هات و ساڵه‌که به‌رده‌وام بوویت یازده مانگی دواتر چاوه‌ڕێی هه‌لێکی بیگریته‌وه ئه‌گه‌ر نه‌بوو گه‌یشتیته‌وه شه‌عبانی ئه‌خیر یه‌عنی ره‌مه‌زانێکی تر دێته‌وه ته‌واو ئه‌و کاته که‌فاره‌ته‌که‌ی بۆ ده‌ده‌یت له‌جیاتی هه‌ر رۆژێک له‌و رۆژانه‌ی نه‌تگرتووه یان سی رۆژه‌که ئه‌گه‌ر هه‌موویت نه‌گرتووه خۆراکی ژه‌مێکی مامناوه‌ندی ئه‌و شوێنه‌ی که لێی ده‌ژیت ده‌ده‌یت به فه‌قیرو هه‌ژار.
- ماوه‌ی سێ ساڵه حه‌بی خه‌مۆکی ده‌خۆم، ئایا پاره‌ی مانگێک خواردن بۆ ماڵه فه‌قیرێک بنێرم ده‌بێت؟
-
من گه‌نجێکی 28 ساڵم له ئه‌ورووپا ده‌ژیم، ماوه‌ی سێ ساڵه حه‌بی خه‌مۆکی ده‌خۆم و زۆر هه‌وڵم داوه که نه‌یخۆم و زاڵ ببم به سه‌ریدا به‌ڵام ناتوانم تووشی سترێسی و وه‌زعێکی زۆر ناخۆش ده‌بم ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی هه‌بێت ده‌زانێت چه‌ند سه‌خته به‌ڵام الحمد للّه زۆر شوکرم و مه‌منوونی خوای گه‌وره‌م بۆ هه‌ر شتێک تووشی ببم؛ مامۆستا پرسیاره‌که‌ی من ئه‌وه‌یه که به‌ڕۆژوو نابم ئایا پاره‌ی مانگێک خواردن بۆ ماڵه فه‌قیرێک بنێرم ده‌بێت؟
هه‌ر که‌سێک که حه‌ب به کار ده‌هێنێت حه‌بی شه‌کره‌یه، حه‌بی زه‌خته، حه‌بی نه‌خۆشییه، حه‌بی عیلاجه، حه‌بی ئه‌م سترێسه‌یه که خۆی ده‌ڵێت، حه‌بی هه‌ر حاڵه‌تێکی تر که بۆت نووسراوه‌و دوکتۆرێکی متمانه‌پێکراو بۆی نووسیویت هه‌ر شه‌ش سه‌عات هه‌ر هه‌شت سه‌عات ده‌بێت بیخۆیت ته‌بعه‌ن به‌ڕۆژوو نابیت. ئه‌گه‌ر ئومێدت هه‌یه که چاک ده‌بیته‌وه به ئیزنی خوای گه‌وره دوای ره‌مه‌زان رۆژووه‌که ده‌گریته‌وه؛ یه‌عنی هه‌رکه‌سێک که نه‌خۆشیه‌که‌ی کاتییه‌و دوای ره‌مه‌زان ئومێد هه‌یه که چاک ده‌بێته‌وه، که چاک بۆوه رۆژووه‌که ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانی چاک نابێته‌وه یان به‌رده‌وام بوو هه‌ر ئومێدی به چاکبوونه‌وه هه‌بوو به‌ڵام گه‌یشته‌وه نزیکی شه‌عبان و شه‌عبانیش ته‌واو ده‌بێت و هه‌ر نه‌یتوانی ئه‌و کاته که‌فاره‌ته‌که‌ی ده‌دات؛ که‌فاره‌ته‌که‌شمان روون کردۆته‌وه که چییه.
- مامۆستا من نه‌خۆشم، نه‌خۆشیه‌که‌شم شه‌قیقه‌یه‌و خراپتریش بووه
-
مامۆستا من نه‌خۆشم، نه‌خۆشیه‌که‌شم شه‌قیقه‌یه‌و خراپتریش بووه، دوکتۆر پێی وتم نابێت هیچ رۆژوویه‌ک بگریت له‌به‌ر نه‌خۆشیه‌که‌ت خراپه؛ من ئێستا چی بکه‌م؟ رۆژووه‌کانم بگرمه‌وه یان پاره بده‌م؟
موهیم ئه‌وه‌یه ئه‌و دوکتۆره کێیه که وای وتووه؟ ناکرێت به قسه‌ی دوکتۆرێکی عه‌لمانی بکه‌ی که له خۆیه‌وه بڵێت به‌ڕۆژوو مه‌به‌و هه‌ر رقی له رۆژووه‌که‌ته! به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوکتۆری وه‌کو دوکتۆر عه‌بدولواحید پێی وتووی شه‌قیقه‌یه‌و مه‌یگره بۆ شه‌قیقه‌که‌ت خراپه ئه‌وه ئیتر مه‌یگره. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌لی چاکبوونه‌وه‌ت هه‌یه إن شا‌ء اللّه دوای ره‌مه‌زانه‌که بیگره‌ره‌وه مادام چاک بوویته‌وه، ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته ئه‌و ئه‌مه‌له‌یان بڕیویت که تازه ئه‌وه ئیتر شه‌قیقه‌یه‌و چاک نابێته‌وه‌و به‌رده‌وام ده‌بیت تێیدا ئه‌و کاته ده‌توانیت فیدیه‌که‌ی بده‌یت.