من گه‌نجێکی 28 ساڵم له ئه‌ورووپا ده‌ژیم، ماوه‌ی سێ ساڵه حه‌بی خه‌مۆکی ده‌خۆم و زۆر هه‌وڵم داوه که نه‌یخۆم و زاڵ ببم به سه‌ریدا به‌ڵام ناتوانم تووشی سترێسی و وه‌زعێکی زۆر ناخۆش ده‌بم ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ی هه‌بێت ده‌زانێت چه‌ند سه‌خته به‌ڵام الحمد للّه زۆر شوکرم و مه‌منوونی خوای گه‌وره‌م بۆ هه‌ر شتێک تووشی ببم؛ مامۆستا پرسیاره‌که‌ی من ئه‌وه‌یه که به‌ڕۆژوو نابم ئایا پاره‌ی مانگێک خواردن بۆ ماڵه فه‌قیرێک بنێرم ده‌بێت؟
هه‌ر که‌سێک که حه‌ب به کار ده‌هێنێت حه‌بی شه‌کره‌یه، حه‌بی زه‌خته، حه‌بی نه‌خۆشییه، حه‌بی عیلاجه، حه‌بی ئه‌م سترێسه‌یه که خۆی ده‌ڵێت، حه‌بی هه‌ر حاڵه‌تێکی تر که بۆت نووسراوه‌و دوکتۆرێکی متمانه‌پێکراو بۆی نووسیویت هه‌ر شه‌ش سه‌عات هه‌ر هه‌شت سه‌عات ده‌بێت بیخۆیت ته‌بعه‌ن به‌ڕۆژوو نابیت. ئه‌گه‌ر ئومێدت هه‌یه که چاک ده‌بیته‌وه به ئیزنی خوای گه‌وره دوای ره‌مه‌زان رۆژووه‌که ده‌گریته‌وه؛ یه‌عنی هه‌رکه‌سێک که نه‌خۆشیه‌که‌ی کاتییه‌و دوای ره‌مه‌زان ئومێد هه‌یه که چاک ده‌بێته‌وه، که چاک بۆوه رۆژووه‌که ده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانی چاک نابێته‌وه یان به‌رده‌وام بوو هه‌ر ئومێدی به چاکبوونه‌وه هه‌بوو به‌ڵام گه‌یشته‌وه نزیکی شه‌عبان و شه‌عبانیش ته‌واو ده‌بێت و هه‌ر نه‌یتوانی ئه‌و کاته که‌فاره‌ته‌که‌ی ده‌دات؛ که‌فاره‌ته‌که‌شمان روون کردۆته‌وه که چییه.