X

گەڕان




رۆژوو >>  رۆژووی نه‌خۆش
  •    دوێنێ عه‌مه‌لیات کرام و حه‌ب ئه‌خۆم؛ ئایا ئه‌بێت که‌فاره‌ت بده‌م دوای گرتنه‌وه‌ی؟
  • خوای گه‌وره شیفات بدات و بۆت بکات به مایه‌ی چاره‌سه‌ر؛ نا، ئێستا حه‌به‌کان به کار ئه‌هێنی و ئه‌گه‌ر هه‌ر له ره‌مه‌زاندا خوای گه‌وره شیفای دای ئه‌و رۆژانه ئه‌گریت که ماوه. پاشان ئه‌و رۆژانه‌ی که حه‌به‌کانت بۆ خواردوه بۆ نمونه یانزه دوانزه رۆژه، دوای ره‌مه‌زان ئه‌یگریته‌وه‌و که‌فاره‌ت ناده‌ی، هه‌ر گرتنه‌وه‌که‌یت له سه‌ره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌وته‌وه ساڵێکی تر و ره‌مه‌زانێکی به سه‌را رۆیشت و نه‌تگرتبووه‌وه ئه‌و کاته یانزه دوانزه رۆژه‌که ئه‌گریته‌وه و که‌فاره‌تیشی بۆ ئه‌ده‌یت؛ وااللّه أعلم.