له سجن نه‌زرم کرد که به‌ر بم هه‌موو دووشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه‌یه‌ک به‌ڕۆژوو بم، به‌ڵام من قه‌د نه‌متوانیوه به ته‌واوی به‌ڕۆژوو بم چونکه دائیم که به‌ڕۆژوو ده‌بم تووشی گێژبوون و سه‌رئێشه ده‌بم هه‌تا کاتێک هاتمه ئه‌ورووپا زانیم یه‌ک گورچیله‌م هه‌یه ئه‌ویش له سه‌دا په‌نجاو هه‌شت ئیش ده‌کات و ده‌بێت به‌رده‌وام ئاو بخۆمه‌وه؛ چی بکه‌م بۆ بابه‌تی رۆژوو؟
جه‌نابت عوزرت هه‌یه‌و ئیتر رۆژووه‌کان ناگریت، به‌ڵام نه‌زره‌که له‌سه‌رت بووه به سوێند بۆیه که‌فاره‌تی سوێند ده‌ده‌یت؛ که‌فاره‌تی سوێندیش له ئه‌سڵدا ئه‌وه‌یه که ده که‌سی فه‌قیر تێر بکه‌ی له خواردنێکی مامناوه‌ندی ئه‌و شاره‌ی که لێی ده‌ژیت، ده‌توانی ده که‌سه فه‌قیره‌که ده‌عوه‌ت بکه‌ی بۆ ماڵه‌وه چێشت و خواردنه‌که‌یان بۆ بکه‌یت و بیانده‌یتێ یان ده‌توانی بۆیان بکڕیت له مه‌تعه‌م و بیانده‌یتێ، ئه‌گه‌ر فه‌قیره‌کان کافریش بن (چونکه تۆ له ئه‌ورووپا ده‌ژیت) هیچ ئیشکالێکی تێدا نییه، موهیم ئه‌وه‌یه فه‌قیرن. ده‌توانی به‌جێی خۆراکی ده که‌س جل و به‌رگ و پۆشاکیان بۆ ته‌ئمین بکه‌ی. ته‌بعه‌ن ئه‌مه‌یان قورستره له‌م زه‌مه‌نه‌دا. عوموومه‌ن زانایانیش ده‌فه‌رموون که پاره نابێت؛ یه‌عنی ناشێت تۆ ده دۆلار یان حه‌فتا کڕۆن بده‌یته هه‌ر یه‌که له فه‌قیره‌کان، به‌ڵکو پێویسته خۆراک یان پۆشاکه‌که‌یان بۆ بکڕی. ئه‌ڵبه‌ت له پێشدا پێویسته عه‌بدێک ئازاد بکه‌یت به‌ڵام ئێستا عه‌بد نه‌ماوه. ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی ته‌عام و پۆشاکه‌که ته‌ئمین بکه‌ی ئه‌وه سێ رۆژ له سه‌ر یه‌ک به‌ڕۆژوو ده‌بیت؛ واللّه تعالی أعلم.