ئه‌حکامی شه‌رعی به ره‌ئی خۆمان وه‌ر ناگیرێت، ئه‌بێ ده‌لیلی بێت دائیمه ئه‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر قورئان هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا – علیه الصلاة والسلام - ئینجا کۆڕاو ئیجماعی سه‌حابه یان عوله‌مای ئوممه‌ت و پێشه‌وایانی سه‌له‌ف یان ئه‌بێت قیاسێکی موعته‌به‌ر هه‌بێت. بۆ نموونه له سه‌رده‌مانی سه‌حابه‌یا چی رووی داوه بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و شته به‌و شێوه‌یه به کار بێ‌تۆ. ده‌رباره‌ی جگه‌ره کێشانیش زانایانی ئیسلام له‌م سه‌رده‌مه‌یا زیاد له سه‌دا نه‌وه‌دی عوله‌ما له پاکستان، عه‌ره‌بستان، میسر، مه‌غریب، یه‌مه‌ن و له وڵاتانی تری ئیسلام که عوله‌مای به‌رزیان تیایه هه‌موو فه‌توایان له سه‌ر ئه‌وه‌یه که رۆژوو به ته‌ئکید پێی ئه‌شکێت، جگه له‌وه‌ی که جگه‌ره خۆیشی حه‌رامه، ده‌لیلیشیان له سه‌ر ئه‌وه زۆره که حه‌رامه چۆنکه زه‌ره‌ری بۆ سیححه‌تی ئینسانه‌که زۆر هه‌یه، هه‌ر جگه‌ره‌یێک یه‌کێک له ژووری سیه‌کان ئه‌کوژێت و ئه‌یفه‌وتێنێت، ئه‌وه راست نیه که ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر ماستی خوارد چاک ئه‌بێت یان ته‌ئسیری جگه‌ره‌که نامێنێت یان به سه‌ر په‌ڕۆیێکه‌وه بیمژێت یان فلته‌ره‌که‌ی درێژتره یان نێرگه‌له‌یه و زه‌ره‌ری نییه! بلعه‌کس نیرگه‌له خه‌ته‌رتره چۆنکه جگه‌ره هه‌شت بۆ دوانزه نه‌فه‌سی لێ ئه‌ده‌ی به‌س نێرگه‌له‌که ئێحتیمال ئه‌گاته 150 نه‌فه‌س! ئینجا ئه‌وه‌ی که به ئاوه‌که‌یا دێت بڵێی ته‌ئسیراتی که‌م ئه‌کاته‌وه وا نییه، له به‌ر ئه‌وه تۆ ناشێت خۆت هه‌ڵبخڵه‌تێنی تیایا، بۆیه ئه‌بێت موڕاعاتی ئه‌وه بکه‌ی که ئه‌و مه‌وادانه‌ی تیایه‌تی به دووکه‌ڵی که ئه‌چیته قوڕگت له ئاوه‌که‌یشه‌وه که هه‌ر دێته‌وه‌و ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قوڕگت، مه‌وادی تیایه وه‌کوو خاڕسین نافه‌وتێت، ئاوه‌که هیچ ته‌ئسیراتێکی له سه‌ر نییه، جا نیکۆتین و ئه‌و مه‌وادانه‌ی تریشی که زه‌ره‌رن له هه‌ر دوو حاڵه‌ته‌که هه‌ر ئه‌ڕواته جه‌سته‌ت، له به‌ر ئه‌وه پێویسته تۆ له جگه‌ره کێشانی خۆت کۆڵ بده‌یته‌وه و تۆبه‌شی لێ بکه‌یت و بیشزانی که حه‌رامه و بیشزانی که رۆژووی پێ ئه‌شکێت؛ واللّه تعالی أعلم!