X

گەڕان




رۆژوو >>  ئه‌وانە‌ی رۆژوو به‌تاڵده‌کەنە‌وه
  •    ‌ من خه‌به‌رم بووه‌وه خێرا نانم خوارد و دواتر زانیم ده ده‌ققه‌یه بانگی فه‌رمووه؛ ئایا رۆژووه‌که‌م دروست بووه؟
  • به‌ڵێ؛ ئه‌گه‌ر نه‌تزانیبێت کات به سه‌ر چووه هیچ ئیشکالێکی تیا نیه چۆنکه «الجاهل بالوقت» (که‌سێک که کاته‌که نازانێت) وه‌کوو «جاهیل بالحُکم» (که‌سێک که حوکمه‌که نازانێت) وایه. ئه‌و که‌سه‌ی که خواردوویه‌تی و نه‌یزانیوه که رۆژ بووه‌ته‌وه وه‌کوو ئه‌و که‌سه وایه که مه‌سه‌له‌ن خواردوویه‌تی و نه‌یزانیوه که دوای بانگه‌که هه‌ر پێی ئه‌شکێت؛ بۆ نموونه کابرایێک تازه موسوڵمان بووه. بۆیه وا ئه‌زانم ئه‌وه‌ی جه‌نابیشت به‌و شه‌رته‌‌ی نه‌تزانیبێت رۆژووه‌که‌ت ئیشکالی نییه.