ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوو بووبێت و خۆی راحه‌ت کردبێت ئایا رۆژووه‌که‌ی شکاوه؟
مادام به‌ڕۆژوو ئه‌بێت به ته‌ئکید هه‌ر وه‌کوو خۆی له خواردن و خواردنه‌وه گرتووه‌ته‌وه ئه‌بێت خۆیشی له ئاره‌زووی جنسی بگرێته‌وه ئه‌گه‌ر خۆی راحه‌ت کرد هه‌ر جنسێکیان بێت - نێرینه یا مێینه - واته ئاوی هاتبێته‌وه و راحه‌ت بووبێت ئه‌گه‌ر نه‌یئه‌زانی جائیز نییه، ئه‌وه هیچی له سه‌ر نییه و رۆژووه‌که‌ی نه‌شکاوه. ئه‌گه‌ر ئه‌یزانی و وای کردووه یان به لێ خشاندن خۆی گه‌یاندووه‌ته ئه‌و حاڵه‌تی راحه‌ت بوونه رۆژووه‌که‌ی شکاوه به ته‌ئکید؛ چۆنکه ئه‌نقه‌سته و ئه‌بێ بیگرێته‌وه. پێویسته دائیمه‌ن ئه‌وه بزانین که له ئه‌حکامی شه‌رعا نه‌زانین، له بیر چوونه‌وه، نه ویستن ئه‌بن به عوزر به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ زانیت و له یادت بوو و ئیراده‌ت له سه‌ری بوو که وا بکه‌ی به ته‌ئکید حوکمه شه‌رعیه‌که‌ی له سه‌ر دروس ئه‌بێت.