1- ئایا رۆژوو به خه‌و ته‌واو بکه‌ی به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه؟
نا به‌تاڵ نابێته‌وه حه‌تتا ئه‌گه‌ر هه‌تاکوو کاتی به‌ربانگ خه‌وتبێتی رۆژووه‌که‌ت هه‌ر بۆ حسێبه هه‌ر ئه‌جری رۆژووه‌که‌یشت به‌ر ئه‌که‌وێت ته‌بعه‌ن، به‌ڵام بێگومان تۆ له‌و حاڵه‌ته‌یا نوێژه‌کانت چووه گۆناحی نوێژه‌کانت گه‌یشتووه.
2- که‌سێک به‌ڕۆژووه به‌ڵام زۆر ئه‌خه‌وێت ئایا ته‌ئسیری له سه‌ر رۆژووه‌که‌ی هه‌یه؟
نه‌خێر هیچ ته‌ئسیرێکی له سه‌ر رۆژووه‌که‌ی نیه. بۆ نموونه نوێژی به‌یانیت کردووه و خهوتویتهتۆ هه‌تا ئه‌گاته‌وه نزیک عه‌سر، پێش عه‌سر هه‌ستاویت و نوێژی نیوه‌ڕۆت کردووه و خهوتویتهتۆ هه‌تا پێش مه‌غریب نوێژی عهسرهکهت کردوه و چاوه‌ڕێی ئیفتاره‌که‌ی هیچ ئیشکالێکی له سه‌ر رۆژووه‌که نیه به‌ڵام به ته‌ئکید ئینسان حه‌یفه ئه‌و کاته‌ی به عیبادهت نه‌ڕوات. چۆنکه تۆ له ره‌مه‌زانا سی یان بیست و نۆ رۆژت له به‌ر ده‌ستایه؛ ته‌نها شه‌وێکی وه‌کوو قه‌در (لیلة القدر) به قه‌ده‌ر 83 ساڵ و چوار مانگ گه‌وره‌یه! ده‌ی ئیتر تۆ چۆن مانگه‌که‌ت له ده‌س ئه‌ده‌ی بۆ خه‌و؟! ئینجا ته‌سه‌ووری ئه‌وه ناکه‌ی سه‌حابه‌ی به‌ڕیز یه‌که‌م جار که رۆژوو فه‌رز بوو له سه‌ر موسوڵمانان یه‌ک ژه‌میان نان ئه‌خوارد؟ ئه‌بوایێ یه‌ک ژه‌م نان بخۆن! به‌ربانگی کردووه‌ته‌وه ته‌واو یان خه‌وی لێ کهوتووهتۆ بۆی نه‌بوو ئینجا بخوات تا پارشێو ئه‌و ژه‌مه خواردنه‌ی ئه‌وانیش چی بوو؟ خورمایێک و تۆزێک زه‌یت! له به‌ر ئه‌وه نابێت وا بزانین ئه‌مه ئیشێکی باشه ئه‌گه‌ر سه‌رفی که‌ین به‌ڵام به ته‌ئکید ته‌ئسیری بۆ رۆژووه‌که نیه که بڵێی رۆژووه‌که‌ی قبووڵ نابێت.
3- دوای نوێژی به‌یانی ئه‌خه‌وم تا سه‌عات دوو و نیو دوایی هه‌ڵ ئهستمهوه نوێژه‌که‌م ئه‌که‌م و دیسان ئه‌خه‌ومه‌وه هه‌تاکوو عه‌سر، ئایا گوناحبار ئه‌بم؟
نا، گوناحبار نابیت. به‌ڵام حه‌یفه له‌وه‌ی که کاته‌که‌ت هه‌مووی به خه‌و ئه‌به‌یته سه‌ر، به‌ڵێ ته‌بعه‌ن شه‌ویش خه‌وت لێ ناکه‌وێته‌وه به‌ڵام خۆ تۆ له کوردستان شه‌ش حه‌وت سه‌عاتت هه‌یه بۆ خه‌وتن وه‌کوو لای ئێمه نیه، ئێمه مه‌جالمان هیچ نیه له ته‌راوێح دێینه‌وه فریای بیست ده‌ققه ناکه‌وین دانیشین ئه‌وه ئیتر ئه‌بێت پارشێو ئاماده بکرێت و وه‌خته‌که‌مان نیه، به‌ڵام جه‌نابت وهختیشت هه‌یه و شه‌وه‌که ئه‌توانی به ئیسراحه‌ت بخه‌وی. ئه‌مجار لێره‌دا بیرخستنهوهیێک بۆ هه‌موو ئه‌و عه‌زیزانه بڵێم: له سه‌ری ئینسانا، له پشت گوێیا ئامێرێکی بچووک هه‌یه به قه‌ده‌ر ده‌نکه نۆکێک، ئه‌م ئامێره‌ی سه‌ر ئیش ناکات هه‌تا دونیا تاریک ئه‌بێت و ئه‌خه‌ویت ئه‌و کاته‌ی ئه‌خه‌وی ئه‌مه ئیش ئه‌کات که گڵۆپهکهیشت هه‌ڵکرا بێت و شه‌و بێت هه‌ر ئیش ناکات، ئیشی ئه‌مه ئه‌وه‌یه که حه‌ره‌سی شه‌وه، له شه‌وا ئه‌و هورمۆناتانه رێک ئه‌خاته‌وه بۆیه نووستنی شه‌و یه‌ک سه‌عاتیش بێت کاریگه‌ری زۆرتره له سێ سه‌عاتی رۆژ له به‌ر ئه‌وه ئیهتیمام به‌وه‌یش بده که شه‌وه‌کان بخه‌ویت، ئه‌وه‌یش که خه‌وتووی تا دوو و نیوی نیوه‌ڕۆ باشه به‌ڵام که خه‌به‌رت بووه‌وه ئیتر له دوای نیوه‌ڕۆ به عیبادهت سه‌رفی بکه به گوێ گرتن، به قورئان خوێندن، به تیلاوه‌ت، به زیکری خوای گه‌وره ان شا‌ء اللّه.
4- به‌ڕۆژوو ئه‌بم و زۆر ئه‌خه‌وم، به‌ڵام نوێژه‌کانم ناچێت؛ ئایا له خێره‌که‌م که‌م ئه‌بێته‌وه؟
هیچ ته‌ئسیرێکی بۆ رۆژووه‌که‌ت نیه به‌ڵام له خێره‌که‌ت که‌م ئه‌بێته‌وه؛ تۆ ئه‌گه‌ر به‌خه‌به‌ر بیت جارێک بڵێیت «سبحان اللّه» و «الحمد للّه» له خهوتنهکهیا ئه‌مه‌ت له ده‌س ئه‌چێت، به‌ڵام هیچ ئیشکالێکیشی له سه‌ر نیه؛ واللّه تعالی أعلم.
5- خه‌وتنی زۆر رۆژوو به‌تاڵ ئه‌کاته‌وه؟ به شه‌رتێک نوێژه‌کانیشم نه‌چێت.
نا رۆژوو به‌تاڵ ناکاته‌وه. ئه‌گه‌ر له پارشێوه‌وه بخه‌وێت هه‌تا به‌ربانگ رۆژووه‌که‌ی ته‌واوه، به‌ڵام گوناحی گه‌یشتووه که نوێژه‌کانی چووه. ئێستا ئه‌م ئه‌ڵێت نوێژه‌کانم ناچێت، ده‌ی باشه نوێژه‌کانت نه‌چێت به‌ڵام هه‌ر حه‌یفه ئه‌و عومره هه‌مووی سه‌رف بکه‌ی له‌و تهممهڵیهیا، خاسسه‌ته‌ن له ره‌مه‌زانا! ئیتر تۆ بۆچی خۆت وا را دێنی له سه‌ر ئه‌و هه‌موو خه‌وه؟ ئه‌وه‌یش بزانن هه‌ر که‌سێک له هه‌شت سه‌عات زیاتر بخه‌وێت ورده ورده کاریگه‌ری له سه‌ر بڕبڕه‌ی پشتی ئه‌بێت، له سه‌ر ته‌مه‌ڵ بوون و به زایه‌ع دانی عومر. بۆیه کۆشش بکه ئه‌وه‌نده نه‌خه‌ویت، حه‌وت سه‌عات بۆ ئینسانی باڵغ زۆر باشه، حه‌وت بۆ هه‌شت له‌م فاسڵهیا، ئیتر ته‌وازونی پێ دروست بکه مه‌گه‌ر زۆر زۆر ماندوو بیت، بۆ نموونه شه‌وی رابردوو نه‌خه‌وتووی، میوانت هه‌بووه، ئه‌رکی قورست کردووه، کرێکاریت زۆر کردووه پێویست بکات بیکه‌یت به نۆ سه‌عات. خه‌وی زۆر ته‌ئسیراتی له سه‌ر بڕبڕه‌ی پشتت هه‌یه، له سه‌ر ئهعسابت هه‌یه، جگه له‌وه‌ی که عومرت به فیڕۆ ئه‌ده‌ی حه‌یفه به‌ڕاستی حه‌یفه، یه‌ک سه‌عات زیاده بۆچی ئه‌خه‌ویت؟ یه‌ک سه‌عات زیاده تۆ جوزئێک قورئانی تیا ئه‌خوێنیت!