پێم وایه هیچ جۆره قه‌تره و مه‌ڵهه‌م و ده‌رمان و کل و مکیاج و شاف و هۆقنه و ده‌رزی و بۆن و دووکه‌ڵی بغورد و داری عوود و ئه‌مانه و هاوشێوه‌یان رۆژوو ناشکێنن. شاف حه‌بێکه ئه‌کرێته کۆمه‌وه زۆرتر ئه‌و که‌سانه‌ی که قه‌بز ئه‌بن یان زۆر دائه‌نیشن به کاری دێنن مه‌گه‌ر ده‌رزی موغه‌ززی که خۆراکی پێ بکرێته جه‌سته‌وه؛ ئه‌میان و هاوشێوه‌ی ره‌نگه رۆژوو بشکێنێت له سه‌ر ره‌ئی ئیبنو عو‌سه‌یمین، به‌ڵام پێم وایه ئه‌وه‌یش هه‌ر جێی موناقه‌شه کردنه که ئایا موغه‌ززیه‌که‌ی بۆچی دراوه‌تێ و بۆچی به‌ڕۆژووه؟ ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه خۆی رۆژووه‌که‌ی له سه‌ر نیه‌و زه‌رووره‌ت نه‌بووه که موغه‌ززیه‌که‌ی ئه‌ده‌نێ دیاره له به‌ر ئه‌وه‌یه که ناتوانێت له رێگای ده‌میه‌وه بخوات به هه‌ر حاڵ ئه‌وه حاڵه‌تێکی تایبه‌تی تره. به‌ڵام به شێوه‌یێکی گشتی به کار هێنانی ئه‌و جۆره شتانه هیچی رۆژوو ناشکێنێت.