حوکمی که‌ڵه‌شاخ گرتن له کاتی رۆژوودا چییه؟
که‌ڵه‌شاخ گرتن بۆ رۆژووه‌وان جائیزه مه‌گه‌ر که‌سێکی لاواز و بێ هێز بێت که بۆی باشتره بیخاته شه‌و.
ئایا که‌ڵه‌شاخ رۆژوو به‌تاڵ ئه‌کاته‌وه؟
نه‌خێر، به‌تاڵی ناکاته‌وه له سه‌ر ره‌ئیی حه‌نه‌فی و مالیکی و شافیعییه‌کان؛ چۆنکه پێیان وایه ئه‌و ده‌لیلانه‌ی ئیعتیمادیان کراوه‌ته سه‌ر بۆ به‌تاڵ کردنه‌وه‌ر رۆژوو زه‌عیفن وه‌کوو ئه‌فه‌رموێت: « أَفْطَرَ الْحَاجِمُ وَالْمَحْجُومُ»[1] که ئیمامی ئه‌حمه‌د - ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت - ئیعتیمادی کردووه‌ته سه‌ر، بۆیه ئێستا ئه‌و ئیختیلافه به هه‌مان شێوه به‌ردوامه؛ ئه‌بینی ئه‌وانه‌ی ئه‌زهه‌رین و ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ئه‌م سێ مه‌زهه‌به‌ی یه‌که‌من واته جمهووری پێشه‌وایان ئه‌فه‌رموون که که‌ڵه‌شاخ و خوێن دان ئاساییه له رۆژی ره‌مه‌زانا بکرێت و رۆژووی پێ به‌تاڵ نابێته‌وه، به‌ڵام عوله‌مای جه‌زیره به شێوه‌یێکی گشتی جگه له ئیبنو عوسه‌یمین ئه‌فه‌رموون: به که‌ڵه‌شاخ یان به خوێن دان رۆژووه‌که به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه. منیش پێم وایه ره‌ئیی جمهووری پێشه‌وایان راستتر و په‌سه‌ندتره چۆنکه به دوای حه‌دیسه‌کانیشا رۆیشتوومه‌ته‌وه وه‌کوو ته‌حقیق کردنیان وا پێ ناچێت وه‌کوو شه‌وکانی ئه‌فه‌رموێت ده‌لیلی پێ هه‌ست کرێت. که وا بوو به که‌ڵه‌شاخ گرتن یا به خوێن دان رۆژوو به‌تاڵ نابێته‌وه؛ واللّه تعالی أعلم.
[1]- أحمد بن حنبل، مسند: ژماره‌ی 17112 و 17117؛أبوداود ،سنن: ژماره‌ی 2369 (ئیمامی ئه‌لبانی به سه‌حیحی داناوه)؛ابن ماجه، سنن: ژماره ی 1681؛ نسائی، سنن الکبری:ژماره‌ی 3126.