خێزانم حه‌ملی هه‌یه هه‌شت مانگه و دوکتۆر وتوویه‌تی به‌ڕۆژوو مه‌به؛ ئایا ئه‌بێت به‌ڕۆژوو ببێت؟ ئه‌گه‌ر نا ئه‌ی ئه‌بێت بیگرێته‌وه یان به‌س فیدیه بدات و فیدیه چیه و چۆنه و چه‌ند ئه‌درێت؟
یه‌که‌م پێویسته بزانین که ئه‌مه مه‌سئه‌له‌یێکی خیلافیه که ئایا ئه‌و ئافره‌ته‌ی که دووگیانه یان شیرده‌ره ئایا رۆژووه‌که ئه‌بێت بگرێته‌وه یا فیدیه ئه‌توانێت بدات له جیاتی ئه‌وه؟ له نێوانی عوله‌مادا ته‌بعه‌ن ئیختیلافێکی له سه‌ر هه‌یه؛ چۆنکه له ئه‌سڵا باسه‌که ئه‌وه‌یه که ئایا ئافره‌تی دووگیان یان شیرده‌ر (هه‌ردووکیانم مه‌به‌سته) وه‌کوو نه‌خۆشن یان وه‌ک پیرێکی په‌ککه‌وته به حسێب دێن؟ ئه‌ڕجه‌ح له لای ئێمه‌وه ئه‌وه‌یه که ئه‌مه وه‌کوو نه‌خۆشه. حه‌مله‌که‌ی پێنج مانگانه، شه‌ش مانگانه نه‌یتوانیوه به‌ڕۆژوو بێت بونیه‌ی زه‌عیفه یا هه‌ر حاڵه‌تێکی تر بێت دوایی که مناڵه‌که‌ی ئه‌بێت به پشتیوانی خوای گه‌وره سێ چوار مانگی تر، پێنج مانگی تریش شیری ئه‌داتێ، دوایی که سێ مانگی ئه‌مێنێت بۆ ره‌مه‌زان ئه‌توانێت بیگرێتۆ. ئه‌وانی تر که فه‌رموویانه نایگرێته‌وه و فیدیه ئه‌دات وتوویانه وه‌کوو پیری په‌ککه‌وته حسێب ئه‌بێت به‌ڵام من وا نازانم. من پێم وایه ئافره‌ت که حامیله بێت یان شیر بدات رۆژووه‌که‌ی له سه‌ره، له سه‌ریشی ناڕوات و له سه‌ریشی ئه‌مێنێت مه‌گه‌ر ئافره‌تێک بونیه‌ی زه‌عیفه‌و حه‌ملی هه‌یه مناڵه‌که‌ی دانا دوای سێ چوار مانگ مه‌جبوور بوو پێنج بۆ شه‌ش مانگی‌تریش شیری بداتێ ئه‌گه‌ر گه‌یشته ئه‌وه که گه‌یشتووه‌ته مانگی شه‌عبان و ساڵی به سه‌را تێ ئه‌په‌ڕێت و نه‌یتوانی به‌ڕۆژوو بێت به سه‌به‌بی بونیه‌ی خۆی یا به سه‌به‌بی شیری مناڵه‌که ئه‌و کاته ئه‌توانێت فیدیه‌که‌ی بدات ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی رۆژووه‌که بگرێتۆ هه‌ر وه‌کوو دوکتور عه‌بدولواحیدیش - خوا جه‌زای به‌خێری بداته‌وه - روونی کردوه‌ته‌وه ئه‌ڵێت: ئه‌وه‌ی که کۆرپه‌له‌یه‌و له سکی دایکیایه‌تی و ئه‌وه‌ی که شیر ئه‌خوات خواردنی کافی خۆی له جه‌سته‌ی ئافره‌ته‌که‌یا هه‌یه، سححه‌تی هه‌ر چۆنێک بێت. به‌ڵام خه‌ڵک چاوی ترساوه وئه‌و فه‌توایانه‌یش زۆر بوون که ئاسانکاری بۆ خه‌ڵک ئه‌که‌ن.