پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رموێت: « إِنَّ اللهَ وَضَعَ عَنِ الْمُسَافِرِ الصَّوْمَ، وَشَطْرَ الصَّلَاةِ، وَعَنِ الْحُبْلَى وَالْمُرْضِعِ»[1]؛ «خوای گه‌وره رۆژوو گرتن و نیوه‌ی نوێژی له سه‌ر ئه‌و که‌سه هه‌ڵگرتووه که سه‌فه‌ر بکات، هه‌ر وه‌ها له سه‌ر دوو گیان و شیرده‌ر رۆژووی هه‌ڵگرتووه». شه‌رعناسان له سه‌ر که‌فاره‌ت دانی دوو گیان و شیرده‌ر چه‌ندین بۆچوونیان داناوه؛ یه‌که‌م ئه‌بێ رۆژووه‌که بگرێته‌وه له بری هه‌ر رۆژێکیش که خواردوویه‌تی و به‌ڕۆژوو نه‌بووه که‌فاره‌تی بدات، ئه‌وه بۆچوونی جمهووری پێشوایان ئیمامی مالیک و ئیمامی شافیعی و ئه‌حمه‌ده. به‌ڵام شافیعیه‌کان و حه‌نبه‌لیه‌کان فه‌رموویانه: ئه‌گه‌ر له به‌ر خۆیان به‌ڕۆژوو نه‌بوون ( واته ترسی جه‌سته‌ی خۆیان بوو نه‌ک منداڵه‌که‌یان) هه‌ر گرتنه‌وه‌که‌یان له سه‌ر ئه‌بێت. ئه‌مه رای موجاهیدیشه له سه‌رانی تابیعی. دووهه‌م ئه‌فه‌رموون هه‌ر گرتنه‌وه‌یان له سه‌ره، ئه‌مه بۆچوونی عه‌تای کوڕی ئه‌بووڕه‌باح و حه‌سه‌نی به‌سری و زه‌ححاک و ئیبڕاهیمی نه‌خه‌عی و ئیمامی ئه‌وزاعی و سوفیانی سه‌وری و ئیمامی ئه‌بوو حه‌نیفه و زوهری و ره‌بیعه و ئه‌بوسه‌ور و یاوه‌رانی ئه‌بوو عوبه‌ید و ئه‌مانه‌یه - ره‌حمه‌تی خوایان لێ بێت -. پۆلی سێیه‌م ئه‌ڵێن: نایگرنه‌وه ته‌نها که‌فاره‌ته‌که‌ی ئه‌ده‌ن؛ ئه‌مه‌یش بۆچوونی ئیبنو عه‌بباس و ئیبنو عومه‌ره - خوا لێیان رازی بێت -، له تابیعینیش سه‌عیدی کوڕی جوبه‌یر و ئیمامی ئیسحاق و له‌م سه‌رده‌مه‌یشا بۆچوونی شێخی ئه‌لبانیه - ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت -؛ ئه‌فه‌رموێت: نایگرنه‌وه هه‌ر که‌فاره‌ته‌که‌ی ئه‌ده‌ن و به‌س، ئیبنو عه‌بباس - خوا لێیان رازی بێت - به خێزانی خۆی فه‌رموو که ساوای هه‌بوو شیری ئه‌دایێ: « أَنْتِ بِمَنْزِلَةِ الَّتِي لا تُطِيقُهُ فَعَلَيْكِ الْفِدَاءُ، ولاَ قَضَاءَ عَلَيْكِ»[2] ؛ « تۆ وه‌کوو ئه‌و که‌سه‌ی که ناتوانێت رۆژوو بگرێت، ته‌نها که‌فاره‌ته‌که‌ت له سه‌ره و گێڕانه‌وه‌ت له سه‌ر نیه». نافێع ئه‌گێڕێته‌وه کچێکی ئیبنو عومه‌ر - خوا لێیان رازی بێت - که ژنی پیاوێکی قوڕه‌یشی بوو دوو گیان بوو له ره‌مه‌زانا زۆر تینووی بوو ئیبنو عومه‌ر پێی فه‌رموو بیشکێنه‌و هه‌ر رۆژه خۆراکی هه‌ژارێک بده: «كَانَتْ بِنْتٌ لِابْنِ عُمَرَ تَحْتَ رَجُلٍ مِنْ قُرَيْشٍ وَكَانَتْ حَامِلًا فَأَصَابَهَا عَطَشٌ فِي رَمَضَانَ , فَأَمَرَهَا ابْنُ عُمَرَ «أَنْ تُفْطِرَ وَتُطْعِمَ عَنْ كُلِّ يَوْمٍ مِسْكِينًا»[3]. ئه‌مه له به‌ر ئه‌وه نه‌یتوانیوه زۆری تینوو بووه ئیبنو عومه‌ر -خوای لێ رازی بێت - رێی داوه رۆژووه‌که‌ی بشکێنێت و که‌فاره‌تی بدات. هه‌ندێکی تر ئه‌فه‌رموون: دوو گیان ئه‌یگرێته‌وه و شیره‌ده‌ریش گرتنه‌وه و که‌فاره‌تی له سه‌ره؛ یه‌عنی دووگیانه‌که ته‌نها گرتنه‌وه‌ی له سه‌ره به‌ڵام ئه‌و ئافره‌ته‌ی که شیری داوه هه‌م گرتنه‌وه‌ی له سه‌ره و هه‌م که‌فاره‌تیش؛ ئه‌وه‌یش بۆچوونی ئیمامی مالیک و رایێکی ئیمامی شافیعی و شافیعی مه‌زهه‌به‌کانه. پێنجه‌م هه‌ندێک ئه‌فه‌رموون: نه ئه‌یگرێته‌وه نه که‌فاره‌تیش ئه‌دات؛ ئه‌وه‌یش بۆچوونی ئیمامی ئیبنو حه‌زمه - خوای لێ رازی بێت - ئه‌فه‌رموێت: که مادام رۆژووه‌که‌ی له سه‌ر نه‌مابێت ئیتر که‌فاره‌تی چی؟ چ به‌ڵگه‌یێک له سه‌ر که‌فاره‌ت هه‌یه له سه‌ری؟ بۆیه ئه‌فه‌رموێت هیچی له سه‌ر نیه و خوای گه‌وره گرتنه‌وه‌ی رۆژووه خوراوه‌که‌ی له سه‌ر نه‌خۆش و گه‌شته‌وان و حه‌یزدار و زه‌یستان و ئه‌و که‌سه فه‌رز کردووه که به ئه‌نقه‌ست خۆی رشاندووه‌ته‌وه ئه‌مما خۆراک دانیان به‌ڵگه‌ی له سه‌ر نیه، که‌س بۆی نیه بێ هه‌بوونی ده‌ق یا رای ئیجماعی عوله‌ما و ئوممه‌ته‌که له سه‌ر خه‌ڵکی فه‌رز بکات. به هه‌ر حاڵ ئه‌مه را و بۆچوونی پێشه‌وایانه؛ بۆیه ئه‌مانه باس ئه‌که‌مه‌وه چۆن ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که خه‌ڵک دێته لایان بۆ فه‌توا جاری وا هه‌یه زه‌رووریه که ره‌ئیی پێشه‌وایانی تریش بزاننن بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ند نه‌بیت به یه‌ک دانه‌یانه‌وه، ئه‌شێ ئاسان کاری بۆ ئه‌و که‌سه بکه‌ی که فه‌توای بۆ ئه‌ده‌یت. پێم وایه رای جمهووری شه‌رعناسان په‌سه‌ندتر بێت که فه‌رموویانه ئه‌بێ رۆژووه‌که‌یش بگرێته‌وه له بری هه‌ر رۆژێکیش که خواردوویه‌تی له ره‌مه‌زانه‌که که‌فاره‌تی بدات؛ پێم وایه ئه‌مه‌یان راستتر و ده‌لیلی به قووه‌تتره له‌گه‌ڵ ره‌چاو کردنی بۆچوونی تریشا که ئه‌و به‌ڕێزانه فه‌رموویانه هه‌ر گرتنه‌وه‌ی له سه‌ره یه‌عنی هه‌ردووکی هه‌ر ئه‌کرێت ئیشی پێ بکرێت.
[1]- احمد بن حنبل ، مسند: ژماره ی20326؛ ابن خزیمه، الصحيح: ژماره ی 2042. ئیمامی ئه‌لبانی له مشكاة المصابيح، ژماره ی 2025 به سه‌حیحی داناوه .
[2]- البزار، مسند: ژماره ی 4996؛ الشافعی، مسند:ژماره ی 732.
[3] - الدارقطني، سنن: ژماره 2389.