من دۆستێکم هه‌یه شیعه‌یه‌و ده‌یه‌وێت ببێت به سوننی و ده‌ڵێت بۆم سابیت بکه و بیسه‌لمێنه که مه‌زهه‌به‌که راسته!
یه‌که‌م شت که پێویسته له‌م بابه‌ته‌دا بزانین ئه‌وه‌یه که ئیختیلافی به‌ینی ئێمه‌و شیعه ئه‌وه‌یه که ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه که خوای گه‌وره شتی بیر چۆته‌وه یان نه‌یزانیوه‌و دوایی بۆی ده‌رکه‌وتووه! که پێی ده‌ڵێن دیارده‌ی «البُداء»؛ بۆ نموونه موحه‌مه‌دڕه‌زا موزه‌ففه‌ر سه‌رۆکی کوللیه‌ی شیعه‌ی جه‌عفه‌ری له نه‌جه‌ف له کتێبی «عقاید الشیعة الإمامیة»دا ده‌ڵێت: بڕیار بوو ئیسماعیلی کوڕی جه‌عفه‌ر ببێت به ئیمام، به‌ڵام خوای گه‌وره بۆی ده‌رکه‌وت که مووسای کوڕی جه‌عفه‌ر (مووسای کازم) ببێت به ئیمام! جا ته‌بعه‌ن «بۆی ده‌رکه‌وت» یه‌عنی یه‌که‌م جار نه‌یزانیوه که ئه‌مه‌ش کوفره یان ئه‌وه‌ی که وتوویانه: «بیری چۆته‌وه»، ئه‌مه‌ش کوفره چونکه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيّاً» [مریم: 64]؛ «خوای په‌روه‌ردگاری تۆ فه‌رامۆشکار نییه‌و شتی بیر ناچێته‌وه». بۆیه هه‌ر دوو حاڵه‌ته‌که کوفرن؛ ئه‌مه کوفری یه‌که‌م که له عه‌قیده‌ی شیعه‌دا هه‌یه.
دووه‌م شت ئه‌وه‌یه که ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه ئه‌م قورئانه‌ی به‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) که هه‌تا ئێستاش له‌به‌رده‌ستماندایه ئه‌مه ئه‌و قورئانه نییه که له‌لای ئیمامی عه‌لی بووه! ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه قورئانێکی تر هه‌یه لای ئیمامه‌کان ماوه‌ته‌وه‌و ئێستا له‌لای ئیمامی مه‌هدییه و لاپه‌ڕه‌یه‌ک له‌و قورئانه به زه‌عم و خه‌یاڵی خۆیان، به ده‌ردی خۆیان ده‌ڵێن له لاهووری پاکستان چاپ کراو منیش کڕیبووم ئاوایه که ده‌ڵێت: «یَا أیُّهَا الَّذِینَ ءامَنُوا ءامِنُوا بِالرَّسُولِ وَالوَلِيِّ الَّذي بَعثناهُما إِلَیکُم یَهدِیانِکُم إلَی صِرَاطٍ مُّستَقَیمٍ»! ئه‌مه شتێکی پڕوپووچه‌و هه‌ر له رووی به‌لاغیشه‌وه مامۆستایه‌کی زانکۆی ئه‌زهه‌ری میسری به‌راوردی کردۆته‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر ئایه‌تێک له ئایه‌ته‌کانی قورئان و ده‌ریخستووه که چه‌ند لاوازی و زوعفی تێدایه‌و دیاریشه که قه‌ولی به‌شه‌ره. که‌وایه دووه‌م بۆچوونیان ئه‌وه‌یه که ئه‌و وه‌حیه‌ی که هاتووه بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) که قورئانه‌که‌یه ده‌سکاری کراوه‌و ئه‌و قورئانه‌ی که له‌به‌ر ده‌ستی خه‌ڵکیدایه قورئانه سه‌ره‌کییه‌که نییه! به‌ڵێ ته‌بعه‌ن ئێستا ئه‌گه‌ر جه‌نابت ئه‌مه له ئاخووندێک بپرسیت ئاخوونده‌که راستییه‌که‌ی خۆیان ناڵێت، ده‌ڵێت: سوننی درۆ ده‌که‌ن و قورئانیش هه‌ر ئه‌مه‌یه که له‌به‌رده‌ستماندایه! به‌ڵام به هه‌موو درێژایی مێژووی شیعه ته‌نها چوار که‌س له زاناکانیان وتوویانه ئه‌م قورئانه هه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌مه‌و هه‌ر ئه‌وه‌یه که له‌به‌ر‌ده‌ستی پێغه‌مبه‌ری خواشدا بووه (علیه الصّلاة والسّلام)، هه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌حیه‌که‌یه!
پاشان باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه که له‌دوای پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) شه‌ش مانگ وه‌حی بۆ فاتیمه هاتووه! ئه‌وه‌ش له کتێبێکدایه به ناوی «فاطمة مِن المهد الی اللحد» که عه‌لی کۆرانی نووسیوێتی که شیعه‌یه‌کی لوبنانییه‌و کتێبێکی گه‌وره‌شه‌و باس له‌وه ده‌کاته‌وه که ئه‌و وه‌حیه له مه‌دای شه‌ش مانگدا هاتووه بۆ فاتیمه! دیاره وه‌حیه‌که‌ش هه‌مووی قورئانێکی تره‌و نووسراوه‌ته‌وه‌و تێکه‌ڵن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تر که له‌لای عه‌لی کوڕی ئه‌بی تالیب هه‌بووه و ئه‌وه بۆته‌وه به‌و موسحه‌فه‌ی که له‌لای ئیمامی مه‌هدییه!
پاشان ئیختیلافاتی تریشمان هه‌یه له‌سه‌ر خودی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام). پاشان عیسمه‌تی چوارده که‌سه‌که که دوازده ئیمامن و زه‌ینه‌ب و فاتیمه‌ش به مه‌عسووم ده‌زانن! به‌ڵام ئێمه بڕوامان وا نییه که هیچ که‌سێک مه‌عسووم بێت غه‌یری پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێ بێت).
ئینجا ئیختیلافاتی ترمان هه‌یه له عه‌قیده‌دا، له ته‌فسیردا، له قورئاندا، له فیقهدا، له ئه‌حکامدا، له هه‌موو شته‌کانی تردا ؛ئیختیلافاتمان زۆره. ئه‌وان به نیسبه‌تی یاوه‌رانه‌وه ده‌ڵێن هه‌موویان کافر بوونه‌ته‌وه چوبکه رازی بوون به خیلافه‌تی ئه‌بووبه‌کری سددیق جگه له پێنج یان حه‌وت یان نۆ یان سێزده که‌سیان نه‌بێت!
جا بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زاش بیت ئه‌گه‌ر بتوانی کتێبی «کسر الصنم» یان کتێبه‌کانی تری ئایه‌توڵڵا بورقه‌عی په‌یا بکه‌یت و بیانخوێنیته‌وه زۆر باشه. هه‌روه‌ها ده‌توانیت په‌یوه‌ندی بکه‌یت به ئه‌و مه‌وقیعانه‌وه که زیاتر له‌م بابه‌تانه‌دا ده‌دوێن. بۆیه وتیشم کتێبه‌کانی بورقه‌عی بخوێنیته‌وه چونکه ئایه‌توڵڵا بورقه‌عی بۆ خۆی شیعه بووه‌و ئایه‌توڵڵاشه‌و ده‌ره‌جه‌یه‌کی گه‌وره‌ی هه‌بوو و خۆیشی ره‌خنه‌کان ده‌گرێته‌وه؛ یه‌کێک له‌وانه ناوی «کسر الصّنم»ه واته بت شکاندن که ره‌خنه له حه‌دیس و ریوایه‌ته‌کانی خۆیان ده‌گرێته‌وه که له کتێبی «من لا یحضره الفقیه» یان ئوسوولی کافی یان له‌و مه‌راجیعه گه‌ورانه‌ی خۆیاندا هاتووه، ره‌خنه له‌وانه ده‌گرێته‌وه. جه‌نابت ده‌توانیت به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وانه زیاتر شاره‌زا ببیت؛ واللّه تعالی أعلم.