من له روانگه‌ی مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی روومی و شه‌مسی تهبریزییهوه زۆر به پاکی و به جوانی و به خۆشه‌ویستییه‌وه دینه‌که‌م وه‌ر گرتووه‌و زۆر به لاشمه‌وه جوانه‌و زیاتر دینه‌که‌م لا خۆشه‌ویست ده‌کات و زۆر دینیان لا جوان کردووم و لایان راست کردووم؛ به‌ڵام هه‌ندێک که‌س ده‌ڵێن ئه‌وان کافرن و تۆشیان تووشی کوفر کردووه، ئایا ئه‌مه راسته که ئه‌وان کافرن و نابێت دینیان لێ وه‌ربگرم؟
مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی روومی که له ئه‌سڵی به‌ڵخییه له وڵاتی ئه‌فغانستان و پاشان گه‌شت و سه‌فه‌ری کردووه‌و هاتووه به‌ره‌و به‌غداد و دوایی رۆیشتووه بۆ شاری قوونیهو ئێستاش مه‌رقه‌ده‌که‌ی له‌وێیه له تورکیا‌و کوڕه‌که‌شی (سوڵتان) رێگاکه‌ی دامه‌زراند که ناوی مهولهوییهیه. جا ئه‌مانه له ره‌سم و عیباداتیان ئه‌وه‌یه که ده‌خولێنه‌وه‌و ده‌ستیان به‌ره‌و که‌عبه ده‌گرن و ئه‌و مه‌راسیمانه‌ی خۆیان که هه‌یانه ده‌یکه‌ن، مه‌ولانا کتێبی مه‌سنه‌وی داناوه‌و چه‌ند کتێبێكی تریشی هه‌ر له‌مانه داناوه.
ئه‌وی تریشیان شهمس یان شه‌مسه‌دینی ته‌بریزی خه‌ڵکی تهبرێزهو دوایی ئه‌ویش هاتووه‌ته به‌غداد و له‌گه‌ڵ جه‌لاله‌دینی روومیدا له‌وێ یه‌کتریان ناسیوه‌و جه‌لاله‌دین موتهئهسسیرتر بووه به شه‌مسی ته‌بریزی؛ دوایی شه‌مسیش هه‌ر چووه بۆ قوونیه بۆ تورکیا. جا هه‌ندێک ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ ئه‌تباعی مه‌ولانا روومیدا ئیختیلافاتیان بۆ درووست بووه‌و کێشه‌یان تێکه‌وتووه‌و هه‌ندێک ده‌ڵێن ئه‌وان کوشتوویانهو دوایی مه‌یته‌که‌یان بردۆته‌وه بۆ خووی و له‌وێ دفن کراوه؛ ئێستاش مه‌رقه‌ده‌که‌ی له‌وێیه. هه‌ندێکی که‌یش ده‌ڵێن نا خۆی که گه‌ڕاوه‌ته‌وه نه‌خۆش بووه‌و به نه‌خۆشییه‌که عه‌مری خوای کردووه.
جا هه‌ر یه‌کێک له‌م دووانه رێگای خۆیان هه‌یه‌و ته‌ریقه‌تی خۆیان هه‌یه به‌ڵام هه‌ردووکیان دوورن له ته‌ریقه‌تی سه‌له‌ف، واته هی سه‌حابه‌و تابیعین و تابیعی تابیعین، دوورن له زانستی شه‌رعی، دوورن له وه‌رگرتنی عه‌قیده‌و له‌و زانایانه‌ی که عه‌قیده‌یان به‌یان کردووه. جا هه‌رچه‌نده مه‌ولانای روومی خۆی عالمێکی گه‌وره بووه به‌ڵام له هه‌مان کاتدا شوێنکه‌وتووه‌کانی دوورن له زانسته شه‌رعییه‌کان.
پاشان هه‌م جه‌لاله‌دینی روومی و هه‌م شه‌مسی ته‌بریزی موتهئهسسیرن به ئیبنوعه‌ره‌بی ئه‌نده‌لوسی که باوه‌ڕی به وه‌حده‌تی وجوود هه‌یه‌و مۆتهئهسسیریشن دیسان به شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانییه‌وه (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت). به‌ڵام گومانی تێدا نییه که شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی ئیمامێکی به‌ڕێزی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ته‌و دین و ئیمان و عه‌قیده‌و بانگه‌وازو سۆفیگهریهکهشی لێ وه‌ر ده‌گیرێت، به‌ڵام له‌مانی تره‌وه وه‌رناگیرێت؛ چونکه ئه‌مانه باوه‌ڕیان به وه‌حده‌تی وجوود هه‌یه، باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه که خوا له هه‌موو شتێکدایه. پاشان لایه‌نگرانی مه‌ولانا روومی هه‌یانه مه‌سیحین، موسوڵمانن، جووله‌که‌ن! جا ته‌سه‌وور که، له‌وانه‌یه پێت سه‌یر بێت گه‌وره‌ترین ته‌ریقه‌ی سۆفی ئێستا له ئه‌مریکایه هه‌ر سه‌ر به جه‌لاله‌دینی روومییه له ناو مهسیحیهکانیشدایه که بڵاو بۆته‌وه.
مه‌ولانای روومی باوه‌ڕی وایه که ئه‌و عیشقه‌ی که خۆی باسی ده‌کات، تۆ ده‌توانی به مۆسیقاش پێی بگه‌یت. شه‌مسی تهبریزیش خۆی چه‌ند قانوونێکی داناوه بۆ قاعیده‌ی عیشق، چل قاعیده‌ی نوسیوه که پێی ده‌وترێت قاعیده‌ی عیشق، به‌ڕاستی هه‌ندێکیان هه‌ر کوفرن! بۆ نموونه قاعیده‌ی نۆیه‌می ئه‌وه‌یه که: «وليست المناسك أو الطقوس هي ما تجعلنا مؤمنين»؛ «عیباده‌ته‌کان و دروشمه پهرستنییهکان ئه‌وه نییه که وامان لێ ده‌کات ئێمه موسوڵمان بین». «بل إن كانت قلوبنا صافية أم لا»؛ «به‌ڵکو ئه‌وه‌یه که ئایا ئێمه دڵمان پاکه یان نا؟!». ئێ یه‌عنی دینمان هه‌موو فڕێ دایه ئه‌ولاوه‌و کابرا ده‌ڵێت دڵم پاکه! ئێ برا به خوا قه‌سه‌م ئێستا کام کافره‌ی له کوردستاندا حاکمه‌و کامه‌ی زۆر مولحیده ده‌ڵێت: بابه من دڵم پاکه به‌رانبه‌ر به هه‌موو خه‌ڵکی، زوڵمیان لێ ناکه‌م و غه‌دریان لێ ناکه‌م، جنێویان پێ ناده‌م، کاکه ئه‌مه ئیسلامه‌تییه! ئێ شه‌مسی تهبریزیش ده‌ڵێت: تۆ موسوڵمانتری له‌وه‌ی که وا نوێژ‌و رۆژووه‌کان ده‌کات، خۆ به نوێژ‌و رۆژوو نییه! ئێ ئه‌مه له کاتێکدایه که پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) ده‌فه‌رموێ: جیاکه‌ره‌وه‌ی ئێمه‌و کافره‌کان نوێژه [«إِنَّ بَيْنَ الرَّجُلِ وَبَيْنَ الشِّرْكِ وَالْكُفْرِ تَرْكَ الصَّلَاةِ» (مسلم: 82)]. نوێژ عه‌لامه‌تی ناسینهوهمانه، ئیتر چۆن ده‌شێت ئێمه شوێن ئه‌مانه بکه‌وین؟ به‌کارهێنانی مۆسیقا له عیبادهت کردنداو ئه‌و هه‌موو بیدعه‌ی تر هیچی وه‌رناگیرێت و پێویسته وه‌لا بنرێت.
جا هه‌رچه‌نده به‌ڕاستی ئه‌م باسه کاتێکی زۆرتری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی روونی بکه‌ینه‌وه به‌ڵام وه‌سیه‌تی من بۆ جه‌نابت ئه‌وه‌یه که دوور که‌وه‌ره‌وه لێیان، ئیهتیمام به زانستی شه‌رعی بده‌و ئه‌مه خۆشه‌ویستی خوای په‌روه‌ردگاریش ده‌خاته دڵه‌وه. جا ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بیه‌که‌ت ته‌واوه‌و عه‌ره‌بی ده‌زانیت ئه‌وه کتێبی «مدارج السالکین» که سێ به‌رگه‌و ئیمامی ئیبنولقه‌ییم نووسیوێتی بخوێنه‌وه که سۆفیگه‌رێتییه به‌ڵام به خه‌تی سه‌له‌ف و دوور له بیدعه، هه‌مووشی به ده‌لیل. ئه‌مانه هه‌مووی به مه‌رته‌به‌ی ئیمانداریدا سه‌رت ده‌خاته سه‌ره‌وه. واش ده‌زانم کرابێت به کوردی، نازانم و لێی دڵینا نیم به‌ڵام وا بزانم موجهللهدێکم بینیوه که کرابێت به کوردی، هه‌رچه‌ند به‌ته‌ئکید کوردیه‌که وه‌کو عه‌ره‌بییه‌که نابێت. جا ئه‌و 130 لاپه‌ڕه‌ی نووسیوه به‌س له سه‌ر ته‌وبه؛ ئینجا ته‌وبه‌کردن له چی؟ پێشتر هه‌موو گوناحه‌کانت پێ ده‌ناسێنێت، ده‌ره‌جاتی گوناحه‌کان، گۆناحێک که به ده‌م ده‌کرێت، گۆناحێک که به کرده‌وه ده‌کرێت، گۆناحێک که به چاو ده‌کرێت، گۆناحێک که به ده‌ست ده‌کرێت و هه‌روه‌ها. بۆیه ئه‌و کتێبه زۆر زۆر باشه، موختهسهرهکهشی هه‌یه که عه‌بدولمونعیم سالیح ئه‌لعه‌لی عیززی کردوێتی و چاپیشی کردووه به دوو به‌رگ، که زۆر رێک و پێکه ئه‌ویش. بۆیه من وه‌سیه‌تم ئه‌وه‌یه که دوور که‌ویته‌وه له‌و خه‌ته، له‌و رێگا. جا پاشان که به‌م کتێبه پوخت و چاکانه ئه‌م خه‌ته ئیسلامهتییهت ناسی دوای ئه‌وه‌ش ئیهتیمام به نوێژ‌و رۆژوو و عیلمی شه‌رعی زیاتر بده ان شا‌ء اللّه.