موعته‌زیله چییه؟
ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره یارمه‌تیده‌رمان بێت به حه‌ول و قووه‌تی خۆی به ده‌رسێکی ته‌فسیلی یان به کۆمه‌ڵه ده‌رسێک باس له موعته‌زیله ده‌که‌ین وه‌کو یه‌کێک له‌و گرووپانه‌ی که له‌دوای سه‌حابه‌وه دروست بوون.
سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر ده‌رباره‌ی وشه‌ی «موعته‌زیله» قسه بکه‌ین، ئه‌وه خۆیان دیفاع له خۆیان ده‌که‌ن که گوایه ئه‌وه دوژمنان و ناحه‌زه‌کانمان ناویان لێ ناوین موعته‌زیله. موعته‌زیله له ئه‌سڵدا له کرداری «اعتَزَلَ»وه هاتووه واته «گۆشه‌گیر بوو». بۆیه که ده‌وترێت «الاعتزال» واته گۆشه‌گیربوون؛ بۆیه موعته‌زیله‌ش یه‌عنی ئه‌و که‌سه‌ی که گۆشه‌گیرییه‌که‌ی هه‌ڵبژاردووه.
به‌ڵام له رووی موسته‌له‌ح و زاراوه‌وه، موعته‌زیله به فێرقه‌یه‌ک ده‌وترێت که له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی دووه‌می کۆچیدا ده‌رکه‌وتن و مه‌نهه‌جێکی ئه‌قڵییان هێنایه به‌رهه‌م، یه‌عنی کردیان به‌وه‌ی که باس له بابه‌ته‌کانی عه‌قیده‌ی ئیسلامی بکه‌ن له رووی ئه‌قڵییه‌وه. ئه‌مانه زۆرتر ناسراون به یاوه‌رانی واسیلی کۆڕی عه‌تا؛ واسیلی کوڕی عه‌تا قوتابیی شێخ حه‌سه‌نی به‌سری بوو (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) و له هه‌مان شوێندا داده‌نیشت که ئه‌و ده‌رسی ده‌وته‌وه‌و له هه‌مان حه‌له‌قه‌ی ئه‌ودا بوو. جا چه‌ند ریوایه‌تێک له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه که بۆچی ناونران موعته‌زیله. شه‌هرستانی خاوه‌نی کتێبی «الملل والنّحل» که یه‌کێکه له مێژوونووسانی ناسراو و پسپۆڕ له بواری ناساندی کۆمه‌ڵ و گرووپه‌کان و ئه‌و فیرقانه‌ی که له ناو ئه‌هلی ئیسلامدا ده‌رکه‌وتن، باس له‌م پیاوه ده‌کات واته له واسیلی کوڕی عه‌تاو ریوایه‌تێک ده‌گێڕێته‌وه به‌م شێوه‌یه که له مه‌جلیسێکی حه‌سه‌نی به‌سریدا کابرایه‌ک هاته ژووره‌وه له حه‌سه‌نی به‌سری پرسی و وتی: له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا کۆمه‌ڵێک په‌یا بوون دید و تێڕوانینیان به‌رانبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که که‌بائیر واته تاوانه گه‌وره‌کان وه‌کوو زیناو شه‌راب خواردن و قه‌تڵ و ئه‌مانه ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه که به لای ئه‌وانه‌وه ئه‌م که‌سانه کافر بوون و له دین و ئوممه‌ت چوونه‌ته ده‌ره‌وه؛ ئه‌مانه قه‌ومێکن پێیان ده‌وترێت وه‌عیدییه‌ی خه‌واریج. له‌ناو خه‌واریجدا گرووپێکی تر هه‌یه که ناوی وه‌عیدییه‌یه، باوه‌ڕیان وایه که هه‌ر که‌سێک گوناحی گه‌وره بکات کافر ده‌بێت پێی. پاشان کابرا وتی جه‌ماعه‌تێکی تریش هه‌ن له به‌رانبه‌ردا ئه‌م گوناحه که‌بیرانه به شتێکی گه‌وره دانانێن و ده‌ڵێن مادام ئیمانی هه‌یه ئه‌مه زه‌ره‌ری نییه بۆ ئیمانه‌که‌ی، پێیان وایه که عه‌مه‌ل و کرده‌وه به‌شێک نییه‌و روکنێک نییه له پێکهاته‌ی ئیمانه‌که؛ ئه‌مانه‌ش مورجیئه‌ن. یه‌عنی له‌و به‌ره‌وه وه‌عیدییه هه‌یه که خه‌واریجن و باوه‌ڕیان وایه که هه‌رکه‌سێک گوناحه گه‌وره‌کان بکات کافر بووه، له‌م به‌ریشه‌وه مورجیئه هه‌ن که ده‌ڵێن زینا یان هه‌ر تاوانێکی گه‌وره‌ی تری کردووه مادام ئیمانداره زه‌ره‌ری بۆی نییه چونکه رێسا لایان ئه‌وه‌یه که «لا یَضُرُّ مَعُ الإیمانِ مَعصیةٌ»؛ «گوناح و تاوان ته‌ئسیری له‌سه‌ر ئیمان نییه».
ئینجا پێش ئه‌وه‌ی حه‌سه‌نی به‌سری جواب بداته‌وه واسیلی کوڕی عه‌تا جوابی دایه‌وه؛ وتی من ده‌ڵێم ئه‌و که‌سه‌ی که که‌بیره‌ی کردووه نه موسوڵمانێکی موتڵه‌قه‌و نه کافرێکی موتڵه‌قه، ئه‌مه له مه‌نزیله‌یه‌کدایه له نێوان دوو مه‌نزیله‌دا (منزلةٌ بین المنزلتَینِ)، له پله‌و ئاست و شوێنێکدایه له نێوانی ئه‌م دوو پله‌و ئاست و شوێنه‌دا، نه موسوڵمانه نه کافره! ئیتر جه‌ده‌لێکی دروست کرد. پاشان هه‌ستا رۆیشت و له‌لای کۆڵه‌که‌یه‌کی مزگه‌وته‌که‌وه دانیشت؛ ئیتر وتیان: «اعتَزَلَنا واصلٌ»؛ «واسیل که‌ناری گرت لێمان و دوور که‌وته‌وه لێمان». ورده‌ورده هه‌ندێک که‌سی تر که ته‌ئیدیان کرد چوون بۆ لای ئه‌و و ئیتر ئاوا ناو نران به موعته‌زیله، واته ئه‌وانه‌ی له‌و حه‌له‌قه‌یه گۆشه‌گیر بوون.
یه‌کێکی تر که ناوی عه‌بدولقادری به‌غدادییه‌و ئه‌ویش هه‌روه‌کو شه‌هرستانی خاوه‌نی مه‌وسووعه‌یه‌که ده‌رباره‌ی ئه‌و گرووپ و کۆمه‌ڵانه‌ی که له‌ناو ئه‌هلی ئیسلامدا دروست بوون، ئه‌و ریوایه‌تێکی تر ده‌گێڕێته‌وه که واسیلی کوڕی عه‌تا کاتێک که ئه‌م ره‌ئیه‌ی ده‌ربڕی وتی فاسق نه ئه‌وه‌یه موسوڵمان بێت و نه ئه‌وه‌یه کافر بێت؛ ئیتر دوایی حه‌سه‌نی به‌سری له مه‌جلیسه‌که ده‌ری کرد و رفیقێکی خۆی که ناوی عه‌مری کوڕی عوبه‌یده ئه‌ویش ئیلتیحاقی پێوه کرد و دوایی زۆرتر بوون و پێیان ده‌وترا موعته‌زیله.
به‌هه‌رحاڵ هه‌ر یه‌کێک له‌م ریوایه‌تانه بێت یان هه‌ندێکی بۆچوون و ریوایه‌تی تر وه‌ک موسته‌شریقه‌کان که زۆرتر ئیعتیماد ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێن نه ئه‌وه خۆی فیرقه‌یه‌کی سیاسی بووه دروست بووه، به‌هه‌رحاڵ به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌ڵێین موعته‌زیله گرووپێک بوون له‌و سه‌رده‌مه‌دا دروست بوون و دوایی بوونه‌وه به بیست و یه‌ک جه‌ماعه‌تی تر، یه‌عنی ئه‌م جه‌ماعه‌ته له‌گه‌ڵ واسیل، و دوایی نه‌ززام هات و گرووپێک له‌گه‌ڵ ئه‌و و دوایی سۆومامه‌ی کوڕی ئه‌شره‌س، هه‌ر یه‌کێک له‌م قیادیانه، له‌م به‌رپرسه گه‌ورانه‌یان گرووپێکی شوێن ده‌که‌وت و له دید و ته‌سه‌ووراتێکدا، له شتێکدا ئیختیلافاتیان تێ ده‌که‌وت.
جا گرووپه‌کانی موعته‌زیله به شێوه‌یه‌کی گشتی له سه‌ر پێنج خاڵ موتته‌فیقن که پێی ده‌وترێت «الأصول الخمسة» واته پێنج بنه‌مای سه‌ره‌کی که له‌سه‌ری موتته‌فیقن:
یه‌که‌م: ته‌وحید؛ مه‌شهوورترین داعی و موئه‌للیف و بیرمه‌ندی گه‌وره‌یان ناوی قازی عه‌بدولجه‌بباری هه‌مه‌دانییه که له فیقهدا شافیعی مه‌زهه‌ب بووه؛ ئه‌م پیاوه ساڵی 320 ک.م. کۆچی دوایی کرد، سه‌ره‌تا ئه‌شعه‌ری بوو پاشان بوو به موعته‌زیله‌و یه‌کێکه له‌وانه‌ی که کتێبی داناوه له سه‌ر ئه‌م ئوسووله. کتێبێکی هه‌یه به ناوی «المُغني» که تێیدا شه‌رحی ئه‌و ئوسووله‌ی خۆیان ده‌کاته‌وه.
دووه‌م: عه‌دل.
سێیه‌م: «الوعد والوعید».
چواره‌م: «المنزلة بین المنزلتین» که ئاماژه‌مان پێدا.
پێنجه‌م: فه‌رمان به چاکه‌و به‌ر‌هه‌ڵستی کردن.
به شێوه‌یه‌کی گشتی موعته‌زیله ناسراون به‌وه‌ی که فیرقه‌یه‌کی ئه‌قڵین واته دائیمه‌ن هه‌موو قیاسێک، هه‌موو شتێکی قورئان و سوننه‌ت به ئه‌قڵ ده‌پێون. جا موعته‌زیله خۆی له ژێر کاریگه‌ری ئێجگار زۆری جه‌همییه‌دایه له بابه‌تی ئه‌سماء و سیفاتدا، له باسی قیامه‌تدا، له ره‌دکردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌دا. ئینجا به‌رهه‌ڵستکاره‌کان و به‌رانبه‌ره‌کانیشیان زۆرن؛ ئه‌شاعیره له‌لایه‌که‌وه، ره‌وافیز له‌لایه‌کی تره‌وه له هه‌ندێک شت‌دا به‌رانبه‌ریانن.
به هه‌ر حاڵ موعته‌زیله یه‌کێکن له‌و گرووپانه‌ی که له تاریخی ئیسلامدا ده‌رکه‌وتن و خاوه‌نی مه‌نهه‌جی خۆیانن. له‌م سه‌رده‌مه‌شدا زۆر که‌س له‌وانه‌ی که پێیان ده‌ڵێن قورئانییه‌کان، له‌سه‌ر هه‌ندێک له بنه‌ماو ئوسوولی موعته‌زیله ده‌ڕۆن به‌ڵام مه‌رجیش نییه وه‌کو ئه‌وان موعته‌زیله بن. جا وه‌کو وتیشمان خۆیان بوون به بیست و یه‌ک فیرقه‌وه‌و له‌وه ئه‌چێ هه‌ر یه‌کێک له‌مانه‌ی سه‌رده‌میش بکه‌ونه ژێر کاریگه‌ری یه‌کێکیانه‌وه؛ یه‌کێک بکه‌وێته ژێر کاریگه‌ری سومامه‌ی کوڕی ئه‌شره‌س له مه‌سئه‌له‌ی خه‌لقی قورئانداو یه‌کێک موته‌ئه‌سسیر ببێت به قازی عه‌بدولجه‌ببارو هه‌روه‌ها.
ده‌رباره‌ی ره‌ددانه‌وه‌ی موعته‌زیله‌ش کتێب و بابه‌ت و نووسراوه زۆره، به‌ڵام نازانم ئایا به کوردیش کتێب نووسراوه یان نا؟! به‌ڵام بیستوومه که مامۆستا ئه‌حمه‌دی مه‌لا فایه‌ق له سه‌ر موعته‌زیله‌و خه‌واریجیش وتار‌و ده‌رسی هه‌یه‌ی شه‌رحی کردووه، بۆیه زۆر زه‌روورییه که هه‌رکه‌سێک جێ بایه‌خی بێت گویێ لێ بگرێت و ده‌رسی لێوه فێر بێت.