سوێند خواردن به گشتی به شێوه‌یێکی تر به غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار شیرکه ئایا بۆچوونی ئێوه چیه که خوای په‌روه‌ردگار به هه‌ندێک شت سوێند ئه‌خوات که خۆی خه‌لقی کردوون بۆ نموونه دار و چیا و ئه‌وانه؟
ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه(ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له مه‌جمووعی فه‌تاوادا، به‌رگی یه‌که‌م لاپه‌ڕه 290 ده‌فه‌رموێت: «فَإِنَّ اللَّهَ يُقْسِمُ بِمَا يُقْسِمُ بِهِ مِنْ مَخْلُوقَاتِهِ لِأَنَّهَا آيَاتُهُ وَمَخْلُوقَاتُهُ»؛ «خوای په‌روه‌ردگار سوێند ده‌خوات به هه‌ندێک شت که خۆی ده‌یه‌وێت له‌وانه‌ی که مه‌خلووقاتی خۆیه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌لیل و نیشانه‌و به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر گه‌وره‌یی خوای په‌روه‌ردگارو دروستکراوی خۆین»، «فَهِيَ دَلِيلٌ عَلَى رُبُوبِيَّتِهِ وَأُلُوهِيَّتِهِ وَوَحْدَانِيِّتِهِ وَعِلْمِهِ وَقُدْرَتِهِ وَمَشِيئَتِهِ وَرَحْمَتِهِ وَحِكْمَتِهِ وَعَظْمَتِهِ وَعِزَّتِهِ»؛ «ئه‌وانه‌ی که خوای په‌روه‌ردگار سوێندی پێ خواردوون به‌ڵگه‌و نیشانه‌ن له‌سه‌ر په‌روه‌ردگارێتی و خوایه‌تی و له‌سه‌ر تاک و ته‌نهایی خوای گه‌وره‌و له‌سه‌ر زانستی ره‌های و هه‌روه‌ها توانا‌و هێز و ویست و به‌زه‌یی و دانایی و مه‌زنی و ده‌سه‌ڵاتی باڵای خۆی»، «فَهُوَ سُبْحَانَهُ يُقْسِمُ بِهَا لِأَنَّ إقْسَامَهُ بِهَا تَعْظِيمٌ لَهُ سُبْحَانَهُ»؛ «خوای گه‌وره به‌مانه سوێندی خواردووه چونکه سوێندخواردنه‌که‌ی به‌مانه به مه‌زن راگرتنی خودی خوای په‌روه‌ردگاره»، «وَنَحْنُ الْمَخْلُوقُونَ لَيْسَ لَنَا أَنْ نُقْسِمَ بِهَا بِالنَّصِّ وَالْإِجْمَاعِ»؛ «به‌ڵام ئێمه‌ی دروستکراو و بوونه‌وه‌ر به‌پێی ده‌قی قورئان و سوننه‌ت و کوڕای زانایانی ئوممه‌ته‌که بۆمان نییه سوێند بخۆین به‌و شتانه‌ی که خوای په‌روه‌ردگار سوێندی پێ خواردوون».
شێخ ئیبنو عوسه‌یمینیش (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له مه‌جمووعی فه‌تاواو ره‌سائیلی خۆیدا (مجموع الفتاوی والرسائل، ابن عثیمین)، به‌رگی ده‌یه‌م لاپه‌ڕه 798 ده‌فه‌رموێت: «خوای په‌روه‌ردگار سوێندی به‌م ئایاتانه خواردووه که به‌ڵگه‌و نیشانه‌ن له‌سه‌ر مه‌زنی خوای گه‌وره‌و توانای ره‌هاو دانایی ئه‌و؛ سوێندخواردنه‌که بۆ به گه‌وره و مه‌زن دانانی خوای په‌روه‌ردگار خۆیه‌تی و هه‌روه‌ها به پیرۆزی و سپاس و ستایش کردنی ئه‌و و هه‌مووشیان نیشانه‌ن له‌سه‌ر گه‌وره‌یی ئه‌و. ئێمه به غه‌یری خوای په‌روه‌ردگارو سیفه‌ته‌کانی ناتوانین سوێند بخۆین چونکه به‌رهه‌ڵستیمان لێ کراوه».
له‌به‌ر ئه‌وه جائیز نییه که‌س بۆ نموونه سوێند بخوات به کات و زه‌مه‌ن و پشت به‌وه ببه‌ستێت که خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «وَالْعَصْرِ» [العصر:1]، نا که‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه؛ واللّه تعالی أعلم.