به‌ڵێ بێگومان له سه‌ریه‌تی؛ کابرا سوننی بێت و ببێت به شیعه له‌وانه‌یه پێی کافر ببێت ئه‌گه‌ر هه‌ندێک ئیعتیقاداتی ناو شیعه هه‌یه ئه‌میش وه‌ری بگرێت، بۆ نموونه ئه‌وان باوه‌ڕیان به ریجعه هه‌یه، ریجعه یه‌عنی گه‌ڕانه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی سه‌یدنا عه‌لی (ره‌زای خوای لێ بێت) پێش قیامه‌ت، واته سه‌یدنا عه‌لی زیندوو ده‌کرێته‌وه‌و ئه‌ویش خالیدی کوڕی وه‌لید و عائیشه‌و ئهبوعوبهیدهو ته‌لحه‌ی کوڕی عوبه‌یدوڵڵاو زوبه‌یری کوڕی عه‌ووام و ئه‌وانه (ره‌زای خوایان لێ بێت) هه‌موو زیندوو ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر له دنیادا له گه‌ردنیان بدات و بیانکوژێت! ده‌ی خورافیات و ده‌ردی عه‌ره‌ب ده‌ڵێت خوزهعبهلاتی وا هه‌یه که شیعه باوه‌ڕی پێیه‌تی که مرۆڤی پێ کافر ده‌بێت. یان باوه‌ڕی به سه‌لامه‌تی قورئانه‌که نییه، دیسان پێی کافر ده‌بێت. له‌به‌رئه‌وه گۆڕینی مه‌زهه‌بی کابرای سوننی بۆ شیعهگهرێتیهکه به عمووم نابێت و هه‌ر که‌سێکیش گۆڕیبووی، ده‌بێت ده‌رباره‌ی بزانین که ئایا ئه‌و شتانه‌ی شیعه بڕوای پێ هێناوه وه‌ک ئه‌وه‌ی که قورئان هه‌مووی کۆ نه‌کراوه‌ته‌وه یان قورئانێکی تر لای مه‌هدی هه‌یه و... ئایا ئه‌م عه‌قیدانه‌ی وه‌رگرتووه یان نا؟ جا شیعه له سه‌ره‌تاوه عاده‌ته‌ن ئه‌و شتانه به خه‌ڵک ناڵێن؛ من گه‌نجێکی ئاکرێیم بینی له ئێران که کوڕه مه‌لا بوو، له جه‌یشدا که ئه‌سیر که‌وتبوو له لای ئێرانییه‌کان ئیتر ورده‌ورده ته‌ئسیریان تێکردبوو، خۆیشی دیندار بوو و ئیتر کردبوویان به شیعه! دوایی وه‌ختێک که قسه‌م له‌گه‌ڵدا کرد له‌و بابه‌تانه‌دا که تۆ چۆن بوویت به شیعه‌و چۆن باوه‌ڕت وایه ئیمامه‌کان دهرهجهیهکیان ئه‌وه‌نده به‌رز هه‌یه که هیچ فریشته‌یه‌کی نزیککراوی خوا‌و هیچ پێغه‌مبه‌رێکی خاوه‌ن به‌رنامه نایگاتێ و سه‌یری شته نادیار‌و نه‌زانراوه‌کان ده‌کات وه‌ک بڵێی سه‌یری له‌پی ده‌ستی خۆی ده‌کات؟! ئیتر کۆمه‌لێک له‌م قسه‌و باسانه‌مان له‌گه‌ڵدا کرد. له که‌ره‌ج بووین موناقهشهکهمان کرد له ماڵێکدا، دوایی مه‌جبوور بووم له تارانه‌وه به رۆژێکی تر بچم و کتێبه‌کانی بۆ بێنم، وتم خۆ ئه‌م کتێبانه هه‌مووی لێره چاپ کراون و بێ ئه‌م ریوایه‌تانه‌ی بۆت ده‌گێڕمه‌وه هه‌مووی ریوایه‌تی کولهینین و له کتێبی خۆیاناوهیهو له مه‌راجیعی خۆیانه. وه‌لحاسڵ کۆمه‌ڵێک کتێبمان پیشان دایه‌وه.
جا ئه‌م جۆره که‌سه ته‌بعه‌ن کافر ناکرێت چونکه جارێک نازانین باوه‌ڕی به چی هێناوه‌و ده‌بێت لامان روون بێته‌وه که بیر‌و باوه‌ڕه نوێکانی کوفرن یان نا؟ به‌ڵام ده‌بێت بزانین مه‌زهه‌ب گۆڕین شتێکی خه‌ته‌ره. ئێمه پێویسته بڕۆین بزانین حه‌ق له کوێیه هه‌تاکو وه‌ری بگرین.