زۆر له مامۆستایانی ئایینی له کوردستان فه‌توایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که هه‌رکه‌سێک قه‌رزاری ره‌مه‌زان بوو شه‌ش رۆژی شه‌شه‌ڵان بگرێت هه‌م به قهرزانهوهکه بۆی حسێبه هه‌م به سوننه‌ت گرتنی شه‌شه‌ڵانه‌که‌ی بۆ حسێبه! به‌ڵام ئه‌مه پێ ناچیت که وا بێت هه‌روه‌کو ئیبنوعوسهیمین (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له کتێبی «الشرح الممتع»دا[1] روونی کردۆته‌وه؛ ده‌فه‌رموێ: «وا نازانم وه‌ها بێت چونکه فه‌رمووده‌که‌ی ئهبوئهییووبی ئه‌نساری (خوای لێ رازی بێت) رۆشنه‌و راشکاوه که پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) ده‌فه‌رموێ: «مَنْ صَامَ رَمَضَانَ ثُمَّ أَتْبَعَهُ سِتًّا مِنْ شَوَّالٍ، كَانَ كَصِيَامِ الدَّهْرِ»[2]؛ « ئه‌و که‌سه ره‌مه‌زانه‌که‌ی به‌ڕۆژوو بووه‌و پاشان شه‌ش رۆژی شه‌ووالی به‌دوادا گرتووه وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌موو عومری به‌ڕۆژوو بووبێت» بۆیه ئه‌م که‌سه که هێشتا قه‌رزاری ره‌مه‌زانه قه‌رزه‌که‌ی له‌سه‌ر ماوه و ره‌مه‌زانه‌که‌ی به ته‌واوی نه‌گرتووه‌و ته‌بعه‌ن فه‌رمووده‌که‌ش نایگرێته‌وه! تۆ ره‌مه‌زان سی رۆژه سێ رۆژت لێ خواردووه شهووالهکه سێ رۆژی لێ بگره بۆ ته‌کمیله‌ی قه‌رزه‌که‌ت پاشان شه‌شه‌که به‌ڕۆژوو به؛ چۆنکه که ده‌فه‌رموێ: «ثُمَّ» یه‌عنی «پاشان»، دیاره دوای ئه‌وه‌یه که رۆژووی ره‌مه‌زانه‌که‌ی ته‌واو کردووه نه‌ک کاتێک که ره‌مه‌زانه‌که ته‌واو بووبێت! ره‌مه‌زان ته‌واو بووه تۆ پێنج رۆژ قه‌رزاری، تۆ که پێنج رۆژی ره‌مه‌زانه‌که‌ت نه‌گرتووه‌و قه‌رزاری واته قه‌رزاری خوای په‌روه‌ردگاری، ده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (علیهالصلاة والسلام) ده‌فه‌رموێ: قه‌رزی خوای په‌روه‌ردگار شایانتره زووتر پێش خرێت و زووتر بدرێته‌وه که‌وابوو تۆ قه‌رزه‌که‌ی خوای په‌روه‌ردگار بده‌یته‌وه باشتره. که‌وابوو سه‌ره‌تا پێنج رۆژ بگه‌ره‌وه له شه‌ووال ئه‌گه‌ر ویستت له رۆژی دوای جه‌ژنه‌وه به‌ڕۆژوو به یان دواتر پێنج رۆژه‌که‌ت که گرته‌وه قه‌رزه‌که‌ی ره‌مه‌زانت ته‌کمیل کردووه ئیتر شه‌ش رۆژه سوننهتهکهش بگره. یه‌عنی تۆ ره‌مه‌زانه‌که به نوقسانی مه‌خه‌ره لاوه سوننه‌ت بگری، مه‌علوومه که ده‌بێت فه‌رزیش بخه‌ینه پێش سوننه‌ت.
[1]. ٦/٤٤٨.
[2]. مسلم: 1164؛ أبو داود: 2433.