ئه‌ڵێت ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێت که‌یس دابنێت و بڕوات بۆ لای زه‌رده‌شتییه‌کان ئه‌وان پشتگیری بکه‌ن واته وه‌ری بگرن، به‌ڵام بۆ ئیقامه‌که‌ی ئه‌و ئیشه بکات ئایا له دین ده‌رده‌چێت؟
به‌ڵێ له دین ده‌رده‌چێت ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خاتری ئیقامه‌که‌ی خۆی بگۆڕێت و له ئه‌وراقی ره‌سمیدا دینی خۆی بکات به زه‌رده‌شتی، به مه‌سیحی، به جووله‌که، به بوودایی، به هه‌ر چی شتێکی تر که بیکات و ئیسلامه‌تییه‌که‌ی بگۆڕێت پێی کافر ده‌بێت. هه‌ر ئه‌و وه‌خته‌ی که بۆ نموونه شه‌و بڕیارت دابوو سبه‌ینێ بچیت بۆ لای یه‌زیدییه‌کان هه‌ر ئه‌و کاته دینت نه‌ماوه‌و پییوسته ئه‌وه بزانیت. هه‌رچی که‌سێک بڕیاری کوفری دا له ناخی خۆیدا، هه‌ر ئه‌و کاته پێی کافر ده‌بێت.
بۆیه به ته‌ئکید جه‌نابیشت پێی کافر بوویت و پێویستیشه په‌شیمان بیته‌وه لێی و ئیعلانی موسوڵمان‌بوونه‌که‌ت سه‌ر له نوێ بکه‌یته‌وه له‌و ده‌وروبه‌ره‌ی که زانیویانه خۆت کافر کردووه پێی.