که له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا جنێو به ئیسلام ده‌درێت، وه‌ڵام نه‌ده‌ینه‌وه ئایا گوناحبار ده‌بین؟
تا ئه‌و جێگای بۆت مومکینه‌و بۆت ده‌گونجێت جواب ده‌ده‌یته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ له ده‌رسێکایت و خه‌ڵک ئیزعاجت ده‌کات و به‌رده‌وام شت ده‌نووسێت، من پێم وایه جوابی نه‌ده‌یته‌وه باشه بۆ ئه‌وه‌ی تۆ هۆشت له ده‌رسه‌که نه‌بڕێت. بۆ نموونه ئێستا جه‌نابت گوێت له من گرتووه‌و منیش وه‌ڵامی پرسیاره شه‌رعییه‌کان ده‌ده‌مه‌وه‌و ان شا‌ء اللّه تۆ له‌مه ئیستیفاده ده‌که‌یت، ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه هه‌رچی شتێکیش بنووسێت لێی گه‌ڕێ با بنووسێ و ئه‌دمینێک بۆ خۆی ده‌توانێت بیوه‌ستێنێت، لێی ده‌گه‌ڕێی بۆ کاری ئه‌دمینه‌که.
ئێمه خۆمان هه‌ر که‌سێک که وا کوفری کردبێت به شێوه‌یه‌کی گشتی له پاڵتۆک و له فه‌یسبووک راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ، سوور کراوه یان ده‌رکراوه یان وه‌ستێندراوه‌و هه‌ر که‌سێکیش که جنێوی شه‌خسی دابێت تا راده‌یه‌کی زۆر هه‌ر رێگای پێ دراوه‌و حه‌قمان نه‌بووه به سه‌ریه‌وه‌و وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه.