ئایا جائیزه به سۆفی بڵێین برای خۆمان یان به برای خۆمانیان بزانین له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو شیرک و بیدعه‌شدا که هه‌یانه؟
شیرک و بیدعه‌که تایبه‌ت به‌وان نییه‌و خه‌ڵکی تریش هه‌ن که تێیکه‌وتوون؛ پێغه‌مبه‌ری خوا (علیه الصّلاة والسّلام) نه‌سیحه‌تی خێری ئوممه‌ته‌که‌ی کردووه، به ئه‌بوبه‌کری سیددیقی فه‌رموو که بیانیان و ئێواران بڵێ: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أُشْرِكَ بِكَ وَأَنَا أَعْلَمُ وَأَسْتَغْفِرُكَ لِمَا لَا أعلَمُ» [البخاري، الأدب المفرد: 716؛ ئه‌لبانی به سه‌حیحی داناوه (صحيح الجامع الصغير وزياداته: 3731؛ صحيح الأدب المفرد: 716)]؛ «په‌روه‌ردگارا په‌نات پێ ده‌گرم له‌وه‌ی که هاوه‌ڵت بۆ بڕیار بده‌م لا کاتێکدا که ده‌زانم و به ئه‌نقه‌ست وا ده‌که‌م، داوای لێخۆشبوونیشت لێده‌که‌م بۆ هه‌رچی که خۆم نایزانم». له ریوایه‌تی تردا به شێوه‌ی ده‌سته‌جه‌معیش هاتووه، یه‌عنی هه‌موومان ئاوا ده‌توانین بڵێین: «اللَّهُمَّ إِنَّا نَعُوذُ بِكَ مِنْ أَنْ نُشْرِكَ بِكَ شَيْئًا نَعْلَمُهُ، وَنَسْتَغْفِرُكَ لِمَا لَا نَعْلَمُهُ» [أحمد: 19606؛ الطبراني، المعجم الأوسط: 3479؛ ئه‌لبانی به «حسنٌ لغیره» داناوه (صَحِيحُ التَّرْغِيب وَالتَّرْهِيب: 36) به‌ڵام شێخ شوعه‌یب ئه‌رنه‌ئووت وتوێتی: «سه‌نه‌ده‌که‌ی زه‌عیفه»].
که‌وابوو شیرک ده‌شێت هه‌موومان تێی که‌وین رۆژانه بێ ئه‌وه‌ی خۆمان بزانین. بیدعه‌ش به هه‌مان شێوه؛ ئێمه هه‌ندێک شت له‌لامان وایه که ئه‌مه بیدعه نییه‌و سوورین له‌سه‌ری، به‌س ده‌لیله‌که‌یمان بیر چۆته‌وه یان تووشی وه‌هم بووین تێیدا یان ده‌لیله‌که‌ی نازانین یان وامانزانیوه که ئه‌م بۆچوونه ده‌لیلی له‌سه‌ره به‌ڵام هیچی له‌سه‌ر نییه‌و ئیتر ئه‌ویش چۆته ریزی بیدعه‌وه. که‌وابوو که‌س نابێت وابزانێت که خۆی هیچ بیدعه ناکات. زۆر فه‌رز هه‌یه که خه‌ڵک له وڵاتی ئێمه‌دا هه‌ر وازی لێ هێناوه بۆ نموونه ئیستیخلافه‌که؛ بۆیه نابێت بکه‌ویته گیانی ئه‌و سۆفیه‌وه!
من بۆ خۆم و شه‌خسی خۆم سۆفیش به برای خۆم ده‌زانم و مه‌دخه‌لیش به برای خۆم ده‌زانم، کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو به برای خۆم ده‌زانم، بزووتنه‌وه‌ش به برای خۆم ده‌زانم، فه‌تحوڵڵا گولێنیش به برای خۆم ده‌زانم، ته‌حریرو ته‌بلیغ و جیهادییه‌کانیش به برای خۆم ده‌زانم مادام ئه‌هلی مزگه‌وتن. ئیختلاف و راجوێییم له‌گه‌ڵیاندا له بۆچوونه‌کانماندایه. له‌وه ده‌چێت ئه‌وه شته‌ی که من سوور‌و موسیڕڕم ل سه‌ری و واده‌زانم ده‌لیلێکی سه‌حیحی له‌سه‌ره، دوایی ده‌ر‌که‌وێت که ده‌لیله‌که سه‌حیح نه‌بووه! بۆ نموونه من بۆ خۆم فه‌رمووده‌ی ئه‌لبانی وه‌رده‌گرم، به‌ڵام تۆ بۆم ده‌سه‌لمێنیت که ئه‌حمه‌د شاکر (ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت) به‌م سه‌نه‌دانه‌دا چۆته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: فه‌رمووده‌که زه‌عیفه؛ من بۆچوونه‌که‌ی ئه‌لبانی وه‌رده‌گرم و تۆش ده‌لیله‌که‌ی ئه‌حمه‌دشاکر که ئه‌ویش که‌متر نییه له ئه‌لبانی و هه‌ردووکیان عالیمی گه‌وره‌ن. ئیتر چ پێویسته حه‌تمه‌ن تۆ بۆچوونه‌که‌ی من وه‌ربگریت؟ من ئه‌م ریوایه‌ته به قبووڵ ده‌زانم و جه‌نابت نا، ئیتر چ موشکیله‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌مه‌یه‌و چ کێشه‌یه‌که که له‌گه‌ڵ ئه‌م ئیختیلافه‌شدا یه‌کتری قبووڵ که‌ینه‌وه؟
مه‌سئه‌له‌ی ته‌وه‌سسولی سۆفیه‌که‌ش وایه؛ ئه‌و که‌سه سۆفییه له ریوایه‌تێکه‌وه وا تێگه‌یشتووه که ته‌وه‌سسول به‌و شێوازه جائیزه که ئه‌و ده‌یکات، به‌ڵام سه‌له‌فییه‌که پێی قبووڵ نییه‌و ته‌وه‌سسوله‌که‌ی پێ تاوانێکی زۆر گه‌وره‌و پێی شیرکه؛ یان کابرای سۆفی ته‌زبێحێکی پێیه‌و زیکری پێ ده‌کات، سه‌له‌فییه‌که‌ش پێی وایه ئه‌مه شتێکی بیدعه‌یه‌و مونکه‌ڕه و ره‌دی لێ ده‌داته‌وه له کاتێکدا له‌ناو سه‌حابه‌دا بووه که به ده‌نکه خورما زیکریان کردووه، ئێستاش هه‌ر ئه‌م ده‌نکان کردوێتی به په‌تێکه‌وه پێی ده‌ڵێن ته‌زبێح یان میسبه‌حه واته ئامێری ته‌سبیحات پێ کردن.
بۆیه من وا ده‌زانم و پێم وایه له ده‌بێت زۆر سینه‌فراوان بین به‌رانبه‌ر به یه‌کتری و من هیواداریشم ئه‌و برا عه‌زیزانه‌ی که گوێ له من ده‌گرن و بڕوایان به دیندارێتییه‌که‌ی منیش هه‌یه ئاوا سینه‌فراوان بن به‌رانبه‌ر به یه‌کتری؛ ئێمه ته‌نها ئاوا گره‌و له دوژمنان ده‌به‌ینه‌وه‌ە دوژمنان هه‌موویان به‌م لێک دابڕانه ئیستیفاده‌یان له ئێمه کردووه هه‌موو جه‌ماعه‌تێکی ئیسلامی‌یان کردووه به جه‌ماعاتی تره‌وه! ئه‌ی باشه بۆ په‌که‌که نا‌که‌ن به دوو جه‌ماعه‌ته‌وه؟ بۆچی ده‌ره‌قه‌تی ئه‌وان نایه‌ن و بۆ ده‌ره‌قه‌تی ئێمه دێن؟ جا خودی سه‌له‌فییه‌کانیش بکه‌ن به پێنج باڵه‌وه له کوردستان و ئیخوانیش هه‌روه که له‌ناو ئه‌وانیشدا باڵی توندڕه‌و و باڵی دیموکراتخوازو ئه‌مانه هه‌یه.
بۆیه به کورتی ده‌ڵێین: هه‌ر که‌سێک کوفر‌و شیرکێکی لێ ده‌ر که‌وت نه‌سیحه‌تی ده‌که‌ین و بیرخستنه‌وه‌ی ده‌که‌ین و ده‌لیلی نیشان ده‌ده‌ین و سه‌بریشی له‌سه‌ر ده‌گرین تا قه‌ناعه‌ت ده‌کات؛ ئه‌مه چاکتره له‌وه‌ی یه‌کسه‌ر پێی بڵێین کافر بووه و بچین بۆ کوشتنی! ئێمه ئه‌مه ناکه‌ین. به‌ڕاستی ئه‌و ته‌وازونه پێوسته وه‌ربگرین، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی دوژمنایه‌تیمان ده‌که‌ن هه‌موو گه‌وره‌گه‌وره‌و زه‌به‌ڵاحن و بچووکه‌که‌یان ئێرانه که ده‌ستی خستۆ‌ته هه‌موو زۆنی سه‌وزه‌وه‌و ئێستا کێ ده‌وێرێت ره‌خنه‌یه‌ک بگرێت و بڵێت بۆچی یه‌کێکی شیعه‌تان ته‌عیین کردووه به ئیمام له بناری سووریا؟ ئاده‌ی کێ ئیعتراز ده‌کات؟
به هه‌ر حاڵ من پێم وایه به‌ڵێ ده‌توانین به سۆفیه‌کانیش بڵێین برامانن و ئه‌و مه‌دخه‌لیانه‌ش برامانن؛ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌رکه‌س له ئاستی خۆی ئێمه ره‌خنه‌یان لێ ده‌گرین و ره‌خنه‌ی ئه‌وانیش قبووڵ ده‌که‌ین. موهیم ئه‌وه‌یه بچینه‌وه سه‌ر ده‌لیله‌کانی قورئان و سوننه‌ت؛ واللّه أعلم.