X

گەڕان




حه‌ج و عومره >>  نیه‌ت، ئاداب و پارە
  •    دایکم به‌ته‌مای حه‌جه، به‌ڵام پاره‌ی نییه براکه‌م پاره‌ی حه‌جی بۆ ده‌دات، به‌ڵام براکه‌م نوێژ ناکات؛ ئایا دروسته به‌و پاره‌یه بچێت بۆ حه‌ج؟
  • ئه‌گه‌ر پاره‌که‌ی به حه‌ڵاڵی په‌یا کردبێت نوێژیش نه‌کات به‌ڵێ ته‌بعه‌ن دایکت ده‌توانێت پێی بچێت بۆ حه‌ج و پاره‌که‌ به نیسبه‌ت دایکته‌وه هیچ ئیشکالێکی تێدا نییه‌و براکه‌شت ئیشێکی باش ده‌کات که پاره‌که بدات به دایکت و هیوادارم ئه‌ویش ده‌ست به نوێژه‌کانی بکات و رۆژووه‌کانی بگرێت ان شاء اللّه. مادام پاره‌که‌ی له رێگای حه‌ڵاڵدا په‌یا کردووه، ئێستا که ده‌یدات به دایکی پێی بچێت بۆ حه‌ج، ئه‌مه ئیشکالێکی تێدا نییه.