X

گەڕان




قورئانەوانی و تەفسیر  >>  ئادابی قورئانه‌وان
  •    قورئان خوێندن له به‌یانیدا خێری زۆرتره یان له شه‌واندا؟
  • خوای گه‌وره باسی قورئان خوێندنی فه‌جر ده‌کات که هه‌ندێک له موفه‌سسیرین له یه‌کی ده‌ده‌نه‌وه که خودی قورئان خوێندنه‌و هه‌ندێکی تریش به نوێژ له یه‌کی ده‌ده‌نه‌وه؛ که ده‌فه‌رموێ: «إِنَّ قُرْآنَ الْفَجْرِ كَانَ مَشْهُوداً» [الإسراء: 78]؛ «به‌ڕاستی فریشته‌کانی شه‌و و رۆژ له قورئان خوێندنی (یان نوێژی) به‌یانیدا ئاماده‌ن». دیاره قورئان له هه‌موو وه‌ختێکدا هه‌ر گومانی تێدا نییه که ئه‌جرو پاداشتی هه‌یه به‌ڵام به‌ته‌ئکید و بێگومان له کاتی سپێده‌ی به‌یانیان و نوێژی به‌یانی و له شه‌ونوێژیشدا ئه‌جره‌که‌ی زۆرتره.