سەرەکی
ڕێبەری
هه‌ڵوێست و به‌یاننامه
باوهڕناسی
قورئانه‌وانی
فه‌رمووده‌وانی
شه‌رعناسی
حه‌ج
ڕۆژوو
نوێژ
پاكژی
دیدوڕێ
كۆمه‌ڵكاری
ره‌فتارناسی
ناساندن
وتهكان
دیدارەکان
كتێبه‌كان
گشتی
وەڵام و فەتواکانی مامۆستا کرێکار
زانستی شه‌رعی
پاکژی
نوێژ
زه‌کات
رۆژوو
حه‌ج و عومره
مامه‌ڵه‌کان
میرات و وه‌سییه‌ت
شیردان
هاوسه‌رگیری
جیابوونه‌وه
تاوانه‌کان و سزاکان
سوێندو نه‌زر
دادوه‌ری و شایه‌تیدان
جیهاد
پۆشاک و جوانی
بەخشین (خێرکردن)
فه‌تواکان
باوەڕناسی [عەقیدە]
قورئانەوانی و تەفسیر
فەرموودەوانی
ئوسوڵی فیقیهـ
پالفتەی دەروون
مێژووناسی
وەڵامی گومانەکان
سیاسەتی شەرعی
ژیاننامەی مامۆستا کرێکار
پوخته‌ی ژیاننامه
رووداو‌و به‌سه‌رهات
له‌یادی شاعیران‌دا
شاهیدییهكان
یادگارییه‌كان
وێنه‌كان
شیعر و سرود
نوێترین شیعر
ژانی مان
سەرابی کوردایەتی
سۆزێک بۆ خیلافەت
سروود
X
گەڕان
سەرەکی
زانستی شه‌رعی
پاکژی
ئاوه‌کان
خۆ پاککردنه‌وه
سیواک و سوننه‌ته سرووشتییه‌کان
مه‌سح له‌سه‌ر خوف
غوسڵ
ته‌یه‌موم
حه‌یزو خوێنه‌کانی تر
نوێژ
بانگ و قامه‌ت
کاتی نوێژه فه‌رزه‌کان
داپۆشینی عه‌وره‌ت
خۆپاراستن لەپیسی
رووکردنه قیبله
نییهتهێنان
چۆنێتی و شێوازی نوێژ
سه‌جده‌ی سه‌هو
نوێژی سوننه‌ت
نوێژی جه‌ژنه‌کان
حوکمەکامی مردوو
زه‌کات
سه‌رفتره
رۆژوو
ڕۆژوو
ئهوانەی رۆژوو به‌تاڵده‌کەنە‌وه
رۆژووی ئافره‌تان به‌گشتی
رۆژووی نه‌خۆش
رۆژووی به‌ساڵاچووان
رۆژووی گه‌شتیار (موسافیر)
كه‌فاره‌تی رۆژوو
حه‌ج و عومره
قوربانی
عه‌قیقه
نیه‌ت، ئاداب و پارە
حه‌ج و عومره‌ی به‌ده‌ل
مامه‌ڵه‌کان
کڕین و فرۆشتن
کرێ
وه‌قف
مامه‌ڵه‌کانی تر
میرات و وه‌سییه‌ت
میرات و وه‌سییه‌ت
شیردان
شیردان
هاوسه‌رگیری
هاوسه‌رگیری
جیابوونه‌وه
جیابوونه‌وه
خولع
زیهار
لیعان
نه‌فه‌قه
تاوانه‌کان و سزاکان
تاوانه‌کان و سزاکان
سوێندو نه‌زر
سوێندو نه‌زر
دادوه‌ری و شایه‌تیدان
دادوه‌ری و شایه‌تیدان
جیهاد
جیهاد
پۆشاک و جوانی
پۆشاک و جوانی
بەخشین
بەخشین (خێرکردن)
فه‌تواکان
فه‌تواکان
قه‌رز
زه‌مانه‌ت
باوەڕناسی
عه‌قیده (به‌گشتی)
ته‌وحیدی ربوبییه‌ت
ته‌وحیدی ئولووهییه‌ت
ته‌وحیدی حاكمییه‌ت
ئیمان به فریشته‌کان
ئیمان به قورئان و كتێبه‌كان
ئیمان به پێغه‌مبه‌ران علیهم السلام
ئیمان به رۆژی دوایی
مردن و ژیانی ناوگۆڕ
كۆتایی دونیا
ئیمان به قه‌زاو قه‌ده‌ر
وه‌لاء و به‌ڕاء
نێوانی كوفر‌و ئیمان
جنۆكه‌و سیحر
گروپه‌كان
قورئانەوانی و تەفسیر
گومانڕه‌وێنی قورئان
زانسته‌كانی قورئان
ته‌فسیری ئایه‌ته‌كان
خه‌تمكردن
ئادابی قورئانه‌وان
پاداشتی قورئان
هه‌ڵه‌كانی قورئانخوێن
سه‌رچاوه‌ناسی ته‌فسیر
فەرموودەوانی
گومانڕه‌وێنی فه‌رمووده
فه‌رمووده به‌گشتی
فه‌رمووده لاوازه‌كان
ئوسوڵی فیقیهـ
پالفتەی دەروون
مێژووناسی
وەڵامی گومانەکان
سیاسەتی شەرعی
رۆژوو >> ڕۆژوو
نوێژى تەراویح چەند ركاته؟
پرسیار: السلام علیكم تكایه ده توانن كه مێك رونكردنەوه بدەن کە نوێژى ته راویح چەند ركاته؟
وەڵام:
الحمد لله رب العالمين والصلاة و السلام على رسوله الأمين محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.. أما بعد
نوێژی تەراویح سوننەتی موئەککەدەیە، واتە پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ تەئکیدی لێکردۆتەوە کە بکرێت..
تەراویح لە سیما‌و سیفەتی رەمەزانە.
پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ هەشت رکاتی دوور‌و درێژی دەکرد..
ئەبو سەلەمەی کوڕی عبدالرحمن خوا لێی رازی بێت لە عائیشەخانی (خوا لێی رازی بێت) پرسی (كَيْفَ كَانَتْ صَلاَةُ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي رَمَضَانَ؟ قَالَتْ: مَا كَانَ يَزِيدُ فِي رَمَضَانَ وَلاَ فِي غَيْرِهِ عَلَى إِحْدَى عَشْرَةَ رَكْعَةً، يُصَلِّي أَرْبَعَ رَكَعَاتٍ، فَلاَ تَسْأَلْ عَنْ حُسْنِهِنَّ وَطُولِهِنَّ، ثُمَّ يُصَلِّي أَرْبَعًا، فَلاَ تَسْأَلْ عَنْ حُسْنِهِنَّ وَطُولِهِنَّ، ثُمَّ يُصَلِّي ثَلاَثًا)
واتە: نوێژکردنی پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لە رەمەزاندا چۆنبوو؟
فەرمووی: نە لە رەمەزان و نە لە غەیری رەمەزاندا لە یازدە رکات زیاتری نەدەکرد: چوار رکاتی دەکرد، لە جوانیی و رێکوپێکییان هەر مەپرسە، پاشان چواری تری دەکرد لە جوانیی و رێکوپێکییان هەر مەپرسە، پاشان سێ رکاتی دەکرد.. ئەم نوێژانەی پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ زۆر جار نیوەی شەوی دەخایاند! جار هەبووە هەموو شەوەکەی خایاندووە. لەمەوەیە کە زۆر کەس لەسەر ئەم سوننەتە دەڕۆن، لەو هەشت رکاتەیاندا جوزئێک قورئانی تێدا دەخوێنن. ئەگەرچی ماوەی کەمتر دەمێننەوە. بەڵام وەکو شێخ ئیبنوعوثێمین رحمەاللە لە (الشرح الممتع 4/225) دا دەفەرموێ : رێ لە کەس نەگیراوە رکاتی زیاتر بکات. با سەد رکات بکات..
بەڵگەی بۆچوونەکەی ئەمیش ریوایەتەکەی ئیبنوعومەرە خوا لێی رازی بێت کە دەفەرموێ: (صلاةُ الليلِ مَثنَى مَثنَى فَإذا خَشِيَ أَحَدُكُم الصُّبحَ صَلَّى رَكعَة واحِدَة تُوتَرُ لَهُ مَا قَد صَلَّى)
واتە: شەونوێژ دوورکات دوورکاتە، ئەگەر کەسێکتان خەمی ئەوەی بوو سپێدەی بەیانی بگاتێ با رکاتێک بکات تا شەونوێژەکەی پێ بکات بە وتر (تاک). لەمەوەیە کە زۆرینەی پێشەوایانی شەرع بیست و زیاتر لە بیست رکاتیان کردووە. حەنەفیەکان و شافیعیەکان حەنبەلیەکان و زاهیریەکان بیست رکاتیان کردووە. مالیکیەکان بە وترەوە سی‌ونۆ رکاتیان کردووە.. ئیمامی ئیبنوتەیمییە لە (الاختیارات ل64) دا دەفەرموێ: (ئەو کەسەی بە پێی مەزهەبی حەنەفی یان شافیعی یان حەنبەلی بیست رکات تەراویح دەکات، یان بە پێی مەزهەبی مالیک سیوشەش رکات دەکات، یان سێزدە یان یازدە رکات دەکات کارێکی چاکی کردووە.. زۆریی و کەمیی رکاتەکان بە گوێرەی کورت و درێژی نوێژەکە دەبێت).
📌 پێموایە هەر کەسێک تەنها بوو و کاتی باشی هەبوو باشتر وایە یازدە رکاتی توولانی (درێژ) بکات، با زیاتر لە جوزئێک قورئانی تێدا بخوێنێت، دەشتوانێت قورئانەکە بە دەستەوە بگرێت و تێیدا بخوێنێت.. ئەگەر بە جەماعاتیش دەیکرد با لە خەڵکی قورس نەکات.. با کەسیش بەرهەڵستی ئەو کەسانە نەکات کە بیست رکات و زیاتر دەکەن.. مادام زیاتر لە یەک راو بۆچوونی پەسەند هەیە.. واللە اعلم
وصلى الله وسلم على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
لەلایەن مامۆستا کرێـ..ـکارە (شێخی زیندان) فك الله أسره وەلامدراوەتەوە.
https://t.me/shekhkrekar/216