ئه‌و که‌سه‌ی له ره‌مه‌زاندا له سه‌فه‌ردایه سه‌رپشکه له به‌ڕۆژوو بوون و به‌ڕۆژوو نه‌بوونیا، چۆنکه ئه‌و ته‌ماشای وه‌زعی خۆی ئه‌کاتۆ ئایا دوایی ئه‌توانێت بیگرێته‌وه یان سه‌فه‌ره‌که‌ی ئاسانه به ته‌یاره ئه‌یکات و مهسافهیێکی نزیکه؛ راسته سه‌فه‌ره بڵام دوو سه‌عات له تهیارهیا ئه‌بێت و ئه‌گاته‌وه شوێنی خۆی. ئیمامی ئیبنو ته‌یمییه - ره‌حمه‌تی خوای لێبێت - بۆچوونی چوار پێشه‌واکه وا باس ده‌کات که پێیان وایه که گه‌شتیار ئه‌توانێت به‌ڕۆژوو بێت هه‌روه‌کوو که ئه‌توانێت نه‌یگرێت. به‌ڵگه‌کانیش به گشتی ئه‌م بۆچوونه په‌سه‌ندتر ئه‌که‌ن. ئه‌و فه‌رموودانه‌یش که وه‌ک هه‌ڕه‌شه کردن له رۆژووگرهکان باس کراون له به‌ر ئه‌وه‌یه که پێچه‌وانه‌کاری فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوایان – علیه الصلاة والسلام - تیا بووه؛ جه‌نابی دوای عه‌سر ئاوی نۆش کردووه و رۆژووه‌که‌ی له به‌ر چاوی ئه‌وان شکاندووه که‌چی دوای ئه‌مه هه‌ندێک له یاوه‌ران هه‌ر به‌ڕۆژوو بوون و وه‌ها ماونهتۆ بۆیه فه‌رمووی: « أُولَئِكَ الْعُصَاةُ، أُولَئِكَ الْعُصَاةُ»[1]؛ «ئه‌وانه یاخیهکانن ئه‌وانه یاخیهکانن»، یه‌عنی موخاله‌فه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوایان کردووه – علیه الصلاة والسلام - یان کابرا له هیلاکی و توونیه‌تی و پهرێشانیا گه‌یاندوویانه‌ته به‌ر سێبه‌ری دره‌ختێک و ئاو پرژێنی ئه‌که‌ن، ئه‌وانی تریش وه‌کوو پێغه‌مبه‌ری خوا - علیهالصلاة والسلام - به‌ڕۆژوو نین ئه‌ی بۆچی ئه‌مه هه‌ر سووره له سه‌ر رۆژوو گرتنه‌که‌ی که ئه‌وه‌نده پێچه‌وانه کاری پێغه‌مبه‌ری خوای کردوه - علیهالصلاة والسلام -؟ ئه‌وه‌نده‌یش خه‌ڵکه‌که‌ی به خۆیۆ ماندوو کردوه گه‌یشتووه‌ته ئه‌و حاڵه‌ته نزیکی مه‌رگ بووه‌ته‌وه؟ بۆیه فه‌رزه له سه‌ر که‌سی حاڵه‌تی ئاوا بیشکێنێت. که‌وابوو هه‌ر که‌سێک سه‌فه‌رێکی ئاسان ئه‌کات و به تاقه‌ته و به توانایه و رۆژوو گرتنه‌که سستی ناکات و چالاکیه دینیه‌کانی ناوه‌ستێنێت له خواپه‌رستی و خێر و چاکه و ده‌عوه و ئه‌مانه به‌ڕۆژوو بێت چاکتره. ئێمه‌یش ره‌ئیمان له سه‌ر ئه‌وه‌یه که خۆی موخه‌ییه‌ره بیگرێت یان نه‌یگرێت ئه‌گه‌ر رێگاکه‌ی ئاسانه، بۆ نموونه سه‌فه‌ره‌که‌ی به ته‌یاره‌یه یان به‌له‌مه‌و تووشی ماندوویی نابێت و ئیسراحه‌ته، برسی نیه، ماندوو نیه، توانا‌و حه‌وسه‌ڵه‌ی گرتنهوهیشی زۆر نیه که دوایی بیگرێته‌وه ده‌ی کابرا ئێستا به‌ڕۆژوو بێت چاکتره نه‌وه‌ک دوایی پێی نه‌گیرێته‌وه.
[1]- صحیح مسلم: ژماره ی 1114.