له ئه‌ڵمانیا ئه‌ژیم؛ ئه‌کرێت پارشێو به پێی ئه‌ڵمانیا بخۆین به‌لام بۆ شکاندنی رۆژووه‌که به پێی سعودیه بیشکێنین؟ تکایه باسی بکه.
نا، ناشێت برا به‌ڕێزه‌که‌م. تۆ له هه‌ر شوێنێک بیت رۆژووه‌که‌ت به پێی دیارده گه‌ردوونیه‌که‌ی ئه‌وێ ئه‌گریت: « حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ» [البقرة:187] ، که فه‌جری سادقت لێ ده‌رکه‌وت ته‌واو ئیتر خۆت ئه‌گریته‌وه له خواردن و خواردنه‌وه و له جنس و ... به پێی ئه‌و وڵاته که له‌وێ ئه‌ژیت؛ ئینجا له درێژه‌ی ئایه‌ته‌که‌دا ئه‌فه‌رموێ: « ثُمَّ أَتِمُّواْ الصِّيَامَ إِلَى الَّليْلِ»، که‌واته رۆژووه‌که‌یش به‌رده‌وام ئه‌بیت هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که خه‌پله‌ی خۆر، قورسی خۆر نوقم ئه‌بێت و ئه‌ڕواته ئه‌رزه‌که‌وه. ناشێت بیناکان بکرێنه مه‌بنا، چۆنکه له‌وانه‌یه ئه‌و کاته تۆ رۆژووه‌که‌ت ئه‌شکێنێ هێشتا خۆر دانهچووبێت. پێویستیشه به گوێره‌ی شاره‌که‌ی خۆت بیکه‌ی؛ بۆ نموونه جه‌نابت له ئێشتوتگارتی حه‌تمه‌ن کاته‌که‌ت فه‌رق ئه‌کات له‌گه‌ڵ یه‌کێکی تر که له شاری کیلی به‌رانبه‌ر دانیمارکه؛ یان له ماگدیبۆرگ له رۆژهه‌ڵات یان له ئاخن له رۆژئاوا، ته‌بعه‌ن وه‌خته‌کان فه‌رق ئه‌کات و موراعاتی ئه‌وانه‌یش پێویسته. وایش ئه‌زانم مادام جه‌نابت له ئه‌ڵمانیای ئه‌گه‌ر بنووسیت مه‌رکه‌زی ئیسلامی ئاخن، ئه‌توانی ئه‌وه‌یشت ده‌س بکه‌وێت؛ چۆنکه شوێنی هه‌موو شاره‌کانیان به ته‌ئکید له لایه و دڵنیاشم قه‌زا و ناحیه بچووکه‌کانیشیان هه‌ر له لایه. خوا جه‌زای به‌خێریان بداته‌وه ئه‌وانه زیاد له چڵ ساڵ ئه‌بێت ئه‌و ئیشانه ئه‌که‌ن به‌رده‌وام؛ خوا خێریان بنووسێت.