X

گەڕان




قورئانەوانی و تەفسیر  >>  خه‌تمكردن
  •    ئایا خوێندنی قورئان له‌سه‌ر مۆبایل به‌بێ ده‌ستنوێژ دروسته‌؟
  •  
    ئەسڵ ئەوەیە کە ئەو کەسەی دەیەوێت قورئان لە موسحەفدا بخوێنێت دەبێ دەسنوێژی هەبێت ، ئەمە ڕای زۆرینەی زانایەنە، بەڵام ئیمامی ئیبنوتەیمییەو ئیمامی ئیبنولقەییم و غەیری ئەوانیش فەرموویانە کە دەسنوێژ مەرج نییە بۆ هەڵگرتن و خوێندنی قورئان . پێم وایە ئەم رایە پەسەندترەو له‌ دوای توێژینەوە زیاتر ڕوون دەبێتەوە کە بەڵگەی بەهێزترە واللە اعلم 
    ئەمما خوێنی قورئان لە مۆبایل و دەزگا ئەلیکترۆنییەکانی تردا وا نازانم دەسنوێژی بوێت، چونکە لە ڕاستییدا ئەوە خوێندن نییە لە موسحەفدا، ئەوە هەر زەبزەبەی ئەلیکترۆنییەوە لەو مۆبایلەدا بە دەست خاوەنەکەیەوە نییە کە هەیە ، بەڵکو کۆمپانیای  دروستکاری مۆبایلەکە یان کۆمپانیای تر تەحەککومی تێدا دەکەن و دەکرێت لە چرکەیەکدا هەمو بسڕرێتەوە. ئەمە جگە لەوەی کە مۆبایلەکە لە ئەسڵدا ئامێری تەلەفۆنەو دەیان بەرنامەی تری تێدایە. شەرعناسانیش فەرموویانە دەشێت کتێبی تەفسیر کە ووشەکانی لە ووشەی قورئانەکە زۆرتر بن بە بێ دەسنوێژ بخوێنرێتەوە.. بۆیە پێم وایە خوێندنەوەی قورئان لە مۆبایلدا بە بێ دەسنوێژ جائیزە واللە اعلم.