له ئه‌ڵمانیام رۆژ زۆر درێژه، گورچیله‌م ژان ئه‌کات نه‌یشچووم بۆ لای دوکتۆر دوو رۆژ له حه‌فته‌یێکدا به‌ڕۆژوو ئه‌بم، ئایا گوناحبار ئه‌بم؟
ئهرێوهڵڵا عه‌ینی گوناحبار بوونه، چۆن گوناحبار نابیت کاتێک له ئه‌ڵمانیایت و نه‌چوویت بۆ دوکتۆر؟ بۆچی نه‌چوویت بۆ لای؟! گورچیله‌ت دێشیت تۆزێک ئازارت پێ ئه‌گات ئا وه‌ڵڵاهی رۆژووه‌که‌م پێ ناگیرێت با به‌ڕۆژوو نه‌بم!! دینداری چۆن وا ئه‌بێت؟ دینه‌که‌ت جددیتر بگره برا به‌ڕێزه‌که‌م، تۆ که له ئه‌ڵمانیای شوێن هه‌یه رۆژه‌کانی زۆر درێژتره؛ خه‌ڵک بیست و یه‌ک سه‌عات به‌ڕۆژوو ئه‌بێت له سوید، له نه‌رویج، له فه‌نلاند، له ئالاسکا، له که‌نه‌دا! ئێستا ئێمه بیست سه‌عات و نیو به‌ڕۆژوو ئه‌بین له نه‌رویج خوا لێمان قبووڵ کات، لاریشمان لێی نیه ببێت به بیست و یه‌ک سه‌عاتیش هه‌ر ئه‌یگرین. وه‌کوو فه‌توایش ئه‌ڵێین له بیست و یه‌ک به‌ره‌و ژوور خه‌ڵک ئه‌توانێ نه‌یگرێت ئه‌گینا له بیست و چوار سهعاتهیش یه‌ک ژه‌م بخوات هه‌ر ئه‌توانێت و رۆژووه‌که‌ی دروسته. جا بۆیه پێویسته عوزرێک بێننه‌وه که لای خوای گه‌وره قبووڵ بێت و سه‌رت به‌رز بێت بڵێی یا ره‌ببی خوایه خۆت فه‌رمووت ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوویت مه‌یگره یا ره‌ببی خوایه نه‌خۆش بووم و خۆت ئاگات له ئێش و ئازارمه یان حه‌بم به کار هێناوه یان سه‌فه‌رم کردووه...