کاتێک ئه‌وترێت نه‌خۆش، مه‌به‌ست ئه‌و که‌سه‌یه که به هۆکارێک له‌ش ساغیهتیهکهی له ده‌ست داوه. شه‌رعناسان به گشتی له سه‌ر ئه‌وه کۆن که نه‌خۆش بۆی هه‌یه رۆژووی ره‌مه‌زانه‌که‌ی نه‌گرێت، هه‌ر کاتێک چاک بووه‌وه ئهیگرێتۆ؛ ئایه‌تی قورئانیش به‌ڵگه‌ی یه‌که‌مه، ده‌لیلی تریشمان فه‌رمووده‌که‌ی سه‌له‌مه‌ی کوڕی ئهکوهعه - خوای لێ رازی بێت -. به شێوازێکی گشتی، نه‌خۆش سێ حاڵه‌تی هه‌یه یان بڵێین نه‌خۆشیه‌که‌ی سێ ئاسته: یه‌که‌م- نه‌خۆشیێکی سووکه که رۆژوو گرتن کاریگه‌ری له سه‌ری نیه، مه‌سه‌له‌ن هه‌ڵامه‌تیه‌تی که گرتن و نه‌گرتنی تا راده‌یێکی زۆر وه‌کوو یه‌ک وایه، یان سه‌رئێشه‌یێکی به‌سیت و کاتی هه‌یه یان دان ئێشهیێکه؛ پێ ناچێت ئه‌مه بۆی جائیز بێت به‌ڕۆژوو نه‌بێت. ئه‌وه‌یش که هه‌ندێک فه‌رموویانه بۆ نه‌خۆشیێکی بچووکی ئاوایش ئه‌توانێ به‌ڕۆژوو نه‌بێت وه‌ر گرتنێکی گشتیه له مانای نه‌خۆشی که قورئان باسی کردووه: « وَمَن كَانَ مَرِيضاً»[1]، یه‌عنی هه‌ر به عام هه‌ر که‌سێک نه‌خۆش بوو ئه‌گه‌رچی ههڵامهتیشیهتی هه‌روا حیسابه که نه‌خۆشه! به‌ڵام ئه‌بێت حیساب بۆ ئه‌وه بکه‌ین که ئایا ئه‌توانێت رۆژووه‌که بگرێت یان نا؛ کابرا دانی ئێشێت به‌ڕۆژوویش نه‌بێت دانی هه‌ر ئێشێت، جاری وا هه‌یه خۆ نان و ئاویشی بۆ ناخۆرێته‌وه تا چاک ئه‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌وترێت ئه‌شێ حه‌بێکی ئازاری بۆ قووت دا ئه‌ڵێین ئێ جا خۆ ئه‌شێ سپرایێکی پزیشکیشی بۆ به کار بێنێت یان ده‌نکه مێخه‌کێک بخاته سه‌ر دانه‌که‌ی ئازاره‌که‌یشی پێ ئه‌شکێنێت و رۆژووه‌که‌یشی ناشکێنێت به شه‌رتێک قووتی نه‌دات! دووهه‌م- ئه‌وه‌ی که به به‌ڕۆژوو بوون ئه‌گه‌ری دره‌نگتر چاک بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ی زیاتره یان نه‌خۆشیه‌که‌ی پێ سه‌ختتر ئه‌بێت به ته‌ئکید ئه‌مه نه‌گرتنی بۆ باشتره و گرتنی په‌سه‌ندتر نیه. سێهه‌م- پۆل که‌سێک که نه‌خۆشیه‌که‌ی حه‌تمه‌ن به رۆژوو گرتن سه‌ختتر ئه‌بێت له‌وانه‌یشه پێی بمرێت؛ ئه‌مه به ته‌ئکید رۆژوو گرتنی هه‌ر حه‌رامه، چۆنکه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: « وَلاَ تَقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ »[2]؛ « خۆتان مه‌کوژن». که‌وابوو به شێوازێکی گشتی ئه‌و نه‌خۆشه‌ی که ئه‌ترسێت چاک نه‌بێته‌وه، ئه‌و که‌سه‌ی که ئه‌زانێت رۆژوو گرتن و برسیه‌تی و تینویه‌تی و ماندوو بوونه‌که‌ی کاریگه‌ری له سه‌ر نه‌خۆشیه‌که‌ی دروست ئه‌کات یان پێویستی به حه‌به بیخوات ئه‌وه ئه‌توانێت ته‌بعه‌ن نه‌یگرێت پاشان له وه‌ختێکی ترا بیگرێته‌وه؛ ئه‌گه‌ر ساڵی به سه‌را تێپه‌ڕ بوو به ته‌ئکید ئه‌بێ بیگرێته‌وه و که‌فاره‌ته‌که‌یشی بدات.