قۆناغه‌كانی كار
پێشه‌كی
هه‌موو كۆمه‌ڵكاریه‌كی كاریگه‌ر حه‌تمه‌ن ده‌بێت شه‌ش روكن له خۆ بگرێت: ئامانج، پلان، به‌رنامه، بوجه، كات، له‌گه‌ڵ جۆر‌و چه‌ندێتی راپه‌ڕێنه‌رانی.. دوای ئه‌وه‌ی ئامانجێكی واقیعیانه به راشكاویی و روونی ئاشكرا ده‌كرێت، ده‌بێت نه‌خشه‌یه‌كی وورده‌كارانه بۆ شوێنكه‌وتووان داڕێژرێت تا چۆنیه‌تی كاركردنیان بۆ روون بكاته‌وه، له‌و نه‌خشه‌یه‌دا پێویسته قۆناغه‌كانی كاركردن دیاری بكرێت، بۆ نموونه كه ده‌مانه‌وێت كۆمه‌ڵێكی پاڵپشت له ده‌ره‌وه بۆ كۆمه‌ڵكاری ناوه‌وه‌مان دروست كه‌ین، ده‌بێت دوای زانین و حاڵی بوونی زه‌مینه‌ی كاركردنه‌كه مه‌به‌ست و سنور‌و كاتی قۆناغه‌كه دیاری كه‌ین، وه‌كو ئه‌وه‌ی بڵێین ده‌مانه‌وێت له ئه‌وروپا بڕی هه‌زار كه‌س تا كۆتای ساڵی 2018 له ره‌وتی خۆماندا بخه‌ینه گه‌ڕ.. ئه‌مه مه‌به‌ستێكی رۆشنه، به‌ڵام ئایا واقیعیه؟ ده‌توانرێت بوترێت: به‌ڵێ؟ كۆمه‌ڵێكتان ده‌ڵێ: به‌ڵێ.. ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی به ده‌روی خۆمانه‌وه‌ن و ده‌یانناسین ده ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ژماره دیاری كراوه‌ن، كه‌وابوو گه‌ر له ده كه‌س یه‌كمان پێ بخرێته كار ده‌گه‌ینه مه‌به‌ست. به تایبه‌تی كه دوو ساڵ و نیو بوارمان له‌به‌ر ده‌ستدا هه‌یه. كۆمه‌ڵێكی ترتان ده‌ڵێ: نا ، ناتوانین. ئینجا هۆكاره‌كانی روون ده‌كاته‌وه..
ئه‌دی سنوری قۆناغ به چی دیاری ده‌كه‌ین؟ سنوری كار: به كات یان به چه‌ندێتی یان به چۆنێتی دیاری ده‌كرێت، بۆ نموونه به كۆتایی هاتنی ساڵی 2018 ئه‌و قۆناغه‌ش ده‌بێت كۆتایی پێ بێت.. به‌ڵام خۆ ئێمه كار به زه‌مان ناكه‌ین، بۆیه ناشێت هه‌موو سنوری ئه‌م قۆناغه به كاته‌وه په‌یوه‌ست بێت، چونكه بۆ نموونه مه‌به‌ستی ئێمه كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌زار كه‌سه بوو، به‌ڵام به كۆتایی هاتنی كاته‌كه نه‌هاته دیی..
هه‌روه‌ها ده‌شێت بووترێت سنوری قۆناغه‌كه به كۆكردنه‌وه‌و به‌گه‌ڕ خستنی ووزه‌ی هه‌زار كه‌سه‌كه كۆتایی دێت با هێشتا ساڵیش به‌به‌ریه‌وه مابێت!! ئه‌مه‌ش دیسان ناشێت بكرێته ته‌نها هۆكاری دیاری كردنی سنوری قۆناغه‌كه، چونكه له‌وانه‌یه له شه‌پۆلێكی عاتیفیدا، له كاریگه‌ریی روداوێكدا دوو سه‌د كه‌س به جارێك بێته پێشه‌وه‌و هه‌زار كه‌سه‌كه‌مان زووتر بۆ پێك بێت، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه ئیتر قۆناغه‌كه ده‌بێت كۆتایی پێ بێت، چونكه راسته له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌زار كه‌س كۆبۆوه، به‌ڵام ئایا له رووی چۆنێتیانه‌وه هه‌موویان شیاوی ئه‌وه هه‌ن كه كۆڵی قۆناغی تریان بخرێته سه‌ر؟
هه‌روه‌ها ده‌شێت بوترێت سنوری قۆناغ نه به كاته‌كه‌یه نه به چه‌ندێتیه‌كه‌یه، چونكه ئێمه مه‌به‌ستمان له كاره‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه كه‌سانێكی شیاو‌و پشوودرێژ په‌روه‌رده ببن كه ئه‌م بانگه‌وازه خواییه هه‌ڵگرن، ئایا ئه‌م هه‌زار كه‌سه له رووی چۆنێتیانه‌وه هه‌موویان شیاون بۆ هێنانه‌دی ئه‌و مه‌به‌سته؟! بێ گومان نه‌خێر. تا په‌روه‌رده نه‌كرێن و له‌سه‌ر نه‌خشه‌یه‌ك ئاڕاسته نه‌كرێن و فێر نه‌كرێن كه چۆن ووزه‌یان ده‌خه‌نه كار، زه‌حمه‌ته.. كه‌وابوو پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هه‌زار كه‌سه قه‌ناعه‌تیان بێته سه‌ر دیدو بۆچوون و پێناسه‌و كۆمه‌ڵكاریی گشتی ره‌وته‌كه.
كه‌وابوو ئه‌وی سنوری قۆناغی كاری ئێمه دیاری ده‌كات هه‌موو ئه‌م نیشانانه‌ن پێكه‌وه، ئه‌مه وه‌كو هه‌موو كارێكی تری رێكخراو وایه، له سه‌ربازیدا ده‌وترێت كه‌سێك ده‌بێته ئه‌فسه‌ر كه ده ساڵی خزمه‌تی سه‌ربازی دوای خزمه‌ته خورتی (ئیجباری) یه‌كه‌ی هه‌بێت، یان ده‌رچووی كۆلیجی ئه‌فسه‌ریی بێت و ساڵێكی خزمه‌ت هه‌بێت.. ئینجا هه‌ر یه‌ك له‌مانه ده‌بێت خولێكی دیاری كراوی یان زیاتری سه‌ركه‌وتووانه بڕیبێت.. ئیتر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هێشتا مه‌رجه‌كانیان تێدا نیه ناكه‌ونه شه‌ڕه‌پاڵ بۆ به‌ده‌ست هێنانی پله ئه‌فسه‌ریه‌كه، چونكه له لایه‌كه‌وه مه‌رجه‌كانیان زانیووه‌و له لایه‌كی تره‌وه قه‌ناعه‌تیان هه‌یه كه هێشتا ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدا نه‌هاتۆته دی.. به‌ڵام كه تێیاندا هاته دی، ئیتر نابێت به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ر بۆ خۆ هێنانه پێش مه‌رجه‌كانی له خۆیدا هێناوه‌ته دی! یان بووترێت كابرا ریابازه‌و پێویسته له‌سه‌ر گوناح یارمه‌تی نه‌درێت، رێی لێ بگیررێت. وه‌كو له هه‌ندێك ته‌نزیماتی ئیسلامی‌دا ده‌یبینین.. نا، ئه‌مه سته‌مه‌و نابێت بكرێت.
قۆناغی رێ و پله‌ی ره‌وته‌وانان:
ئه‌م ره‌وته پێنج قۆناغی بۆ گه‌یشتنه ئامانج دیاری كردووه، قۆناغی رێناسین، قۆناغی خۆناسین، قۆناغی شایه‌تی دان (ناساندن)، قۆناغی مه‌ئواسازیی، قۆناغی ته‌مكین.. ره‌وت بۆ شیاوكردن و لێوه‌شاوه‌یی ئه‌ندامانی به شێوه‌یه‌ك كه متمانه‌ی ئه‌وه‌یان پێ بكرێت كه بانگه‌وازی خواییان به دیدی ره‌وت پێ هه‌ڵده‌گیرێت، سێ پله‌ی بۆ قۆناغی یه‌كه‌می رێناسینی دیاری كردووه كه هاودین وهاوبیرو هاوڕێن.
قۆناغی یه‌كه‌م رێ ناسین
پله‌ی یه‌كه‌م: هاودین
هاودین كێیه؟
هاودین موسوڵمانێكه پابه‌ندی خواپه‌رستیه، ئه‌هلی مزگه‌وته، ئاماده‌ی ده‌رسه گشتیه‌كان ده‌بێت، قورئان و به‌شێك له ویرده‌كانیش ده‌خوێنێت.. به ره‌وت و مه‌رجه‌عییه‌تمان رازی بووه‌و 3% ی ده‌سكه‌وتی مانگانه‌ی خۆی خستۆته به‌رده‌ستی و حه‌زو خۆشـحاڵی خۆی ده‌ربڕیووه كه ده‌یه‌وێت به به‌رنامه‌ی ئێمه گۆش بكرێت، تا دیدی راست و روونی ئیسلامی و گیانی برایه‌تی دیـنی تێدا گه‌شه كات، ده‌شێت ماوه‌ی 12 ـ 18 مانگ له‌ژێر ئاڕاسته‌ی په‌روه‌رده‌یی ره‌وتدا ده‌بێت..
ئه‌ركمان به‌رامبه‌ری ( مافی هاودین ):
ـ باش ناسینی، هاوڕێیه‌تی كردنی، هاندانی له‌سه‌ر دینداریی، له‌سه‌ر خێرخوازیی و ره‌سه‌نێتی..
ـ یارمه‌تیدانی له‌سه‌ر خۆ كۆنترۆڵ كردن و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له گوناحه گه‌وره‌كان..
ـ ده‌ركه‌وتنی وه‌ك دڵسۆزێكی كه‌سوكارو خزم و گه‌ڕه‌ك و بازنه‌ی كار‌و ده‌وروبه‌ری.
ـ برایه‌كی هاوبیر سه‌رپه‌رشتی په‌روه‌رده كردنی ده‌كات به ئاگا لێبوون و چاودێریی و ئاڕاسته‌ی به‌رده‌وامی
ـ مه‌رجه هاوبیر به‌رده‌وام هاتوچۆی هاودینی خۆی بكات و هه‌لی به‌شداریی خول و بۆنه‌و سه‌یران و چالاكیه‌كانی تری ره‌وتی بۆ بڕه‌خسێنێت ..
ـ ده‌بێت هاودین له هاوبیره‌كه‌یدا دڵسۆزی برا گه‌وره‌یی و خه‌می مشورخۆریی و كۆمه‌كی خزمایه‌تی و وسه‌رڕاستی پێشه‌وایه‌تی به‌دی كات، تا بیكاته جێ متمانه‌ی خۆی، به شێوه‌یه‌ك كه بێ چه‌ندوچوون پێناسه‌ی هه‌ڵوێستی چاك و خراپی لێ وه‌رگرێت و ئه‌ویش بیگرێته‌به‌ر..
ـ هاودین مافی خۆیه‌تی كه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌رقه‌میی گۆش كرێت و ئه‌منیه‌تی به ته‌واوی بپارێزرێت..
+ هۆشداریی
ـ ناشێت بێ گه‌شه‌ی چۆنێتی و چه‌ندێتی، هاودین سه‌رخرێته سه‌رووتر..
ـ به ته‌زكیه‌ی دوو هاوبیر و ره‌زامه‌ندی هاوڕێیه‌ك هاودین دوای خۆشـحاڵی ده‌ربڕیـنی خۆی و په‌یمانی پابه‌ندی سه‌ر ده‌خرێته سه‌رووتر..
ـ هاودین بێ پرس و ره‌زامه‌ندیی خۆ ناكاته ده‌مڕاستی ره‌وت و به ناوی ره‌وت و ده‌زگاكانیه‌وه خۆ ده‌رناخات.
ـ دروشمی ئه‌م قۆناغه‌ی هاودین ئه‌مه‌یه: (له ره‌خنه گه‌ڕێ)..
+ گرنگی ئه‌م قۆناغه بۆ هاودین و بۆ ره‌وت:
ـ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی كورد زۆر به داخه‌وه كۆڵه‌واری زمان و هه‌ژاری كلتورن، زمانی تر شاره‌زا نه‌بوون تا بیكه‌نه كلیلی ده‌روازه‌كانی رۆشنبیریی گشتی، به تایبه‌تی ئیسلام كه پێكهاته‌ی ناسنامه‌ی گه‌لانی عاره‌ب و فارس و توركی ده‌وروبه‌ریانن، سووك و ئاسان له ئیسلام داماڵران!!
ـ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر له تاكی كوردی له خێزان و خانه‌وه‌ده‌كانیاندا دیندارانه ئاڕاسته نه‌كراون، بێ ئاگا بوون له دین، یان زاینیارییان كه‌م بووه به‌رامبه‌ریی و نه‌یانزانیوه چۆن و بۆچی دینداریی پێویسته؟! بۆیه پابه‌ند نه‌بوون به دینه‌كه‌وه! به‌لای زۆرینه‌ی كورده‌وه دیندار نه‌بوون تاوان نیه، یان تاوانێكی زۆر گه‌وره نیه چ جای ئه‌وه‌ی كه به كافربوونه‌وه بژمێررێت !
ـ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له مه‌دای نیو سه‌ده‌ی رابوردوودا زانای ئیسلامی سه‌ركرده له كوردا هه‌ڵنه‌كه‌وتۆته‌وه‌و مزگه‌وته‌كانیش بوون به ژێر لافاوی عه‌له‌مانیه‌تی تورك و عاره‌ب و فارس و هه‌روه‌ها عه‌له‌مانیه‌تی كوردیی له شاخ و شار، مزگه‌وت هیچ رۆڵێكی وای نه‌بینیووه له پاراستنی كه‌سایه‌تی ئیسلامخوازیی كلاسیكی كوردیدا، چ جای له داڕشتنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی دینداریی سه‌رده‌مدا، بۆیه رابوونی ئیسلامیانی كورد تا ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابوردووش هه‌ر گه‌رمه ته‌ریقه‌یه‌كی ده‌روێشانه‌ی ئیخوان موسلیمین بوو. زیاتر له‌وه‌ی بزاڤێكی ئیسلامی بێت و له‌سه‌ر رێساكانی عه‌قیده‌و بنه‌مای فیكری ره‌سه‌ن و ئوسوڵی شه‌رعی دامه‌زرابێت..
ـ كپ بوونه‌وه‌ی ره‌وتی جیهادی له كوردستان و لێڵ بوونه‌وه‌ی دیدی عه‌قائیدی به تایبه‌تی كێشه‌كانی وه‌لاء و به‌راء و هه‌ستی جودایی و ساردبوونه‌وه‌ی زۆر كه‌س له كه‌سایه‌تیه‌كانی واجیهه‌ی ره‌وتی ره‌سه‌نێتی و بوار كرانه‌وه بۆ زاڵ بوونی فیكری خه‌ساوی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ فه‌لسه‌فاندنی به‌زین و تێك‌شكان و ژێرده‌سته‌یی یان ره‌دووكه‌وتنی یه‌كگرتوو یان كۆیله‌یی عه‌قائدیی مه‌دخه‌لی، ئه‌مه جگه له موختاره درۆزنه‌ی مه‌لایه‌تی و جیهانی كاس و مه‌ستی سۆفیزم.. كه هه‌موو له‌سه‌ر شانۆی ره‌شی عه‌له‌مانیه‌تی كوردیدا بێ رۆڵ قیت كرانه‌وه..
ـ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌له‌مانیه‌تی كوردایه‌تی (چ وه‌كو بزاڤ چ وه‌كو ده‌سه‌ڵات) ده‌یان ساڵه له‌سه‌ر عه‌له‌مانیه‌تێكی بێدینیی رقن ئاڕاسته‌ی كورد ده‌كات و ئه‌ندامانی خۆی له‌سه‌ر هه‌موو زه‌مینه‌یه‌كی خوانه‌وویستی رادێنێت، دینداریی له‌ژێر سایه‌یاندا وه‌كو دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیش به نه‌وه‌ی نوێوه نه‌ماوه! چ جای وه‌كو بنه‌مای فیكرێكی شارستانێتی و بانگه‌وازێكی گۆڕانكاریی..
ـ ئه‌م هۆكارانه‌و پشتیوانێتی كوفری ده‌رێ و هاوكاریی و یارمه‌تی به‌رده‌وام، بوونه فاكته‌ری كاریگه‌ری به‌رده‌ستی عه‌له‌مانیه‌تی كوردی له پلانێكی پشوودرێژیی (ووشك كردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه) ی فیكر‌و ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵكاریی ئیسلامی له نه‌وه‌ی نوێی كورددا، كه یه‌كێك له ئاسه‌واره‌كان كوشتن و زیندان كردن و راوه‌دوونانی داعیانی ره‌وتی ره‌سه‌نێتی دینداریی بوو له ناو كورددا، ئه‌مه جگه له ووشك كردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی سه‌ربه‌خۆی دارایی ئه‌و ره‌وته ئیسلامیه كورده..
ـ له به‌رامبه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته سه‌خت و به‌ره‌ی نابه‌رابه‌ری ململانێ و ده‌به‌ڕێك راچوونی ئیسلام و كوفردا، له به‌رامبه‌ر ئه‌م پشێوی و دید لێڵی و رێ وێڵیه‌ی ئیسلامیاندا ده‌یان مه‌دره‌سه‌ی دیدو ئایدیۆلۆژیای دژ‌و پارت و كۆمه‌ڵی كوفر‌و گروپی مه‌سیحیه‌وانی و مه‌ڵبه‌ندی دیراسات و لێكۆڵینه‌وه موخابه‌راتیی ده‌ره‌كـیی و ناوه‌كی له ساحه‌ی كوردستاندا كه‌وتنه چالاكیی، كه هه‌موویان له شه‌ڕێكی بێ ئامان و بێ ووچاندا بوون تا دین و ئینتیمای شارستانێتیمان به زووترین كات لێ ئاڵۆز كه‌ن و زۆرترین سوود له‌م هه‌له زێڕینه‌ی خۆیان وه‌رگرن!
له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌و ده‌یانی تریش كه رۆژانه ئیسلامیانی هه‌ست به‌رزو سڵ، هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن، ده‌بێت زۆر پشوودرێژانه به‌ره‌و هێنانه دیی ئامانجی ره‌وته‌كه‌مان له‌م قۆناغه‌ی كۆمه‌ڵكاریماندا بۆ سه‌لماندنه‌وه‌ی بوونی خۆ پێ هه‌ڵگرین.. ئه‌مه‌ش به‌وه دێته دیی ئه‌م خاڵانه له دیدو غیره‌ت و ره‌فتاری رۆژانه‌ی خۆمان و هاودینانی خۆماندا چڕ كه‌ینه‌وه:
گه‌ڕانه‌وه سه‌ر قورئان و سوننه‌ت:
+ شاره‌زایی قورئانه‌وانی به چاك خوێندنه‌وه‌و لێكدانه‌وه‌و زانیـنی زانستیه‌كانی قورئان و شاره‌زابوون له مه‌داریسه‌كانی ته‌فسیر ده‌ست پێ ده‌كات..
1ـ هه‌نگاوی یه‌كه‌می قورئانه‌وانی بۆ ئه‌م قۆناغه چاك خوێندنه‌وه‌یه‌تی (به دیراسه كردن و گوێ گرتن له ئه‌حكامه‌كانی ته‌جوید، كه له كتێـبی رێسای ئاسان بۆ خوێندنه‌وه‌ی قورئان / نووسینی بوشرا ئه‌حمه‌دو ره‌ییان عبدالرحمان دا هه‌یه كه به ده‌رس راڤه كراوه )..
2ـ بۆ چۆنیه‌تی زانیـنی ته‌فسیریش له‌م قۆناغه‌دا ده‌توانرێت ( ته‌فسیری سوره‌تی الممتحنه / كرێكار ) بخوێنرێت..
+ سووننه‌ت بریتیه له سیره‌و ده‌قی حه‌دیس و شاره‌زایی له زانستیه‌كانی فه‌رمووده‌وانی..
3ـ سه‌ره‌تای شاره‌زایی سوننه‌ت ناسینی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وایه صلی الله علیه وسلمه كه كورته‌یه‌كی ژیانی پـیرۆزی ده‌خرێته به‌رده‌ست (وه‌كو كتێـبی كورته‌ی سییره / رابیته‌ی جیهانی ئیسلامی نوسیوێتی و كرێكار كردوێـتی به كوردی و له‌به‌ر ده‌ستدایه و الحمد لله. كاتی خۆی به ناوی به‌رزان ته‌یفووره‌وه بڵاوكرابۆوه ).
4ـ بۆ چۆنیه‌تی زانیـنی لێكدانه‌وه‌ی فه‌رمووده‌ش كتێـبی (نووری رێ/ كرێكار) ئاماده كراوه.
5 ـ تێگه‌یشتن له بنه‌ما فیكریه‌كان. (به خوێندنی كتێـبی جیهانبینی ئیسلامی / كرێكار ) ده‌بێت.
6 ـ د‌رك كردنی گرنگی باوه‌ڕو روكنه‌كانی (كتێـبی پوخته‌ی پایه‌كانی باوه‌ڕ / كاوان كوردی).
7 ـ تێگه‌یشتنه‌وه‌ی نوێ له ئوسوڵ و رێساكانی ئیسلام ( كتێـبی شایه‌تمان، سه‌عید حه‌ووا / كرێكار كردوێـتی به كوردی و له‌به‌ر ده‌ستدایه و الحمد لله. كاتی خۆی به ناوی ئازاد بیلاله‌وه بڵاوكرابۆوه).
8 ـ ناسینه‌وه‌ی ئیسلام وه‌كو به‌رنامه‌ی ژیان (رێبازی بانگه‌واز / ئه‌حمه‌د فائیز / وه‌رگێڕانی كرێكار، به‌رگی یه‌كه‌مێتی، له‌به‌ر ده‌ستدایه و الحمد لله. كاتی خۆی به ناوی ئازاد بیلاله‌وه بڵاوكرابۆوه).
9 ـ ره‌واندنه‌وه‌ی گومانی سه‌ر رێ (نامیلكه‌ی ئیسلام و سه‌رده‌م كه به‌شێكه له كتێـبی شبهات حول الاسلامی محمد قوتب و مامۆستا كرێكار له هه‌شتاكاندا كردوێتی به كوردی).
10 ـ هۆكاری نوشوستی ئوممه‌ت (كتێـبی رمان و رامان / كرێكار) باس له رمانی مناره‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و رامانی دوای ئه‌و ده‌كات..
11ـ جۆشدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ستی دینداریی ( كتێـبی برایه‌تی دیـنی / نووسینی به عه‌ره‌بی سه‌عد ئه‌بو ئه‌سه‌ر كرێكار كردوێتیه به كوردی و له‌به‌ر ده‌ستدایه و الحمد لله. كاتی خۆی به ناوی ئازاد هه‌ولێرییه‌وه بڵاوكرابۆوه).
تێبینی:
ئه‌مانه‌و هه‌ندێك كتێـبی تر كه به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیر كردنی هاودینانه، مه‌رجه هه‌موو هاودینێك به ووردی بیخوێنێت و تێیدا تاقی بكرێته‌وه‌و ده‌رچێت تێیاندا.