مافی ئه‌میر له‌سه‌ر ره‌وته‌وانان (3)
فهرموودەکان داوای گوێڕایه‌ڵیی و پابهندببون بە فه‌رمانی ئه‌میر ده‌كه‌ن له هه‌موو حاڵه‌تێكدا. هۆیه‌كه‌شی دیاره له به‌ر خاتری كۆبوونه‌وه‌ی موسوڵمانان و پاراستنی یه‌كڕیزییانه. چونكه كه ناكۆكییان تێكه‌وت دوردەكهونهوهو ده‌كه‌ونه ململانێی یه‌كتریی. ئیتر حاڵی دین و دینداریی و ژیان و ئه‌مانیان ده‌شێوێت شرح النووي على مسلم (١٢/٢٢٤-٢٢٥).
حیكمه‌تی ئه‌م فه‌رمانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ به گوێڕایه‌ڵیی كردنی ئه‌میرو راپه‌ڕاندنی فه‌رمانه‌كانی ئاشكرا‌و راشكاوه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئه‌میره‌كان هه‌ندێك مافی شوێنكهووتوانیان بۆ خۆ زه‌وت ده‌كه‌ن و نایانده‌نێ، هه‌ر ده‌بێ به قسه‌یان بكرێت. دیاره ئه‌مه هه‌ڵبژاردنی زیانه سووكهكهیانه.. كابرای ره‌وته‌وان ده‌كه‌وێته نێوان دوو زیانه‌وه كه لێی ده‌كه‌وێت: یه‌كێكیان ئه‌مه‌یه كه مافی دنیایی خوراوه، ئه‌وی تریان هاوار لێههستان و كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نگرو دروستكردنی خه‌ت و باڵه، كه دواتر حه‌تمه‌ن ده‌كه‌ونه ململانێ و ناكۆكی خه‌ت و باڵی تر. ئه‌مه‌ش مادام گوێ له ئه‌میره‌كه ناگیرێت سه‌رده‌كێشێت بۆ جیابوونه‌وه‌و لاوازبوونی هه‌موو رهوتهكهو كۆمه‌ڵكارییه‌كه. بۆیه لێره‌دا رهوتهوانی خواناس و پشوو درێژ‌و زاهیدو واقیعبین به‌رژه‌وه‌ندییه گشتیه‌كه ره‌چاو ده‌كات و چاوپۆشی له‌و مافه‌ی خۆی یان مافی زه‌وتكراوی كه‌سێكی تر ده‌كات. بێ ئومێدیش نابێت له گۆڕانكاریی. چونكه پێغه‌مبه‌ری خواش صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ده‌یه‌وێت ئه‌مه له ئوممه‌ته‌كه‌ی بگه‌ێنێت كه ئارامگرتن له‌سه‌ر زیانه كه‌مه‌كه: (زه‌وتكردنی هه‌ندێ مافی رهعییهتهكه) ئههوهنترو ئاسانتره وه‌ك له زیانی گه‌وره‌ی شۆڕش به‌رپاكردن و جیابوونه‌وه‌و به‌رپابوونی جه‌نگی ناوخۆ (به نیسبه‌ت كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌ته‌وه). بێگومان له رهوتیشدا ئه‌م سهبرگرتنه ئه‌هوه‌نتره وه‌ك له ئینشیقاق و ناكۆكیی و شه‌ڕه‌شۆقی دوای جیابوونه‌وه. ئه‌مه ئه‌گه‌ر له ره‌وتدا كێشه‌كه به‌رامبه‌ر ئه‌میری گشتی بوو، ئه‌مما ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌میری ده‌زگاكان بێت، رێگای سكاڵا (شكات) كردن هه‌یه‌و له دادگای شه‌رعدا ناكۆكییه‌كان یه‌كلا ده‌كرێته‌وه‌و لایه‌نه ناكۆكه‌كان ته‌سلیم به ئه‌نجامی كۆتایی ده‌بن.
ئه‌وه‌ش بهێنه‌وه یادی خۆت كه له‌وانه‌یه خاڵی ناوكۆییهكه شتێك بێت كه ئه‌میر لای خۆی گلیداوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نییه بیكات به موڵكی خۆی، به‌ڵكو بۆ حاڵه‌تێكی داناوه كه ده‌یه‌وێت به نهێنی بمێنێته‌وه یان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تری پێ ده‌هێنێته دیی، كه مه‌رج نییه به ره‌عییه‌ته‌كه‌ی بڵێت. بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئاماژه‌ی به‌م حاڵهتهشداوه كه هه‌ر ده‌بێ گوێڕایەڵیهكهی بكرێت بۆ رێگرتن له كێشه‌ی گه‌وره‌تر. خۆ ناشێت هه‌ر به گومانی چه‌ند كه‌سێك جهمامهعهتهكه دژی ئه‌میر هان بدرێت و بخرۆشرێت. نه‌بادا بگه‌نه ئه‌وه‌ی كه ئیتر گومان ببێته هۆكاری به‌رهه‌ڵستی كردنی ئه‌میرو فه‌رمانه‌كانی.. نموونه‌ی ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه بوخاریی رحمه‌الله له ئوسه‌یدی كوڕی حوزهیرهوه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه(أَنَّ رَجُلًا أَتَى النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ يَا رَسُولَ اللَّهِ اسْتَعْمَلْتَ فُلَانًا وَلَمْ تَسْتَعْمِلْنِي قَالَ إِنَّكُمْ سَتَرَوْنَ بَعْدِي أَثَرَةً فَاصْبِرُوا حَتَّى تَلْقَوْنِي) بوخاريي (٦٦٤٨) واته: كابرایه‌ك هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ و عه‌رزی كرد (پێی ووت): فڵان كه‌ست كردووه به كاربه‌ده‌ست (به والی) و منت نه‌كردووه؟ فه‌رمووی: دوای من ركه‌به‌ریی و كێبڕكێی زۆر ده‌بینن (كه به‌رپرسان كه‌سانێك ته‌عین ده‌كه‌ن كه له‌و باشتریان هه‌یه) سه‌بر له‌سه‌ر ئه‌مه بگرن تا ده‌گه‌نه‌وه بە خۆم. ئارام له‌سه‌ر ئه‌مه بگرن تا له رۆژی دواییدا دهمگهنێ . ئیبنوحه‌جه‌ر رحمه‌الله ده‌فه‌رموێ: (سَتَرَوْنَ بَعْدِي أَثَرَةً) ره‌تكردنه‌وه‌ی گومانی كابرایه كه وایزانیوه خۆی له‌و فڵان كه‌سه چاكتره، كه جه‌نابی صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كردوێتی به (والی، خه‌زێنه‌دار، زه‌كاته‌وان... هتد) بۆی روون ده‌كاته‌وه كه له سه‌رده‌می مندا ئه‌وه روو نادات، كه كه‌سێكی باش بۆ شوێنی گونجاوی خۆی هه‌بێت و داینه‌نێم. له جیاتی ئه‌و یه‌كێكی نه‌شیاو لەو شوێنه‌دا دابنێم.. له دوای من ئه‌مه له ناوتان‌دا رووده‌دات باشتریش وایه سه‌بری له‌سه‌ر بگرن. منیش كه ئه‌و كه‌سه‌م ته‌عین كردووه به‌رژه‌وه‌ندیی دین و موسوڵمانان و كابرا خۆشیم ره‌چاوكردووه. ئه‌مما له دوای من به‌رپرسی واتان ده‌بێت كه له‌به‌ر خاتری پشكی دنیا كه‌سانێك ته‌عین بكات. له‌به‌ر خاتری خاترانێك (خزمایه‌تی، پاره، ده‌رخستن، خه‌تی خۆی...) بەڵام ئێوه سه‌بر بگرن له‌سه‌ر ئه‌وه (به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ره‌چاو كه‌ن). (فتح الباري ١٣/٨).
ئه‌م كابرایه به به‌دگومانی خۆی وایزانی كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئه‌و كه‌سه‌ی له به‌ر پشكێكی دنیایی پێش ئه‌م خستوه! بینیوێتی ره‌واتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌میش ته‌عین بكات.. ئه‌م گومانه له جێی خۆیدا نه‌بوو، بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ئاوا به جوانی بۆی روون كرده‌وه كه له‌به‌ر خاتری مه‌به‌ستی دنیایی نییه، كه ئه‌وی ته‌عین كردووه.
- شێخولئیسلام ئیبنوته‌یمییه ده‌فه‌رموێ: (گوێڕایه‌ڵی و ملكه‌چی كاربه‌ده‌ستان و به‌رپه‌رسان و سه‌رپه‌رشتیارانی كاروباری موسوڵمانان - كه له خۆیانن- فه‌رزه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره فه‌رمانی پێداوه. بۆیه هه‌ر كه‌سێك گوێڕایه‌ڵ و ملكه‌چی فه‌رمانی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بێت، ده‌بێت ئاماده‌ی گوێڕایه‌ڵیكردن و راپه‌ڕاندنی فه‌رمانی به‌رپرسانی موسوڵمانانیش بێت. ئه‌مه پاداشتی خۆی لای خوای گه‌وره مسۆگه‌ره. هه‌ر كه‌سێكیش له‌به‌ر خاتری پشكی دنیایی گوێڕایه‌ڵییان ده‌كات و فه‌رمانیان راده‌په‌ڕێنێت، گه‌ر پێیاندا گوێڕایه‌ڵی ده‌كات و گه‌ر لێیان گرته‌وه لێیان یاخی ده‌بێت، ئه‌وه له قیامه‌تدا پاداشتی نییه.
بوخاریی و موسلیم له ئه‌بوهوره‌یره‌وه خوا لێی رازی بێت ده‌گێڕنه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فه‌رمووی:(ثَلاثة لا يُكَلِّمُهُمْ اللَّهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلا يَنْظُرُ إِلَيْهِمْ ولا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ. رَجُلٌ عَلَى فَضْلِ مَاءٍ بِالْفَلاةِ يَمْنَعُهُ مِنْ ابْنِ السَّبِيلِ وَرَجُلٌ بَايَعَ رَجُلًا بِسِلْعَةٍ بَعْدَ الْعَصْرِ فَحَلَفَ لَهُ بِاللَّهِ لَأَخَذَهَا بِكَذَا وَكَذَا فَصَدَّقَهُ وَهُوَ عَلَى غَيْرِ ذَلِكَ وَرَجُلٌ بَايَعَ إِمَامًا لَا يُبَايِعُهُ إِلَّا لِدُنْيَا فَإِنْ أَعْطَاهُ مِنْهَا وَفَي وَإِنْ لَمْ يُعْطِهِ مِنْهَا لَمْ يَفِ) بوخاریی (٦٧٨٦)، موسلیم (١٥٧) واته: سێ كه‌س (سێ پۆله خه‌ڵك) له رۆژی قیامه‌تدا خوای گه‌وره نه قسه‌یان وه‌لدا ده‌كات (نایاندوێنێت) و نه ته‌ماشایان ده‌كات (ئاوڕیان لێنادهواتهوه)و نه پاكیان ده‌كاته‌وه له گوناح و سزایه‌كی زۆر به‌ژانیشیان بۆ داده‌نرێت: كابرایه‌ك خاوه‌ن ئاوی زیاده‌یه، له بیابانێكدا، له ده‌شتێكدا كانی، بیر، تانكه‌ری ئاوی هه‌یه‌و ناهێڵێت رێبوار ئاوی لێ بخۆنه‌وه. كه‌سێكی تر دوای عه‌سر شتێك به كه‌سێكی تر ده‌فرۆشێت و سوێندی بۆ ده‌خوات كه به‌وه‌نده‌و به‌وه‌نده‌ی كڕیووه، كڕیاره‌كه‌ش باوه‌ڕی پێ ده‌كات، له كاتێكدا وا نییه‌و به‌وه‌نده‌ی نه‌كڕیووه، كه‌سێكی تریش به‌یعه‌تی به ئه‌میرێك، خه‌لیفه‌یه‌ك، والییه‌ك، ئه‌میری كۆمه‌ڵێك، دەسەڵاتدارێك داوه ته‌نها له‌به‌ر خاتری ده‌سكه‌وتی دنیایی پێیداوه. شتێكی دنیایی ده‌داتێ به بهیعهتهكهیهوه به‌رده‌وام ده‌بێت! كه نه‌یداتێ پابه‌ند نابێت و به‌یعه‌ته‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه!. (مجموع الفتاوى ٣٥/١٦-١٧).
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی پێشوو
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی پێشووتر