توندڕەوی
پێناسه‌ی كێشه‌كه:
بریتیه له په‌نابردنه به‌ر به‌كارهێنانی هێزو توندوتیژیی له گۆڕینی خراپه‌دا، به شێوه‌یه‌ك كه سه‌ر بكێشێت بۆ زیان گه‌یاندن به گیان و سامان و كه‌سایه‌تی خاوه‌ن خراپه‌كه، جا كه‌سێك بێت یان كۆمه‌ڵه كه‌سێك یان ده‌زگاو دائیره‌یه‌ك بێت.
رواڵه‌تی كێشه‌كه:
1ـ خاوه‌ن ئه‌م هه‌سته هه‌ر بیر له گۆڕینی خراپه به هێزی بازوو ده‌كاته‌وه.
2ـ ئه‌م كه‌سه هیچ چاره‌سه‌رێكی تری پێ قبووڵ نیه.
3ـ ئه‌م كه‌سه نكووڵی له شێوازی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن خراپه به غه‌یری هێزی بازوو بگۆڕن، پێی وایه شێوازی تر كاوبایه..
4ـ هه‌میشه توندی و تووڕه‌بوون به ره‌فتاری خاوه‌نی ئه‌م دیدو بۆچوونه‌وه دیاره..
5ـ گله‌یی و گازانده‌ی زۆری له بارودۆخی پڕ خراپه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی هه‌یه..
هۆكاری ده‌ركه‌وتنی كێشه‌که:
1ـ خاوه‌ن ئه‌م جۆره دیده له‌وانه‌یه له‌و كه‌سانه بێت كه زیندان كراوه‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ناڕه‌حه‌تی زۆری له جه‌للادانی ووڵاته‌كه‌یه‌وه بینیبێت.
2ـ له‌وانه‌یه ئه‌م كابرایه هه‌ر له سه‌ره‌تای بیركردنه‌وه‌یه‌وه تووشی جۆره‌ها مه‌حرووم بوون بووبێت به ده‌ستی تاغووتانی ووڵاتی خۆی یان ووڵاتی تر.
3ـ له‌وانه‌یه له سه‌رده‌مانی منداڵی‌دا تووشی سه‌دمه‌ی ده‌روونی بووبێت، كه برینداری كردبێت، بۆیه هێشتا هه‌ست به ئازاری ئه‌و سه‌دمه‌یه‌ی ده‌كاته‌وه‌و به‌رده‌وام كاردانه‌وه‌ی لا دروست ده‌كاته‌وه.
4ـ كارتێكردنی ئه‌و بارودۆخه نا ئاساییه‌ی له‌سه‌ره كه له ووڵاته‌كه‌یدا بووه.
5ـ به هه‌ڵه له هه‌ندێك ده‌ق تێگه‌یشتووه.
6ـ خاوه‌ن زانستی شه‌رعی نیه.
7ـ وا ده‌زانێ به‌كارهێنانی هێز كورتترین رێی گه‌یشتنه ئامانجه و سه‌ركه‌وتنیشی مسۆگه‌ره.
8ـ خه‌ڵكانی نموونه‌یی له‌به‌رچاو نیه‌و دووره لێیان.
9ـ سه‌ركه‌وتنی به‌كارهێنانی هێزی له هه‌ندێك بارودۆخی تر یان له هه‌ندێك ناوچه‌و ووڵاتی تر دیووه، بۆیه پێی وایه لای ئه‌مانیش ده‌شێت هه‌مان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێت.
10ـ پشوو كورتی خۆی و دوور كه‌وتنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن له بزاوت و كۆمه‌ڵكارییه‌كه‌ی.
11ـ بێ ئارامیی و كه‌م ته‌حه‌ممولی.
12ـ په‌ی نه‌بردن به قۆناغه‌كانی كار‌و سروشتی كۆمه‌ڵكاریی و بانگه‌واز.
13ـ سوود وه‌رنه‌گرتن له ئه‌زموونی پێشتری رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات.
14ـ به ته‌واوی بیر له‌و ئه‌نجامانه ناكاته‌وه كه ده‌بنه كاردانه‌وه‌ی شێوازه‌كه‌ی ئه‌م.
15ـ په‌له‌ی به‌رهه‌م چنینێتی.
16ـ حه‌ماسه‌ت و ئینفیعاله‌كانی خۆی پێ كۆنترۆڵ ناكرێت.
17ـ حه‌قیقه‌تی راو بۆچوون و هه‌ڵوێسته‌كه‌ی بریتیه له سه‌رخستنی نه‌فسی خۆی، بەڵام ده‌یه‌وێت به‌و شێوه‌یه ده‌ری ببڕێت كه پاراستنی ئیسلام و له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی موسوڵمانانه.
چارەسەری كێشه‌که:
1ـ هه‌ندێك چاره‌سه‌ر هه‌یه كێشه‌كان بنبڕ ده‌كات بەڵام له چوارچێوه‌ی توانای ئه‌م كۆمه‌ڵكاریی و ره‌وته‌دا نیه، ئه‌م كۆمه‌ڵه موسوڵمانه ئه‌قڵیان به چاره‌سه‌ره‌كه ده‌شكێت بەڵام توانه‌كه‌یان له‌به‌ر ده‌ستدا نیه، وه‌كو یه‌كسانی له حوكمڕانی و لابردنی زوڵم و زۆر له‌سه‌ر خه‌ڵكی و دادپه‌روه‌ریی له داوه‌ریی نێوان خه‌ڵكی كه كاری حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تانه. ئه‌مه چاره‌سه‌ره بەڵام كوا بزاوتێكی کۆمەڵایه‌تی ده‌توانێت ئه‌مانه بكاته كاری خۆی؟!!
پێویسته كۆمه‌ڵكارانی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م خاڵه له ئه‌ندامه‌كانیان ده‌گه‌ێنن، ئه‌وه‌ش بزانن كه كۆمه‌ڵكارانی ره‌وت و بزاوته ئیسلامیه‌كان ده‌بێ ئه‌م دیارده‌ی توند‌و تیژییه له ئه‌ندامه‌كانداكه‌م كه‌نه‌وه‌و چاره‌سه‌ری هه‌ندێك ره‌فتاری بكه‌ن.. ده‌شێت:
2ـ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵكاریی و ره‌وته‌كه قاڵ و قووڵ كه‌نه‌وه له سروشتی بانگه‌وازی خوایی و وورده‌كارانه زاراوه‌ی (بەڵا) كه له قورئان و سوننه‌تدا به واتای موبته‌لا بوون هاتووه، باش بۆ هه‌موویان روون كه‌نه‌وه، تا هه‌موو ئه‌ندامه‌كان ئه‌وه بزانن كه ئه‌سڵ هه‌ڵگرتنی ئه‌م په‌یامه خواییه‌یه به پشوو درێژیی پێغه‌مبه‌ران سه‌لامی خوایان لێ بێت.. 3ـ قه‌ناعه‌ت پێكردنی ئه‌ندامان به چۆنیه‌تی بانگه‌وازی خوایی و كاریگه‌رێتیه‌كه‌ی كه وا له هێزی به‌ڵگه‌و شێوازی پڕ حیكمه‌تی گه‌یاندنه‌وه‌یدا، وا له نه‌رم و نیانی ره‌فتاردا.. نه‌رم و نیانی وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا صلی اللە علیە وسلم ده‌فه‌رموێ: (إِنَّ الرِّفْقَ لَا يَكُونُ فِي شَيْءٍ إِلَّا زَانَهُ ، وَلَا يُنْزَعُ مِنْ شَيْءٍ إِلَّا شَانَهُ)[1] واته: نه‌رمونیانی له هه‌ر شتێك‌دا بێت جوانی ده‌كات، له هه‌ر شتێكیش ده‌ربهێنرێت ناشیرینی ده‌كات..
4ـ شاره‌زاكردنی ئه‌ندامان له ستراتیژێتی و قۆناغه‌كانی كاركردنی ره‌وت و بزاوت، تا هه‌ست به دژواریی هه‌نگاو هه‌ڵهێنانه‌وه‌ی بێ پلان و پێچانه‌وه‌ی خێرای قۆناغه‌كان له‌سه‌ر حسابی قووڵ تێگه‌یشتنی ململانێی فیكریی و چاك په‌روه‌رده كردن بكه‌ن.
5ـ نیشاندانی دیراسات و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و بزاوتانه‌ی توندوتیژییان له بارودۆخی ناهه‌مواردا به‌كارهێناوه، نیشاندانی خاڵی باش و خراپی ئه‌و جۆره بزاوتانه پێویسته سه‌ر راستانه نیشان ئه‌ندامان بدرێنه‌وه..
6ـ پابه‌ند كردنی هه‌مووان به ده‌ستورو ته‌علیماتی كۆمه‌ڵكارییه‌كه‌وه‌و رێ گرتن له ئیجتیهاداتی تاكه‌كان پێش ئه‌وه‌ی زۆری به‌سه‌ردا بڕوات، یان له زۆر مه‌یداندا بیكه‌ن.
7ـ ره‌سه‌ن كردنه‌وه‌ی ئارامگریی له تاك و ئۆرگانه‌كاندا.
8ـ دانانی ئه‌و تاكانه‌ی تووشی توند‌و تیژیی بوون له‌گه‌ڵ كه‌سانی به‌سه‌برو پشوودرێژدا.
9ـ به‌گه‌ڕخستنی ئه‌م جۆره تاكانه له كۆمه‌ڵه چالاكیه‌كدا كه ره‌نجی جه‌سته‌یی زۆر ده‌وێت، تا ووزه‌یان سه‌رف ببێت.
10ـ نیشاندانه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌رمونیانی بانگه‌وازو سه‌برگرتنی داعیه‌كان و پشوودرێژیی وچالاكی كۆمه‌ڵكارییان به‌نه‌خشه‌و پلانی مه‌ركه‌زیی هێدیانه، كه دوور بووه له توندوتیژیی و به‌رهه‌مێكی باشی به ره‌وت و بزاوتی موسوڵمانان داوه..
[1] بوخاری (5678) ، موسلیم (2594).