X

گەڕان




كۆمه‌ڵكاری

شارەزابوون لە فیكری ئیسلامی:

9/29/2017 10:54:35 PM   |   2042 :بینراو

2ـ شارەزابوون لە فیكری ئیسلامی:

   فیكر: ووشەیەكی عەرەبیەو بووە بە زاراوە، دەشێت ووشەی بـیر یان بیركردنەوەی بۆ دابنێین، بەڵام نازانین چەند شیاوە، دۆزینەوەی زاراوەیەكی بەرامبەری كاری ئێستاو ئایندەی ئێمە نییە، ئەوە كاری پسپۆڕانی زمانەوانی كوردە.. ئێمە لـێرەدا مامەڵە لەگەڵ ئەو زاراوە دەكەین وەك بەكار دێت.. كە بریتیە لەو چالاكیەیە ژیربـێژییەیە كە هزرو هۆش ئەنجامی دەدات. واتە: لێكۆڵینەوەو سەرنجدان و تـێڕوانین. یان وەكو دكتۆر تاها جابرولعەلوانی بەڕێوەبەری پەیمانگای فیكری ئیسلامی لە واشنتۆن لە پێناسەیدا دەڵێ: فیكر لە زاراوەی فیكرو فەلسەفەدا بریتیە لەو كارەی كە هزرو هۆش لە ناو زانراوەكاندا ئەنجامی دەدات بۆ ئەوەی پـێی بگاتە نەزانراوەكان..

   كەوابوو فیكر بەرهەمی بیركردنەوەو سەرنجدانی ژیرییە. بەم مانایاشە كە لە قورئانی پیرۆزدا 18 جار بە شێوازی كردار هاتووەو لە بوخاریشدا چوار جارو لە موسلیمیشدا لە دوو شوێن.. زانایانی ئیسلام لە ئەهـلی تەفسیرو شەرعناسان و ئوسوڵییەكان هەر زوو بۆ وەرگرتـنی ئەحكام پێویستییان بەم ئالییەتە بوو.. بۆیە زۆر زوو بە ناوی (الاستدلال والنظر)ەوە چووە ناو عەقیدەو تەفسیرو ئوسوڵی فیقهو زانستیەكانی ترەوە.. بۆیە دەبینیت هەندێك لە زانایان كردویانە بە تیۆرێكی زانستی سەر بە خۆیان.. وەكو ئیمامی غەززالی  و ئیمامی ئەبولمەعالی جوەینی  و ئەوانە..

فیكری ئیسلامی: هەموو فیكرێك لە بازنەی مەرجەعییەتی خۆیدا دەبزوێت، چونكە بە پـێی رێساو مەنهەجی ئەو مەرجەعییەتە سەرنج دەدات و بەرهەم دەهێنێت. ئامانج و رێبازی مەرجەعییەتەكە زیاتر رۆشن دەكاتەوەو خەڵكی هان دەدات بۆ وەڵامدانەوەو پێوەپابەندبوونی.. لەم روانگەوەیە دەوترێت: فیكری ماركسی، فیكری لیبراڵی، هەروەها فیكری ئیسلامی..

فیكری ئیسلامی بریتیە لە هەموو ئەو رێسای بیركردنەوەو لێوەرگرتن و بەرهەمە ئوسوڵییانەی هزری موسوڵمانان لە سەردەمی پێغەمبەری خواوە صَلَّی اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ تا ئێستا هێناویانەتە بەر دەست.. هزرو هۆشی موسوڵمانانەو بەرهەمەكانی، كە بە ئیجتیهادی مرۆڤییانەی ئەهلی ئیسلام هاتوونەتە كایەوە.. ئیجتیهادەكانیان لە بواری فەلسەفەو عیلمولكەلام (عەقیدە) و شەرع و ئوسوڵی شەرع و سۆفیگەرێتی و زانستیە ئینسانیەكان كە مەرج بووە هەموویان لەژێر ئاڕاستەی قورئان و سوننەتدا بەرهەم هێنرابن تا پێیان بوترێت بەرهەمی فیكری ئیسلامی..

   كەوابوو فیكری ئیسلامی: بەرهەمی سەرنجدانی ژیرییەو بە پـێی پێوەری ئیسلام و مەبەستی ئیسلام و لە روانگەی گشتی ئیسلامەوە دەڕوانێتە ژیان و مرۆڤ و گەردوون..

    لەم دیدو پێناسەوە دەردەكەوێت كە فیكر بەرهەمە، یەعـنی بەدەست هێـنراوی بیركردنەوەو تـێڕوانینە.. كە دەوترێت: سەرنجدانی ژیرییە: مانای وایە رەنجێكی مرۆڤیانەیەو دەشێت راست دەرچێت ودەشێت چەوت. كە دەوترێت: بە پـێی پێوەری ئیسلام و مەبەستی ئیسلام: ئەوە لەسەر فیكر دەكاتە مەرج كە لە چوارچێوەی قورئان و سوننەتدا بێت. كە دەوترێت: لە روانگەی گشتی ئیسلامەوە دەڕوانێتە بونەوەر: یەعـنی حەتمەن دەبێت بۆ هێنانەدی مەبەستی ئیسلام بێت، كە بریتیە لە خواناسین و ساڵحبوون و ئیدارەی كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بە دادی شەرع.. سەرباری ئەم مەرجانە ئەوەش هەیە كە دەبێت رێساكانی هزرو هۆش و بیركردنەوەو سەرنجدانەكان لەگەڵ پێوەرەكانی وەرگرتن و هەڵسەنگاندن و پەسەند كردنی ئیسلامییدا بسازێن..

   ئەمە وەكو پێناسەی گشتی فیكری ئیسلامی، بەڵام ئێمەش كە وەكو زاراوەیەكی خیتابی ئیسلامی خۆمان بەكاری دەهێنین، ئێمە بە مانای تێگەیشتنی ئێمە لە ئیسلامەكە بكاری دەهێنین.. بە مانایەكی زۆر گشتگیرانە مەبەستمان لێی ئەوەیە كە:

1ـ لە نەگۆڕەكانی عەقیدەكەوە دیدێكی ئیسلامیمان بۆ بۆتە ئەو ئایدۆلۆجیایەی پێناسەی ژیان و گەردوون و مرۆڤمان بە پێكهاتەو چارەنووسەوە بۆ دەكات و وەڵامی واقیعی پرسیارە فەلسەفیەكانمان دەداتەوە.

2ـ ئەم ئایدیۆلۆجیە دینییە هەموومان كۆمەڵكارانە لە سەر روانگەو پێناسەیەكی فیكری رێك دەخات كە گۆڕانكاریی لەو كۆمەڵگەیەدا دروست بكەین كە تێییدا دەژین، ئەمەش سێ روكن دەخوازێت: (دیدوڕێ)، (كۆمەڵكاران)، (بزاوت و هەڵوێست) كە لەسەر نەخشەی بانگەوازی پێغەمبەران سەلامی خوایان لێ بێت دەكەوینە گۆڕینی دیدو بیرو سیستمی سیاسی و ئابووری و قییەمی كۆمەڵایەتی و پێوەرە ئەخلاقیەكانی كۆمەڵگە..

3ـ بڵاوبوونەوەی دیدو رێبازو ئایدۆلۆجی دیدە دینیەكە ووزەیەكی زۆرتر لە بانگەوازە خواییەكەدا كۆ دەكاتەوەو بۆ ئامانجێكی دووری ستراتیژیی دەخرێتەوە گەڕ، كە بریتیە لە دامەزراندنی دارولئیسلامێك كە تێیدا سەروەرێتی دەستوور بۆ شەرعەو دەسەڵاتە سیاسیەكەشی دانیشتوانی دارولئیسلام بە ئازادی خۆیان هەڵیانبژاردووە..

4ـ هەبوونی كۆمەڵێك موسوڵمانی خواناس و دیدڕوون و خاوەن ئایدۆلۆجی  و ئامانج و رێبازی وا حەسادەتی ئەهلی كوفر زیاتر دەورووژێنێت، بۆیە حەتمەن لەگەڵ زیادبوونی قەوارەو كاریگەریی ئەم كۆمەڵكارییە ئیسلامیەدا ئەوانیش دەكەونە پیلانی دوژمندارێتیەوە، سەرەتا بە گاڵتەپێكردن و لاقرتێ، پاشان بە شێواندنی سومعەو ناوی كەسایەتیەكان، ئینجا بە دانانی لەمپەرو رێگرتن لە بانگەوازەكەو رێنەدان بە دەركەوتنی كەسایەتیە ئیسلامیەكان، ئینجا بە حەملەی گرتن و هەوڵی ریشەكێش كردن.. ئەمە هەڵوێست و رەفتاری بەرەی كوفرە كە دەیان جار لەگەڵ زیادبوونی كاریگەریی موسوڵماناندا دووبارە بۆتەوە.. هەر لەو رۆژەوە كە ئیسلام هات كوفر پێی ناڕەحەت بوو.. كوفری جوگرافیای نزیك لە رووبەڕوو بوونەوەی جیهادو تەوحیددا چۆكی داداو خپ بوو، كوفری رۆژئاواش بە شكستیەوە هەڵكشاو هاتەوە قەڵاو قوللەكانی ئەوروپای.. شەڕی ئیسلام و ئەوان بۆ هەزار ساڵ توولی كێشا، ئوممەتی ئێمەو ئەوان زاڵ و شكست دەبووین، تا ئەوان توانیان لە ماوەی ئەم دووسەد ساڵەی دواییدا بە شێوەی ئیستیعمار بێنەوە سەر ووڵاتانی ئێمەو منارەی حوكمی عوسمانی ـ كە سونبولی خیلافەتەكەمان بوو ـ بڕوخێنن و دەسەڵاتی سیاسیمان بخەن و ئوممەتەكەشمان پەرتەوازە كەن.. ئینجا ببنە حاكمی ووڵاتانی ئێمەو یاسای كوفری خۆیان و حاكمانی كافری خۆیان یان مورتەددی ووڵاتانی ئێمە كە سەر بەوان بوون بكەنە حاكم.. ئاوا سەروەریی شەرع نەماو موسوڵمانان هەتیوو كەوتن و بوون بەژێر لافاوی شارستانێتی رۆژئاواوە.. ئەم هەست كردن و شیكارە گەڕانەوە سەرخۆی خواست، بۆیە لە ماوەی ئەم هەشتا ساڵەی دواییدا نوخبەیەكی دلێری ئوممەتی موسوڵمان سەرلەنوێ بەرەو ئیسلام هاتنەوەو دیدی دینییان كردەوە ئایدۆلۆجیای كۆمەڵكاریی خەڵكێكی موسوڵمانی هیممەت بەرزو جوامێر.. پشوودرێژو بەسەبر لەسەر كۆسپەكانی رێ و زیندان و ریشەكێش كردن تا پشتیوان بە خوا ئوممەتەكە دیسان ئیسلامەكەی دۆزیەوەو كردیەوە بە ناسنامەی شارستانێتی خۆی و كەوتە ململانێی سەربازیی و فیكریی و سیاسی و قییەمی بۆ دەركردنەوەی ئیستیعمارو پرۆژەكانی.. واقیعی ئێستای ئوممەتی موسوڵمانی ئێمە لە هەموو ووڵاتی موسوڵماناندا ئەو ململانێ شارستانێتیە نیشان دەدات.. ئەم دیدو تێڕوانین و بۆچوونە فیكرییە ئەوە دەسەلمێنێت كە دوژمنی یەكەمی ئیسلام و هاتنەوەی خیلافەتەكە، رۆژئاوایە.. پاشان ئەو جاهیلییانەی لە ووڵاتانی ئێمەدا كردوویاننەتە جاش حەرەسی شەڕی ئیسلام و رۆژئاوا كە ناویان لێناوە شەڕی دژە تیرۆر..

   ئەم فیكرە ئیسلامییە گشتگیرە پشتڕاستە بە دەیان ئایەتی قورئان و فەرموودەی سەحیح وكۆڕا (ئیجماع)ی یاوەران و رێسا شەرعیەكان.. بۆیە لە رەسەنێتییەكەی بێ خەمین و خوا یار بێت بەردەوام خەڵكی رەوتی خۆمانی لەسەر پەروەردە دەكەین..


كۆمه‌ڵكاری