X

گەڕان




كۆمه‌ڵكاری

حه‌زی خۆبردنه‌ پێش و ده‌مڕاستی

3/30/2017 10:59:43 PM   |   2295 :بینراو

حه‌زی خۆبردنه‌ پێش و ده‌مڕاستی

 

پێناسه‌ی كێشه‌كه‌:

   ئه‌مه‌ حه‌زێكی شاراوه‌یه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی هه‌میشه‌ هه‌وڵ ده‌دات له‌ناو كۆڕو كۆمه‌ڵی خه‌ڵكیدا ده‌ركه‌وێت، بۆیه‌ هه‌وڵێكی بێ ووچان ده‌دات بگاته‌ ئه‌و ئاست وپله‌و پۆستانه‌ی رێی خۆ ده‌رخستنه‌كه‌ی بۆ ئاسان ده‌كه‌ن.. له‌ بواری بانگه‌وازیشدا وایه‌، كه‌سانێك هه‌ن به‌ بانگه‌وازه‌كه‌دا هه‌ڵده‌زنێن تا ده‌یكه‌نه‌ په‌یژه‌ی خۆ سه‌رخستن بۆ ده‌ركه‌وت..

 

رواڵه‌تی كێشه‌كه:‌

١-  به‌دواداچوون و باس كردن و ده‌رخستنی هه‌ڵه‌و كه‌مو كورتی هاوڕێكانی..

٢-  گله‌یی و گازانده‌ی زۆرو بۆڵه‌بۆڵ كردن كه‌ بۆچی فڵان پله‌یه‌یان نه‌دایێ!

٣- كه‌ هاوڕێیه‌كی مه‌دح ده‌كرێت، ئه‌م غیره‌ ده‌یگرێت و پێی ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت..

٤-  راستەو‌خۆو بێ پێچ و په‌نا داوای پله‌و پۆست ده‌كات، یان داوای ده‌ركه‌وتنی ده‌كات له‌ جۆرێك چالاكیدا ..

٥-  زۆر به‌ شانوباهووی خۆیدا هه‌ڵده‌ده‌ات و مه‌تحی كارو به‌رهه‌م و هه‌ڵوێسته‌كانی خۆی ده‌كات.

٦-  زۆر پرسیار ده‌كات له‌سه‌ر مه‌رج و چۆنیه‌تی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌و ئاستی ئه‌ندامان..

٧ــــ خۆ نزیك كردنه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پێی وایه‌ ده‌ستیان ده‌ڕوات و بۆیان هه‌یه‌ ئه‌ندامان له‌ پله‌و ئاستی به‌رزتردا ته‌عین كه‌ن یان بۆیانیان بپاڵێون..

 

هۆكاری ده‌ركه‌وتنی كێشه‌که‌:  

١-  هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ نییه‌تێكی پیسه‌وه‌ هاتۆته‌ ناو كۆمه‌ڵكارییه‌كه‌..

٢-  له‌وانه‌یه‌ له‌ لایه‌نێكی دوژمنه‌وه‌ یان ناحه‌زه‌وه‌ نێررا بێته‌ ناو كۆمه‌ڵكارییه‌كه‌وه‌..

٣-  هێشتا په‌روه‌رده‌یه‌كی ئیمانیی ته‌واوی وه‌رنه‌گرتووه‌..

٤-  هه‌وڵ ده‌دات چاكسازیی له‌ ئاسته‌كانی بالێوه‌ بكات..

٥-  به‌كارهێنانی پله‌و پۆستی كۆمه‌ڵكارییه‌كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ..

٦-  په‌ی نه‌بردن و نه‌زانینی یاساو رێسای وه‌رگرتنی پله‌و ئاست له‌ كۆمه‌ڵكارییه‌كه‌دا.

٧-  غیره‌گرتن و پشێوبوونی له‌ پێدانی پله‌و پۆستێك به‌ یه‌كێك له‌ هاوڕێكانی..

٨-  خۆبه‌زلزانینی به‌ هۆی زانسته‌ شه‌رعیه‌كه‌یه‌وه‌ یان به‌ شه‌هاده‌ی خوێندنه‌كه‌ی.

٩-  خۆبه‌زلزانینی به‌ هۆی ئاستی كۆمه‌لێیه‌تی ناو خزم و عه‌شره‌تی، یان كارو وه‌زیفه‌ی.

١٠- زۆر مه‌تح كردنی خۆی و به‌شانوباهوو هه‌ڵدانی به‌رهه‌م و هه‌ڵوێستیی، ئه‌م سیفه‌ته‌ به‌ده‌ی زیاتر تێدا داده‌ڕێژێت..

١١- ده‌شێت هێشتا ده‌زگاو به‌رپرسانی كۆمه‌ڵكارییه‌كه‌ شاره‌زای ووزه‌كانی نه‌بووبن..

١٢- سووربوونی له‌سه‌ر زانیارییه‌ وورده‌كارییه‌كان، كه‌ ده‌شزانێت ئه‌وانه‌ ته‌نها له‌ پله‌و ئاسته‌ به‌رزه‌كاندا ده‌ست ده‌كه‌ون.. 

چاره‌سه‌ری کێشەکە:

١- ئه‌م كه‌سه‌ تا به‌ ته‌واوی تۆبه‌یه‌كی خالیس و موخلیسانه‌ی له‌م سیفه‌ته‌ ناقۆڵایەی لێ ده‌رنه‌كه‌وێت، باش نیه‌ بۆ هیچ پله‌و پۆستێك بپاڵێورێت.. به‌ڕاستی بۆ پارسه‌نگی كۆمه‌ڵكاریی و ره‌وته‌كه‌و بۆ ده‌فعولبەڵا باشتر وایه‌ هه‌ر نه‌خرێته‌ پۆستێكی به‌رزتر.. چونكه‌ ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ زه‌حمه‌ته‌ ئه‌وه‌نده‌ پشوو درێژبن و گه‌شتی رێ ته‌واو كه‌ن.. ئه‌مانه‌ له‌ نیوه‌ی ڕێ كوول و كۆڵ ده‌بن و واز دێنن..

٢- ته‌ركیز كردنه‌ سه‌ر په‌روه‌رده‌ی ئیمانیی و به‌هۆش هێنانه‌وه‌ی ئه‌ندامان له‌سه‌ر خواوویستی و بۆ خوا سوڵحان و ته‌قواكاریی ، له‌سه‌ر بایه‌خدان به‌ زۆركردنی گه‌نجینه‌ی قیامه‌ت، په‌روه‌ده‌كاریی له‌سه‌ر دنیاوه‌لانان و روو له‌ ئاخیره‌ت كردن..

٣- روون كردنه‌وه‌ی یاساو رێسا شه‌رعیه‌كان له‌ وه‌رگرتنی به‌رپرسێتی و ئه‌میرێتی..

٤-  رێ نه‌دان به‌ مه‌تح و سه‌ناكاریی و خۆهه‌ڵكێشان..

٥- نموونه‌ هێنانه‌وه‌ بۆ خاوه‌ن كێشه‌كه‌ به‌ كه‌سانی تری پێش ئه‌و كه‌ لێهاتووترن و كۆنترن و به‌تواناتریشن و هیچیشیان داوای پله‌و پۆست ناكه‌ن.. هۆی ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ریی دیندارێتی و سیفه‌تی یاوه‌ران و تابعین و هه‌ندێكی تر له‌ پێشه‌وایانی سه‌رده‌م..

٦-  دانیشتن له‌گه‌ڵیداو رووبه‌ڕوو كردنه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی..

٧- ئامۆژگاری كردنی به‌ ره‌چاوكردنی چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سانه‌ی نییه‌تیان بۆ خوا نه‌بوو، ئه‌وانه‌ی به‌ده‌روی خۆیاندا ته‌وافیان ده‌كرد، یان ئه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵكاریی و پله‌و پۆسته‌كانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار ده‌هێنا، چییان لێ به‌سه‌ر هات و چۆن به‌ لاوازییه‌وه‌ كه‌وتنه‌ كه‌نار، یان چۆن له‌ ناو موسوڵماناندا ریزپه‌ڕبوون..

٨- په‌له‌نه‌كردن به‌ تۆمه‌تبار كردنی به‌م سیفه‌ته‌.. چونكه‌ ده‌بێت ئه‌و ئیحتیماله‌ی بۆ دابنرێت كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م كابرایه‌ له‌ واقیعی خۆیدا زیره‌كه‌و پێیه‌تی و پێویستی به‌ بوارو هه‌لی ره‌خساوه‌ تا ووزه‌و داهێنانه‌كانی خۆی تێدا نیشان دات، نه‌ك ریابازیی..


كۆمه‌ڵكاری