بورارهكانی شیاو كردنی ڕهوتهوان پێشه‌كی
بسم الله الرحمن الرحيم
انَّ الحَمْدَ للهِ نَحْمَدُهُ ونَسْتَعِينُهُ ونَسْتَغْفًرُهُ ، ونَعوذ باللهِ مِنْ شُرور أنْفُسٍنا ومِنْ سَيِّئاتِ أعْمالِنا ، مَنْ يَهْدِهِ اللهُ فَلا مُظلَّ لَهُ ، وَمَنْ يُظلِلِ فَلا هادِيَ لهُ . وأشْهَدُ أنْ لا الهَ إلا اللهُ وأشهَدُ أنَّ محمداً عَبدُهُ ورسُولُهُ .
يا أيُّها الذينَ آمَنوا اتَّقُوا اللهَ حَقَّ تُقاتِهِ ولا تَمُوتُنَّ إلاّ وأنتُمْ مُسلِمونَ
يا أيُّها النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمْ الذي خَلَقَكُمْ مِنْ نَفْسٍ واحِدةٍ وخَلَقَ مِنها زَوجَها وبَث مِنهُما رِجَالاً كَثيرَاً ونِساءً واتَّقُوا اللهَ الذي تَساءَلُونَ بِهِ والارْحَامَ إنَّ اللهَ كانَ عليكُمْ رَقيبَاً .يا أيُّها الذينَ آمنوا اتقوا اللهَ وقُولوا قَولاً سَديدَاً ، يُصْلِحْ لَكُمْ أعمالَكُمْ ويغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَنْ يُطعِ اللهَ ورسولهُ فَقَدْ فَازَ فَوزَاً عَظيماً
أمَّا بعدُ : فإنَّ أصْدَقَ الحَديث كِتابُ اللهِ ، وخَيرَ الهَدِي هَدْيُ محمدٍ صلى الله عليه وسلم وشَرَّ الامُور مُحْدَثاتُها ، وكُلَّ مُحْدَثةبدعةٌ وكُلَّ بِدْعَةٍ ضلالةٌ ، وكُلَّ ضلالةٍ في النَّار .
پێشه‌كی
گۆڕانكاریی پێداوویستیهكی به‌رده‌وامی هه‌موو قۆناغێكی ژیانه، به‌ڵام ئایا گۆڕانكاریی چییه‌و له چییدا ده‌كرێت؟ چۆن ده‌بێت و شێواز‌و هۆكاره‌كانی چین؟ ئایا گۆڕانكاریی له تاكدا ده‌بێت یان له حزب ورێكخراوهكاندا پاشان له ده‌سه‌ڵات وكۆمهڵگهكهدا. له هه‌ر كوێیه‌كه‌وه بێت، ئایا به چی ده‌ست پێ ده‌كات؟ هه‌موو ئه‌مانه وه‌ڵامیان ده‌وێت ئێره‌ش شوێنی ئه‌و هه‌موو وه‌ڵامه نییه.. به‌ڵام ناشكرێت ئیهمال كرێن..
ئه‌م نامیلكه‌یه پوخته‌ی ده‌رسێكی بیرخستنه‌وه‌یه كه له ئێواره‌ی 1/6/2011 دا له ژووری ئیسلام و كورد، دیدی نوێوه پێشكه‌شم كرد پاشان ووتم ئه‌گه‌ر كه‌سێك بۆی بنوسیمایهتهوه، ماشا‌و الله هه‌ر ئه‌و شه‌وه دوو كه‌س ئاماده‌ییان ده‌ربڕی بۆ سبه‌ی هه‌ردووكیان ئاماده‌یان كردبوو.. خوا پاداشتی خێریان بداته‌وه.. منیش سه‌رله‌نوێ خوێندمه‌وه‌و زیاده‌و ئیزافاتێكی ترم بۆ كرد‌و ئاماده‌ی ئه‌وه‌م كرد كه ببێته نامیلكه‌یه‌ك و له‌به‌ر چاودا بێت، هه‌ر وه‌كو له‌به‌ر گوێشه..
ئه‌وه گرنگه كه هه‌مووان_ به تایبه‌تی هه‌موو ڕهوتهوانان _ بـیر بخه‌مه‌وه كه له نێوانی ساڵانی (2008ـ2010) زیاتر له حه‌فتا ده‌رسم له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكاریی (كاری كۆمه‌ڵكاریی و ئیداره‌ی كۆمه‌ڵكاریی ولاسهنگی كۆمه‌ڵكاریمان) و بانگه‌وازو گۆڕانكاریی وڕاجوێیی وتۆته‌وه.. من پێم وایه زۆرێك له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی له سه‌ره‌تاوه ووروژاندمن له‌و زنجـیره ده‌رسه‌ی كۆمهڵكاریدان. بۆیه نوسینه‌وه‌ی ئه‌وان و كردنیان به كتێبێك پێویستییه‌كی مه‌نهه‌جی رۆشنبیریی ڕهوتهوانانه.. ئه‌و ده‌رسانه ره‌نگه به (30) ده‌رسی دیكه ته‌كمیله ببن و ببنه به‌رنامه‌یه‌كی باش بۆ به‌رچاوڕوونی و پلاندانانی په‌روه‌رده‌و ئاڕاسته كردنی كۆمه‌ڵكاریی تاك و كۆ.. به‌ڵام هه‌موویانم لا نه‌ماوه، له‌و باوه‌ڕه‌شدا نیم هه‌مووی به كۆكراوه‌یی لای كه‌سانێك یان كه‌سێك هه‌بێت بتوانێت خۆی بیكات به كتێب یان به ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كان بڵاویان بكاته‌وه.. ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاوا بڕوات له‌وانه‌یه زۆر ده‌رسیان بفه‌وتێن و كه‌لێنی زۆر بكه‌وێته زنجیره باسه‌كان.. بۆیه ئه‌گه‌ر برایانی ڕه‌وت بیانتوانیایه بینوسنه‌وه پێم وایه گه‌نجینه‌یه‌كی باشیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گرنگه ده‌ست ڕهوتهوانان ده‌خست. ده‌شێت ئه‌م نامیلكه بچووكه ببێته نه‌خشه‌ی چوونه‌وه سه‌ر ئه‌و دهرسانهو به هه‌موویان دیمه‌نی ئه‌و كۆمه‌ڵكارییه بخه‌نه ڕوو كه گۆڕانكارییه داواكراوه‌كه‌ی ئێمه‌ی پێ ده‌كرێت..
شیاوكردنی ڕهوتهوان:
شه‌یدای گۆڕانكاریین، ده‌یان پاڵنه‌ر له ناخی تاك و كۆمهڵماندا هه‌یه كه ئومێدی گۆڕانكارییمان زیاتر ده‌گه‌شێننه‌وه، ده‌یان ئایه‌تی قورئان و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان صلی الله علیه وسلم هه‌یه گۆڕانكاریمان له‌سه‌ر فه‌رز ده‌كه‌ن.. ده‌یان هۆكاری ده‌ره‌كیش هه‌ن زاتمان ده‌شكێنن وغیرهتمان ده‌خه‌نه‌وه به‌ر كه ده‌ی هه‌نگاوێك بنێن.. ده‌یان دیارده‌ی زوڵم و گهندهڵییشمان دێته ڕێ كه داوای هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌مان لێ ده‌كات.. قه‌ناعه‌تیشمان به زه‌رووره‌تی گۆڕانكارییه‌كه هه‌یه، كه‌چی هه‌نگاوێكی جیددی بۆ نانێین بۆچی؟!
فه‌لسه‌فه‌كانی په‌روه‌رده‌ی سه‌رده‌م له ئه‌وروپای دوای رمانی ئیپراتۆریه‌تی كاپۆلیكی له میسالێتی دینداران (Idealism) و واقیعێـتی عهلهمانیهكان (Realism) و پراگماتیزمی كار‌و سوود (Prsgmatism) و وجودێتی و جیهانی هه‌ستی ته‌نهایی (Existentialism) و فه‌لسه‌فه‌ی پێشكه‌وتنخوازیی (Progressivism) چه‌ند مهیدانێكیان دیاری كرد كه ده‌بێت مرۆڤی تێدا په‌روه‌رده بكرێت تا هاووڵاتیه‌كی باش ده‌رچێت، ئه‌وانیش بریتین له:
ـ مه‌یدانی راستی (Ontology): كه بریتیه له وه‌رگرتنی وه‌لامی راست ده‌رباره‌ی ژیان و گه‌ردوون و مرۆڤ.
ـ مه‌یدانی مه‌عریفی (Epistemology): كه به داوای به‌رنامه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێت په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ژیان و گه‌ردوون و مرۆڤ دیاری بكات.
ـ قییه‌م (Axiology): واته ئه‌و پێوه‌رو به‌هاو نرخانه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان پێ ده‌پێورێت..
ـ سروشتی مرۆڤ (HumanNature): تا بزانرێت وا ڕاست و دروست په‌روه‌رده بكرێت كه له‌گه‌ڵ بزاوتی ئه‌م گه‌ردوون و ژیانه‌دا بسازێت..
مه‌یدانی تریش هه‌ن كه له لای هه‌ندێكیان وا له ریزی ئه‌م خاڵه سه‌ره‌كیانه‌دا، وه‌كو كلتور‌و هێزو ئازادی و ره‌وشت و رۆشنبیریی ودارشتنی بڕیار..
ئێمه سوپاس بۆ خوا دیدو پێناسه‌ی ڕاست و دروستمان بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌م مهیدانانهو زیاتریش هه‌یه كه موسوڵمانی له‌سه‌ر په‌روه‌رده بكه‌ین.. به‌ڵام ئێستا ئێمه لێره‌دا له سه‌روبه‌ندی هاوكێشه‌ی گۆڕانداین كه جه‌ختی لێ ده‌كه‌ینه‌وه كه به بێ كۆمه‌ڵكاریی ناكرێت..
ئه‌دی كۆمه‌ڵكارییه‌كه چۆن پێك دێت؟
كۆمه‌ڵكاریی به كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك خاوه‌نی كه‌سایه‌تی پێشه‌نگ پێك دێت، كه دیدو رێ و بۆچوونێكی عه‌قائیدیی و فیكریی یه‌كی خستوون، كه به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی‌یان لێوه وه‌رگرتووه‌و گرتوویانه‌ته به‌رو به مه‌نهه‌جێكی په‌روه‌رده‌یی خۆیان ئاڕاسته ده‌كه‌ن، تا یه‌ك هه‌ڵوێست بن.. له ناو خۆیاندا رێكه‌وتوون كه كۆمه‌ڵكارانه ئیش بكه‌ن، په‌یكه‌ری ئیداریی خۆیان داڕشتووه تا ماف و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر یه‌كه‌یان و جۆر‌و چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانیان پێكه‌وه دیار بێت.. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌ركه‌وت بزانرێت كه حه‌تمه‌ن یه‌كێك لێی به‌رپرسیاره..كه‌وابوو ئه‌م كۆمه‌ڵكارییه ده‌بێ یاسایه‌كی بۆ لێپرسینه‌وه‌ش هه‌بێت..
ئێمه له‌م ده‌رسه‌دا (له‌م نامیلكه بچووكه‌دا) باس له هیچ یه‌كێك له‌و بڕگه گرنگ و كاریگه‌رانه‌ی سه‌ره‌وه ناكه‌ین.. چونكه ئێمه جارێ له‌و كه‌سانه ده‌گه‌ڕێین كه بۆ كۆمه‌ڵكاریی و گۆڕانكارییه‌كه ده‌شێن.. كه دۆزیمانه‌وه ئه‌وه‌ی ده‌خه‌ینه پێشچاو كه:
بۆ ئه‌وه‌ی شیاوی هه‌ڵگری په‌یامی پێغه‌مبه‌ران بیت سه‌لامی خوایان لێ بێت، واته بۆ ئه‌وه‌ی شیاوی ئه‌وه بیت به‌رپرسێتی كۆمه‌ڵكاریی (خواوویستی قیامهتیی)ت بۆ گۆڕانكاریی دنیایی بكه‌وێته سه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی شیاو بیت له‌گه‌ڵ ره‌وتی ئێمه‌دا رێ بكه‌یت، ده‌بێ ئه‌وه بزانیت كه شیاوكردنت پرۆسه‌یه‌كی پشوودرێژی په‌روه‌رده‌و گهشهكارییهو ده‌بێت ئێمه چه‌ند وه‌كو باخه‌وان هه‌وڵی ده‌ره‌كیت له‌گه‌ڵ ده‌ده‌ین خۆت له ناخی خۆتدا زیاتر گه‌شه به خۆت بده‌یت..
ئه‌و كه‌سه‌ی شیاوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی پێغه‌مبه‌ران هه‌ڵگرێت و له ڕه‌وتی ئێمه‌دا ئیش بكات پێویستی به په‌روه‌رده‌بوون له‌م بوارانه‌ی خواره‌وه‌دا هه‌یه كه ئێمه _ سوپاس بۆ خوا_ به‌رنامه‌ی خوێندن وپێگهیاندنیمان قۆناغ به قۆناغ داناوه:
چاوه‌ڕێی بابه‌تی دواتر بن