لایه‌نه مه‌عریفییه‌كانی ڕه‌وت
ره‌وته‌وانانی به‌ڕێزو عه‌زیزم .. السلام علیكم ورحمه الله وبركاته..
زۆر جار ئه‌وه‌م له ده‌رسه‌كانی كۆمه‌ڵكارییدا بـیر خستوونه‌ته‌وه كه ئه‌م ره‌وته‌ی ئێمه ده‌یه‌وێت هه‌موومان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك لایه‌نی مه‌عریفی گۆش بكات، تا به تواناوه ململانێ شارستانێتیه‌كه‌مان پێ هه‌ڵسوڕێت:
لایه‌نی یه‌كه‌م: ره‌سه‌نێتی مه‌نهه‌جی عه‌قائیدی ئه‌هلی سووننه‌ت و جه‌ماعه‌تمانه، كه ده‌بێت ڕێساكانی بكه‌ینه ئه‌و زه‌مینه‌ی كه ره‌وته‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌وه‌ستێت.
لایه‌نی دووه‌م: دیدو تێڕوانین و پێناسه‌ی فیكریمانه كه له چوارچێوه‌ی دیدو تێڕوانینی گشتگیریی ته‌وحیدییدا داڕێژراوه، كه روكنه‌كانی بریتین له جۆره‌كانی ته‌وحید، له ناسینی خوای گه‌وره‌و په‌رستنی و دان نان (ئیعتـیراف كردن) به ده‌سه‌ڵاتی حاكمێتی و یاسادارشتنی.. پاشان داڕشتنی ئه‌م دیدو تێڕوانینه وه‌ك (ته‌وحیدى مه‌عریفی) و به‌رنامه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی قبووڵیان كردووه، تا له ناو خۆیان (ئوممه‌تى موسوڵمان) پێك بهێنن و به ته‌وحیده‌كه (بانگه‌وازو بزاوتى گۆڕین) له ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌یاندا دروست بكه‌ن.
لایه‌نی سێیه‌م: هه‌بوونی به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وو پڕۆگرامێكی سیاسیی كه دره‌خشانه‌وه‌ی ئه‌و دیدی عه‌قائیدی و فیكرییه‌كه‌ی ره‌وت بێت تا له واقیعی كوردستاندا بیچه‌سپێنێت.
لایه‌نی چواره‌م: هه‌بوونی قیه‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه بتوانێت ئاڕاسته‌ی تاك و كۆی كۆمه‌ڵگه‌كه بكات.. ئه‌مه‌ش مه‌دره‌سه‌كانی ته‌زكیه‌ی نه‌فسه له ئیسلامدا كه له سێ لاوه كه‌سایه‌تی موسوڵمان داده‌ڕێژن: (په‌روه‌رده‌ى ده‌روون)، (ره‌فتارو ره‌وشت)، (ئادابى كۆمه‌ڵایه‌تى و ره‌چاوكردنى به‌رامبه‌ران)..
لایه‌نی پێنجه‌م: ڕوواندنی هه‌ستی كۆمه‌ڵكاریی و ئینتیمای ئوممه‌تی له‌م ره‌وته‌وانه‌دا تا بزانێت ماف و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی له ره‌وته‌كه‌دا چییه‌و چۆن ووزه‌كانی خۆی له كۆمه‌ڵكاریی ره‌وتدا به‌گه‌ڕ ده‌خات..
لایه‌نی شه‌شه‌م: به‌رچاوڕوونی ستراتیجێتی.. كه بریتییه له زانین و قه‌ناعه‌ت كردن به ئامانجه دووره‌كه‌ی، كه هه‌موو ره‌وته‌وانان ووزه‌ی خۆیانی بۆ ده‌خه‌نه گه‌ڕ، له‌گه‌ڵ زانـینی مه‌ودای رێبازه‌كه‌و قۆناغكاریی و پشوو درێژیی بڕینی..
لایه‌نى حه‌وته‌م: واقیعناسی: كه زانینی مه‌ڵبه‌نده‌كانی هـێزی كۆمه‌ڵگه‌و بنه‌ماكانی ئه‌فكارو دیدو پێناسه‌ی ململانێكان و ده‌به‌ڕێك راچوون و هاتن و پووكانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی موسوڵمانان و تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی نوێ و به‌رنامه‌ی حزبه ئیسلامیه‌كان و هتد. له‌گه‌ڵ زانینی واقیعی جاهیلییه‌تی به‌رامبه‌ر ، به ته‌واویی.
لایه‌نى هه‌شته‌م: هه‌ستى ئه‌منى.. كه هه‌ر سێ لایه‌نی ئه‌منیه‌تی كات و شوێن و ره‌فتار ده‌گرێته‌وه، كه هه‌ر سێكیان له قورئان و سوننه‌تدا ئاشكرا‌و راشكاو ئاڕاسته‌ی موسوڵمانیان كردووه تا موماره‌سه‌ی بكه‌ن..
هه‌روه‌ها چه‌ندین لایه‌نی تریش.. كه له شوێنێكی تردا به‌ناوی (بواره‌كانی شیاوكردنی ره‌وته‌وان) زیاتر روونم كردوونه‌ته‌وه.