X

گەڕان




باوه‌ڕناسی

دارولئیسلام و دارولکوفر

2/15/2023 11:19:33 PM   |   568 :بینراو

١ـ ھۆکاری حوکمدان بەسەر ووڵاتێکدا کە دارولکوفرە یان دارولئیسلام جۆری یاسای ووڵاتەکەیە، کە لە لایەن دەسەڵاتداری خاوەن ھێزەوە فەرمانی داڕشتن و پیادەکردنی بۆ دەرچووە..
٢ـ ئەگەر موسوڵمانانی وڵاتێک ئەمانیان بە دەست خۆیانەوە نەبوو، با دروشمی پەرستنەکانیش _وەکو نوێژی جەماعەت و هەینی و جەژنەکانیش بە ئاشکرابکەن_  وڵاتەکە هەر بە دارولکوفر هەژمارد دەکرێت. وەکو وڵاتی میسر لەسەردەمی فاطمییەکاندا، کە زانایانی شەرع لەسەر ئەوە یەکدەنگبوون کە میسر _لەژێر دەسەڵاتی فاطمییەکاندا_ بووە بە دارولکوفر.
٣ـ  دینی زۆرینەی دانیشتوان، کاریگەریی لە حوکمدان لەسەر ووڵاتان نیە.
٤ـ ئاشکرایی خواپەرستیی، کاریگەریی لە حوکمدان لەسەر ووڵاتان نیە.
٥ـ ئەمانی ھەندێک لە دانیشتوانی ووڵات، کاریگەریی لە حوکمی ووڵاتان نیە.
٦ـ کۆمەڵێک ئەحکامی شەرعی ھەن کە پەیوەستن بە حوکمدان بەسەر وڵاتێکدا کە ئایا دارالکوفرە یان دارولئیسلامە ؟! گرنگترینیان ئەحکامی ھیجرەت و جیھادە.. لەو ئەحکامەنە: 
أ_ ھیجرەتکردن لە دارالکوفرەوە بۆ دارولئەمان (کە ھەر دارولکوفرەو دژایەتی موسوڵمانی کەمتر لێدەکرێت) ئەگەر دارولئیسلام لە دنیادا نەمابوو، لەسەر ئەو کەسانەی توانایان ھەیە ھیجرەتکەن، فەرزدەبێت.
ب _ ھەر کەسێک بە ئەمانێک چووە ووڵاتی کافرانەوە بە ھیچ شێوەیەک بۆی نیە خیانەت لە خوێن و سامانی (خۆیان و ئەو کەسانەی لە ئەمانی ئەوانداندان)دا بکات، چونکە پەیماندان بەرپرسێتی لای خوای لەسەرە..  
ج _ ئەو ڤیزەیەی موسوڵمان دەستیدەکەوێت بۆ ئەوەی بچێتە ووڵاتی کافرانی ئەسڵیەوە، بە گرێبەستی ئەمان دادەنرێت. هەروەها قبووڵکردنی داوای پەنابەریی و ئیقامەو جنسیەی ئەو وڵاتە.
 


باوه‌ڕناسی